یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین   
محمد حسن عبدالله
به‌رواری دابه‌زاندن: 27/08/2010 : 03:15:22
قه‌باره‌ی فۆنت
تا چه‌ند ئاماده‌ین بۆ پرسیاری (عن شبابه فیم أبلاه)؟
زۆربه‌مان ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌مان له‌به‌ره‌ و چه‌ندین جار بیستوومانه‌ته‌وه‌،ده‌مه‌وێت لێره‌دا جارێكی تر منیش له‌ بابه‌ته‌كه‌مدا بینوسمه‌وه‌، پێغه‌مبه‌ری نازدار(د.خ) فه‌رموویه‌تی:(لا تزول قدما عبد يوم القيامة حتى يسأل عن أربع:عن عمره فيم أفناه،و عن شبابه فيم أبلاه،وعن ماله من أين اكتسبه و فيم أنفقه،و عن علمه ما عمل فيه)، واته‌:(هیچ به‌نده‌یه‌ك له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا قاچی له‌ مه‌یدانی موحاكه‌مه‌كردن لا ناكه‌وێت هه‌تا له‌ باره‌ی چوار شت پرسیاری لێ نه‌كرێت:له‌ باره‌ی ته‌مه‌نه‌كه‌ی ئایا له‌ چی ڕابواردووه‌ ، وه‌ له‌باره‌ی گه‌نجێتییه‌كه‌ی له‌ چی به‌كار بردووه‌، وه‌ له‌ باره‌ی ماڵ و سامانه‌كه‌ی ئایا چۆنی په‌یدا كردووه‌ و له‌ چیدا خه‌رجی كردووه‌،وه‌ له‌باره‌ی زانیارییه‌كه‌ی كه‌ ئایا چی پێ كردووه‌) .

ئامانجی باسه‌كه‌ی من ئه‌و به‌شه‌یه‌تی كه‌ ده‌فه‌رمووێت):عن شبابه فیم أبلاه)، كه‌واته‌ وریایی پێویسته‌ بۆ گه‌نجان كه‌ ئاگاداربن له‌ فه‌رمووده‌یه‌كی پێغه‌مبه‌ردا(د.خ) به‌و شێوه‌ گرنگه‌ باسكراوین،و ئه‌مه‌ بۆ خۆی گرنگی ته‌مه‌نی گه‌نجێتی ده‌رده‌خات كه‌ چ ڕۆڵ و كاریگه‌رییه‌كی ده‌بێت له‌ ڕۆژی دواییشدا.

ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه‌ پێویسته‌ لێره‌دا،بزانین كه‌ ته‌مه‌نی گه‌نجێتی واته‌ زیندوێتی و چالاكی،بۆیه‌ خوای به‌دیهێنه‌رمان گرنگی زۆری داوه‌ به‌و ته‌مه‌نه‌ی مرۆڤ هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌رده‌وام وشیاری پێداوین كه‌ نه‌كه‌وینه‌ داوی شه‌یتان و هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌وه‌ و ئه‌گه‌ریشكه‌وتین زوو په‌شیمان ببینه‌وه‌،ئه‌م په‌یامه‌شی به‌رده‌وام له‌ رێگه‌ی پێغه‌مبه‌رانه‌وه‌(د.خ) بۆ دووپات كردووینه‌ته‌وه‌،له‌به‌رئه‌وه‌ ویستی په‌روه‌ردگار وه‌هایه‌ كه‌ مرۆڤ له‌م ته‌مه‌نه‌یدا خه‌زێنه‌یه‌كی گه‌وره‌ بۆ دواڕۆژی خۆی دروست بكات.

ئێمه‌ی گه‌نجی ئه‌مڕۆ ده‌بێت چاو له‌پێشینه‌كانی خۆمان بكه‌ین ،ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ مێژوودا ژیانی سه‌ربه‌رزانه‌یان تۆماركراوه‌ و ته‌مه‌نی گه‌نجێتییان به‌ بایه‌خ وه‌رگرتووه‌ و شۆڕش و تێكۆشان و چاكسازی و بانگه‌واز و كار و پڕۆژه‌ گرنگه‌كانی ژیانیان له‌ ته‌مه‌نی گه‌نجێتییه‌وه‌ ده‌ستی پێكردووه‌،ئێستا كه‌ مانگی ڕه‌مه‌زانه‌ بۆ ئێمه‌ گه‌وره‌ترین هه‌له‌ چونكه‌ ئه‌وه‌ی پێی بووترێت ده‌رگای شه‌ڕ و خراپه‌ خوای گه‌وره‌ دایخستوون و شه‌یتانیشی به‌ستووه‌ته‌وه‌،ئێمه‌ش خۆمان ده‌بێت ده‌ست بكه‌ین به‌ پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ و گرنگ و بۆ هه‌موو ته‌مه‌نمان پڕ خێر بێت و چاو له‌و كه‌سانه‌ بكه‌ین كه‌ له‌ مێژوودا وه‌رچه‌رخانی گه‌وره‌ له‌سه‌ر ه‌ستیاندا ڕوویداوه‌ كه‌ له‌ كۆتایی ته‌مه‌نیشیاندا هه‌ر په‌شیمان نه‌بوونه‌ته‌وه‌ و به‌رده‌وام بوون، چونكه‌ باش ده‌یانزانی كه‌ ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی ئه‌وان له‌ ته‌مه‌نی گه‌نجێتیدا ده‌ستیان داوه‌تێ جێبه‌جێ كردنی هه‌مووی سه‌ركه‌وتنه‌ و به‌هه‌شتی پێ مسۆگه‌ر ده‌كه‌ن.

ئێمه‌ ئه‌گه‌ر خۆمان نه‌چین بۆ زیندان بۆ لای شه‌یتان ،خوای گه‌وره‌ زۆر باش به‌ستوویه‌تییه‌وه‌ و ڕێگه‌ی نادات هیچ بكات،نه‌ك ئێستا و ره‌مه‌زان به‌ڵكو كاته‌كانی تریش هه‌ر خوای گه‌وره‌ ئاگاداری كردووین له‌ ترسناكی شوێنكه‌وتنی،به‌س كه‌ ئێمه‌ خۆمان هه‌ر بچین بۆ لای ئه‌وه‌ به‌ڕاستی هه‌ڵه‌مان كردووه‌ و ده‌بێت په‌شیمان ببینه‌وه‌ و جێی بهێڵین و به‌ره‌و خوای گه‌وره‌ برۆین چونكه‌ ئه‌و زاته‌ زۆر زۆر نزیكه‌ لێمان،ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ی ده‌وێت كه‌ ڕووی لێبكه‌ین و ئه‌وه‌ی ده‌یڵێت بیكه‌ین،كه‌واته‌ ره‌مه‌زان وێستگه‌یه‌كی گرنگه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ و ئه‌وه‌ی بیه‌وێت زۆر به‌ ئاسانی ده‌توانێت وه‌ڵامی ته‌واو بۆ ڕۆژی دوایی ئاماده‌ بكات و سه‌ربه‌رزی هه‌تا هه‌تایی به‌ده‌ست بهێنێت.

محمد حسن عبدالله_قوتابی زانكۆ_
Muhamed912009@yahoo.com