یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین   
سامڕه‌ند
به‌رواری دابه‌زاندن: 01/11/2011 : 09:44:00
قه‌باره‌ی فۆنت
زمانی باب و باپیرانمان بە زیندوویی لە قەبرێ نرا
لە گەڵ ھەڵمەتی دەوڵەتی مۆدێرنی ڕەزا شای پەھلەوی و ئاتاتورك بۆ سەر زمانی خەڵكەكەی خۆیان، ڕۆشنبیرانی كوردیش لەو دوو زاتە وەدوا نەكەوتن و بەر بوونە زمانی كوردی و لە ڕیشەوە ھەڵیانقەند. نێوی ئەو كوردی فەوتاندنەیان نا ناسیۆنالیسم. لەوەتا ناسیۆنالیسمی بە ڕواڵەت كوردی ھاتۆتە مەیدانێ زمانی قەدیمییەكانمان فەوتا و ئێستا سواڵی وشە لە دەركی فارس دەكەین و كۆڕە زانیارییەكانمان و تلڤزیۆنەكانمان و حیزبەكانمان خەریكی دروستكردنی زمانی كوردین و لە خۆیانەوە دادەتاشن. قسەی زاری پوورە شەمێ و دادە گوڵێ و مام ڕەحمانیان پێ عەیبە بێڵێنەوە كە دەیانگوت الحمدللە و بەززیاد بێ، كە چی فەخر بە وەی دەكەن كە ئاغای میھرداد لە تارانەوە دەڵێ سپاس!!! نێوی منداڵی كە باپیرمان لێیانناو و پێیان گوتووە حەمەدەمین گۆڕیویانە ئێستا پێی دەڵێن ئارۆ. لەوەتا كورد لە سەر كورەی عەرزییە نێو " ئارۆ" ی تێدا نەبووە.

لە ھیندێك شوێن خەڵك سەری لێ شێواوە
خۆشەویستێك كە لە مەقامی ڕێبەریی ڕێكخراوێك دایە نووسیبووی " گیان بەختكردووانی شاری وان". مەنزووری لەو خەڵكەیە كە وەبەر زەلزەلەی كەوتوون و مردوون. كەسێك گیانی خۆی بەخت دەكا یانی بە ئیرادەی خۆی و بە عەزمەوە دەچێ گیانی خۆی دەدا، لە زەلزەلەی دا منداڵێك لە خەوێ دایە، كوا ئەو گیان بەخت دەكا، ئەوە دەمرێ و بە خۆی نیە و ھەر ئاگای لێ نیە. نوێنەری جەماعەتێكی زۆر كە ببوو بە وتەبێژیان دەیگوت: ئێمە كردار كەرین. یەكێك لە سەر تلڤزیۆن باسی ’ بەرپا بوونی قەڵەوی لە ھەولێر’ ی دەكرد. فیلمێكیان لە سەر كوردسات داناوە و بە كوردی تەرجەمەیان كردووە لەوێ دا دەڵێ: "خاوەن شكۆ فەرمان دەكەی!" كە چی بە كوردی دەڵێن: ئەمر دەكەی. یان دەڵێ خاتوونی شا ژن، كە كورد لەوەتا كورەی عەرزی داندراوە نەیگوتووە خاتوونی شاژن.

چما ڕەییس حیزبێك و وتەبێژی تاقمێك و ساحێبی یانەیەكی ڕیازە و تلڤزیۆنێك ناتوانن بە زمانی خەڵك و بە كوردی قسە بكەن؟ دەلیلەكەی ئەوەیە كە سەریان لە خەڵك شێواندووە و تازەش كورد لەو پارچەیە بە ڕاحەتی و بە ھاسانی قسەی بۆ ناكرێ. چونكە زمانی باب و باپیری بڤڤەیە!!! مەجبوور كراوە زمانەكەی بژار بكا و خیز و بەردی زمانی عەڕەبی لێ ببژێرێ كە من پێم وایە ئەوان عەسڵی زمانەكەن. بە خەیاڵی ناسیۆنالیستە تازەكان دەبێ بە كوردی ڕەسەن قسە بكرێ كە دیارە مەنزووریان لە فارسییە. مەسەلەن لە ھەر خەبەرێك دا دەڵێن " لە میانەی"!

تلڤزیۆن دەڵێ: لە میانەی دانیشتنێك لە نێوان دوو حیزب دا. قەدیم دەیانگوت: لە دانیشتنێك لە نێوان دوو حیزب دا. بۆ دەڵێن لە میانەی؟ جوابەكە ڕوونە! بۆ ئەوەی لە دەست قسەكردنی كوردی ھەڵێن و دەرباز بن.

جاری وایە ھەرە كوردیزانە بەرزەكان و زانا پسپۆڕەكانمان بەو باسانەوە مەشغوڵ دەكەن كە زمانی پەھلەوی وا بوو وا چوو، دەورەی ساسانی وا ھات و وا ڕۆیی، زمان ئاوا بوو. كوردی و فارسی ئاوا ھاتن و ئاوا چوون. من بەو زانا و پسپۆڕە بەڕێزانە دەڵێم ئەو حیكایەتانە ھەمووی درۆن و شتی سەر كاغەزن. بەقا بە درۆیان مەكەن. كوردی ھەر ئەوەیە كە مەلا ئیسماعیل و حاجی شێخ عەوڵا و دایە خەج و وەستا ئەحمەد و سەید مـحمدامین و دەروێش مستەفا و سۆفی مەولوود گوتوویانە. ھەر مێژوویەكی ساسانی و پەھلەوی و زەردەشتی و مادی بۆ بتاشن وەك بڵقی سەر ئاوێ وایە و ھەمووی درۆیە و لە درێژەی پلانەكەی ڕەزا شا و ئاتاتورك دایە. پیلانێكی سیاسیە نەك بابەتێكی عیلمی.

لە پێش دا كەوشەكە دەدروون، ئەو جار بۆ ئەوەی پێێەكە دە كەوشەكەوە بچێ دێنن پەنجەی قامكەكان و گوێزینگی دەبڕنەوە و یان دەیتاشن. ھەوەڵ جار دەڵێن كوردی لقێكە لە فارسی، دوایە دێنن ھەر ڕۆژەی وشەیەكی فارسی دە كوردی دەئاخنن لە ڕێگای كۆڕی زانیاری و تلڤزیۆن و حەلەقاتی شەوانەوە. دوای 100 ساڵ دەڵێن ئەوەتا نەمانگوت كوردی ھەر فارسییە؟! ئەوە نیە كوردیش دەڵێ: فەرمان دەكەی، نۆژدار، ھاوسەر، ئاھەنگ، لە میانەی، گوزاریشت، پاداشت، یادداشت، كیشوەر، پاسەوان، شارەوانی، داد، زەمینەسازی، فەراھەم، ئاڕاستە، دەربارەی و ... ھەتا دووایی؟!.

مسوڵمانە كوردەكان لەوە دا لە ھەموو كەس توندتر دەڕۆن. لە تەرجەمەی دەقی دینی دا زۆر دوژمنایەتی لە گەڵ كەلیماتی وێكچووی كوردی – عەڕەبی دەكەن. مەسەلەن قوڕئان دەڵێ حەق، تەرجومان دەنووسێ ڕەوا. قوڕئان دەڵێ ملایكە، تەرجومان دەنووسێ فریشتە!!! قوڕئان دەڵێ اصلاح، تەرجومان دەنووسێ چاكسازی. قوڕئان دەڵێ الرحمن الرحیم، تەرجومان دەنووسێ بەخشندە و میھرەبان. مامۆستا ھەژار بۆ الرحمن الرحیم دەنووسێ دەھندە و دلۆڤان. من دەبینم كە كوردان لە الرحمن الرحیم چاكتر تێدەگەن تا لە ’ دەھندە و دلۆڤان’. دیارە دەھندە و دلۆڤان ھەر غەڵەتیشە. دەھندە كە فارسییە ماناكەی بۆ وھاب نزیكترە ھەتا بۆ الرحمن.

لە ھەموو ئەو وشانە دا كوردان لە وشەكانی قوڕئان چاكتر تێدەگەن تا لە تەرجەمەكەی. چونكە تەرجەمەكە بە زمانی كوردان نیە، بەڵكوو بە فارسی یان بە زمانی داتاشراوە. كە چی پێم وایە زمانی قوڕئان لە كوردیی 100 ساڵ پێش زۆر نزیكە. خۆ ئەگەر بچیەوە 200 ساڵ پێش یان كۆنتر لەوانەیە كورد ھەر بەو زمانە قسەی كردبێ كە وحی پێ ھاتووە. بڕوانە 40 ساڵ پێش حسن زیرەك دەیگوت:
قەسەم بە ڕەحمن و ڕەحیم ـ ھەتا لەو دنیایەی دەژیم ـ نانێم مەیلی یاری قەدیم ـ تۆبە تۆبە ـ تۆبەی مەرگمە ـ یاری ڕەزا شیرن كزەی جەرگمە

قسم ـ بـ ـ رحمن ـ رحیم ـ حتی ـ لـ ـ ھو ـ دنیا ـ عیش (عەیشیم، عەیژیم، ئەیژیم، ئەژیم) ـ لا ـ میل ـ یارب ـ قدیم ـ توبە ـ رضا
( لە ئەدەبیاتی عیرفانی فارسی دا باسی یار دەكرێ كە مەقسەدی لە زاتی خودا ـ یە. وای بۆ دەچم ئەو وشەی یار ھەر یاڕەب بێ كە بە عەمد یان بە غەیرە عەمد حەڕفی ب ی لێ لابردراوە)

ئەگەر 40 ساڵ پێش ئاوا قسە كرابێ، داخوا 80 ساڵ پێش چۆن بووە؟! ڕووناكبیرەكانمان نابێ بەو شتانە تووڕە ببن. لیباسی كوردیش وایە. سەیری لیباسی مەلایەكی كورد بكە! 100 ساڵ پێش ھەموو پیاوان ھەر ئەوەیان لە بەر دابووە. منداڵیش ھەر ئەو عەبایەی لە بەر دا و ئەو مەندیلەی لە سەر بووە كە مەلای ئەمڕۆی مزگەوتێ لە بەریەتی. دوایە وردە وردە ئەو لیباسە كوردییەیان ھێشتۆتەوە كە ئەمڕۆ بە جلی كوردی دەیناسین كە ئەوە وەختی خۆی ژێر شاڵوار و ژێر كراسی لیباسی پیاوان بووە لە كوردەواری دا. ئەمڕۆ سەیر دەكەی ئەوەش خەریكە دەفەوتێ. زمانەكەش وەك لیباسەكە بە فرت و فێڵ لە خەڵكی دەشارنەوە و لە جێی ئەوی ھۆڤیەتێكی قەڵب بە زەبری درۆ و جەعل بە سەر خەڵك دا ساغ دەكەنەوە.