یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان ئیدانەی هێڕشەکانی ئێران بۆ سەر هەرێم دەکات    *****    *****   لقی زاخۆی یەکێتی زانایان چەند سەردانێک ئەنجام دەدات    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان کۆبونەوەیەک ئەنجام دەدات    *****    *****   لقی دهۆکی یەکێتی زانایان بەمەبەستی پیرۆزبایی سەردانی بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی زاخۆ دەکەن    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان دانیشتنی هەفتانەی خۆی سازدەکات    *****    *****   لقی شقلاوەی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی زانایانی فەلوجە دەکات    *****    *****   لقی زاخۆی یەکێتی زنایان کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدات    *****    *****   لقی سلێمانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای سەنتەری ساداتی پیرخدری دە کات    *****    *****   لقی سلێمانی یە کێتی زانایان بە شداری خولێکی دەرچوانی فێرخوازانی قورئانی پیرۆز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری کۆڕبەندی زانستی پزیشکی ئیسلامی لە شاری هەولێر دەکات    *****    *****   شاندێک لە مەتڕانەکانی عەنکاوەی شاری هەولێر سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   روونکردنەوەیەک لە یەکێتی زانایان سەبارەت بە پێشنیازە یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندو تیژی خێزان و ئافرەت لە هەرێمی کوردستان   
ملا رعد ئۆمەربلی
به‌رواری دابه‌زاندن: 23/04/2021 : 00:56:21
قه‌باره‌ی فۆنت
سالیادی ڕۆژنامەگەری کوردی و سەرنجێك

دوای پیرۆزبایم بە بۆنەی ساڵیادی ڕۆژنامە گەری کوردی، بە پێویستی دەزانم چەند سەرنجێك لەو بارەوە بخەمە روو، سەرەتاش بەو فەرموودەیە دەست پێ دەکەم کە پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) دەفەرموێ:  «كلُّ أُمَّتي معافًى إلا المجاهرين، وإنَّ من المجاهرة أن يعمل الرَّجلُ بالليل عملاً، ثم يصبح وقد ستره الله عليه، فيقول: يا فلان، عملتُ البارحة كذا وكذا، وقد بات يستره ربُّه، ويُصبِح يكشف سترَ الله عنه» (البخاري، ومسلم ) .

واتە: هەموو ئومەتی من عەفو دەکرێن ئیللە ئەو کەسانی بە ئاشکرا گوناح ئەنجام دەدەن، وەلەوامەی گوناح بە ئاشکرا ئەنجام دەدەن کەسێک بەشەو کردەوەیەک ئەنجام دەدات وبۆ بەیانی کەخودای گەورە سەتری کردوە ، دەلێت فلان کەس شەوێ دی ئەوهاوئەوهام کردوە یەعنی باس لە تاوانەکەی دەکات ، کە شەودێت خودای گەورە پاراستویەتی کەجی خۆی بەخۆی فەزح دەکات.

زۆر بەداخەوە لەم ماوەیە

1- ژنە گۆرانی بێژێک زۆر بە شانازییەوە باسی لەباربردنی حەملەکەی کرد ، ئەم کارەش لەلای خودای گەورە بە تاوانی کوشتن هەژمار دەکرێت .

٢- کچە مۆدێلێک بەشانازیەوە باس لە هەولی خۆکوشتنی خۆی دەکات کەلەماوەیەکی کەم پێنچ جار هەولی داوە .

٣- ئافرەتێک کە گوایە مامۆستا یەو خول بەڕێوە دەبا کەجی لە کەنالێکی ئاسمانی بەشانازیەوە باس لە قۆپیە کردنی دەکات لە بەشێک لە قۆناغەکانی خوێندنی .

٤- جەندین ژن و کچ بەشانازیەوە باس لە خیانەتی زەوجی وخۆڕوت کردنەوە دەکەن.

٥- جەندین کوڕ و پیاو بەشانازیەوە باس لە هاوڕەگەز بازی خۆیان دەکەن لە شۆشیال میدیاکانەوە .

٦- ژنێک کە پەڕلەمانتارە هەربە گاڵتەو بۆ پێکەنین دەلێت سۆندەم لە پیاوەکەم هەڵگرت و گوتم لێت دەدەم.

٧- ژنە پەڕلەمان تارێکی تر لە کەنالێکی ئاسمانی گوتی من لەماوەی ئەو چوار سالەی لە پەڕلەمان بووم هەر جلکێکم لە بەر کردبێ دووبارە لەبەرم نەکردۆتەوە .

8- بێگومان ڕاگەیان کارانی پیاو لە بیرنەکراون و بەلکو بەشێک لە راگەیان کارو پێش کەش کاری بەرنامە تەرفیهیەکان ژن و کچانی کورد وەکو کالای بازرگانی بە کاریان دێنن و دەیان کەنە جێگەی گەمەو گالتەی کۆمەلگای کوردی و جیهانی .

بە دەیان وشەی ناڕەواو نادروست دەکەن بۆ خۆ دەرخستن وبەدەست هێنانی پارە لە میدیاو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان

تاگەیشتۆتە ئەوەی بەها پیرۆزیە کانی ئاین و نەتوەو کەلتور و کەسایەتیەکانی ولات ڕزگاریان نەبوە لە جنێو و قسەي ناشرین و ناڕەواکانیان بە ئاشکرا سوکایەتی وجنێو بە هەر جی پیرزیەکان هەیە دەیدەن ، جەندین جار پێکەوە ژیانی ئایینی ونەتەوەی کەوتۆتە مەترسی وکێشەی کۆمەلایەتی لێکەوتۆتەوە.

هیوادارم یاسایەکی شیاو بۆ ئەو کەسانە دەرچێت لە پەڕلەمانی کوردستان و لایەنی پەیوەندی دار بە دواداجونی جدی بۆ بکەن، لەبەر ئەوەی ئەگەر رێ لەو جۆرو هەوڵە نەشیاوانە نەگیرێ بەدڵنیاییەوە کۆمەڵگەی کوردی بەرەو داروخان و هەڵدێر دەروات و دواتر کۆنترۆلکردنی ئەستەم و قورسەو باجی زۆریشی دەوێ.