یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   بەرپرسی لقی هەولێری یەکێتی زانایان بەشداری کردنەوەی دوو مزگەوت لە قەزای خەبات دەکات    *****    *****   گەورە زاناو کەسایەتی دیاری عیراق دکتۆر شێخ عبدالرزاق ئەلسەعدی سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: وەفاتی زانای ناوداری کوردستانی رۆژهەڵات (مامۆستا مەلا سەید نورەدین واژی) کەلێنێکی گەورەیە بۆ هەموو زانایان    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله  مصطفى حەمە کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان و دانانی ئاڵای کوردستان کۆنفرانسی جیهانی ئەکادیمیای زانایانی تەسەوف لە ئەستەنبۆڵ بەڕێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە قەتەر بەشداری پازدەهەمین کۆنگرەی دیالۆکی نێوان ئايینەکان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا خەیری ئەحمەد رەشید وەک بەرپرسی نوێی لقی شێخانی یەکێتی زانایان هەڵبژێردرا    *****    *****   مامۆستا مەلا عەلی سیامێوەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا جەلال مەلا سالح هەڵەبجەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
عوسمان نوورسی
به‌رواری دابه‌زاندن: 13/04/2011 : 14:07:23
قه‌باره‌ی فۆنت
زانایان و سه‌رای ئازادی؟
به‌شی یه‌كه‌م
كاری زانایانی راسته‌قینه‌ بریتی یه‌ له‌فه‌رمان به‌چاكه‌و ڕێگری له‌خراپه‌ ئه‌م خۆپیشاندانانه‌ش شێوازێكی تازه‌ی هاوچه‌رخی فه‌رمان به‌چاكه‌و ڕێگری له‌خراپه‌یه‌ بێگومان خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات وناعه‌داڵه‌تی له‌ڕیزی خراپه‌ گه‌وره‌كانه‌ كه‌پێویسته‌ كۆمه‌ڵگابه‌گشتی به‌ڕویدا بوه‌ستێته‌وه‌وسنوری بۆ دابنێ‌ وله‌م پێناوه‌شدا دیواری ترس بشكێنێ‌

*وه‌ئه‌م ئه‌ركه‌ گه‌وره‌ ده‌مانگێڕێ‌ به‌و ئوممه‌ته‌ی كه‌باشترینه‌ (كنتم خير أمة أخرجت للناس تأمرون باالمعروف وتنهون عن المنكر) له‌م كاره‌شدا پیاو وئافره‌ت هه‌ردووكیان به‌رپرسیارن (والمؤمنون والمؤمنات بعضهم أوليء بعض يأمرون باالمعورف وينهون عن المنكر) واته‌: باوه‌ڕدارانی ژن وپیاو هه‌ندێكیان پشتیوانی هه‌ندێكی تریانن هه‌ردوكیان فه‌رمان ده‌ده‌ن به‌چاكه‌و ڕێگری ده‌كه‌ن له‌خراپه‌ ئه‌م خیتابه‌ ڕووی له‌ژن و پیاوه‌ وه‌ك یه‌ك .بۆیه‌ ده‌ڵێین له‌ڕوانگه‌ی ئیسلامه‌وه‌ ئافره‌ت مه‌خلوقێكی زه‌عیف وبێ‌ ده‌سه‌ڵات نی یه‌ به‌ڵكو شانبه‌شانی براكه‌ی هه‌ڵگری په‌یامی ئیمانه‌و دژایه‌تی خراپه‌ ده‌كات وبانگه‌شه‌ بۆ چاكه‌ ده‌كات ،كه‌واته‌ له‌كاتێكدا(فه‌رمان به‌چاكه‌و ڕێگری له‌خراپه‌)كاری هه‌موو مرۆڤێكه‌ به‌گشتی زانیان به‌پله‌ی یه‌كه‌م ده‌بێ‌ به‌م كاره‌ هه‌ڵسن.

*هه‌بۆیه‌به‌شداری ئێمه‌ له‌مه‌یدانی سه‌رای ئازادیدا ئه‌ركێكی شه‌رعی وه‌قتی یه‌ وه‌شانازی یه‌كه‌ ده‌بێته‌كاڵای باڵای به‌شداربووانی و مێژوویه‌كی پڕله‌سه‌روه‌ری وجوانی ده‌بێت..هه‌ربۆیه‌ زۆر هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌ترساندن وتۆقاندن وزیندانی و هه‌ڵكوتانه‌سه‌رماڵان له‌تاریكایی شه‌ودا ،زانایان له‌سه‌رای ئازادی جیابكه‌نه‌وه‌ به‌ڵام ئه‌مه‌ هه‌وڵێكی نه‌زۆك و بێ‌ ئاكامه‌ .

*سه‌رای ئازادی ماڵی راسته‌قینه‌ی خۆمانه‌وخۆپیشانده‌رانی سه‌رای ئازادیش گوڵ و قه‌ڵه‌میان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ نه‌ك كه‌ته‌روفیشه‌ك وزیندان

*ئێمه‌ی زانایانی به‌شداربوو به‌ویست وئیراده‌ی خۆمان چوینه‌ته‌ سه‌رای ئازادی و وه‌به‌ویست وئیراده‌ی خۆشمان به‌رده‌وام ده‌بین وه‌هیچ زه‌خت وفشارێك ساردمان ناكاته‌وه‌ و به‌قه‌ده‌ر خۆشه‌ویستی ئه‌وان بۆ پاره‌و كورسی ده‌سه‌ڵات ئه‌م خۆپیشاندانانه‌وسه‌رای ئازادیه‌كانمان خۆش ده‌وێت بۆیه‌ به‌رده‌وامین وبه‌رده‌وام ده‌بین.

پێش نوێژو ووتاربێژی مزگه‌وتی نوورسی له‌سلێمانی