یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین   
سامڕه‌ند
به‌رواری دابه‌زاندن: 24/10/2011 : 11:56:54
قه‌باره‌ی فۆنت
زمانی كوردی 70 ساڵە ھەیە؟
پێش لە ھاتنی ڕۆشنبیران بۆ مەیدانی قسە كردن و كوردیزانینێ زمانی كوردی وجوودی نەبوو؟ ئەوەی لە زاری كوردان دەبیسترا كوردی نەبوو؟ چما ڕۆشنبیر ئەوەی پێ عەیبە بیڵێتەوە؟!! ئەوە پێویستی بە تەرت و تنا كردن ھەبوو چونكە قسەی زاری وان كوردی ڕەسەن نەبوو؟!!

ئەی كوردیی ڕەسەن لە كوێیە؟!
كوردیی عەسڵ دەبێ زمانێك بێ پێش ئەو باب و باپیرانە و ئەو دایك و نەنكانە كە ئێمە لە وان بە وەلەد بووین. ئەو كوردییە كوا؟! لە كوێیە؟! لە كام ئەشكەوتە؟! لە كام ئاسەوار و ژێر بینای كۆنی ڕووخاو و لە كامە جێیە؟ ئایا لوح المحفوظ ێك ھەیە لە جێیەك كە پێمان بڵێ ئەوەتا كوردی (كە فەڕقی ھەبێ لە گەڵ ئی باب و باپیرانمان؟)؟! نەخێر، كوردی ئەوەیە باپیرانمان گوتیان و ئێمە بیستمان. نەنكەكانمان كە لە متبەقان خەریكی شۆرباو لێنانێ بوون و لە مەزرایە كۆڵیان ھەڵدەگرت كوردی لەوانەوە بۆ ئێمە ھاتووە. ئەوە حەقیقەتە، وەلەو تاڵە دەبێ قبووڵی كەین.

كوردی ئەوە نیە كوڕێك دانیشێ و دایبنێ. كوردی ئەوە نیە لە تلڤزیۆنەوە دەبیسترێ و ئەوەش نیە كە كتێبی مەكتەبانیان پێ نووسیوە. لەشكرێك لە ڕۆشنبیر و قەڵەم بە دەستان كۆوە بوون وەك چۆن كوللە لە حاسڵاتی دەدا ئەوھا تاقیان لە گوتەی زاری كوردی لادێ و شاران بڕیوە و لە جێی ھەر لۆغەتەی یەك دانە وشەی داتاشراوی بێ بنەما دادەنێن و بۆ ھەر قسەیەی زاری كوردان یەك لۆغەت لە فارسیی تارانێ ڕا دێنن، منەتێ لە سەر خەڵكی دەكەن كە ئەوە كوردیی ڕەسەنمان بۆ ھێناون.

دوو تیۆریی غەڵەت و بێ بنەما پشتی زمانی كوردییان شكاندووە:
1 – تاریخێكی درۆ و دوور لە عەقڵ كە وەك دەڵێ: چەند عەڕەبێك ھاتن حەزاڕەتی ئەو دەمی ئێمەیان ڕووخاند. بە چی ڕووخاندیان؟ ئەی ئێمە ھیچمان پێ نەبوو دیفاع لە خۆ بكەین؟!!
2 – دابەشكردنی زمانەكان بە ھیند و ئوروپایی و لەو نێوە دا دەرھاویشتنی بەشی زۆری وشەی عەسڵە كوردی بە بۆنەی عەڕەبی بوونەوە.

ئەوە وای كردووە كە لەو 70 ساڵە دا قەتڵوعامێك بخەینە نێو وشەی زمانەكەمانەوە و خۆمان ھەژار و فەقیر لە دەركی گەلانی دیكە سواڵكەری بكەین بۆ وشە. قەدیم دەیانگوت دوكتور یان حەكیم بۆ ئەو كەسەی شیفای نەخۆشان دەدا. ئێستا ڕۆشنبیران دەنووسن: نۆژدار. نۆژدار وشەیەكی فارسییە كە لە بنی ڕا بە شەربەتی خواردنەوەی دەگوترێ. بەم جۆرە ئێستا ڕۆشنبیرانمان بە دوكتور یان حەكیم دەڵێن: شەربەت!!!

ئەگەر قسەی زاری نەنك و باپیرانمان عەڕەبییە (دایكم بە تەلەفۆن پێم دەڵێ: ڕۆڵە تەركە وەتەن بووی!) و پێویستە ھەمووی وەلا بندرێ، كە وابوو بۆ ھەر قسەیەكی زاری ئەوان دەبێ وشە داتاشین و یان لە فارسی ڕا بێنین.

كە وابێ كوردی 70 ساڵە ھەیە. چونكە ھیچكام لەو وشانە لە كۆن دا لە نێو كوردان نەبوون. ھەمووی لەو 70 ساڵە دا لە دەروە ڕا ھێندراونەتە نێو كوردەوە. بۆ وێنە "سوپاس"، میھرەبان، یادداشت، دەربارەی، لە میانەی، ....

ئەگەر ھەموو قسەی باب و باپیرانمان فڕێ بدرێن و لە جێی وان "كوردیی ڕەسەن" دابندرێ، كە وا بوو كوردی 70 ساڵە ھەیە. ئەو وشانە كە وەك زمانی قەدیمییەكانمان ناچن لە وەتا حەزرەتی ئادەم و حەووا خوڵقاون لە نێو كورد دا نەبوون. ئەوەندەی كورد لە سەر كورەی عەرزە نێوی منداڵ ئارۆ نەبووە، بەڵكوو عبدالقادر و حەمەڕەسووڵ و عەوڵا بووە. ئەوەندەی ناوی كوردیی ھەیە بە غەیری لەو نەوعە ناوانەی نەبووە كە دوو پشتمان ھەیانبووە و لەوان قەدیمتر.

حەقیقەتێكی تاڵی دیكە
ھەتا بۆ كۆنتر بگەڕێیەوە قسەی زاری خەڵك ئاوێتەترە بە عەڕەبی. لەوانەیە ھیندێك كەس بەوە تووڕە ببن. تووڕە بوونی ناوێ، وایە. لە توركی و فارسیش دا ھەر وایە. ڕا كردن لە دەست وشەی عەڕەبی ئەو وەزعە بە سەر زمان دێنێ كە ئێستا كوردی تووشی بووە. ھەر چی ھەیە وەلای دەنێن، بۆ ھەر یەكە دادەتاشن، یان قەرز دەكەن.