یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایان سیمینارێکی تایبەت بەناونیشانی پێگەی ژینگەو پێویستی ژینگەپارێزی لە دیدی ئیسلامدا ساز دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله سەرگەتی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە قەزای شەقڵاوە بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا رێدیر مجید مزوری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان: "داواکارین بارسووکی و کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت"    *****    *****   كتێبخانه‌ی زانای ئایينی سەرۆکی لیژنەی فەتوا (مامۆستا عومه‌ری جه‌له‌ولا) پێشكه‌شی زانكۆ کرا    *****    *****   ئەنجومەنی باڵأی فەتوا: حوكمی ئه‌نجام نه‌دانی نوێژی هه‌ینی له‌ كاتی گه‌شت و سه‌یراندا روون دەکاتەوە    *****    *****   ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای فەتوا بە نوێنەری یەکێتی زانایان بەشداری دوازدەهەمین کۆنگرەی تەسەوفی جیهانی لە تورکیا دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سیمینارێک بەناونیشانی (ئازادی بیرو ڕاو پرسی هەڵگەڕانەوە لە دین) ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سمینارێک بەناونیشانی (بنەماکانی پێکەوەژیان لە شەریعەتی ئیسلامدا) پێشکەش دەکات    *****    *****   بە بۆنەی بە پارێزگا بوونی شاری هەڵەبجە یەکێتی زانایان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاوەری شاندێک؛ لقی سۆرانی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوەو دیدارێک لەگەڵ ستافی لق ساز دەکات   
شانشینی سعودیە: بە بەشداری وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆنگرەی نێودەوڵەتی پەیوەندی نێوان مەزهەبەکان بەرێوە دەچێت.
به‌رواری دابه‌زاندن: 08/03/2025 : 11:37:47
قه‌باره‌ی فۆنت

 


رۆژانی ٦-٧/ ٣/ ٢٠٢٥ لەژێر چاودێری (مەلیک سەلمان عەبدولعەزیز) بەسەرپەرشتی رابیتەی جيهاني ئيسلامی و بە بەشداری شاندێکی باڵای هەرێم کە پێکهاتبوو لە بەرێزان د.پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و شێخ ابراهیم بەرزنجی پشکێنەری گشتی لە دیوانی وەزارەت، دووەمین کۆنگرەی نێودەوڵەتی بەناونیشانی ( دروستکردنی پردی پەیوەندی نێوان مەزھەبەکانی ئیسلام ) (المؤتمر الدولي بناء الجسور بين المذاهب الاسلامية) لە شانشینی سعودیە بە بەشداری نوێنەری 90 وڵاتی جیهان لە کەسایەتی ئاینی و موفتی و ڕوناکبیرانی ھزری ئیسلامی و کەسانی پەیوەندیدار بەرێوە چوو.


ئامانجی سەرەکی کۆنگرەکە؛ گفتوگۆو رەخساندنی زەمینەی دیالۆگێکی ھاوبەشە لە پێناو خزمەتی گشتی و دروستکردنی پردی پەیوەندی نێوان مەزھەبەکانی ئاینی پیرۆزی ئیسلامە، بۆ رووبەرووبونەوەی کێشە و ئاڵنگاریەکان.


شاندی باڵای هەرێم لەم کۆنگرەیە پەیام و هەڵوێستی زانایانی کوردی بۆ بەشداربووان خستە ڕوو، کە خۆی لە پەیامی میانڕەوی و لێبوردەیی و پێکەوەژیانی ئاینی و نەتەوەیی پێکهاتەکانی کوردستان دەبینێتەوە.


لە وتەیەکدا سەرۆکی یەکێتی زانایان رایگەیاند: ئەم کۆنگرەیە لە کاتێکی هەستیارو لەپێناو ئامانجێکی ویستراو خزمەتێکی گەورە بە پردی پەوەندی نێوان مەزهەبەکان دەکات، ئەمە قوڵکردنەوەی هۆشیاری و بەهاو قیەمی ئایینیە لەپێناو ژیانێکی هاوبەش و رێزگرتن لە یەکتری، ئەمەش لەپێناو لێکتێگەیشتن و دیالۆگ و بەرچاوخستنی خاڵی هاوبەش و وەلانانی ناکۆکی و نەهێشتنی گوتاری رقەبەری و تەکفیرو شکاندنی یەکتری، بۆیە ئێمە وەکو زانایانی ئایینی لە کوردستان پاڵپشتی بۆ ئەم هەنگاوەو یەکتر قبوڵکردن و کاری پێکەوەیی دەکەین و هیوادارین هەمووان بە نیەتپاکی و رێزگرتن لە تایبەتمەندی یەکتری و کارکردن لەسەر خاڵە هاوبەشەکان هەنگاوی جددی بنێین.