یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایان سیمینارێکی تایبەت بەناونیشانی (هەڵوێستە ئایینی و نەتەوەییەکانی مەلا کورد) ساز دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عباس زەردەهاڵی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان و بەرێوەبەرایەتی گشتی دەزگای مین سیمینارێکی هاوبەش لەسەر مەترسییەکانی مین ساز دەکەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری گشتی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە ستافی نوێی کۆمەڵەی قوڕئانخوێنانی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان ئیدانەی هێڕشەکەی سەر ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان: بە توندی ئیدانەی ئەو هێڕشانەی سەر کوردستان و بارەگاو هێزەکانی پێشمەرگە دەکەین    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا سفر محمد سعيد کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عەلی مێرگەسەری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی "حاجی سەنیە" لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات   
مه‌لا موسلیم مه‌لا سالح فریزی
به‌رواری دابه‌زاندن: 08/01/2015 : 12:25:12
قه‌باره‌ی فۆنت
ئەگەر یەكێتی زانایان نەدەبوو ؟!

هەموومان ئەو راستیە باش دەزانین كە شەڕی داعش پێشی چەك‌و هێز شەڕی فكرەو عەقیدەیی بوو..!

بە ئەندازەیەك تەشویشیان خستە مێشكی هەندێك لە گەنجەكانمان مەوجات‌و شەپۆلەكانی ئەوەندە بەهێز بوون كە لە باوەشی كەس‌و كارو نیشتیمان بۆ بردنە ناوخۆیان‌و سڕكردن‌و غەسل دەماغ‌و پاشان ناردنیان بۆ شەڕی كەس‌و كاریان‌و بە كارهێنانیان لە دژی خەڵك‌و نیشتیمانی خۆیان!

لە هەمووش ترسناكتر بەحەق‌و رەوا زانینی ئەم شەڕو كوشتارگەو رووبەروو بونەوەو كوشتن‌و  خۆ بە كوشتدانە بە ناوی دین‌و جیهادەوە!

یەكێتی زانایان‌و لێژنەی فەتواو مامۆستایانی ئایینی هەر زوو هاتنە سەنگەرو بە شێوەی كردرای‌و  هەم بە شێوەی وتارو فەتواو گوفتاری.

بۆ میللەتیان رونكردەوەی پێویستیان لەئان‌و ساتی خۆیدا كە ئەوەی داعش ئەیكات بەناوی دینەوە سیاسەتێكی نێو دەوڵەتیەو هیچ پەیوەندی بە ئیسلامی پیرۆزەوە نیە..!

وە ئەوەی پێشمەرگەو كەسانی خۆ بەخش ئەیكەن لە دیفاع كردن لە ماڵ‌و خاك‌و نیشتیمان هی پێشمەرگە جیهادەو قوربانی پێشمەرگە شەهیدە بە ئیزنی خوای نەك هی ئەوان كە هاتونە رووبەڕوی گەلێكی چەوساوەو ستەمدیدەی وەكو گەلی كوردی موسڵمان بوونەتەوە، كە زۆرینە موسڵمانین‌و زۆرینە پێشمەرگە سەربەرزەكانیشمان نوێژ ئەكەن..الحمدلله.

دەنا فكرەی داعش بە ناوی دینەوە تەنانەت دزەی كردبوو نەك بۆ هەموو چین‌و توێژێكی كۆمەڵگە بەڵكو بۆ ناو خودی برایانی پێشمەرگەش لە سەرەتادا لە بەر دروشمەكانیان راو بۆچوونی جۆراو جۆرو گومانیان، وە ئەو فكرەیە بەناوی ئیسلامی پیرۆزو وە لەپەنای ئیسلامەوە دەیویست لەناومان گەڵاَی خۆی دروست بكات‌و رەگ‌و ریشەیەك دابكوتێت..و وەك دانانەوەی عەبوەو تەقەمەنی لە كاتێكی دیاریكراودا بە ناوماندا بتەقێتەوەو ئەو فكرە بەناوماندا پەرش‌و بڵاوبێت‌و.. بەجۆرێك سەیتەرە بە سەر داكردنی زۆر ئەستەم بێت..!!!

بەڵام سوپاس بۆ خوا بەئیزنی خودا پاشان بە چالاكی‌و هەڵوێستی دیارو بەرچاوی یەكێتی زانایان‌و مامۆستایانی ئاینی بەرێز لە ڕەگ‌و ریشەوە هەڵیان تەكاند (وەك هاوشێوەی ئەندازیارەكانی مین هەڵگرتنەوە) فكرەو خەیاڵەكانیان پوچەڵكردنەوەو بۆ باوەشی خۆیان راپێچكردنەوە!

دەنا ئەگەر زوو فریا نەكەوتبان زۆر لەو رێژەی كە لەبیدایەت هەڵخەڵەتان‌و شوێِنكەوتەیان بوون بەهۆی ریش‌و بەكارهێنانی دروشمی پیرۆزی تەنیا ناو بێ‌ ناوەرۆك خوا بەخۆی دەزانێت ئێستا هەولێرو سلێمانی‌و دهۆكیش وەك موصڵ‌و شوێنەكانی تر چۆن وێرانە ببوون‌و خەڵكەكەشی چی بەسەر ئەهات‌و وەئاوارەی كێندەر ئەبوون؟!

بۆیە یەكێتی زانایان‌و مامۆستایانی ئاینی دڵسۆزو ماندوو نەناس شیاوی گوێ بۆ گرتن‌و رێز لێگرتن‌و سوپاسكردنن نەك بێ‌ رێزی دەرحەق كردن!

هــ بالیسانی