یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایان سیمینارێکی تایبەت بەناونیشانی پێگەی ژینگەو پێویستی ژینگەپارێزی لە دیدی ئیسلامدا ساز دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله سەرگەتی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە قەزای شەقڵاوە بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا رێدیر مجید مزوری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان: "داواکارین بارسووکی و کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت"    *****    *****   كتێبخانه‌ی زانای ئایينی سەرۆکی لیژنەی فەتوا (مامۆستا عومه‌ری جه‌له‌ولا) پێشكه‌شی زانكۆ کرا    *****    *****   ئەنجومەنی باڵأی فەتوا: حوكمی ئه‌نجام نه‌دانی نوێژی هه‌ینی له‌ كاتی گه‌شت و سه‌یراندا روون دەکاتەوە    *****    *****   ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای فەتوا بە نوێنەری یەکێتی زانایان بەشداری دوازدەهەمین کۆنگرەی تەسەوفی جیهانی لە تورکیا دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سیمینارێک بەناونیشانی (ئازادی بیرو ڕاو پرسی هەڵگەڕانەوە لە دین) ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سمینارێک بەناونیشانی (بنەماکانی پێکەوەژیان لە شەریعەتی ئیسلامدا) پێشکەش دەکات    *****    *****   بە بۆنەی بە پارێزگا بوونی شاری هەڵەبجە یەکێتی زانایان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاوەری شاندێک؛ لقی سۆرانی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوەو دیدارێک لەگەڵ ستافی لق ساز دەکات   
مەلا حمید سیوەیلی
به‌رواری دابه‌زاندن: 27/03/2024 : 23:15:35
قه‌باره‌ی فۆنت
زەکات و تێڕامانێکی کورت

بەڕێزان خوای گەورە دەفەرمووێ  [ إِنَّمَا الصَّدَقَاتُ لِلْفُقَرَاءِ وَالْمَسَاكِينِ وَالْعَامِلِينَ عَلَيْهَا وَالْمُؤَلَّفَةِ قُلُوبُهُمْ وَفِي الرِّقَابِ وَالْغَارِمِينَ وَفِي سَبِيلِ اللَّهِ وَابْنِ السَّبِيلِ فَرِيضَةً مِنَ اللَّهِ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ ] [التوبة:60].

١- زۆرینەی زانایان ی ئیسلام دەفەرموون ،ئەم ئایەتە باس لە( زەکاتە )، زەکات ئاشکرایە کە،ئەوبەشەیە واجبە لەسەرشانی موسوڵمانی خوا  پێداو ، کەبیداتە ئەم چینانە کەئاتاجی هاوکاری وبەدەمەوەبوونن . واتە : خوا زەکاتی واجب کردووە لەپێناو بەرژەوەندی مرۆڤە هەژارونەداروپێداویستەکان ،نەک هیچی تر.

٢ - لەشوێنێکدا ،ئەمە  ( وانە ) بێ ، دەرس بێ ، لەواجب دانانی بەخشینی سامان ، کەوابوو بۆ بەخشینی (خێر وصدقات ) لەپێش هەرشتێکی تر ،ئاگاداربوونە لە وانەی لەخاڵی یەکەم باسمان کردن .

٣ - بەڕاستی سەیرم لێ دێ ،لەم ڕۆژگاری هەژاری ونەداری خەڵکدا ،کەسانێک دەست دەکەن بە : -

+ فراوان کردنی مزگەوت ونوێژەنکردنەوەی وبەدەیان دەفتەر دۆلار لەسەرمایەدارەکان کۆدەکەنەوە ،کە بەهیچ شێوەیەک لەبابی زەرورات نیە .

+ لەباتی ئاوڕدانەوە لەکەس وکارودراوسێ ومناڵانی بێ باوک ولێقەوماوانی ووڵاتەکەی ، ساڵی دوو سێ جارو بە پەساپۆرتی بازرگانی دەچێ (عەمرە ) کات ،و هەندێ بەناوشارەزا لەدینیش ،دەکەونە سپۆنسەری کردنی وگەورەکردن وڕەواج پێدانی ،لەکاتێکدا ئەگەر (عمرە ) سوننەت بێ  ،ئەوا وەرن دەیان خانەوادەتان پیشان دەدەم ،کەدەرهێنانیان لەنەهامەتی هەژاری ،یان دەستگیرۆی کردنیان بۆ چارەسەری نەخۆشەکانیان (واجبە هاوکاری بکرێن ) .

٤ - مەرج نیە لە دابەشکردنی زەکاتەکەت (١٠ بۆ ٥٠) کەس بەسەربکەیتەوە ،بەبڕێک کە، تەنها دەوری (ئارامکەرەوە) ببینێ ، بەڵکو دەکرێ ،هەرجەند دەوڵەمەندێک و چەند هەژارێک دیاری بکەن ولەناڕەحەتی دەریان بهێنن ،گەر بڵێم بۆهەتاهەتایە ، بێ نیازیان بکەن .