ئەمرۆ 22ی11ی2023 زانا‌و کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی سنووری هەڵەبجەو شارەزوور مامۆستا مەلا ئەحمەد حمە کەریم حمەساڵح ناسراو بە مامۆستا مەلا ئەحمەدی سیروان كۆچی دوایی كرد‌و یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ، الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)
بنەماڵەی خوالێخۆشبوو: مامۆستا مەلا ئەحمەدی سیروان
بەرازی بوون بە قەدەری خوای گەورە هه‌واڵی وه‌فاتی زانا‌و کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی دەڤەری هەڵەبجەو شارەزوور (مامۆستا مەلا ئەحمەدی سیروان)مان پێگه‌یشت، کە دوای تەمەنێک خزمەت بە ئیسلام و موسڵمانان کۆچی دوایی کرد.
مامۆستا کەسێکی هەڵکەوتوو لە بنەماڵەیەکی دیندارو نیشتمانپەروەر بووەو خزمەتێکی گەورەی لەبواری ئایینی و نەتەوەیی پێشکەش کردووە، لەهەمان کات کەسێکی خواناس و لەخواترس و ئەهلی وەرع و خۆپارێزی و سادە بوو.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە تەواوی خانه‌واده‌و که‌س و کاری مامۆستای ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
22ی11ی2023