یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   زاناو کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا محمد شەڵماشی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندی گەورە زانایانی ئەزهەری شەریف دەکات    *****    *****   سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندی باڵای زانایانی ئەزهەر دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا مسعود حسێن غەزالی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   دیداری زەڵمی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت و سەرۆکی یەکێتی زانایان لەم دیدارە وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دکتۆر مستەفا زەڵمی، خاوەن دیدێکی چاکسازیی قووڵ بووە و، لەسەر ڕێگەکەی بۆ دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ بەردەوام دەبن.    *****    *****   دەقی وتاری سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە دیداری د.مستەفا زەڵمی    *****    *****   مامۆستا مەلا شەریف سەعید کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای گەورە زانایانی ئەزهەری شەریف دەکات    *****    *****   د.أنس محمد شەریف ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاری توندوتیژی دژ بە ئافرەتان دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی زانایانی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات   
ئازاد محمد به‌رگركه‌یی
به‌رواری دابه‌زاندن: 19/01/2020 : 21:09:41
قه‌باره‌ی فۆنت
پەتای نەخوێندنەوە

کەسمان نکوڵی پێ لەوەناکرێت و شتێکی بەڵگەنەویست وحاشا هەڵنەگرە کە بابەتی خوێندنەوە بابەتێکی فرە هەستیار و بایەخدارو گرنگە،چونکە خوێندنەوە قوتابخانەی دووەمە بۆزاناو داناکردن وتێگەیاندن وپێگەیاندنی چین وتۆێژەکانی کۆمەڵگە،هەروەها مامۆستایەکی دڵسۆزیشە بۆڕزگارکردنمان لەچنگ وچەپەڵۆکی نەگریسی ونەفامی ونەزانی ودەردی کوشندەی نەخوێندەوەواری نەزانی وکۆڵەواری وبێ ئاگایی وبێ هەستی،گرینگی ئەم پڕۆسەیە وەکو گرنگی خوێنە بۆجەستە،چونکە بەبێ خوێندنەوەیەکی سیستەماتیک وبەردەوام هەرگیز ناتوانین لەواتاو مەدلوولەکانی ژیان وبونەوەر تێبگەین،هەروەها ناتوانین بەشێوەیەکی تەواو وتەندروست بەئەرکی سەرشانمان هەڵبستین وپیت لەسەر خاڵەکان دانێین،هەڵبەتە خوێندنەوە پڕۆسەیەکە هەر تەنیا پەیوەست نییە بە ڕۆشنبیرو چینی دەستە بژێر،بەڵکو پەیوەستە بەژیانی گشت تاکو چینێکی کۆمەڵگەوە،مرۆڤ لەهەر ئاست و تەمەنێک دابێ پێویستی بەخوێندنەوە هەیە.

 

بەڵام داخی گرانم هەزار ئەفسوس ومخابن حاڵی حازر خوێندنەوە لەم وڵاتە لەقەیرانێکی قوڵ و پەتایەکی کوشندەدایە،پەروەرووشیارە دڵسۆزو خەمخۆرەکان دەمێکە بەدەست ئەم دەردەوە دەناڵێنن قورگیان هات ودەنگیان نوسا هێندەی هاواری بێداری بەرزکەنەوە بچرپێنە بناگوێی خەڵک بەڵام بەداخەوە کەس گوێیان بۆناگرێ،لەڕاستیدا ئەم بابەتە هێندە بەهاو ئەرزشی هەیە حەقی خۆیەتی هەموومان لەئاست ئەم بەرپرسیارەتیەی دەکەوێتە سەر شانمان درێغی نەکەین وکۆڵنەدەین وماندونەبین تاکو بتوانین جارێکی تر خوێندنەوە لەبەر چاوو دڵی جیلی ئێستا شیرین بکەین وهانیان دەین وپەلکێشیان کەین بۆ خوێندنەوە،چونکە دەمێکە وتراوە گەر دەتەوێ وڵاتێک یاخود میللەتێک وێران کەی پێویست ناکا ئەم شوێنە خاپور کەی بڵکو هێندە بەسە کەخەڵکەکەی لەکتێب وخوێندنەوە دور خەیەوەو لەبەرچاویان خەی چونکە زۆر جار کتێبخانەکان سوتێندراون بەڵام نەتوانرایە حەزو خولیای خەڵکەکە بسوتێنرێ هەر زوو کتێبیان دەست خستۆتەوەو نوسیویانەتەوە،یاخود وتراوە گەر دەتەوێ ئایندەی سەد ساڵی میللەتێک بزانی بڕۆ تەماشای پەرتوکخانەو حەزی خوێنەرەکانی بکە،بەپێی هەندێ پێناسەی زانستی کەبۆخوێندنەوە کراون وتراوە

٭ڕوانینی شتێکە بۆهەڵوەستە لەسەر کردن لەسەری یان درک پێکردنی شتێک لەڕێی ڕوانینەوە

٭ئاگاداربون وزانیاری وەرگرتن لەشتێک وردبونەوەلێی ودرێژەپێدان پێی

٭پڕۆسەی زانین وفێربون و کۆکردنەوەیە

٭کردەیەکی ستراتیژی و موماڕەسەیەکی زیهنی وهونەرێکی زمانەوانیە

ـــــــ

مێژووی خوێندنەوە بەقەد مێژووی مرۆڤایەتی کۆنە چونکە هەرلەسەرەتای دروستبونی مرۆڤ هەوڵدراوە لەشتەکانی دەوروبەری بگات وپێی ئاشنابێت،هەڵبەتەمێژووی نوسین وخوێندنەوە لێک نزیکن  چونکەهەردوکیان دوو ڕووی یەک دراون،بەپێی ئاماژە مێژوویەکان میسرییەکان چۆن لەشارستانیەتی مرۆڤایەتی پێشەنگ بونە لەمەجالی نوسین وخوێندنەوەش پشکی شێریان بەرکەوتوە،زاناو داناو پێشەواو بلیمەتەکان درکیان بەگرینگی خوێندنەوە کردوەو زۆر شتی جوانیان لەبارەیەوە فەرمووە

٭(سیسرون) دەڵێ:ژوری بێ کتێب وەکو لاشەی بێ گیان وایە

٭(ئابراهام لنکۆڵن) دەڵێ:ئێمە دەتوانین بێ حکومەت بژین بەڵام هەرگیز ناتوانین بێ کتێب بژین

(پێشەوا عەلی)دەفەرموێ:کتێب باغ وبێستانی زاناکانە

(عقاد)دەڵێ:خوێندنەوە چەندین تەمەنی تر بۆ تەمەنی مرۆڤ زیاد دەکات

ــــ

گرینگترین سودەکانی خوێندنەوە

٭فاکتەرێکە بۆ زیادکردنی مەعریفەو ڕێکارێکە بۆ خۆتێگەیاندن وپێگەیاندن لەگشت کایەو ڕەهەندەکانی ژیان

٭پردێکە بۆ بەستنەوەی دۆێنی و ئیمڕۆ و سبەی

٭دەرمانێکە بۆ تیمارکردنی زامی نەزانی ونەفامی

٭ژیانێکی نوێت بەبەر دائەکاو سەرت ئەخا بەسەر ئاریشەو قەیرانەکان

٭ئاوێنەیەکە بۆ زانین وبینینی کەم کوڕی و نەنگیەکانمان

٭دەرگایەکە بۆ ناسینی کەلتوورو شارستانیە فرە ڕەنگەکان

٭ڕێگایەکە بۆ زانینی نهێنیەکان و هەڵکشان بەرەو بەرزایی

٭ئاشنا بون بەدەوربەرت وگۆڕانکاری وڕوداوو وپێشهاتەکان

ــــــــ

پاڵنەرەکانی خوێندنەوە

٭پاڵنەری خوێندن بڕینی قۆناغەکان بەدەست خستنی بڕوانامه(ناچاری)

٭پاڵنەری خۆ ڕۆشنبیرکردن لەپێناو دوانەکەوتن لەکۆمەڵگە٭پاڵنەری بێکاری واتە خۆسەرقاڵکردن بەخوێندنەوەو پڕکردنەەوی کاتی دەستبەتاڵی٭پاڵنەری ورە بەرز کردنەوەو لەپێناو کردنەوەی گرێ دەرونییەکان٭پاڵنەری ئابوری، لەپێناو خۆ دەوڵەمەندکردن٭پاڵنەری کارگێڕی،لەپێناو بەباشی خۆ بەڕێوەبردن٭پاڵنەری کۆمەڵایەتی،لەپێناو کۆمەڵناسی٭پاڵنەری سیاسی،لەپێناو سیاسەتزانی٭پاڵنەری پسپۆڕی وپیشەیی،لەپێناو فڕۆفیشناڵبون٭پاڵنەری کشتوکاڵی،لەپێناو کشتوکاڵناسی٭پاڵنەری بازرگانی،لەپێناو گەشەسەندنی بازرگانی

ـــــــ

قەیرانی کەم خوێندنەوە،ئەگەر بەراووردێک لەنێوان(ئەوروپاو ئیسرائیل ووڵاتانی عەرەبی)دابکەین کەئێمە هاوشانی برا عەرەبەکانمان لەدەڤەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێکەوە دەژین،بۆیە مسۆگەر ئەگەر حاڵمان لەحاڵی ئەوان خراپتر نەبێت باشتر نییە،چونکە ئێمه گەلێکی چوار ملیۆن ونیوکەسین،کەچی هێشتا دوڵەتێکمان نییە،بەڵام عەڕەبەکان هیچ نەبێ تائێستا بیست و دوو دەوڵەتی سەربەخۆیان هەیە،د، زید علی الفیصل،لەم بارەیەوەدەڵێت:ئامارەکان بەدیاری دەخەن ،کەهەر تاکێکی ئەوروپایی ساڵانە تێکڕا سی وپێنج کتێب دەخوێنێتەوە،تاکێکی ئیسائیلیش ساڵانە تێکڕا چل وپێنج کتێب دەخوێنێتەوە،لەکاتێکدا لەوڵاتە عەڕەبیەکاندا،بەهەر هەشتا کەس پێکەوە ساڵانە یەک کتێبیان بەر دەکەوێت،وەزیاتر دەڵێت تاکێکی ئەوروپایی دوهەزارو هەشت سەد،جار لەتاکێکی عەرەب ڕۆشنبیرترە،تاکێکی ئیسرائیلیش سێ هەزارو دوسەد جار،ئامارەکانی نیشتیمانی عەرەب پێمان دەڵێن،منداڵی عەرەب لەساڵێکدا سەد لاپەرەش ناخوێنێتەوە بەڵام منداڵێک لەڕۆئاوا ساڵانە پەنجا کتێب دەخوێنێتەوە!ئەمەباسی لای خۆشمان هەر مەکە دەرچوی کۆڵێژو زانکۆیە خۆی وتویەتی دوانزە ساڵە خوێندنم تەواو کردوە تائێستا سێ کتێبم نەخوێندۆتەوە!

گرینگترین فاکتەرەکانی کەم خوێندنەوە لەکوردستان

٭نەبونی قەوارەو دەوڵەتێکی سەربەخۆو،سەنتەرو ناوەندێکی توێژینەوەی ستراتیژی فرە ڕەهەندو هەمە لایەن

٭نەبونی پلان وبەرنامەیەکی زانستی بۆبە سیستەماتیککردنی ژیان

٭نەبونی چاوساغ وپێشەنگ وئەزموونی کەسانی کاریزمی

٭بێ پلانی وخەم ساردی پسپۆڕانی پەروەردەیی

٭دیاردەی جیهانگیری،پەیدابونی کەناڵە فرەجۆرەکان

٭ئاڵودەبون بە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان ویارییە ئەلیکتڕونیەکان

٭دابڕان لەشارستانیەتە جیهانیەکان

٭کاریگەری نەرێنی وڵاتانی دراوسێ

٭بەکەلتورنەکردنی خوێندنەوە

٭بەکەم سەیرکردنی کتێب وکات کوشتن

٭نەبونی هاریکاری و هەماهەنگی ناوەندە ڕۆشنبیری وپەروەردەی وزانستیەکان

٭نەبونی کتێبخانە لەماڵەکان و دروست نەکردنی حەزو خولیا لای تاکەکانی خێزان وکۆمەڵگە بەگشتی

٭پشت گوێ خستنی ئەم پرسە لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکان

٭گەشەنەکردنی بەهاکانی خوێندنەوە لای تاکو کومەڵگە بەگشتی ونەبونی هۆشیاری لایان

٭تەمبەڵی وتەوەزەلی و بێباکی تاکی کورد

ــــــ

خۆزگە ئەو دەستەو دیاری وبەخششەی زۆر وبەربڵاوە لەناومان دەگۆڕاو دەبو بەکتێب،خۆزگە ئەو سەقافەتەمان لادروست ببا،لەکاتی خانو کردن و ژن گواستنەوەو نازانم چی وچی لەبری هەر شتێکی تر کتێبێکمان بۆ کڕی بان وبەهەدیە بۆمان بردمان ئەوانیش بەشتێکی گەورەو ناوازەو دانسقەو بەسود قەبولیان کردبو وەریان گرتبا وبەئەرزش وبایەخەوە بۆیان بڕوانیبا،بەداخەوە کەخوێندنەوە بەتایبەت لای بەساڵاچوان و ئافرەتانمان ئێجگار لەئاستێکی نزم دایە،کێ بەرپرسە لەم قەیرانە  قوڵ و سامناکەو قێزەونە بێ گومان هەر یەکە لە٭پەڕلەمان وحکومەتی هەرێم٭ وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی٭ وەزارەتی پەروەردە٭ڕۆشنیری و لاوان٭مامۆستاو ڕاهێنەران٭دایک و باوکەکان و خێزان٭ڕاگەیاندکارەکان وکەناڵەکانی ڕاگەیاندن، سۆشیال میدیا٭ڕێکخراوەکانی کومەڵگەی مەدەنی٭کومەڵگە،هیوادارین ئەم پرسە چیتر لەوە ئشت گوێ نەخرێ و خەمێکی خێراو ئیشێکی تەواوی لەسەر بکرێ،ئەجینا دواتر خۆمان ومیللەت وکۆمەڵگەشمان زەرەرەکات وبەرەو ئاقارو تونێڵی تاریکی جەهل ونەفامی دواکەوتوویی دەڕوا.