ئەمرۆ 14ی2ی2025 کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی شاری هەولێرو پێشنوێژ‌و وتارخوێن و کارگێڕی ناوچەی سێی هەولێری یەکێتی زانایان؛ مامۆستا مەلا ئەسعەد عبدالله نانەکەلی كۆچی دوایی كرد، یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ، الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)
بنەماڵەی خوالێخۆشبوو: مامۆستا مەلا ئەسعەد نانەکەلی
بەرازی بوون بە قەدەری خوای گەورە هه‌واڵی وه‌فاتی کەسایەتی ئایینپەروەرو دیندارو کۆمەڵایەتی و نیشتمانپەروەری شاری هەولێر (مامۆستا مەلا ئەسعەد نانەکەلی)مان پێگه‌یشت.
مامۆستای رەحمەتی کەسایەتیەکی بەرێزو سادەو دیندارو خەمخۆرو خاوەن هەستێکی بەرزی ئایینی و لەهەمان کات نیشتمانی بوو، لەناو یەکێتی زانایان خزمەتێکی زۆری کردووە، هەموو تەمەنی بۆ خزمەتی ئیسلام و موسڵمانان تەرخان کرد.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە خانه‌واده‌و که‌س و کاری مامۆستای ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
14ی2ی2025