یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایان سیمینارێکی تایبەت بەناونیشانی پێگەی ژینگەو پێویستی ژینگەپارێزی لە دیدی ئیسلامدا ساز دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله سەرگەتی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە قەزای شەقڵاوە بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا رێدیر مجید مزوری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان: "داواکارین بارسووکی و کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت"    *****    *****   كتێبخانه‌ی زانای ئایينی سەرۆکی لیژنەی فەتوا (مامۆستا عومه‌ری جه‌له‌ولا) پێشكه‌شی زانكۆ کرا    *****    *****   ئەنجومەنی باڵأی فەتوا: حوكمی ئه‌نجام نه‌دانی نوێژی هه‌ینی له‌ كاتی گه‌شت و سه‌یراندا روون دەکاتەوە    *****    *****   ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای فەتوا بە نوێنەری یەکێتی زانایان بەشداری دوازدەهەمین کۆنگرەی تەسەوفی جیهانی لە تورکیا دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سیمینارێک بەناونیشانی (ئازادی بیرو ڕاو پرسی هەڵگەڕانەوە لە دین) ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سمینارێک بەناونیشانی (بنەماکانی پێکەوەژیان لە شەریعەتی ئیسلامدا) پێشکەش دەکات    *****    *****   بە بۆنەی بە پارێزگا بوونی شاری هەڵەبجە یەکێتی زانایان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاوەری شاندێک؛ لقی سۆرانی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوەو دیدارێک لەگەڵ ستافی لق ساز دەکات   
مه‌لا یاسین وه‌رتی
به‌رواری دابه‌زاندن: 06/05/2020 : 20:55:35
قه‌باره‌ی فۆنت
ڕەوشت و ڕەفتار سەنگی مەحەکە

هەر نازناوێکی دینیت هەڵگرتبێت (مەلا، شێخ، سۆفی، سەلەفی، ئیسلامی، قوڕئانی...)

 

هەرچەندێک عبادەت بکەی (نوێژ، رۆژوو، زیکرو ویرد...)
ڕووکارت هەرچۆن بێت (ڕیشدار، باڵاپۆش، مێزەرو مەندیل بەسەر...)
عەقیدەت هەرچۆن بێت (ئەشعەری، سەلەفی، هی تر ...)
لەفەیسبوووک پۆستەکانت هەمووی الحمد للە و استغفر الله بێت ...
هیچ کام لەوانە ناتکەن بە موسڵمانێکی ڕاست و تەواو، لە دواڕۆژیش ڕزگارت ناکەن ئەگەر لە واقیعی ژیاندا ڕەوشت و ڕەفتارت جوان نەبێ، ئەگەر هەڵسوکەوتت لەگەڵ خەڵک نزیک نەبێ لە ڕەوشت و ڕەفتاری پێغەمبەری خوا (درودی خوای لێ بێت)، ئەگەر زمان پیس و جوێندەر بێ، یان لە معامەلەدا فێڵبازو قۆڵبڕ بی، یان پشتگیری لە زوڵم و ستەم بکەی، یان لە جیرانەتی و هاوڕێیەتی و خزمایەتیدا ساغ و بێ فێڵ نەبی، یان لەگەڵ دایک و باوکت خراپ بی، یان ......

 

پێکهێنەرەکانی تری دین (عەقیدەو عبادەت و ڕووکارەکان) هەموویان گرنگی خۆیان هەیەو پێویستن بەو مەرجەی بەکردارو ڕەفتاری جوان بڕازێنرێنەوە، بەڵام هیچیان بەتەنها فریامان ناکەون، ئەوەندە بەسە کە بزانین پێغەمبەری خوا پێش هەر وەسفێک بەڕەوشتی مەزن وەسفی کراوە (وانک لعلی خلق عظیم) ئامانجی هاتنیشی تەواوکردنی ڕەوشتە جوانەکان بووە (انما بعث لاتمم مكارم الاخلاق) .

کەواتە با چیتر بە کردەوەو ڕەفتاری ناشیرین نەبینە بارگرانی بەسەر دینەوە، بابۆ دواڕۆژیش ڕەنج بەخەسار نەبین، بەتایبەت ئەوانەمان کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانین بەداخەوە خەڵکێکی زۆرمان خەریکی جنێودانە، بەحسابی خۆی بەرگری لە ئیسلام دەکات، بەڵام شێوازی قسەکردن و کۆمێنت و وەڵامەکانی دوورە لە هەموو ڕەوشتێکی ئیسلامی، ئەوە جگە لە سەقەتیەکانی ژیانی ڕۆژانەشمان .