یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین   
سامڕه‌ند
به‌رواری دابه‌زاندن: 24/07/2012 : 14:22:00
قه‌باره‌ی فۆنت
ئەوەی بەڕۆژوویە ھێندەی مەطڵەب نیە

لەم ڕۆژانەی ئەخیر دا لە یەك دوو شوێن بووم داد و فیغانی كابرای ڕۆژوونەگرم گوێ لێ بوو كە گلەیی لە درێژ بوونی ڕۆژەكانی ژوورەوەی سكاندیناویا دەكرد. ڕۆژوونەگر عەرش و قوڕشی لێك دەدا و ئەسڵی دینی دەھێنا بەر پرسیار و فیقھی ھەڵگێڕ و وەرگێڕ دەكرد وبەرۆكی بە ڕۆژووگر دەگرت كە ڕۆژەكان بۆ وا درێژن و: ڕۆژوو كوا دەگیرێ ھەتا وەختی بانگێ؟!!! لە شوێنێك ڕۆژوونەگرێك بۆ بیانوو دەگەڕا كە بە پووری بڵێ تۆ لە سەرت نیە. بەوی دیكەی دەگوت: تۆ ھەر مەیگرە! خۆشی لێكدا لێكدا فەلسەفەی دەھۆندەوە.

 

لە شوێنێك ڕۆژوونەگر بەربینگی بە دوو ڕۆژووەوانان گرتبوو و دەیگوت: ئێوە چما ڕادەوەستن ھەتا ئاخر دەقیقە؟! چ دەبێ یەك دەقیقە زووتر بیشكێنن یان دوو دەقیقە؟! ڕۆژووگرەكان كەوتبوونە بەر لۆمە و كەمی مابوو ھەست بە تاوان بكەن چونكە سەبر دەگرن تا سەعات دەبێتە 22 و 51 دەقیقە. ڕۆژوونەگر دیسانەوە دەیپرسی و ھەڵێدەپێچان و خەتاباری دەكردن كە بۆ بەر لە دەقیقەی 51 نایشكێنن. ئەھلی ڕۆژووش حەزیان لەوە بوو كە ڕێك ھەتا دەقیقەی 51 سەبر بگرن و جا بە داب و دەستوور ئیفتارێ بكەنەوە. بە گوێرەی حیساب لەو رۆژە دا لەو مەنتەقەیە نوێژی مەغریب لەو وەختە دا بوو. ئەوە لەززەتی ڕۆژووگرەكان بوو لە عیبادەتێك كە دەیانكرد، ئەوەش بێ سەبری و بێ طاقەتیی ڕۆژوونەگرەكە بوو كە بە ھەموو لایەك دا پەلاماری بۆ دەبردن و بە تاڵووكە داوای جوابی لێ دەكردن. ڕۆژووەوان ھەستی دەكرد میوانی خودایە و پێی خۆش بوو ھەتا دەقیقەی ئاخر لەو ضیافەتە دا بمێنێتەوە، ڕۆژوونەگریش غەمی زگی ئەوانی بوو و پێی سەیر بوو كە ھەتا دەقیقەی ئاخر خۆ ڕادەگرن!!! ڕۆژووەوان تەحەممولی ھەبوو و ڕۆژوونەگر یەك دەقیقەی تۆلێرانس نەبوو، دوایە ڕووی دە ئەولای كرد و گوتی ئەوانەی قوڕئانیان نووسی نەیاندەزانی ولاتی ئاوا ھەیە كە ڕۆژ وا درەنگ ئاوا دەبێ.

 

ڕۆژی سێیەم لە شوێنێك پیاوی ماڵێ پارووی با دەدا و بە زگی تێرەوە چای دەخواردەوە و بە ئافرەتی ماڵێی دەگوت: ئیسلام ئاوا نیە وەك ئێوە دەڵێن. من خۆم دەزانم كەنگێ ڕۆژئاوا دەبێ. بیشكێنن، وەڵڵا بیشكێنن. ئەوەندەی لەوێ بووم لەو ژنەی ھەڵپێچابوو و دەیگوت: لەم وڵاتانە ڕۆژوو ناگیرێ، ئەی چ بكەین كە ڕۆژ ھەر ئاوا نەبوو؟ لەو جێیەی كە ھەر ڕۆژە و قەت ئاوا نابێ بۆ ڕۆژووگرتن چ دەكەن؟ بۆ ئێستا نایشكێنن؟ ئەو نیو سەعاتەی بۆ ڕادەوەستن؟ ئەمڕۆ ھەورە، من خۆم ڕۆژان ماسیم گرتووە، دەزانم ڕۆژ ھەر ئێستا ئاوا بووە. ڕۆژوو بۆ عەڕەبستانێ بووە، ... و لەو قسانە. لە ماوەی ئەو نەزەر و بۆچوونانە دا كە پیاوەكە لە مێژ بوو سەبارەت بە ڕۆژوو دەیدا ژنەكە گوتی: ئەوەی بەڕۆژوویە ھێندەی مەطڵەب نیە!

 

جوابێكی كورت و پڕ لە مەعنا بوو. ئەوەی برسیە و بەڕۆژوویە و دەبێ ھەتا ئێوارێ نەخوا و نەخواتەوە ھێندەی پێوە ماندوو نیە وەك ڕۆژژونەگر بە وەخت و سەعاتی بەربانگەوە ناڕەحەتە. جا مەعلووم نەبوو ڕۆژوونەگر غەمی دینەكەی بوو، یان غەمی زگی ڕۆژووەوانی بوو یان پێی وا بوو وەخت و سەعاتی ئیمساك و ئیفتار لە لایەن مەلاوە خراپ تەنزیم كراوە!

 

جاری واشە بە یەكێكی دەڵێن: نا نا نا نا، ئەتۆ بۆ میعدەت خراپە! ئەتۆ لە سەرت نێ!!! ئەمجار لە دەرگای تەباتەوە دێنە ژوورێ، ھەڵبەت لە بەشەكانی دیكەی تەبابەت ھیچی دیكە نازانن! ھەر بایی نەگرتنی ڕۆژوو و معاف كردنی ڕۆژووەوان دوكتورن.