یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایان سیمینارێکی تایبەت بەناونیشانی پێگەی ژینگەو پێویستی ژینگەپارێزی لە دیدی ئیسلامدا ساز دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله سەرگەتی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە قەزای شەقڵاوە بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا رێدیر مجید مزوری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان: "داواکارین بارسووکی و کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت"    *****    *****   كتێبخانه‌ی زانای ئایينی سەرۆکی لیژنەی فەتوا (مامۆستا عومه‌ری جه‌له‌ولا) پێشكه‌شی زانكۆ کرا    *****    *****   ئەنجومەنی باڵأی فەتوا: حوكمی ئه‌نجام نه‌دانی نوێژی هه‌ینی له‌ كاتی گه‌شت و سه‌یراندا روون دەکاتەوە    *****    *****   ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای فەتوا بە نوێنەری یەکێتی زانایان بەشداری دوازدەهەمین کۆنگرەی تەسەوفی جیهانی لە تورکیا دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سیمینارێک بەناونیشانی (ئازادی بیرو ڕاو پرسی هەڵگەڕانەوە لە دین) ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سمینارێک بەناونیشانی (بنەماکانی پێکەوەژیان لە شەریعەتی ئیسلامدا) پێشکەش دەکات    *****    *****   بە بۆنەی بە پارێزگا بوونی شاری هەڵەبجە یەکێتی زانایان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاوەری شاندێک؛ لقی سۆرانی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوەو دیدارێک لەگەڵ ستافی لق ساز دەکات   
لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان سیمینارێکی تایبەت بەناونیشانی (ئەنفال لە نێوان نیدای ئاسمان و ستەمی زەویدا) ساز دەکات
به‌رواری دابه‌زاندن: 10/04/2025 : 22:55:38
قه‌باره‌ی فۆنت

ئەمرۆ 10ی4ی2025 لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان بە ئامادەبوونی مامۆستا مەلا ئیدریس ژاڵەیی بەرپرسی لقی گەرمیان و ستافی لق و ژمارەیەک لە مامۆستایانی ئایینی و رۆشنبیرو کەسایەتی سنوورەکە، سیمینارێکی تایبەتی بە ناونیشانی (ئەنفال لە نێوان نیدای ئاسمان و ستەمی زەویدا) بۆ هەردوو بەرێزان مامۆستا مەلا ئیدریس ژاڵەیی و مامۆستا مەلا هاوار عەباس ساز کرد.


سیمینارەکە بە مەبەستی بەرز راگرتنی ساڵیادی تاوانی ئەنفالەوە رێکخرابوو، کە تێیدا هەردوو قسەکەرانی سیمینارەکە ئاماژەیان بە گەورەیی تاوانی ئەنفال و بەکارهێنانی چەمکی قورئان بۆ شاردنەوەو پەردەپۆشی تاوانەکە کردو تیشکیان خستە سەر ئەو راستیە کە ئەنفال هەنگاوێک بوو بۆ سڕینەوەی کوردو نەهێشتنی نەتەوەی کورد، ئەمەش تاوانێکە بە هەموو پێوەرێک دەچێتە خانەی ستەمی نامرۆڤانە بەرامبەر گەلی کوردی موسڵمان.


هەروەها ئاماژەیان بەوە کرد، کە ساڵانە لەگەڵ یادی کارەساتی ئەنفال برینەکان دەکولێنەوەو ئاسەواری ئەم تراژیدیاو کارەساتە بەسەر جەستەی تاکی کوردو دەڤەری گەرمیانەوە دیارەو هێشتا لایەنی پەیوەندیدار بەتایبەت حکومەتی عیراق وەک پێویست قەرەبووی کەس و کاری ئەنفالکراوانی نەکردۆتەوەو وەک پێویست بەهانایانەوە نەچووە، هەروەک باسیان لە رۆڵی زانایان لە پاڵپشتی و هاوخەمی کەس و کاری ئەنفال کرد.