یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین   
سامڕه‌ند
به‌رواری دابه‌زاندن: 11/10/2011 : 10:21:36
قه‌باره‌ی فۆنت
ئیحتیڕامی دایك و باوك واجبە
نەسلی ئێستا فێر دەكرێ كە لە ئەسلی خۆی واتە باوك و دایكی ھەڵگەڕێتەوە و بێ حورمەتییان پێ بكا. ئەو كەسانەی منداڵان تووشی ئەو ھەڵدێرانە دەكەن بە دەستی ئەنقەست و بە عەمد وا دەكەن. منداڵیش كە دەكەوێتە سەر ھەوای لاساری و بێ ڕێزی بە باوك وا دەزانێ خۆی پێ گەیاندووە و بۆتە پێشكەوتوو و بە چەند شەقاو لە خەڵكی دیكە دوور كەوتۆتەوە و بەرەو پلەیەكی بەرز لە سەقافەت ڕۆیشتووە.

بەشێك لە مێدیای كوردی ئێستا ڕووی حەول و خەباتی خۆیان دە خێزان كردووە و خەریكی ھەڵتەكاندن و ڕووخاندنی بینای ژیانی بنەماڵەیین و بە خەیاڵی خۆیان عەولاد لە دایك و باب یاغی دەكەن. برادەرێكم سەردانی شارێكی كوردستانی ئێرانێی كردبوو، دەیگوت: باسی كچێكیان بۆ كردم گوتیان ئەوە یاغییە. پێیان وابوو زۆرم پێ موھیممە و منیش وەك وان دەچم كچەكە ھان دەدەم بۆ ئەوە، كە چی كچەكەم بانگ كرد گوتم ڕۆڵە ئەوانە بە ھەڵەت دا دەبەن و سەرت لێ دەشێوێنن، وەرەوە سەر ڕێگای دروستی خۆت و ژیانی عاددیی خۆت بكە. برادەرەكەم گوتی كاتێك ئەو قسانەم بەو كچە گوت زۆری پێ خۆش بوو و لەوەی كە عەیبەكەیم پێ گوتبوو و وشیارم كردبۆوە تەشەككوری لێ كردم. دیارە كچەكە لە ژێر فشاری دەوروبەر دا كەوتبووە ئەو حاڵەتە، دەنا لە ئەساس دا موڕتاح نەبوو بە دوژمنایەتی كردنی لە گەڵ ماڵێ و دایك و بابی.

برادەرەكەم پێی وابوو كە بەعزێك لە مێدیای كوردی بە پلانەوە ئەو وەزعە دەخوڵقێنن و دەیانەوێ بناغەی خێزان و كۆمەڵ لە بەر یەك ھەڵوەشێنن. ئەو دەیگوت: وەختی ئەوە نەماوە كۆمەڵ نەجات دەی، دەبێ ھەر كەسە دەس بە كڵاوی خۆی دا بگرێ با نەیبا!!!