یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین   
سامڕه‌ند
به‌رواری دابه‌زاندن: 01/12/2011 : 10:53:13
قه‌باره‌ی فۆنت
دینی زەردەشتی و خۆ بە میزی گا شۆردن
(1)
سامڕەند
لە دینی زەردەشتی دا میزی گا واجیبە كە خۆی پێ بشۆی. لە كتێبی " اوستا" لە نووسینی جلیل دوستخواە جڵدی 2 دا چەند بەشێك لە لایەن كەسێكەوە بە ناوی سعید عەماری(1) دەرھێندراون و كۆكراونەتەوە كە بەم جۆرە لێرە دا بە كوردی وەریدەگێڕمەوە. بەعزێك لە وشەكانی بۆم ساغ نەبوونەوە، ھەر وەك خۆی نووسیومنەوە. لەو بابەتە دا بەم جۆرە ھیندێك لە دەستووراتی دینی زەردەشتی سەبارەت بە غوسڵ و تارەت بەسەر دەكەینەوە:
1ـ ھیچ كەس نابێ بە تەنێ مردوویەكی بەرێتە نێو دەخمە. كەسێك كە لەو حوكمە لا دەدا، جێی ئەو كەسە بێ ئاو و بێ گیاترین، چۆڵترین و وشكترین جێی ئەو عەرزەیە كە ... ئەو كەسە دەبێ سی شەقاو لە ئاو و ئاور دوور بێ... ناخۆشترین خواردن و شڕترین جلی بدەنێ ... ئەو جار لە وێ بەڕەڵڵای بكەن كە بژی ھەتا بە ڕۆژگاری پیری یان پەككەوتەیی یان زەلیلی بگا ... دوایە مەزداپەرستان دەبێ ئەمر بە پیاوێكی بە تاقەت و قەوی و بە دەست و برد بكەن تا لە سەر شاخی ئەوی كەوڵ بكا و سەری ھەڵقەنێ. ئەو جار منداربووەكەی ببەنە لای برسیترین مندارخۆری ئەھورامەزدا، فڕێی دەنە بەر قەل و داڵی بەتەماح.
2 ـ كەسێك كە مندارەوەبووی ئینسان یان سەگێكی بنێژێ و لە ماوەی شەش مانگان دا دەری نەھێنێتەوە جەریمەی وی " پێنج سەت زەربەی شەللاق بە اسپھە اشترا (قامچی بۆ لێدان لە ئەسپ) و پێنج سەت زەربە شەللاق بە سروشو چرن ( داری دەست بۆ تەمبێ كردن) " ــە. سزای ئەو كارە دوو قاتە ( یانی ھەزار زەربە شەللاق لە ھەر نەوعە) ئەگەر مندارەكە بۆ ماوەی یەك ساڵ لە خاك دا بمێنێتەوە. ( ئەو موجازاتە بەستراوەتەوە بە ماوەی لە خاك دا مانەوەی جەسەدەكە).
3 ـ كەسێك كە پەیمانی لەفزی بشكێنێ ـ گوناحەكەی وی نزیكترین خزمەكانی قەرزداری تاوانێك " سێسەد بەرابەر" ی بایی ئەو پەیمانە [ دەكا]. (چونكە لە دینی زەردەشت ـ اھورا مزدا ـ دا شەش نەوع پەیمانی جۆراوجۆر ھەیە و پەیمانی لەفزی سووكترینیانە. كە وابوو موجازاتی شكاندنی پەیمانی موحكەمتر موجازاتی قورستری ھەیە مەسەلەن شەش سەت تا حەوت سەت بەرابەر). لە بەشی دووەم دا سزای ئەو پەیمان شكێنییانە بە " سێسەت زەربەی شەللاق" دەست پێ دەكا تا ھەزار زەربەی شەللاق درێژەی دەبی).
4 ـ ھەر كات گرووھێك لە خەڵك لە جێیەك لە سەر فەڕشی پێكەوە لكاو و جێ و بانی لێك نزیك خەوتبن، دوو دانە لێك نزیك یان پێنج یان پەنجا یا ... لە نەكاو یەكیان بمرێ ... بۆگەن و گڵاوی ھەتا دەیەمین نەفەری دەگرێتەوە ... ( دەرەجەی گرتنەوەكە بە گوێرەی گرینگیی شەخس و مەوجوودە مردووەكە كەمتر یان زیاتر دەبێ. میسال، ئەگەر قسە لە سەگی بەڕەڵڵا یان ماڵی بێ ئالوودەییەكە كەمتر یان زیاتر دەبێ ... ).
5 ـ لە چ وەختێك دا دەكرێ ئاور ببەیە ماڵێك كە كەسێك لە وێ دا مردووە؟ لە زستانێ دا نۆ شەو لە ھاوینێ دا یەك مانگ ... موجازاتی گوێ نەدان بەو حوكمە دوو سەت زەربەی شەللاق بە اسپھە اشترا و دوو سەت زەربە شەللاق بە سروشو چرن ــە.
6 ـ پیاوێك كە ژنی ھەیە فەزلی ھەیە بە سەر كەسێك دا كە ھاوسەری نیە و كوڕی نابن، كەسێك كە ماڵی ھەیە فەزلی ھەیە بە سەر كەسێك دا كە بێ ماڵە، كەسێك سەروەتی ھەیە فەزلی ھەیە بە سەر كەسێك دا كە ھیچی نیە ... و لە مابەینی دوو كەسان دا ئەوەیان كە خۆی بە گەشت تێر دەكا، زیاتر لەوی كە وا ناكا پڕە لە خەسڵەتی چاكە. برسی مردوویەكە و بەس. تێر بە قەدرایی یەك اسپرن، بە قەدرایی یەك مەڕ، بە قەدرایی یەك ورراو، بە قەدرایی یەك ئینسان بە سەر برسی دا گەورەیی ھەیە.
7 ـ ھەر وەختێك لە ماڵە مەزداپەرستان دا ژنێكی حامیلە دوای حەملی یەك یان دوو یان سێ ... نۆ یان دە مانگ منداڵێكی مردووی ببێ، مەزداپەرستان ئەو ژنەی ببەنە كوێ؟ لە جێیەك، لەو ماڵە زەردەشتییە كە زەوییەكەی بێ ئاوترین و بێ گیاترین جێگا بێ ... سی قەدەم لە ئاور و سی قەدەم لە ئاوێ دوور بێ ... ئەووەڵین خواردنێكی كە دەیدەنێ " گمیز" ( میزی گا) تێكەڵ بە خۆڵەمێشە ھەتا گۆڕی نێو منداڵدانی وی بشۆرێتەوە ... لەش و لیباسی خۆی بە " گمیز" ( میزی گا) و ئاو لە قەراغ نۆ قوڵكان بشوا و بەم جۆرە خاوێن بێتەوە ... بۆ ماوەی نۆ شەو دەبێ بە تەنیا بمێنێتەوە جا دوایە جلوبەرگی خۆی بە " گمیز" بشوا و پاك بێتەوە.
8 ـ عەرزێك كە لە سەری سەگ یان بەشەر مردبێ تا موددەتێك نابێ بچێندرێ. موجازاتی گوێنەدان بەو حوكمە دوو سەت زەربە شەللاق بە اسپھە اشترا و دوو سەت زەربە شەللاق بە سروشو چرن ـە...
9 ـ ئەی ئەھورامەزدا تەرمی مردووان دەبێ ببردرێنە كوێ و لە كوێ دابندرێن؟ ئەھورامەزدا دەڵێ: لە سەر بەرزایی شاخ، لە شوێنێك كە دایم سەگ و تەیری مندارخۆر لە وێ ببن... مەزداپەرستان لاقەكان و قژەكانی بە مەفرەغ و بەرد و قەڵایی لە عەرزی دا قایم بكەن، نە وەك سەگ و تەیرە مردووخۆرەكان ئیسكەكان ھەڵگرنەوە و لە ئاوێی ھاوێن یان لە بن داران فڕێی دەن... موجازاتی لادان لەو حوكمە دوو سەت زەربە شەللاق بە اسپھە اشترا و دوو سەت زەربە بە سروشو چرن ـە ... ( تەوسیە دەكرێ سەبارەت بە قانوونەكان و شێوەكانی بەرەوڕوو بوون لە گەڵ مردووان چاو لە فرگرد ی حەوت لە لاپەڕەی 729 بۆ دوایە بكەن. ئەحكام زۆرن و لەو وتارە دا ھەدەف نووسینەوەی كتێبی ناوبراو نیە. لە بابەت گرینگیی سەگان و مێشەكان لەو مەڕاسیمانە دا چەند حوكمی كوللی ھەیە)
10 ـ بە نیسبەت خاوێنكردنەوەی قاپ و قاچاغێك كە وە سەگی تۆپیو یان بەشەری مردوو كەوتوون، حوكم ئەوەیە كە ئەو قاپانە ئەگەر زێڕ بن دەبێ لە پێش دا یەك جار بە " گمیز"، یەك جار بە خاك و یەك جار بە ئاوێ بشۆرێنەوە. ئەگەر زێو بن دوو كەڕەت، ئەگەر برینجی بن سێ كەڕەت، ئاسن بن چوار، بەرد بن شەش جار بشۆرێنەوە.
11 ـ نسوكێشان (مردوو ھەڵگران) دوای گواستنەوەی یەك مردووی ئینسان یان سەگ دەبێ قژ و بەدەنی خۆیان بە میزی مەڕ یان گای نێر بشۆن و خاوێنی كەنەوە و یان بە میزی پیاو یان ژنێك كە لە نزیكترین كەسانی مردووەكە بن.
12 ـ موجازاتی كەسێك كە ئینسانیەت بكا و جلێكی چەرمی بە مردوویەك دادا كە ھەتا گوێزینگی لاقی داپۆشێ 400 زەربە شەللاق بە اسپھە اشترا و 400 زەربە شەللاق بە سروشو چرن ـە. ئەگەر ھەتا پووزی لاقی داپۆشێ 600 زەربە لە ھەر نەوعەیە ...
13 ـ لە فرگرد ی سێزدە لە سەفحەی 801 بۆ دواوە قسە لە گرینگیی و ئەحكامی سەبارەت بە ھیندێك لە گیانلەبەران ھاتووە وەك:
ـ موجازاتی كەسێك كە جوشكێك بكوژێ 1000 زەربە شەللاق بە اسپھە اشترا و 1000 زەربە شەللاق بە سروشو چرن ـە.
ـ ئەگەر كەسێك سەگ ئاوێك بكوژێ موجازاتێكی قورس دەبێ تەحەممول بكا و ھەر وەھا دەبێ 10000 ماری خزۆك، 10000 ماری سگنمار، 10000 كیسەڵ، 10000 بۆق و 10000 مێرووی دانەوێڵەكێش بكوژێ. ( تەسەوور بكەن كە 10 نەفەر ئیشتیبایەكیان كرد و 10 دانە سەگی ئاوێیان كوشت). ڕەنگە ھەر بەو دەلیلەیە لە كلتووری فارسی دا دانانی شێعری " میازار موری كە دانە كش است ... " زەروور بووە.
ـ سزای لێدان لە سەگێك كە لە سێ گۆڵەسەگان مایەی گرتووە 700 زەربە شەللاق بە اسپھە اشترا و 700 زەربە شەللاق بە سروشو چرن ـە.
14 ـ سەبارەت بە ژن شتی زۆر سەبت كراوە، لە بابەت ژنێك كە لە دەورەی قاعیدەیی مانگانە دایە، لە فردگرد 16 بەشی 1 ھاتووە:
ـ دەبێ ڕێگای وی لە ھەر جۆرە گوڵ و گیایەك پاك كەیەوە، و لەو جێیەی ئەو دەمێنێتەوە خۆڵی وشك بە عەرزی دا بپڕژێنن و خانوویەكی بۆ دروست بكەن كە بە ڕادەی یەك لە دوو، یان یەك لە سێ، یان یەك لە چوار یان یەك لە پێنجی بڵیندیی ماڵەكە، لە خانوو بەرزتر بێ، نەوەك چاوی بە ئاور بكەوێ،
ـ و ئەوی 15 قەدەم دوور لە ئاور، 15 قەدەم دوور لە ئاو، 15 قەدەم بە دوور لە تاقمەكانی بە ڕەسمی تایبەتیی ئایین، 3 قەدەم دوور لە اشون ڕاگرن
ـ كەسێك كە خواردن دەدا بە ژنێكی ئاوا، دەبێ سێ قەدەم لێی دوور ڕاوەستێ
ـ و خواردنەكەی لە قاپی برینجی یان سوربی یان فلزیی كەم بایخ دا بداتێ
ـ و تەنیا بە ئەندازەی 2 دینار و بە ئەندازەی 1 دینار شیر بدا نەوەك ھێز وەرگرێ
ـ دەبێ سێ قوڵكەی لە عەرزی دا ھەڵقەنن و لە سەر دوو قوڵكان ژنی دشتان بە " گمیز" ( میزی گا) و لە سەر سێھەم قوڵكە بە ئاوێ بیشۆن.
ئەوانە ھەر چەند نموونە لە سەدان حوكمی دینی زەرتوشتن.

سەرچاوەكان:
1) زیر سوال رفتن همزمان تقدس چپ وتقدس پان-فارسیسم- سعید عماری
http://www.oyrenci.com/news.php?id=2833

تێبینی: ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ ژماره‌ (76)ی گۆڤاری په‌یامی زانایان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.