یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایان پێشوازی لە کۆمەڵێک مامۆستاو قوتابی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکانی زانکۆی سەلاحەددین دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوەو چەند پرسێکی گرنگ و هەنوکەیی تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری وۆرکشۆپێکی زانستی تایبەت بە پێکەوەژیان لە زانکۆی نۆڵج دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان سیمینارێک بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی ساز دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان لەسەر رووداوەکانی حەلەب پەیامێک بڵاو دەکاتەوەو ئیدانەی هێڕشی سەر گەڕەکە کوردنشینەکان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2025 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2025دا    *****    *****   ساڵی 2025 لە هەرێمی کوردستان (46) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   کۆتا کۆبونەوەی لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد زێباری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: بۆ دوورکەوتنەوە لە توندڕەوی پێویستیمان بە تێگەیشتنی دروست و زانستی هەیە لە ئایینی پیرۆزی ئیسلام   
مه‌لا ئیدریس ژاڵه‌یی- كه‌لار
به‌رواری دابه‌زاندن: 26/12/2023 : 18:51:45
قه‌باره‌ی فۆنت
بۆ کۆچی دوایی مامۆستا مەلا شێخ نەجم ی خانەقین

مامۆستا مەلا نەجم الدین عبداللە ئیلیاس ناسراو بە شێخ نجم هەمەوەندی لە شاری خانەقین  هەم نوێنەرایەتیەکی ڕەسەن و سەنگینی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانی لە شاری خانەقین دەکرد، زۆر چالاک بوو،  هەموو بۆنە نەتەوەیی و ئاینیەکانی زیندوو دەکردەوە و بە بەرگێکی کوردیانە دایدەپۆشین.

بە پێی توانای خۆی پەیوەندی لە نێوان یەکێتی زانایانی کوردستان و دەزگا ئاینیە فەرمیەکانی عێراق و ڕێکخراوە ئیسلامیەکان و مەڵبەند و لقە زانستیە شەرعیەکانی شارەکانی باشور دروستکردبوو و هەندێک جاریش هەوڵی دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ ڕێکخراوە زانستیە شەرعیەکانی دەرەوەی وەک ئوردن و تورکیا و وڵاتانی دیکەی ئیسلامیدا دەدا.

لە ڕویەکی دیکەوە  قەڵایەکی پتەو بوو بە پێ ی ئەوەی کە  بەڕێوەبەری تێبینەرایەتی وەقفی سونی بوو بەردەوام لە سەنگەری پارێزگاری لە ئەو ئەهلەدا بوو بۆ هەر نادادیەک ڕوبەڕویان ببوایەتەوە لە سنورەکەدا ، بۆیە هەم جێگە ئومێدی کورد و هەم زانایانی عەرەبی شارەکە بوو  و  ژیرانە و  بەتوانای حیکمەت و بۆ خودا سوڵحان توانیبوی میانڕەوانە هاوسەنگی لە هەموو ڕویەکەوە بۆ هەموو لایەنەکان بە دیبهێنێت و کارەکتەری خێر و سوڵح و ئاشتی و برایەتی نێوان پێکهاتەکان بوو .

 هەستی گەرمی کوردایەتی لەناو ناخی مامۆستادا بەردەوام قوڵپی دەدا، هەستێکی کوردانە بۆ خانەقینێک کە شاری کۆڵنەدان و  و  بەرگری و خۆڕاگری بوو،  مامۆستا نەجم زۆر پێویست بوو بۆ ورەی بەرزی بەرگری کوردایەتی و  ئیسلامەتی ئەم دەڤەرەی باشوری کوردستان ، درێغی نەکرد و مەردانە ئەرکی سەرشانی بەجێگەیاند ، بانگخوازێک بوو هەتا ژیا پەیامی خودای گەیاندە هەمولایەک ، جێگەئومێدی خەڵک و مەلا کانی خەنەقین بوو، بەداخەوە بۆ کوچی دوایی  مامۆستای خۆشەویست ، خودای گەوره لێ ی خۆشبێت و بەبەهەشتی بەرینی شاد بکات.