یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا شێخ مەلا ياسين شێخ فەرخ کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان؛ کارەکانی خولی چل وپێنجەمین شرۆڤەی نامەی عەممان لە شانشینی ئوردەن بەرێوە دەچێت    *****    *****   یەکێتی زانایان لە گەڵ دەسپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن پەیامێک ئاراستەی لایەنە سیاسیەکان و هاوڵاتیان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عيسا کەونەگوندی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە شاندێکی کریستیانەکانی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری دەکات    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی پەنجا و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   پەیامی سەرۆکی حکومەت لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی هەرێم بە بۆنەی 54 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایان    *****    *****   ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەرز راگیرا    *****    *****   یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌ بۆنه‌ی 54 ساڵه‌ی دامه‌زراندنیه‌وه‌ پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا طيب أحمد کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
مەلا حمید سیوەیلی
به‌رواری دابه‌زاندن: 08/04/2024 : 12:16:57
قه‌باره‌ی فۆنت
نەخشەی بێ ڕێزکردنی (مەلا)

ئەگەربەویژدانێکی زیندووەوە بڕوانینە مێژووی کوردوکوردوستان ، مەلای کورد چینێکی خەمخۆروهەڵقوڵاوی نێوخانەوادەی کوردە، زادەی  زانستی خۆماڵیی مەدرەسەی گوندوشاروشارۆچکەکانی کوردوستان بووە؟. بەهەوڵ وماندوبوونی خۆی، ودڵسۆزی و دینداری مامۆستاکەی ،ونانی حەڵاڵی موسوڵمانان و، لەحوجرەی کوردەواری دا، عەیامێک وزیاترلەحەوت ساڵ، شەوڕۆژ دەیخوێند ،تادواجار لەدوای دڵنیابوونی مامۆستای (موجاز) لەتواناکانی، لەڕێوڕەسمێکی پڕلەشادی وشکۆدا، بڕوانامەی زانستی وەردەگرت وبڕوانامەکەی لەلایەن مامۆستاکەیەوە دەخوێندرایەوە ،وەک دڵنیایی دانێکی زانستی بەئامادەبووان .

ئیترلەو ساتەوە مامۆستاو مەلای بڕوانامەپێدراو، بەپێی پلەی بڕوانامەکەی ،هەوڵی شوێنێکی دەدا، بۆخزمەتکردن و، موسوڵمانانیش، خواستیان لەسەری جەم دەکردوو، دواجار دەبوویەمەلای شوێنێک، کەبەنسیب دەبوو. لەبەرانبەریشدا، خەڵکی ئەوشوێنە بەپێی توانا هەرچی لەتوانایاندابووایە خزمەتیان پێ دەکرد. توانای زانستی وحیکمەتی ئیداری وکۆمەڵایەتی و ئاینی ،مامۆستای ڕۆژبەڕۆژ دەبردەپێش و  بوونی مەدرەسەوتەدریسیش ،هۆکارێکی تربوون بۆبەرەوپێش چوونی ناوبانگی مامۆستا .و دەبووە ڕەمزی زانستی وپێکەوەژیان ولێبوردنی کۆمەڵایەتی و،هەوێنی بەهێزکردنی شیرازەی خێزانی وپێشەوای ئەخلاقی وئیمانی خەڵکی ناوچەکە .

لەوەش زیاتر مەلای کوردبەدرێژایی مێژووی کوردوکوردوستان داینەمۆی خەباتی بەرگری سیاسی وپشتیوان وسوارچاکی مەیدانی شۆڕش وتێکۆشان ونەبەردی بووە ،لەبەرانبەر دووژمنانی گەلەکەیدا . ومامۆستاوپێشەوای پاراستنی ئەدەب وزمانی کوردی بووەو،ئاشکرایە سوارچاکانی مەیدانی ئەدەب وئەدەب دۆستی بوون (مەولەوی ونالی ومەحوی ....هتد) گەواهیدەری ئەم ڕاستیەن . بەڵام مەخابن لەم سی (٣٠) ساڵەی دووایدا ، دوای ئەوەی هەندێک لەڕەوتە عەلمانیە ( توند ڕەوەکانی کوردوستان ) لە دوای شکستی خەباتیان لەسەدەی ڕابووردوودا ،  بۆ(بێ دین ) کردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردوستان ، کە بەخەیاڵ پڵاوی خۆیان لەسەرەتای هەشتاکاندا، لەزۆرکۆڕومەجلیسیاندا دەیان گووت ( گەرئێمە حوکم بگرینەدەست، ئەوسا ئیسلام ومەلاباوی نامێنێ و، قوڕئانەکان کۆدەکەینەوەوبەپشتی حوشتردا دەیاننێرینەوە بۆ حەمەی ئامەقوڕەیشی ،ناهێڵین کەری کورد ماندوو ببێ ).

بەڵام سوپاس بۆخوا، ئەم خەونە ،نەک نەهاتەدی، بەپێچەوانی خواستی ئەوان ،ئیسلام لەکوردوستاندا ڕۆژبەڕۆژ لەگەشەکردندایەو گەنجان، بە بەرچاوی ناحەزانەوە ساڵ بەساڵ وبەگەرمووگوڕیەکی زیاترەوە ڕوولەدینداری وپابەندی بەئیسلام و مزگەوتەوە دەکەن . ئیتر عەلمانیەتی (باڵی توندڕەو) لەکوردوستاندا و بەپشتیوانی هێزی ناوخۆوهەرێمی وڕۆژئاوایی ،کەوتونەتەخۆیان و،بەسەدان جۆرچالاکی وهێزی سەدان دەفتەردۆلار و دروستکردنی چەندین ڕێکخراوی چڵکاوخۆر ،و هێنانەپێشەوەودرووستکردنی دەیان بەکرێگیراو (لەژێرناوی پیرۆزی مەلا)دا.شەوڕۆژوو بەنەخشەوپیلانی بەردەوام .بەرنامەی لەکەدارکردنی (مەلای کورد)دەدەن ،ومەبەستیانە، بەشکاندنی ڕەمزی دینی کەمەلایە ، ئیسلامی ڕەحمەت ناشرین وبێ ئەرزش بکەن و، بەردەوام لەڕێگای چڵکاوخۆرەکانیانەوە ،ناوەبەناوە ،شتێکی قێزەون وبێ بنەما فڕێدەدەنە ناوخەڵک ،ولەپەیج وئەکاونتەبێ ئابڕوو درۆزانه کانیانەوە ،گەرمی دەکەن وخەڵکێکی هەرزەوبێ ئاگاش ،بەدوایانا بەووشەی نەشیاو،دژبەئیسلام ومەلا بەناودەکەون .

لێرەوە ،ڕووی نوسینم دەکەمە زانایانی خەمخۆروپەیامدار وتایبەت (یەکیەتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردوستان) کە لەهەمبەر، ئەم هێرشە ناڕەوایانەدا بێ هەڵوێست نەبن و لەبیریان بێ ، ئەندازیاری ئەم ڕێکخراوە لە(١٩٧٠/٩/٢١) پێی گوتن لەپێناوخزمەت بەئیسلام وزانایان بیرۆکەی ئەم ڕێکخراوەم داڕشتووە.

بۆیەپێویستە لەئاست ئەرکی خۆماندا بێ خەم نەبین وبەڕێکاری یاسایی وپڕلەحیکمەت ڕووبەڕووی ڕەوتی توندڕەوی فیکری ونائەخلاقی ناحەزان ببینەوەو ببینە پارێزەی یەکەم وکۆتایی زانایان و ئاینی پڕلەڕەحمەتی ئیسلام.