یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: رێژەی زەکات و سەرفیترەو فیدیەی مانگی پیرۆزی رەمەزان دیاری دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا خالد مەلەکی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بەحرەین: بە بەشداری سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆنگرەی دیالۆگی ئیسلامی- ئيسلامي بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا ئيدريس مەلەکی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   هەولێر.. بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەسعەد نانەکەلی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەشداری کۆڕبەندی زانستی کۆلێژی پەروەردە دەکات    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان سیمیناری زانستی هەفتانەی خۆی سازدەکات    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان بەشداری وۆرکشۆپێک بەناونیشانی (ڕۆڵی زانای ئاینی لەپاراستنی ئاشتی کۆمەڵگەو ڕێگری کردن لەتوندڕەوی و توندوتیژی)    *****    *****   لقی هەولێری یەکێتی زانایان سیمینارێک لەسەر مەترسی و هەستیاری بابەتی فەتوا ساز دەکات    *****    *****   شاندێکی بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەڕێوە دەچێت   
یەکێتی زانایان: لەگەڵ پرۆژە پێشنیاری هەمواری یاسای باری کەسی عیراق نین
به‌رواری دابه‌زاندن: 13/09/2024 : 22:16:13
قه‌باره‌ی فۆنت

سەبارەت بە پرۆژە پێشنیاری هەمواری یاسای باری کەسی لە عیراق، کە ئێستا لە پەرلەمانی عیراق هەوڵی تێپەڕاندنی دەدرێت و دووجار خراوەتە بەرنامەی کار بە ئامانجی خوێندنەوەو پەسند کردنی، ئەمەش نیگەرانی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە.


لەم بارەوە بەرێز مەلا عبدالله شێرکاوەیی وتەبێژی یەکێتی زانایان رایگەیاند: یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەدواداچوونی ورد بۆ هەموو ئەو پرسانە دەکات کە رەهەندی ئایینیان هەیەو پەیوەستن بە باری کەسی و کاروبارەکانی خێزانەوە، دوای تاوتوێکردنی پرسی هەمواری یاسای باری کەسی گەیشتینە ئەو ئەنجامەی، کە یاسای باری کەسی ژمارە 188ی ساڵی 1959 وەک یاسایەکی بەرکارو وەرگیراو لە شەریعەتی ئیسلامی توانیویەتی کاروبارەکانی پەیوەندیدار بە خێزان رێک بخات و کێشەو هاوسەنگی و یەکڕیزی نێوان پێکهاتەکان بە جیاوازیی مەزهەبی و نەتەوەیی و کلتوری رابگرێت و، وەک یاسایەکی مەدەنی مامەڵە لەگەڵ هاوڵاتیان بکات و سەقامگیری و شیرازەی خێزان بپارێزێت، وە هیچ پێویستی و بۆشاییەکی یاسایی نەهاتۆتە پێش تا هەموار بکرێتەوە، لەم سۆنگەوە تێڕوانینمان وایە ئەم پرۆژە پێشنیارە خزمەت بە کۆمەڵگەو خێزان ناکات و لێکەوتەی خراپی بۆ عیراق و کوردستان لێدەکەوێتەوەو مەبەستی تری لە پشتەوەیە، لەبەر ئەوە لەگەڵ ئەم پرۆژە پێشنیارەی هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسی نین و، داواش لە لایەنی پەیوەندیدار دەکەین بە هەستکردن بە بەرپرسیارێتی کاری پێویست ئەنجام بدەن.