یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان بە هەماهەنگی بەرێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی گەرمیان سەرپەرشتی پرۆژەی پێشکەش کردنی سیمینار لەناو چاکسازییەکان دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاودەکاتەوە    *****    *****   د.حسن پشدەری: سوپاس بۆ خوا بەرنامەی رێکمان داناوەو بەردەوامیش لە خزمەت حاجیان داین بۆ وڵامی پرسیارو پێدانی بەرچاوڕوونی ئەرکەکانی فەریزەی حەج    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پیرۆزبایی لە یەکێتی نیشتمانی دەکات    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایانی لقی ۱۹ ی پ.د.ک بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بە هاوبەشی راوێژکاری نازی منداڵان کۆڕبەندێکی زانستی بەناونیشانی (منداڵ ئایندەیە.. هەنگاوێک بەرەو گەشەپێدانی منداڵان) بەرێوە دەبات    *****    *****   مامۆستا مەلا ديدار شێخانی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله بێستانەیی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سیمینارێکی تایبەت بەناونیشانی (چەمکی حاکمیەت – مفهوم الحاکمیە) ساز دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان لەبارەی پشووی هاوینەو خولەکانی فێرکردنی قورئانی پیرۆز پەیامێک ئاراستەی زانایان دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی فراوانی ئاسایی یەکێتی زانایان لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکرێت   
منقول
به‌رواری دابه‌زاندن: 22/03/2024 : 23:00:33
قه‌باره‌ی فۆنت
ڕەمەزان هەلێکە بۆ گۆڕانکاری

خودای گەورە دەفەرموێ: (یَـٰۤأَیُّهَا ٱلَّذِینَ ءَامَنُوا۟ كُتِبَ عَلَیۡكُمُ ٱلصِّیَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى ٱلَّذِینَ مِن قَبۡلِكُمۡ لَعَلَّكُمۡ تَتَّقُونَ)، (البقرة :١٨٣)، هەروەها خۆشەویستمان صلّى الله عليه وسلّم  دەفەرموێ : (مَن صَامَ رَمَضانَ، إِيْمَانًا وَاحْتِسَابًا، غُفِرَ لَهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنْبِهِ)، (مسلم:٧٦٠).

لەبەردەم مانگێکی زۆر مەزن و پیرۆزداین، کە مانگی ڕەمەزانە، کە هەلێکی ساڵانەیە بۆ موسڵمانان بۆ کەسێک بیهەوێ گۆڕانکاری لەژیانیدا بکات و ڕێبازی پیاوچاکان بگرێتەبەر ، کە ئەمە یەکێکە لە ئامانجەکانی ڕۆژوو. ڕۆژوو مرۆڤ بەرەو گۆڕانکاری و ڕاستکردنەوەی هەڵسوکەوت هەڵدەنێ، بە خۆ گرتنەوە لە گوناه و تاوان ، ئەمەش بەو گۆڕانکارييە دەبێت کە لەژیانی ڕۆژوەواندا ڕودەدات .

یەکەم: ئاشتبونەوە لەگەڵ خەڵک و خوادا:

ڕۆژوو باشترین ئامرازە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی نێوانمان لەگەڵ خودا و لەگەڵ خەڵکیش .

1- پەیوەندیمان لەگەڵ خودای گەورەدا: ڕۆژوو پەیوەندیمان بەهێزدەکا لەگەڵ خودای گەورە ، هەروەها ئەو کەشە ڕۆحیەی کە لە ڕەمەزاندا هەیە هاوکارە بۆ گۆڕانکاری ، لەکاتێک کەشێکی لەبار دەڕەخسێ کە هاوکاریی موسڵمانە بۆ دەستپێکردن بەگۆڕانکاری و پەرەپێدانی خود و پەرەپێدانی پەیوەندی ئیلاهی کە بنەماو بنچینەی ژیانە و کڕۆکی ئیمانە ، ئەگەر ئەم پەیوەندییە ڕاست و دروست نەبێ ئەوا هەموو کردارەکانمان بێهودە دەردەچێ ، هەروەک خودای گەورە دەفەرموێ: (وَقَدِمۡنَاۤ إِلَىٰ مَا عَمِلُوا۟ مِنۡ عَمَلࣲ فَجَعَلۡنَـٰهُ هَبَاۤءࣰ مَّنثُورًا)، (الفرقان:٢٣)، بۆیە مرۆڤی ژیر هەموو توانایەکی دەخاتە گەڕ بۆ چاککردنەوەی پەیوەندی نێوان خۆی و خودای گەورە و گەڕانەوە بۆ ڕێنمونی خودا. لەکاتێک خودای گەورە هەموو نیعمەتێکی بەسەردا باراندوە ، هەروەک خودای گەورە دەفەرموێ : (یَـٰۤأَیُّهَا ٱلۡإِنسَـٰنُ مَا غَرَّكَ بِرَبِّكَ ٱلۡكَرِیمِ)، (الانفطار:٦).

2- پەیوەندی لەگەڵ خەڵکیدا: پەیوەندی لەگەڵ خەڵکیدا مەعدەن و ڕاستی ئیمانی مرۆڤەکان دەردەخا، چونکە جیاوازییەکی زۆر هەیە لە نێوان ئەوەی دەیڵێی و ئەوەی ئەنجامیدەدەی، لەوەی بەرژەوەندییەکانمان چ دەخوازن و نەفسمان چیدەوێ، پێویستە لەسەر مرۆڤی موسڵمان ئەم مانگە بکاتە مانگی ئاشتەوایی لەگەڵ خەڵکیدا، خۆی لە هەڵەکانی خەڵکی بە مەزنتر بزانێ و لێبوردە بێ و خۆ بەزل نەزانێ، هەروەک پێغەمبەرمان صلّى الله عليه وسلّم دەفەرموێ : (ما نَقَصَتْ صَدَقةٌ مِن مالٍ، وما زادَ اللَّهُ عَبْدًا بعَفْوٍ إلَّا عِزًّا، وما تَواضَعَ أحَدٌ للَّهِ إلَّا رَفَعَهُ اللَّهُ)، (مسلم:٢٥٨٨)، وە پێویستە دروشمی مرۆڤی موسڵمانی ڕۆژوەوان بریتیبێ لە : (اللَّهُمَّ إِنِّي صَائِمٌ).

دووەم: گۆڕانکاری لە ناخدا:

گۆڕانکاری بەرزترین و جوانترین داواکاری و باشترین ڕێگایە ، هەموان حەزیان بە گۆڕانکارییە  بەڵام چۆن گۆڕانکاری بکەین ؟.

خۆشەویستمان صلّى الله عليه وسلّم  ئاگادارمان دەکاتەوە و دەفەرموێ : (مَن لَمْ يَدَعْ قَوْلَ الزُّورِ والعَمَلَ به والجَهْلَ، فليسَ لِلَّهِ حاجَةٌ أنْ يَدَعَ طَعامَهُ وشَرابَهُ)، (البخاري:٦٠٥٧)، ئەوەی لەم فەرمودەیەدا هاتوە ئەو ڕۆژوەی کە خودا وەریدەگرێ بریتیە لە ڕۆژوویەک کە خاوەنەکەی قەدەغە بکا لە ئازاردانی خەڵکی و زوڵم و خواردنی ماف و ماڵی خەڵکی و درۆ و دووزمانی و بوختان کردن .

یەکەم: گۆڕانکاریکردن لە چۆنیەتی مامەڵە کردنمان لەگەڵ خانەوادە و خزم و خەڵکی بە گشتی بە ئاراستەیەکی باشتر.

دووەم: نزیکبونەوەمان لە خودا، لە ڕێگای :

1- چاکەکاری لەگەڵ خەڵکیدا، وە دەرکردنی زەکات و سەدەقە و دابەشکردنیان بەسەر هەژار و کەسی شیاو.

2- بەرزنەکردنی نرخی کاڵاو کەلوپەل و خۆراک و پێداویستییەکانی خەڵکی ، بەڵکو دابەزاندنی نرخەکان و ڕازیبوون بە قازانجێکی کەم .

3- قۆستنەوەی کەشی ڕەمەزان بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە خێزانی و کۆمەڵایەتیەکان.