یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایان سیمینارێکی تایبەت بەناونیشانی پێگەی ژینگەو پێویستی ژینگەپارێزی لە دیدی ئیسلامدا ساز دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله سەرگەتی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە قەزای شەقڵاوە بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا رێدیر مجید مزوری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان: "داواکارین بارسووکی و کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت"    *****    *****   كتێبخانه‌ی زانای ئایينی سەرۆکی لیژنەی فەتوا (مامۆستا عومه‌ری جه‌له‌ولا) پێشكه‌شی زانكۆ کرا    *****    *****   ئەنجومەنی باڵأی فەتوا: حوكمی ئه‌نجام نه‌دانی نوێژی هه‌ینی له‌ كاتی گه‌شت و سه‌یراندا روون دەکاتەوە    *****    *****   ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای فەتوا بە نوێنەری یەکێتی زانایان بەشداری دوازدەهەمین کۆنگرەی تەسەوفی جیهانی لە تورکیا دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سیمینارێک بەناونیشانی (ئازادی بیرو ڕاو پرسی هەڵگەڕانەوە لە دین) ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سمینارێک بەناونیشانی (بنەماکانی پێکەوەژیان لە شەریعەتی ئیسلامدا) پێشکەش دەکات    *****    *****   بە بۆنەی بە پارێزگا بوونی شاری هەڵەبجە یەکێتی زانایان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاوەری شاندێک؛ لقی سۆرانی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوەو دیدارێک لەگەڵ ستافی لق ساز دەکات   
شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی سەنتەری هۆشیاری بۆ راوێژو پەرەپێدانی تواناکان دەکات
به‌رواری دابه‌زاندن: 04/02/2025 : 20:16:25
قه‌باره‌ی فۆنت

ئەمرۆ 4ی2ی2025 بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاوەری بەرێزان مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و د.عومەر مرۆ و د.حسن خۆشناو ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی سەردانی سەنتەری هۆشیاری بۆ راوێژو پەرەپێدانی تواناکانی لە شاری هەولێرو کردو بە گەرمیەوە لە لایەن بەرێز مامۆستا ئەحمەد جمیل مودەریس سەرۆکی سەنتەرو ستافەکەی پێشوازی کرا.


لە دانیشتنێکدا هەردوولا باسیان لە دۆخی ئێستاو رەوشی ئایینی و رۆڵی مامۆستایانی ئایینی لە پەرەپێدانی هۆشیاری و رۆشنبیری ئایینی کرد، هەروەک ئاماژەیان بە پێویستی هەماهەنگی نێوان هەردوولا لەپێناو ئالوگۆڕی بیروبۆچوونەکان و هەماهەنگی بەردەوام و کردنەوەی خولی شیاندن و بەرەنگاربوونەوەی بیری توندرەوی و گەیاندنی پەیامی میانڕەوی داو، بڕیار وایە لێکتێگەیشتن و پەیوەندی نێوان هەردوولا بەردەوام بێت و چەند پرۆژەیەکی هاوبەش لە ئایندە ئەنجام بدەن.


شایەنی باسە سەنتەری هۆشیاری بۆ راوێژو پەرەپێدانی تواناکان سەنتەرێکی فەرمیەو سەر بە دیوانی وەقفی سوننەیەو کار دەکات لە پێناو پاڵپشتیە رۆشنبیری و زانستیەکان بۆ پەرەپێدانی پتری تواناکان بەتایبەت لە بواری ئایینی و هزری ئیسلامی.