یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   بەرپرسی راگەیاندنی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی دەکات    *****    *****   زاناو کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا محمد شەڵماشی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندی گەورە زانایانی ئەزهەری شەریف دەکات    *****    *****   سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندی باڵای زانایانی ئەزهەر دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا مسعود حسێن غەزالی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   دیداری زەڵمی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت و سەرۆکی یەکێتی زانایان لەم دیدارە وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دکتۆر مستەفا زەڵمی، خاوەن دیدێکی چاکسازیی قووڵ بووە و، لەسەر ڕێگەکەی بۆ دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ بەردەوام دەبن.    *****    *****   دەقی وتاری سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە دیداری د.مستەفا زەڵمی    *****    *****   مامۆستا مەلا شەریف سەعید کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای گەورە زانایانی ئەزهەری شەریف دەکات    *****    *****   د.أنس محمد شەریف ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاری توندوتیژی دژ بە ئافرەتان دەکات   
هه‌ڵاڵه‌ محه‌مه‌د ئه‌ڵماس
به‌رواری دابه‌زاندن: 02/11/2012 : 10:57:10
قه‌باره‌ی فۆنت
جاڕنامەی مافەكانی مرۆڤ لەوتاریی ماڵئاواییدا

 لەڕۆژی عەرەفەداو لەحەجی ماڵئاواییدا، پێغەمبەر(د.خ) لەبەردەم هەزاران لەهاوەڵان‌و بڕواداراندا، كەهەرگیز كۆبونەوەی وا بەو ڕێژەو ئەندازەیە كەس نەیبینیوو، وەستا بۆ پێشكەش كردنی وتاری كۆتایی‌و ماڵئاوایی لەدونیاو هەوەڵەكانی، لەوتارە شكۆ‌و بەنرخەكەییدا جەختی لەسەر پابەندبونی موسڵمانان بەبنەماو یاساو ڕێساكانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام كردوە، كە پێوستە لەسەر موسڵمانان تا ڕۆژیی دوایی پەیڕەوی بكەن‌و دەستی پێوەبگرن‌و بیگەیەنن بە سەرجەم مرۆڤەكانی سەر ڕووی زەوی، تا بەهۆیەوە ئاشتی‌و سەرفرازی ‌وئاسودەیی دونیا‌و دواڕۆژیان دەستەبەربكەن.

 پێغەمبەری پێشەوا (د.خ) وەستا لەشوێنێكی ئاسایی كەپێویست بوو ئەو بڕیارە چارەنوسسازانەی بۆئوممەتی ئیسلامی‌و مرۆڤایەتی بەهەموو دەنگ‌وڕەنگ وجۆر وڕەگەزێكەوە ڕۆشنبكاتەوە، تاچیدی مرۆڤایەتی لەتاریكی‌و زوڵم‌و ستەمدا نەژین.

لەحەجی گەورەدا موسلمانان لەگشت لایەكەوە كۆبونەوە ودڵ‌و ڕوحیان پەیوەست كردبوو بە پەروەرێنەرو دەرونیان كوڵی دەدا بۆڕازیكردنی پەروەردگار كەگەورەترین نیعمەتی پێ‌ بەخشیون، ئەویش نیعمەتی ئیسلام‌و، نیعمەتی برایەتی.

 دوایین پێغەمبەری خوا(د.خ) وەستا، بۆئەوەی یەكەم جار بۆ موسڵمانان وپاشان بۆ جیهانی ئاشكرا بكات، بەهاونرخی ئەم ئایینە بەرزو پیرۆزە كە دەتوانی جیهان ڕزگار بكات لەسەر گەردانی وتیاچون‌و گومڕایی، دەریانبهێنی لەزۆنگاوی زوڵم‌و ستەم‌و سەپاندو سەركەشی، پێغەمبەر لە 1434ساڵ پێش ئیستا جاڕی بۆمافەكانی مرۆڤی بۆمرۆڤایەتی لەئیسلامدا لەكەش وهەوایەكی لێوان لێو لەپیرۆزی‌و سەفاوبرایەتی‌و پاكی ڕاگەیاند،  تیایدا ڕایگەیاند كە پابەندی بەوبنەما شارستانیەتیەی كە ژیانی خەڵكی وپەیوەندیانی لەسەر ڕێكخراوەو بەهۆی ئەویاسایانەوە نیە كەمرۆڤ دایڕشتووە، تابتوانێ‌ فێڵی لێ بكات یاخۆی دەربازی بكات، بەڵكو ئەم شارستانیە ڕێنمای ئاینی پاك وبێگەردە كە داوا دەكات لەمرۆڤەكان پابەندبن پێوەی ودەستی پێوەبگرن، نەك تەنها ترس بێت لەسزای دونیایی، بەڵكو ترسان بێت لەسزای دواڕۆژ هەر بەوهۆیەوە چاویان بڕیوەتە پاداشتی گەورەو نەبڕاوەیی پەروەردگار، كەپاراستنی سنور وبەردەوامی لەپابەند بوون وپراكتیكەكردنی لەژیانی خەڵكی دایە، چونكە لەدڵیاندا باوەڕو لەدەرونیان ژیانێكی زیندوو بونی هەیە.

پێشەوای مرۆڤایەتی دوای سوپاس وستایشی خوای گەورە فەرمووی: ئەی خەڵكینە، گوێبگرن، لەوەناچی جارێكی تر لەم شوێنەدا لەگەڵتاندا كۆببمەوە "مرۆڤەكان خاوەن مافن، تاكەس دەست بۆ ماڵ وسامانتان نەبات‌و كەسیش خوێنتان نەڕێژێت"، ئەمە دیاری كردنی مافی مرۆڤ بوو بەشێوەیەكی ڕاستەقینە، دیاریكردنی سنوری تاكە كەسە تا ئەوسنورە ئازادە كاتێك سنوری بەرامبەر نەبەزێنێ‌.

 - فەرمانی دانەوەی سپاردەی دا" هەركەسێك لەئێوە سپاردەیەكی لایە بابەچاكی بیداتەوە بەخاوەنەكەی"

- خۆپاراستن‌و خۆ ڕزگار كردن لەداب‌و نەریتەكانی سەردەمی نەفامی" ڕیبای سەردەمی نەفامی بەتاڵە یەكەم ڕیبایەكیش كەبەتاڵی بكەمەوە ڕیبای عەباسی مامێتی.., چونكە لەڕیبادا دوو چین دروست دەبێت‌و سۆزو بەزەیی كەم دەبێتەوە وهەژاران جارێكی تر دەچەوسێنەوە، دادپەروەریی كۆمەڵایەتی بەدی نایەت!"

-" خوێنی سەردەمی نەفامیش بەتاڵە، یەكەم خوێنێكیش بەتاڵی بكەمەوە خوێنی كوڕەكەی ڕەبیعەی كوڕی حارسی عەبدولموتەلیب"ە

 - " هەموو شوێنەوارو كاروكردەوەی سەردەمی نەفامی بەتاڵە جگە لە(سیدان)ە كە خزمەتكردنی كەعبەیە.. وسقایە كە ئاوەدانی حاجیان‌و دابینكردنی خزمەتگوزارییە"

-" كوشتنی(عمد) بەدەست ئەنقەست قیساسی هەیە، بەڵام (شبەعمد) ئەوەیە كەبەدارو بەرد كوژرا بێت، ئەوا لەبری خوێنەكەی 100 وشتر دەدرێت، هەركەس لەوە زیاتر وەرگرێت ئەوا لەسەردەمی نەفامیدا دەژی "

هەروەها سەرداری مرۆڤایەتی باسی دوژمنایەتی شەیتانی بۆ خەڵكی كرد‌و، فەرمووی:" ئەی خەڵكینە شەیتان دەستی لەئێوە شۆردوە جارێكی تر لەم دورگەدا بپەرسترێ‌، بەڵام بەوەش ڕازییە كەبەو كردارانەی كەئێوە بەهیچیان نازانن گوێڕایەڵی بكرێ"

(( حەرامكردن ویاریكردن بەشەریعەت لەسەردەمی نەفامیدا، عەرەبەكان 4مانگیان بەمانگە حەرامەكان لەقەڵەم دەدا تیایدا شەڕوشۆڕیان نەدەكرد، بەڵام جاری وائەبوو ئەو سێ‌ مانگەیان بەلاوە زۆربوو كەیەك لەدوای یەك دەهات پەلەی جەنگیان بوو، بۆیە حەرامی موحەرەمیان دوائەخست بۆ مانگی سەفەر لەموحەرەمدا جەنگیان بەرپادەكرد، بەمە لەساڵێكدا چوار مانگی حەرامیان هەبوو، ئەیانگۆڕی! جا قورئان ڕەخنە لەم كارەیان دەگرێت، چونكە لەحەرام وحەڵاڵدا شوێن هەواو ئارەزوی خۆیان دەكەوتن."

 خوای گەورەوە هەر لەوڕۆژەی كە ئاسمانەكان وزەوی دروستكردوە ژمارەی مانگەكان دوانزە مانگن، كە چواریان حەرامن، سیانیان بەسەر یەكەوە ژوالقعدە وژوالحجەو موحرم یەكێكیشیان بەجیایە كەڕەجەبە كەدەكەوێتە نێوان جومادی وشەعبانەوە"

 دەربارەی مافەكانی هاوسەردارێتی فەرمووی:" ئەی خەڵكینە، پیاوان وئافرەتان هەریەكەیان مافی بەسەر ئەوەی ترەوە هەیە، ژنەكانتان مافیان بەسەرتانەوە هەیە ئێوەش مافتان بەسەرئەوانەوە هەیە، مافی پیاوان ئەوەیە ئافرەتان پارێزگاری لەقەڵای خێزانداری بكەن وخۆیان وهاوسەرەكانیان بپارێزن‌و بەبێ‌ رەزامەندی مێردەكانیان هیچ كەس نەهیننە ماڵیانەوە، خۆئەگەر وایان كرد ئەوا خوا مۆڵەتی پیاوانی داوە كە لەهەنگاوی یەكەمدا ئامۆژگاریان بكەن، پاشان جێی خەوتنیان لێ‌ جودابكەن، ئەگەر ئەومافەی نەپاراست ئەوا لەهەنگاوی سێهەمدا بەلێدانێكی وەها كەتوشی ناڕەحەتی وئەزێتیان نەكات، لێیان بدەن، خۆگەر كۆڵیاندا وگوێڕایەڵی هاوسەرەكانیان بوون، ئەوا لەسەر ئێوەی پیاوانە ڕزق‌و پۆشاكیان بەشێوەیەكی شایستەو چاك بۆفەراهەم بهێنن، ژنان ئەمانەتی خوان لای  ئێوەی پیاوان بەنیكاحی شەرعی بۆتان حەڵاڵ بوون، جاباپیاوان دەربارەی ئافرەتان لەخوابترسن، لەگەڵ ئافرەتان بەچاكی مامەڵەبكەن‌و ئاگاداریان بن".

پاشان لەبەندێكی تری ئەم جارنامەیە بۆ مافەكانی مرۆڤ سەبارەت بەجیاكاری لەنێوان مرۆڤەكاندا ڕەنگ ‌وڕەگەز‌و نەتەوە‌و....فەرمووی:" ئەی خەڵكینە، ئێوە پەروەردگارتان یەكەو باپیرەگەورەشتان یەكە، هەمووتان لەئادەمن‌و ئادەمیش لەگڵ دروستكراوە، ئەوەی لەهەمووان بەتەقواو لەخواترسانی زیاتر بێت، لای خوا بەڕێزترینە، هیچ جیاكاری وجیاوازیەك نەلە نێوان عەرەب‌و عەجەمدا نیە مەگەر بەتەقوا نەبێت".

لەونێوەندەشدا سەروەرمان یەكێكی تر لەمافی مرۆڤی ئیمانداری بۆ بەرامبەرەكەی تایبەت بەبەكارهێنانی ماڵ ئاماژە پێداوەو، فەرمووی:" ئیمانداران هەر هەموو برای یەكن‌و بەرەزامەندی نەبێت ماڵ‌و سامانی هیچ مسوڵمانێ‌ بۆ براكەی حەڵاڵ نیە"

ئەو بەشە گرنگە لەبواری ساماندارییدا كەلەباب‌و باپیرانەوە دەمێنێتەوە، باسی یاسا‌وڕێساكانی میراتی ڕوونكردەوەو خەڵكەكەی تێگەیاندو فەرمووی:" شەریعەت یاسایەكی جوانی بۆ میرات داناوە، نابێ‌ واریس وەسیەت بكات، وەسیەت بەخشینی سامانەپێش مردن، نابێ‌ لەسێ‌ یەك تێپەڕبكات" بۆئەوەی واریسەكان بێ‌ بەش نەكرێت.

لە بەندێكی تردا، باسی منداڵ‌و هەڵگرتنەوەی منداڵ‌و حوكمی زیناكەری كرد، "

 منداڵ هی سەرجێگایە، زیناكەر پێویستە ڕەجم بكرێت، هەركەسێك خۆی بەكوڕی كەسێكی تر لەقەڵەمدا لەغەیری باوكی، یان كوڕی خەڵكی بەكوڕی خۆی لەقەڵەم بدات، ئەوا لەعنەتی خواو فریشتەو هەموو خەڵكی لێبێت‌و خوای گەورە نە تەوبەو نە فیدیەی لێوەرناگرێت".

 پاشان پێشەوای مرۆڤایەتی پرسیاری لەموسڵمانان كرد، كە ئەوان چی دەڵێن؟ ووتیان: شاهیدی ئەدەین كە فەرمانی خوات بەچاكی گەیاندو ئامۆژگاری ئومەتی ئیسلامت كرد.

ئازیزمان پەنجەی شایەتومانی بەرزكردەوە‌و سێ‌ جارفەرمووی! خودایە بەشاهێد بە، پاشان فەرمووی‌و(( السلام علیكم ورحمە الله وبركاتە)).

بەم بەندانە كە هەركەیان چەندان پرۆژەیاساوبەندەكانی مافەكانی مرۆڤ لەخۆدەگرێت هەر هەمووشیان بۆ خزمەتكردنی مرۆڤایەتی‌و پاراستنی لەئاریشەو سەرگەردانیە، دوای ئەم جارنامەی مافەكانی مرۆڤ وبڵاوكردنەوەی بنەماكانی مرۆڤ بون تیایدا كە پێغەمبەری پێشەوامان ئاماژەی پێدا، مسوڵمانان وەریانگرت‌و بەهێز‌و شانازییەوە جێ‌ بەجێیانكرد، بەشانازیكردنەوە لەنێوخەڵكدا بڵاویانكردەوە، خۆیان‌و سەرجەم خەڵكیان ڕزگار كرد لەسەرگەردانی وگومڕایی، بەڵام بەهۆی دوركەوتنەوە لەماناو ناوەرۆك‌و بەندەكانی یەكەم جاری گەردونی مافەكانی مرۆڤ لەحەجی ماڵئاواییدا، دەسەڵاتدارە دڵ رەق‌و زاڵمەكان كە هەمیشە دوای بانگخوازە چاكسازەكان بەبێ‌ هیچ گوناح‌و هەڵەیەك كەوتون، ئەوان گوێ‌ بەهیچ لایەنێكی مرۆیی نادەن، بەڵكو هەموو شتەكان دەكەنە قوربانی مانەوەی كورسی‌و تەختەكەی خۆیان، بۆیە هیچ ڕەحم‌و سۆزێك لەدڵیاندانیە؟

 پاشان بەوهۆیەوە پڕكردنی زیندانەكان‌و بێ‌ سەرپەرشت بونی ژنان‌و هەتیوكەوتنی مناڵان، شكاندنی سنورە سورەكان‌و لادانی پەردەكان، بەبێ‌ بونی ڕەحم‌و هەستی مرۆڤایەتی‌و ویژدان.

ئایا بانگخوازانی مافەكانی مرۆڤ لەجیهاندا كە ئێستا ڕێزی مرۆڤەكان لەنزمترین ئاستداییە‌و بێبەش كردنیان لەبچوكترین ماف‌و برسیكردن‌و ئابڵوقەدان‌و قەدەغەكردنی دەرمان‌و پۆشاك لێیان، ئەفسوس لەكاتێكدایە كۆمەڵەی تایبەت بەمامەڵەی جوان لەگەڵ گیانلەبەران دادەمەزرێنرێت، كەچی لەسەدەی بیست‌ویەك‌و لەوپەری پێشكەوتندا ساڵانە بەدەیان ملێون دەكرینە كۆیلە‌و چەندانی تریش لەبەرنەبونی هەست‌و سۆزی مرۆڤایەتی بەرامبەریان دەبنە قوربانی،  لێرەدا هەست بەگەورەیی‌و بەهاونرخی ئەو ڕەحمەتەی كەپێشەوایی میهر‌و سۆز‌و لەپەیامەكەییدا گەیاندنی، دەكەین..كەلەم كات‌وساتەدا پێویستە بنەماو یاساكانی وتارەكەی لەناخی مرۆڤایەتییدا جارێكی تر زیندووبكەینەوەو بەهاری ئیسلامەتی‌و مرۆڤ دۆستی بڕوێنینەوە.