یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   بەرپرسی راگەیاندنی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی دەکات    *****    *****   زاناو کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا محمد شەڵماشی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندی گەورە زانایانی ئەزهەری شەریف دەکات    *****    *****   سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندی باڵای زانایانی ئەزهەر دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا مسعود حسێن غەزالی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   دیداری زەڵمی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت و سەرۆکی یەکێتی زانایان لەم دیدارە وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دکتۆر مستەفا زەڵمی، خاوەن دیدێکی چاکسازیی قووڵ بووە و، لەسەر ڕێگەکەی بۆ دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ بەردەوام دەبن.    *****    *****   دەقی وتاری سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە دیداری د.مستەفا زەڵمی    *****    *****   مامۆستا مەلا شەریف سەعید کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای گەورە زانایانی ئەزهەری شەریف دەکات    *****    *****   د.أنس محمد شەریف ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاری توندوتیژی دژ بە ئافرەتان دەکات   
هه‌ڵاڵه‌ محه‌مه‌د ئه‌ڵماس
به‌رواری دابه‌زاندن: 02/10/2010 : 17:06:03
قه‌باره‌ی فۆنت
نزاوكاریگه‌ریه‌كانی له‌ژیانی مرۆڤدا
نزاو پاڕانه‌وه‌ لێكدانه‌وه‌یه‌كی سروشتیه‌ له‌ هه‌ستی ده‌رونی‌و شعوری زیندولای مرۆڤ، كه‌ هه‌ست به‌ بوونی دوو ڕاستی له‌ ژیاندا ده‌كرێت، (خوای دروستكه‌ری بونه‌وه‌ر- مرۆڤ) پاشان هه‌ست به‌ ڕێژه‌ی ڕاستێتی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌م دوو بوونه‌ ده‌كرێت.

-بوونی په‌روه‌ردگار كه‌سه‌رچاوه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی‌و ده‌سه‌ڵاتدارێتی‌و زاناییه‌ به‌سه‌ر جیهاندا.

-بوونی مرۆڤ كه‌ ئه‌و ده‌فری هه‌ژاری‌و كه‌م توانایی‌وپێویستی‌و سیاچاره‌یه‌ كه‌ به‌ به‌خشینی به‌رده‌وام ئیلاهی داپۆشراوه‌...

ئه‌م دیده‌ بۆ په‌یوه‌ندی ڕاستی نێوان ئه‌م بونانه‌، بونی په‌روه‌رێنه‌رێك كه‌ كه‌ بنچینه‌و سه‌رچاوه‌ی دۆزینه‌وه‌ی مرۆڤه‌، كه‌ لێوان لێوه‌ له‌ چاكه‌و ڕه‌حمه‌ت‌و مانه‌وه‌ی خێرو به‌ره‌كه‌ت، به‌ڵام بوونی مرۆڤ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت له‌و بنه‌ماوه‌و په‌یوه‌سته‌ پێوه‌ی، كه‌ناتوانێت لێی لابدات‌وبه‌رده‌وام ڕوه‌و ئه‌و داواكاره‌و، ئینتیزاری لێخۆشبونه‌ بۆ ڕژان‌وته‌واوی له‌ هه‌موو شتێكدا، هه‌ر ئه‌وه‌ كه‌ كه‌م‌و كورتیه‌كانی مرۆڤ داده‌پۆشێت، هه‌ژار ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات پێویستی‌و داواكاریه‌كان جێ به‌جێ ده‌كات، به‌رده‌وامی به‌ ژیان‌و دامه‌زراوه‌ی‌و ته‌واوكاری‌و بوونی هه‌موو نیعمه‌ته‌كان‌و چاكسازی ده‌رون‌و ته‌واوی پێویستیه‌كانی‌و یارمه‌تی دان بۆ چاره‌سه‌ری گرفت‌و كێشه‌كان‌و، ڕزگاربون لێی..

ئه‌م بۆچونانه‌‌و ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌ پێویست ده‌كات ،چونكه‌ به‌رهه‌می ئه‌م هه‌سته‌ واده‌كات ده‌رونی مرۆڤایه‌تی بگه‌یه‌نێت به‌بنه‌ماو سه‌رچاوه‌كه‌ی خۆی، كه‌دارایی ئه‌و هه‌موو نیعمه‌ت‌و هاوكارییه‌ی كه‌به‌خشیویه‌تی‌و پاراستویه‌تی له‌ هه‌ژاری‌و ئه‌م هه‌سته‌ پێویستی گه‌ڕانه‌وه‌وداواكاری‌و سه‌رسوڕمانه‌ بۆ ڕوكردنه‌ ئه‌وزاته‌خاوه‌ن توانایه‌ی كه‌یارمه‌تی مرۆڤ ده‌دات بۆ ڕزگاربوون‌و قوتاربون، ته‌نها بۆ موسڵمان نیه‌‌و به‌س، به‌ڵكو ئه‌وه‌ هه‌ستێكی مرۆییه‌ له‌ نێوان باوه‌ڕدارو بێ‌ باوه‌ڕدا جیاوازی نیه‌ ، ته‌نها جیاوازی ئه‌وه‌یه‌ مرۆڤه‌كان یه‌كسان نین له‌ ده‌ربڕینی ئه‌م هه‌سته‌‌وئاڕاسته‌كردنی، هه‌ر مرۆڤێك دانده‌نێ‌ به‌بێ‌ توانایی خۆی‌وسه‌رگه‌ردانی‌و هه‌ستی دڵته‌نگی‌و ....هتد
مرۆڤ پێویستی به‌هێزێكی به‌توانایه‌ به‌ هانایه‌وه‌ بێت، ڕزگاری بكات له‌ گرفت‌و سه‌رگه‌ردانیه‌كانی، كۆتایی هێنان به‌ بێ‌ ئومێدی‌و نه‌ستی بێ‌ توانایی‌و تیاچون له‌م جیهانه‌دا.
له‌م سنوره‌دا، جیاوازی كه‌سی باوه‌ڕدار له‌ كه‌سی بێ‌ باوه‌ڕ ده‌ست پێده‌كات، چونكه‌ باوه‌ڕدار سه‌رچاوه‌ی ڕوگه‌و گه‌وره‌یی خۆی ده‌ناسێت، بنه‌مای ژیانی ده‌زانێت، كه‌ دروستكه‌رێتی ئه‌ویش خوای(رب العالمین) بۆیه‌ به‌ڕۆحێكی باوه‌ڕدارانه‌وه‌ ڕوی تێده‌كات ، كه‌ پڕاو پڕه‌ له‌ هیواو متمانه‌و كۆڵنه‌دان.

لێره‌دا بێ‌ باوه‌ڕده‌مێنێته‌وه‌ له‌ ژێر تراویلكه‌ی سه‌رگه‌ردانی‌و تیاچون‌و گه‌ڕانێكی بێ‌ هوده‌ له‌ناخیدا، هه‌رچه‌نده‌ هه‌ست به‌ بوونی خوای به‌ ده‌سه‌ڵات ده‌كات، به‌ڵام نازانێت چۆن ‌و به‌چ شێوه‌یه‌ك ڕوی تێ بكات، ئه‌و ڕوگه‌یه‌ ناناسێت كه‌ په‌خشی ئه‌و هه‌ست‌و ئازاره‌ی بۆببات، زۆر جار ناشتوانێت په‌ی به‌ڕه‌حمه‌ت‌و سۆزی په‌روه‌ردگار ببات، كه‌ ڕه‌حمه‌تی ئه‌و هه‌موو بونه‌وه‌ری داپۆشیوه‌، وه‌ك خۆی فه‌رمویه‌تی:( ورحمتی وسعت كل شئ)
ئه‌و له‌ ده‌رونیدا هه‌موو ئه‌م هه‌ستانه‌ بونی هه‌یه‌، به‌ڵام دوری دروست بوه‌به‌ هۆی لادان‌و دامه‌زراوینه‌بونه‌وه‌، ئیترده‌لاقه‌كانی ئومێدوشك بوون‌و ڕێگه‌كانی كۆڵنه‌دان‌و ئیخلاص تاریك‌وداخراون.

له‌گه‌ڵ بونی گشت توانا مادیه‌كان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مرۆڤ واهه‌ست ده‌كات پێویستی به‌ خوا نیه‌ !؟ ئه‌وه‌ی هه‌یه‌تی به‌سیه‌تی‌و پێویستی به‌ یارمه‌تی كه‌س نیه‌؟! له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌دا هه‌ر پێویستی‌و داواكاریه‌كانی بۆلای په‌روه‌ردگاره‌‌و ناتوانێت ده‌ستبه‌رداری ببێت. هه‌رچه‌نده‌ پێی نه‌زانێت!!!
به‌ هۆی سه‌ركه‌شی‌و خۆبه‌زلزانینه‌وه‌ كه‌ڕایده‌كێشێت به‌ره‌و دۆزه‌خی بێ‌ هیوای‌و گرفتاری، ده‌رگای هه‌ستكردن به‌م پێویستیه‌و ئاڕاسته‌كردنی ده‌رونی خۆڕسكی به‌ره‌و ڕوی ده‌وڵه‌مه‌ندی‌و لێوان لێوبون، یاسایه‌كی سروشتی بۆ بزاوتنی ده‌رونی دروست ده‌كات، له‌ چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌ ساته‌ ناڕه‌حه‌ت‌و ته‌نگانه‌كاندا.

ده‌رونی مرۆڤه‌كان خاوه‌نی چه‌ند ڕه‌هه‌ندێكی قورس‌و ئاڵۆز‌و جیاوازه‌، ناتوانێت پێویستیه‌كانی پڕبێت ته‌نها به‌ لایه‌نی مادی، ٍهه‌رچه‌نده‌ له‌م لایه‌نه‌دا بگاته‌چڵه‌پۆپه‌!

له‌گه‌ڵبونی سه‌رجه‌م پێویسته‌كانی ، (كه‌بێئاگاله‌وه‌ی په‌روه‌ردگار پێی به‌خشیوه‌) له‌ ژیاندا ڕوبه‌ڕوی گرفت‌و ناڕه‌حه‌تی‌و ئێش‌و ئازارو هه‌ستكردن به‌ته‌نهایی‌و كۆتابون له‌ئامانجه‌كانی ده‌بێته‌وه‌، هه‌مووئه‌و شته‌كان كه‌ ئاواتیه‌تی بۆی ده‌سته‌به‌ر ناكرێت، شته‌كان به‌ گوێره‌ی ویستی ئه‌و دروسن نابن، به‌و شێوه‌یه‌ نایه‌ته‌دی كه‌ئه‌و ده‌یه‌وێت، به‌م جۆره‌ پێویسته‌كانی هه‌ر ده‌مێنێت ‌وحه‌زه‌كانی تێر نابن!

ٍهه‌ستكردن به‌ پێویستی بۆ(الله) له‌ ده‌رونی مرۆڤدا هه‌ر زۆر گه‌وره‌ یه‌، ڕاڕایی له‌ ناخیدا به‌رده‌وامه‌ كه‌ئه‌مه‌ش ویست‌و حیكمه‌تی خوای كارزان‌و زانایه‌، بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ هه‌ست به‌ بێ‌ نازی‌و سه‌رگه‌ردانی نه‌كات‌و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ په‌روه‌ردگاردا بمێنێته‌وه‌و زوو زوو بڕواته‌ خزمه‌تی‌و له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ بكۆشێت بۆ سه‌ربه‌رزی ‌وپێشكه‌ش كردنی ته‌واوی داواكانی...
چونكه‌ هه‌ستكردن به‌ بێ‌ نیاز بوون مردن‌و كوشتنی سه‌رجه‌م تواناكانی مرۆڤه‌...هۆكاریشه‌ بۆ دوژمنایه‌تی‌و سه‌ركه‌شی‌و دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌ ڕاستی ‌و چاكه‌ "كلا ان الانسان لیگغی ان راه استغنی" چونكه‌ پێویستی‌و ئازارو ژانه‌كان كه‌به‌سه‌ر مرۆڤدا دێن، له‌ بێ‌ توانایی‌و دۆڕاویه‌ له‌ژیان‌و، نه‌خۆشی‌و كورتهێنان له‌گه‌یشتن به‌مه‌به‌ست‌وئاوات.

بۆیه‌ ئاینی ئیسلام نزاو پاڕانه‌وه‌ی كردۆته‌پردی په‌یوه‌ندی مرۆڤه‌كان له‌گه‌ڵ خوای دروستكه‌ریان، بۆئه‌وه‌ی ڕوی تێبكه‌ن‌و دان بنێن به‌ هه‌ڵه‌و تاوانه‌كانیان‌و، ده‌ربڕینی كه‌م توانایی‌و بێ‌ ده‌سه‌ڵاتی‌و سوربون له‌سه‌ر ڕاستكردنه‌وه‌ی ده‌رون‌و وازهێنان له‌تاوان‌وشكاندنی خۆبه‌گه‌وره‌زانین‌و ده‌رخستنی پێویستی به‌دروستكه‌ریان له‌به‌خشین‌و پێدانی نیعمه‌ته‌كانی دونیا‌ودواڕۆژ.

له‌ چوار چێوه‌ی ئه‌م دیده‌ی ئیسلام بۆ بونی ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌ی مرۆڤه‌كان به‌په‌روه‌ردگاریانه‌وه‌، دوورله‌خۆ به‌گه‌وره‌گرتن‌وسه‌ركه‌ شی‌ودوژمنایه‌تی، بۆیه‌ ده‌بینین كاریگه‌ری ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌ ئیمانیه‌ له‌ هه‌ڵس‌وكه‌وتی مرۆڤی باوه‌ڕداروه‌ به‌ڕونی ده‌رده‌كه‌وێت، چونكه‌ كاتێك هه‌ستی كرد به‌ پێویستی ڕوكردنه‌ په‌روه‌ردگاری ڕووی تێده‌كات‌و متمانه‌ی ته‌واویشی به‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داواكه‌ی له‌لایه‌ن په‌روه‌رێنیه‌وه‌ هه‌یه‌، یا كاتێك توشی هه‌ڵه‌و سه‌رپێچی كردنێك دێت دیسان له‌ ده‌رگای په‌روه‌ردگاری ده‌دات‌ولێی ده‌پاڕێته‌وه‌ كه‌لێی خۆش بێت له‌به‌رده‌م خوای گه‌وره‌دا دان ده‌نێت به‌ خراپه‌كانی‌وئه‌ژنۆی به‌ندایه‌تی له‌ده‌رگانه‌ی قایم ده‌كات‌و ده‌رونی خۆی پاك ده‌كاته‌وه‌و جارێكی تر په‌یمان تازه‌ ده‌كاته‌وه‌ له‌گه‌ڵ خوای میهره‌بان‌ولاپه‌ڕیه‌كی سپی له‌ ژیان به‌پاكی هه‌ڵده‌داته‌وه‌ له‌ ژێر ڕه‌حم‌و لێخۆش بوونی چه‌تری سۆزوبه‌زه‌ییدا، به‌م ده‌ربڕینی نهێنیه‌ ده‌رونیه‌ بێ‌ تاقه‌تی‌وگله‌ی لای په‌روه‌ردگاره‌ی ده‌رونی هیلاك‌و به‌ئازاری ئاسوده‌ ده‌كات، كه‌ناكرێت لای هیچ كه‌س بێجگه‌ له‌ (الله‌) ده‌رببڕێت، چونكه‌ لای هه‌ر كه‌سێكی تر ده‌ریببڕێت تووشی ئابڕوچوون‌و ئاشكرا بوون ده‌بێت، به‌ڵام لای په‌روه‌ردگاری (خوای داپۆشه‌ری تاوانه‌كان) توشی ئاسوده‌یی ده‌بێت هیچ كاتێك نیه‌ له‌و ساتانه‌ لای مرۆڤی باوه‌ڕدار ناسكترو خۆشتر بێت كه‌له‌گه‌ڵ خولقێنه‌ری‌وپاشای هه‌مووجیهان وتووێژ ده‌كات‌و په‌یمانی به‌ندایه‌تی له‌گه‌ڵ خالقی خۆیدا نوێ‌ ده‌كاته‌وه‌ ئه‌م به‌نده‌یه‌ ئیتر هه‌موو ماناكانی بێ‌ هیوای ‌و توڕٍه‌یی‌و ناڕه‌حه‌تی‌و ئازار ده‌گۆڕێت به‌ مانا جوانه‌كانی ده‌رونی ئارام‌و هیواو ڕازی بوون..

مرۆڤ له‌ نزاكانیدا له‌ خزمه‌ت په‌روه‌ردگاریدا په‌یمانی ڕاستگۆی‌و به‌رده‌وامی‌وپابه‌ند بوون به‌ ڕه‌وشتی جوان‌و به‌رزه‌وه‌ خۆ قوتاركردن ‌و داماڵین له‌ تاوان‌و گوناه، له‌م كاته‌دا له‌م هه‌ڵوێسته‌دا كه‌ ده‌رون له‌بارودۆخێكی ئه‌و په‌ڕی ئارام‌وته‌ندروستدایه‌، ئاماده‌ی سه‌رجه‌م گۆڕانه‌ له‌ژیانیداوداوای كۆمه‌كی زیاتروباشترله‌ (الله) ده‌كات، ده‌یه‌وێت وازبهێنێت له‌ خراپه‌‌و ڕوتاڵی... بۆیه‌ كارده‌كات بۆ گۆڕینی سه‌رجه‌م خراپه‌كانی ڕابردوی به‌ چاكه‌و هه‌نگاو هه‌ڵگرتن بۆ بون به‌ خۆشه‌ویستی په‌روه‌ردگار ئه‌ویش، وه‌ك پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌فه‌رموێت: (ان الله يحب التوابين ويحب المتطهرين) به‌م په‌یوه‌ندی ‌و زۆر كردنی نزا‌و پاڕانه‌وه‌یه‌ مرۆڤ زیاتر له‌ خوای گه‌وره‌ نزیك ده‌بێته‌وه‌و پله‌ی خۆشه‌ویستان‌و نزیكانی ئه‌وی پێده‌به‌خشرێت..