یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   دهۆك: شاندەكا بلندا لقێ شێخان یا زانایان سەرەدانا رێڤەبەرێ نویێ ئەوقافێ دكەن    *****    *****   مامۆستا مەلا شەمسەدین خرابەدراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان سیمیناری هەفتانەی خۆی سازدەکات    *****    *****   لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی مانگانەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات    *****    *****   لقا شێخان یا زانایان پێشوازی ل قایمقامێ قەزا شێخان دكەت    *****    *****   د.ئەنەس دۆسکی وەک نوێنەری مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەشداری وۆرکشۆپی ئاشتبوونەوەی نیشتمانی دەکات    *****    *****   لقا شێخان یا ئێكەتیا زانایان كۆمبونا خۆیا مانگانە گرێدا    *****    *****   زاخو: بەرپرسێ لقا زانایان بەشداری د رێوڕەسما وەرگرتنا ئیجازەكا زانستی دكەت    *****    *****   هەڵەبجە: لقی شارەزووری زانایان بەشداری لە دیدارێكی زانستیدا دەكات و لە رێوڕەسمی كردنەوەی مزگەوتێكدا ئامادە دەبێت    *****    *****   مامۆستا مەلا عمر حسین حەمە ئەمین کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   زاخو: لقا زاخو یا ئێكەتیا زانایان بەشداری د سەمپۆزیۆما پاراستنا خیًزانی دا دكەت   
د. هێژا ئەحمەد
به‌رواری دابه‌زاندن: 23/08/2023 : 22:13:57
قه‌باره‌ی فۆنت
چاكەكردن و مەبەستەكانی لەڕوانگەی شەریعەتەوە

چاكە كردن بەرامبەر خودی خۆت، یاخود بەرامبەر كەسێكی تر،  یەكێكە لە ئاكارە هەرە باشەكانی ئیسلام،  ئەوەی لای من گرینگە باسی بكەم چاكە كردنە بەرامبەر كەسێكی تر، لە شەریعەتی ئیسلام چەندین دەقمان هەیە لە قورئان و سوننەت و قسەی هاوەڵان كە هانی چاكە كردن دەدات بەرامبەر بە كەسێكی تر، بەڵام ئایا ئێمە تا ئێستا لە مەبەستەكانی چاكەكردن گەیشتووین یاخود نا..؟؟

بۆ ئەوەی وەڵامی ئەو پرسیارەمان دەست كەوێت باسی بەشێكی چاكەكارانی كۆمەڵگای كوردی دەكەین.

ئاشكرایە لای هەموومان چەندین ساڵە كۆمەڵگای كوردی وەكو بەشێكی كۆمەڵگای تری وڵاتان بە چەندین قەیران و كێشەدا تێپەریوە، یەكێكیش لەو كێشانە هەبوونی ڕێژەیەكی زۆری خەڵكی فەقیر، لەبەرانبەریشدا هەزاران كەسی دەوڵەمەند بوونی هەیە، جار جارە لەگەڵ سەرهەڵدانی قەیرانێك ئەو خەڵكە هەژارانە تووشی چەندین نەهامەتی دەبن و داوای هاوكاری لەو دەوڵەمەندو خوا پێداوان یاخود دامەزراوە خێرخوازییەكان دەكەن كە دەستی هاوكاری و یارمەتییان بۆ درێژ بكەن زۆرجار بە خۆشحاڵییەوە هاوكاری و یارمەتی دەگەیەنرێت بەو هەژار و لێقەوماوانە، بەڵام بەداخەوە كاتێك هاوكاری و یارمەتی دەگەیەنرێت بەو كەسانە لەلایەن بەشێك لەو دەوڵەمەندو دامەزراوە خێرخوازییەكان چەندین وێنەو ڤیدیۆی ئەو خەڵكە هەژارانە دەگرن و بڵاوییان دەكەنەوە، ئایا بڵاوكردنەوەی وێنەو ڤیدیۆ لە كاتی خێركردندا ئامانج و مەبەستەكانی چاكەكردن دەپێكێت؟؟

بێگومان ئایینی پیرۆزی ئیسلام هەمیشە بانگەوازی  ئەوە دەكات كە چاكەكردن كردن بەرامبەر بە كەسانی لێقەوماو هەژار بە بەنهێنی بێت نەبادا ئاشكراكردنییان ببێتە ئازار و مەینەت ئەگەر چی خۆیان لە ئازاردا دەژین، ئەوەتا پەروەرێن لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت: (قول معروف و مغفرة خیر من صدقة یتبعها أذی)، قسەیەكی خۆش لەگەڵ هەژار و داماواندا و چاوپۆشی لە هەموو هەڵەو قسەیەكییان كە دڵگران ئەبن پێی لە خێرو چاكەیەك چاكترە كە ئازارو دڵڕەنجاندنی بەدوادابێت.

بۆیە بە بڵاوكردنەوەی وێنەو ڤیدیۆی هەژاران مەبەستەكانی چاكەكردن بەدیناهێت كە هەمیشە ئایینی ئیسلام هانی چاكەكاران دەدات كە كاتێك چاكەیەك دەكەن با بە نهێنی بێت، خوای گەورە دەفەرموێت: ( إِنْ تُبْدُوا الصَّدَقَاتِ فَنِعِمَّا هِيَ وَإِنْ تُخْفُوهَا وَتُؤْتُوهَا الْفُقَرَاءَ فَهُوَ خَيْرٌ لَكُمْ )، ئەگەر خێرتان كرد ئەوە كارێكی چاكە، بەڵام ئەگەر شاردتانەوە و بەدزییەوە داتان بە هەژاران ئەوە چاكترە بۆتان،

وەچەندین ئایەتی تر باس لە نهێنی چاكەكردن دەكات، چونكە چاكەكاران دوور دەكات لە ڕووپامایی و نیازی خۆدەرخستن، بۆ هەژارانیش ئەوها چاكترە چونكە ڕێزی تێدایە بۆی.

وە هەروەها پێغەمبەری نازدارمان سەڵات و سەلامی خوای لەسەربێ ئەفەرموێ: ( سبعة يظلهم الله في ظله يوم لا ظل إلا ظله ... الحديث ، وفيه : ( ورجل تصدق بصدقة فأخفاها حتى لا تعلم شماله ما تنفق يمينه )،  حەوت كەس لە ڕۆژی قییامەتدا لەژێر سێبەری پەروەرێن  حەشر دەكرێن، یەكێك لەوانە كەسێك چاكە بكات و بیشارێتەوە هەتا دەستی چەپی پێی نەزانێت كە دەستی ڕاستی چی بەخشیوە،

وە چەندین فەرموودەی ترمان هەیە تایبەت بەو باسە.

بۆیە بەداخەوە ئەوانەی ئەمڕۆ چاكە دەكەن بەرامبەر بە كەسانی لێقەوماو و هەژار پێش هەموو شتێك وێنەیان دەگرن و بڵاویان دەكەنەوە كە ئەمە دوورە لەگەڵ هەموو پڕەنسیپ و بنەماكانی چاكەكردن، ئەگەر چی بەڵگەی ئەو كەسانە ئەوەیە كە هانی خەڵكی بدەن تا چاكە بكەن بەرامبەر بەو لێقەوماوانە بەڵام بەڵگەكەیان زۆر بێ بنەمایە چونكە ئێمە لە كۆمەڵگایەك دەژین، وە دەزانین هەزاران خێزانی هەژار و كەمدەرامەت بوونییان هەیە، هیچ پێویست بەوە ناكات كە بانگەوازو بڵاوكردنەوە بكەین لە سۆشییاڵ مێدیا چونكە چەندین ڕێگای تر هەیە دەتوانین بەكاری بێنین و یارمەتییەكانیش بگەیەنین بەو كەسانە.