یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین   
د. حه‌سه‌ن خالید موفتی
به‌رواری دابه‌زاندن: 17/04/2024 : 10:23:58
قه‌باره‌ی فۆنت
حوکمی کۆکردنەوەی رۆژووی شەشەڵان لەگەڵ قەرزی رەمەزاندا بەیەک نییەت؟

 

ساڵانە گومانێک دروست دەکرێت بۆ موسوڵمانان سەبارەت بەو بابەتە، هۆکارەکەیشی نەشارەزایی یە لە سەرچاوەکانی فیقهی ئیسلامی،  بۆیە پێشتریش روونمان کردووەتەوەو  لێرەشدا دووپاتی دەکەینەوە دەڵێین:

بەڵێ زۆر چاک دەبێت و دروستە قەرزی رەمەزان بە یەک نییەت کۆبکرێتەوە لە گەڵ رۆژووی سوننەتی شەشەڵاندا..

لانی کەم لە هەردوو مەزهەبی خۆمان (حەزرەتی شافیعی) و پێشەوایانی مالیکی (ڕەزای خوایان لێ بێت) دروستە کۆکردنەوەی هەر دووک لە (قەزاکردنەوەی رۆژووی چوێنراوی رەمەزان) لەگەڵ  (رۆژووی سوننەتی شەشەڵان)دا بە یەک نییەت، لەسەر ئەساسی دروستی: (التشریك في النية: وهو الجمع بين عبادتين بنية واحدة) وەک بە درێژی لە کتێبی (القواعد الفقهية الكبرى ص٧٠-٧٤) دا روونمانکردووەتەوە. بگەڕێنەوە سەری..

کە لەم مەسئەلەشدا ئەو یاسایە هاتووەتە جێ و هیچ ئیشکالی شەرعی نییە.. هەروەک چۆن دروستە بەیەک نییەت کۆکردنەوەی (غوسڵی لەش پیسی) کە واجبە لەگەڵ (غوسڵی جومعە ) کە سوننەتە..

تەنانەت ئەگەر گرتنەوەی قەرزەکانی رەمەزانی لە شەووالدا بەر رۆژانی دووشەممە و پێنجشەممە دەکەوت، ئەوا ئەجری هەر سێ جۆر رۆژوەکەی دەگات، واجبێک و دوو سوننەت؛ چونکە قەزای رەمەزانی بەر ڕۆژانێک کەوتووە، کە بۆ خۆیان گرتنی رۆژو تیایاندا سوننەتە.

هەروەها وەک ئەو کەسە وایە کە دەست نوێژ دەگرێت و دەچێتە ناو مزگەوتەوە لە کاتی چێشتەنگاودا بۆی دروستە هەرسێ سوننەتەکانی (الوضوء، تحية المسجد، الضحى) بە یەک نییەت کۆبکاتەوەو پاداشتی هەر سێکیانیشی دەگات، تەنانەت ئەگەر نییەتی هەرسێکیانیشی نەهێنابێت؛ چونکە لە کاتی هەرسێکیاندا دوو رکاعەتەکەی ئەنجام داوە. وەک الحافظ جلال الدين السيوطي له (الأشباه والنظائر في فروع فقه الشافعية (ص: 21، ط. دار الكتب العلمية) يدا بە ڕوونی بەڵگەوە باسی کردووەو دەفەرموێت: "أحرم بصلاة ونوى بها الفرض والتحية: صحت، وحصلا معا، قال في "شرح المهذب": اتفق عليه أصحابنا، ولم أرَ فيه خلافًا بعد البحث الشديد سنين" اهـ، وقال في موضع آخر عن التحية مع صلاة أخرى (ص: 22): "تحصل ضمنًا ولو لم ينوِها".

هەروەها ئەگەر لە ڕۆژی عەرەفەدا کەسێک ویستی قەزای رەمەزانی تیادا بگرێتەوە، یان نەزر، یان کەفارەت، ئەوا دروستەو هەردووکیانی بۆ دەنوسرێت، وەک پێشەوا الحافظ جلال الدين له الأشباه والنظائر"دا (ص22) دەفەرموێت:" صام في يوم عرفة مثلًا قضاءً أو نذرًا أو كفارةً، ونوى معه الصوم عن عرفة، فأفتى البارزي بالصحة والحصول عنهما".

بۆیە ئەو کەسەی کە رۆژووی قەزا دەگرێتەوە لە مانگی شەوالدا، دروستە بۆی هەردووکیان کۆبکاتەوە و پێویستە نییەتی سەرەکیی قەزاکردنەوەکە بێت، لە پەنا ئەم نییەتەیشیدا نییەتی گرتنی شەشەڵانیشی هەبێت، لێرەدا لەبەر ئەوەی کە قەزاکردنەوەکەی هاوکاتە لەگەڵ رۆژووی سوننەتی شەوالدا ئەوا ئەجری شەشەڵانەکەشی دەگات، کەواتە هەم قەزاکەی لەسەر دەکەوێت، هەمیش ئەجری شەشەڵانەکەی بۆ دەنوسرێت.

دروستی ئەو کۆکردنەوەش بەو شێوە زۆرێک لە زانایانی مەزهەبی پێشەوامان شافیعی (ڕ.خ) روونیانکردووەتەوە و فەتوایان لە سەر داوە..

لەوانیش پێشەوا (شمس الدین الرملي) له "نهاية المحتاج في شرح المنهاج للإمام النووي" (3/208-209) دا وەک دەفەرموێت:" ولو صام في شوال قضاءً أو نذرًا أو غيرهما أو في نحو يوم عاشوراء حصل له ثواب تطوعها، كما أفتى به الوالد رحمه الله تعالى تبعًا للبارزي والأصفوني والناشري والفقيه علي بن صالح الحضرمي وغيرهم.." اهـ.

هەروەها هاتووە لە (حاشية العلامة الشرقاوي على التحرير للشيخ زكريا الأنصاري الشافعي ج١ص٤٧٤): "ولو صام فيه - أي شوال - قضاء عن رمضان أو غيره نذرا أو نفلا آخر، حصل له ثواب تطوعها، إذ المدار على وجود الصوم في ستة أيام من شوال ..".

وكذا في (تحفة المحتاج في شرح المنهاج للعلامة ابن حجر، مع حواشي الشرواني والعبادي: 3/457).

لای مالیکیەکانیش بە هەمان شێوەی شافیعیەکان دروستەو فەتوایان پێ داوە.

بڕوانه‌: (شرح مختصر الشيخ خليل الجندي للعلامة ابي عبدالله الخرشي المالكي (2/ 241).

بەڵام ئەگەر تواناو هیممەتی هەبوو باشترە بۆ دەستکەوتی (زیادە ئەجر و پاداشت) یەکەم جار قەرزی رەمەزانەکەی بگرێتەوە، پاشان رۆژوەکانی شەووال بە سەربەخۆ بگرێت.. ئەمەش کەمێک زەحمەتە..بۆیە وا باشە وەک روونمانکردەوە پێکەوە بیانگرێتەوە.

بەڵام نابێت بە هیچ شێوەیەک ڕۆژووی شەووال پێش بخات بە سەر قەرزی رەمەزانیدا،  چونکە قەرزەکە واجبە و حەرامە سوننەتی لێ پێشبخرێت بە پێی بەڵگەکانی قورئان و سوننەت و ئيجماع.

والله تعالی اعلم

وصلى الله على سيدنا وحبيبنا محمد وعلى آله وصحبه وسلم تسليما كثيرا ..

د. حسن الشيخ خالد المفتي

٧شوال ١٤٤٥ه =١٦-٤-٢٠٢٤ز