یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   گەورە زاناو کەسایەتی دیاری عیراق دکتۆر شێخ عبدالرزاق ئەلسەعدی سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: وەفاتی زانای ناوداری کوردستانی رۆژهەڵات (مامۆستا مەلا سەید نورەدین واژی) کەلێنێکی گەورەیە بۆ هەموو زانایان    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله  مصطفى حەمە کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان و دانانی ئاڵای کوردستان کۆنفرانسی جیهانی ئەکادیمیای زانایانی تەسەوف لە ئەستەنبۆڵ بەڕێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە قەتەر بەشداری پازدەهەمین کۆنگرەی دیالۆکی نێوان ئايینەکان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا خەیری ئەحمەد رەشید وەک بەرپرسی نوێی لقی شێخانی یەکێتی زانایان هەڵبژێردرا    *****    *****   مامۆستا مەلا عەلی سیامێوەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا جەلال مەلا سالح هەڵەبجەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات   
به‌رواری دابه‌زاندن: 2015-01-08
پشت بە خوا بەستن

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
موسڵمانانی بەرێز:
خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت: (الَّذِينَ اسْتَجَابُوا لِلَّهِ وَالرَّسُولِ مِنْ بَعْدِ مَا أَصَابَهُمُ الْقَرْحُ لِلَّذِينَ أَحْسَنُوا مِنْهُمْ وَاتَّقَوْا أَجْرٌ عَظِيمٌ* الَّذِينَ قَالَ لَهُمُ النَّاسُ إِنَّ النَّاسَ قَدْ جَمَعُوا لَكُمْ فَاخْشَوْهُمْ فَزَادَهُمْ إِيمَانًا وَقَالُوا حَسْبُنَا اللَّهُ وَنِعْمَ الْوَكِيلُ/ سورة آلعمران/ 172- 173) ئەم ئایەتە پیرۆزە دەربارەی ئەبو سوفیان دابەزیوە دوای ئەوەی شەری بەدر کۆتایی هات هەڕەشەی شەری زیاتری لە پێغەمبەرو موسڵمانان کرد، ئینجا ئەو ئایەتە دابەزی، کە دەفەرمووێت: (ئەوانەی پاش ئەو کوشتارو زیانەی تووشیان بوو چوون بە دەنگی ئەمری خواو ئامۆژگاری پێغەمبەرەوە، بۆ ئەوانەی کە کرداری چاك دەکەن و، لە خودا ئەترسن و خۆیان لە گوناه ئەپاریزن پاداشتێکی گەورە هەیە* ئەو موسڵمانانەی بیستیان ئەبوو سوفیان و جەماعەتەکەی دووبارە گەراونەتەوە بۆ شەرکردن، دوای پێغەمبەر کەوتن و، لەگەڵ برین و ئازاریشدا بەرەو دوژمن رۆیشتن و نەیانویست لەو پاداشتە بێبەش بن، لە رێگا تووشی جەماعەتێکی تر بوون پێیان گووتن: ئەبو سوفیان و جەماعەتەکەی خۆیان کۆکردۆتەوە بۆتان، بەم قسەیە ویستیان موسڵمانەکان بترسێنن، بەڵام ئەمان نەترسان، بەڵکو ئیمانیان بە خودا زیاتر بوو و وتیان: ئێمە خودامان بەسە بۆ یەرمەتیدانمان، خودا باشترین پشت و پەنایە).

باوەڕداران: خەم و ناخۆشییەکانی دونیا زۆرو گەورەن، بەردەوامیش شتی لە ناکاوی تێدا دەردەکەون، جا لەو حاڵەدا مرۆڤ چۆن دەتوانێت لەگەڵ دراوسێ و هاوڕێ و براکەی بژیت، کە دەیان بینێت هەندێك جار دڵخۆشکەرو هەندێك جار خەمبارن، چۆن دەتوانی بژیت کە تێکەڵی ئەم هەموو چینو توێژە جۆر بەجۆرانە ببێت و دڵیشی ئاسوودەو ویژدانی ئارام بێت.
وەلامەکەی بەوە دەکرێ ئەم شتانە بکەین کە خوای گەورە دەفەرمووێت: (حَسْبُنَا اللَّهُ وَنِعْمَ الْوَكِيلُ - خودامان بەسە بۆ یارمەتیدان و باشترین پشت و پەنایە)، ئینجا (فَانْقَلَبُوا بِنِعْمَةٍ مِنَ اللَّهِ وَفَضْلٍ لَمْ يَمْسَسْهُمْ سُوءٌ) واتە: کاتێك پشتیان بە خوای گەورە بەستی، ئیدی خوا ئەوانی پاراست و خراپەی خراپەکارانی لەسەر لابردن، کەوتنە ناو نازو نیحمەتی خوایی.

پێغمەبر صلی الله علیه وسلم لەو بارەوە دەفەرمووێت: (المؤمن بين خمس شدائد؛ مؤمن يحسده، ومنافق يبغضه، وكافر يقاتله، ونفس تنازعه، وشيطان يضله)، واتە: باوەردار لە نێوان پێنج ناخۆشی دایە، ئیماندارێك حەسادتی پێ دەبات، مونافیقێك رقی لێ دەبێتەوە، کافرێك جەنگی لەگەڵ دەکات، نەفسێك ململانێی لەگەڵ دەکات، شەیتانێك گومڕای دەکات.
بۆیە ئەگەر دەتەوێت لە دەستی ئەو دوژمنانە سەلامەت دەربچیت و خوای گەورە پشتیوانت بێت لە تەواوی ژیانتدا ئەوا لە دڵ و ناختەوە پشت بە خوا ببەستە، ئینجا دەست بە هۆکارەکانی سەرکەوتن بگرەو زۆر بڵێ (لا حول ولا قوة إلا بالله) ئەوە دەرمانی نەوەدو نۆ دەردە ئاسانترینیان خەمبارییە.

موسڵمانانی بەرێز: ئەو کەسانەی ئیمانداری بەرز بوون لە هەموو کەس بە صەبرترو خۆراگرتر بوونە لەسەر بەلاو موسیبەتداو چاویان لەوە نەبووە دونیا بۆیان ببێتە بەهەشت، قەت بۆ کەسیش نابێتە بەهەشت، چونکە خوای گەورە دەفەرمووێت: (قُلْ مَتَاعُ الدُّنْيَا قَلِيلٌ وَالْآخِرَةُ خَيْرٌ لِمَنِ اتَّقَى - النساء/ 11) واتە: پێیان بڵێ خۆشیەکانی دونیا کەمن، ئاخیرەت باشترە بۆ تەقوادارەکان. هەروەها دەفەرمووێت: ( لَقَدْ خَلَقْنَا الْإِنْسَانَ فِي كَبَدٍ - البلد/4) واتە: بەڕاستی مرۆڤمان لە مەشەقەتو ماندووبوون دروست کردووە.
پێغەمبەران لە ژیانی دونیادا لە هەمووان زیاتر لە ناو بەلاو ناخۆشیدا بوون، وەك خوای گەورە دەفەرمووێت: (أَمْ حَسِبْتُمْ أَنْ تَدْخُلُوا الْجَنَّةَ وَلَمَّا يَأْتِكُمْ مَثَلُ الَّذِينَ خَلَوْا مِنْ قَبْلِكُمْ مَسَّتْهُمُ الْبَأْسَاءُ وَالضَّرَّاءُ وَزُلْزِلُوا حَتَّى يَقُولَ الرَّسُولُ وَالَّذِينَ آمَنُوا مَعَهُ مَتَى نَصْرُ اللَّهِ أَلَا إِنَّ نَصْرَ اللَّهِ قَرِيبٌ - البقرة /214)، واتە: (لاتان وایە هەروا بە ئاسانی ئەچنە بەهەشت کە هێشتا بەسەرهاتی ئەوانەتان بەسەردا نەهاتووە کە لە پێش ئێوەوە بوون و سەختی و سزاو ئازاری زۆریان تووش بوو لە پێناوی بڵاوکردنەوەی ئاین و جیهاداو نارەحەتییان گەیشتبووە دوا پلە، بەرادەیەکی وەها پێغەمبەرەکەو ئەوانەی ئیمانیان هێنابوو لەگەڵی ئەوەندە لە تەنگووچەڵەمەدا بوون و بە جۆرێ تەنگاو بووبوون ئەیانووت: ئیتر کەی لەلایەن خوای گەورەوە یارمەتیمان بۆ دێ؟ کەی رزگار ئەبین؟ خوداش وەحی کرد بۆ پێغمەبەرەکەیان کە پێیان بڵێ: یارمەتی خودا نزیکەو ئەوەندەی نەماوە رزگار بن، واتە ئەمە رەوشتی خودایە لە ناو بەندەکانیدا کە لە پاش تەنگانە فەرەحناییەو لە دوای خۆڕاگرتن سەرکەوتنە).
ئیبنولقەیم دەفەرمووێت: (ئەم رێگایە، ئادەم تێیدا ماندوو بوو، نوح رزگاری بوو، ئیبراهیم لێیەوە خرایە ناو ئاگرەوە، ئیسماعیل نزیکی سەربڕین بوو، زەکەریا بە مشار کوژرایەوە، یەحیا تێیدا سەری بڕا، یوسف خرایە بیرو زیندانەوە، موسا خرایە دەریاوە، خزمەکانی موحەمەدیان شار بەدەر کرد.

باوەڕداران:
ئەو بەڵایانەی دێنە سەر ئیمانداران، تیرێکی دوژمنکارانە نییە، بەڵکو بە گوێرەیقەدەرێکی دیاریکراوو قەزایەکی کێشراوە، وەك خوای گەورە دەفەرمووێت: (مَا أَصَابَ مِنْ مُصِيبَةٍ فِي الْأَرْضِ وَلَا فِي أَنْفُسِكُمْ إِلَّا فِي كِتَابٍ مِنْ قَبْلِ أَنْ نَبْرَأَهَا إِنَّ ذَلِكَ عَلَى اللَّهِ يَسِيرٌ - الحديد/ 22) واتە: هیچ دەردو بەلاو موسیبەتێ نادا لە شوێنی خۆی، ئیللا بەر لەوەی کە ئەو موسیبەتە دروست بکەین لە کتێبێکا نووسراوەو بڕیاردراوە کە لە (لوح المحفوظ)ەوە، ئەمەیش کارێکی ئاسانە بۆ خوا.