یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا شێخ مەلا ياسين شێخ فەرخ کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان؛ کارەکانی خولی چل وپێنجەمین شرۆڤەی نامەی عەممان لە شانشینی ئوردەن بەرێوە دەچێت    *****    *****   یەکێتی زانایان لە گەڵ دەسپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن پەیامێک ئاراستەی لایەنە سیاسیەکان و هاوڵاتیان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عيسا کەونەگوندی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە شاندێکی کریستیانەکانی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری دەکات    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی پەنجا و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   پەیامی سەرۆکی حکومەت لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی هەرێم بە بۆنەی 54 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایان    *****    *****   ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەرز راگیرا    *****    *****   یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌ بۆنه‌ی 54 ساڵه‌ی دامه‌زراندنیه‌وه‌ پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا طيب أحمد کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
ئازاد محمد به‌رگركه‌یی
به‌رواری دابه‌زاندن: 07/05/2021 : 16:54:43
قه‌باره‌ی فۆنت
بۆچی موسڵمانان کاریگەری جارانیان نەماوە

لەوەتەی دونیا خولقاوەو چەرخی فەلەک لە دەوران دایە بێ گومان موسڵمانان کاریگەرترین ڕۆڵیان هەبوە لەڕاماڵین و بنەبڕکردنی زوڵم و زۆرداری و کێشەو گرفت و قەیرانەکان،وەلەدەستەبەرکردن و بەرقەرارکردنی ئاشتی و ئازادی و دادپەرەوەی و مسۆگەرکردنی بەختەوەری بۆ دروستکراوەکانی خوا بەگشتی و مرۆڤایەتی بە تایبەتی،مێژوو وەخاوەن ویژدانە سەلیمەکان شایەتی ئەوە ئەدەن هەرگاهێ موسڵمانان حوکمڕانی و فەرمانڕەوایەتیمان لە ژێردەستدا بوبێ توانیویانە کەشتی و باخیرەی مرۆڤایەتی بگەیێننە کەناری ئارامی،ئەم دوچەکە بەهێزو کاریگەرەی کە چاخ و چەرخی بەختەوەری دروستکردو گەورەترین بەهێزترین دەوڵەتی ئیسلامی بونیان ناو هەزاران کەڵەپیاوی وای دروستکرد کەتاهەتایە مرۆڤایەتی بەگشتی قەزدارو منەتباری ئەوانن،ئێستاش هەمان ئەم دوچەکە بونیان،هەیەو کەقورئانی پیرۆزو فەرمایشتەکانی سەروەرمانن درودی خوای لەسەربێ،بەڵام هەڵگرانی ئەم دوچەکە دەستەکانیان وەهەم هەستەکانیان کزوکڵۆڵ و لەرزۆک بوون و ناتوانن ئامانجەسەرەکیەکەی پێ بپێکن،کاریگەری موسڵمانان لەدوێنێدا هێندە زق و بەرچاوە کەپێویست بەبەڵگە هێنانەوەی ناکا بەڵام وەکو بیر هێنانەوە دوسێ نمونەیەک و مشتێ لە خەروارێ دێنینە بەرباس و دیەمان،

٭کاریگەری موسڵمانان گەیشتە ئاستێک کەهەردو ئیمپڕاتۆڕیەتی قەیسەرو کیسڕایان بەچۆک داهێنا عەرشی پاشایەتیان سەراو ژێرکردن

٭مەککە و مەدینەیان لەجولەکەو مونافق و بت پەرستان پاککردەوە

٭دەوڵەتێکی هێندە بەهێزیان بونیاتنا کەحەق و مافی هیچ دروستکراوێکی خوا نەخورێ وەهیچ کەسێ زوڵمی لێنەکرێ

ئاخۆ کێ هەیە تەنانەت دارو بەردیش کە شاهێدی ئەم دادپەروەریەو سەروەریانە نەدا کە پێغەمبەرو یارانی و شوێنکەوتوانیان تۆماریان کرد

ئەدی ئەوەنیە

٭پێغەمبەری خوا درودی خوای لەسەربێ فەرمووی سوێند بەخوا تەنانەت فاتیمەی کچی محمد درودی خوای لەسەربێ دزی بکا دەستی دەبڕدرێتەوە!

٭ئیمامی ئەبوبەکر ڕەزای خوای لێبێ فەرموی سوێند بەخوا لەگەڵیان ئەجەنگم تائەوکاتەی ئەگەر مەڕێکی زەکاتیان دەدا لەسەر دەمی پێغەمبەر ئێستاش نەیدەن

٭ئیمامی عومەر لێپرسینەوەی لەگەڵ والی و پلەباڵاکان داهێناو،ئەیفەرموو لەکەیەوە خەڵکتان کردۆتە کۆیلە لەکاتێکدا بەئازادی لەدایکبوون

٭عومەری کوری عبدالعزیز دادپەروەرییەکی ئاوای چەسپاند نەوەک مرۆڤەکان تەنانەت گیاندارو تەیرو تاڵیشی تێرکردن

٭هاڕونە ڕەشید بەهەوری ئەوت بگرمێنە لەهەرکوێ بیبارێنی هەر هی خۆمانەو دهات و باج وخەراج و بەرهەمەکەی هەر بۆخۆمان دەگەڕێتەوە،

پرسیارەگرینگە ئەوەیە خەڵکێکی زۆر دەپرسێ ئاخۆ موسڵمانان بۆ کاریگەری پێشوویان نەماوە بۆ ئاوا لاوازبووین بۆ دوا کەوتین بۆچی دوژمنان وەک داشی دامه ئەمان سوڕێنن...!

هۆکارەکان ئێجگار زۆرن ئەگەر ئاماژە بەهەندێکیان بدەین،پرسیار لەزانایێ کرا وتیان بۆچی حاڵی موسڵمانان گەیشتووە بەم زەلیلی و لاوازیە؟!

فەرمووی لەبەر ئەوەی فەزڵی هەشت شتمان دا؟بەسەر سێ شت دا!

وتیان چۆن،ئەم ئیتر ئەم ئایەتەی بۆ خوێندنەوە کەخوا ئەفەرموێ"بسم اللە الرحمن الرحیم"(قل ان كان ءاباكم وابناٶكم واخوانكم وازواجكم وعشیرتكم واموال اقترفتموها وتجـرة یخشون كسادها ومسـكین ترضونها احب الیكم من الله ورسوله وجهاد فی سبیله فتربصوا حتی یاتی الله بامره والله لا یهدی القوم الفـسقین)

وەبێ گومان سەرکەوتنی پەروەردگار مەرجدارە بە پابەندبوونمان بەبەرنامەی خوداوە هەروەک دەفەرموێ(یا ایهاالذین ءامنوا ان تنصركم الله ینصركم ویثبت اقدامكم)

خوا بەڵێنی سەرکەوتنی بەموسڵمانان داوە ئەفەرموێ(ولن یجعل الله للـكـفرین علی المٶمنین سبیلا)

زۆررێک لەخەڵکی دەپرسن،کەی سەرکەوتنی خودایی دێتە دی؟!ئایە کاتی ڕوینەوەی شەوەزەنگ و دەرکەوتنی خۆرەتاوی ئیسلام نیە؟!

بەڵام هەندێ کەس بەگوناهـو تاوانەکانیان شەوەزەنگ درێژ دەکەنەوەو بەردەوامی پێدەدەن

بۆگرینگە هەمیشە لەخۆمان بپرسین ئاخۆ هۆکاری بەردەوامی شەوەزەنگین یان پشتیوان و فریاد ڕەسین؟!

"گرینگترین و هۆکارو فاکتەرەکانی دواکەوتنی موسڵمان ئەمانەی خوارەوەن"

٭نەمانی خوڕەوشت و ئاکاری بەرز:وەک شاعیڕ ئەڵێ:وانما الامم الاخلاق ما بقیت

فاذا هم ذهبت اخلاقهم ذهبوا

واتە:مانەوی گەلان بەخوو ڕەوشتە

گەر ڕەوشت نەما لەناوچون بەشتە

٭ترسنۆکی و ڕەزیلی و نەدانی قوربانی لەپێناو ئەم دینە

٭تەمبەڵی و لاوازی و نەخوێندنەوەو پاڵکەوتن و خۆ پێ هیچ نەبوون بەرامبەر ڕۆژئاو

٭زوڵم و جەورو ستەم و نادادپەروەری و،خیانەت و خۆخۆری و پەرتەوازەیی و یەکتر نەگرتن

٭جاسوسی و حەسادەت و یەکتر شکاندن پلان گێڕان لەدژی یەکتر

٭قسەی زۆرو کرداری کەم

٭لێنەپێچینەوە لەمنداڵەکانمان لەسەر نوێژو بەهاباڵاکان

٭سەلامەت نەبونمان لەدەست و زمانی یەکتر

٭نەبونی ولاء براء

٭ئەوەی لۆخۆمان پێ خۆشە بۆ برای موسڵمان ناحوبینین

٭نەبونی مەرجەع و یەکڕێزی و یەک دەنگی و یەک ئامانجی

٭نەدانی مارەیی و میرات بەئافرەتان

٭چەوساندنەوەو ڕێزنەگرتنی هاوسەران لەیەکتر

٭نەبونی پەروەردەیەکی تەندروست

٭زوو نەنوستن و زووهەڵنەستانی بەیانیان

٭فرۆشتنی کچەکانمان بەوەی زۆرترین مارەیی دەدا

٭گوێڕایەڵنەبونی دایکو باوک

٭بەرزبونەوەی دەنگی موسیقاو موسەلسەلات بەسەر دەنگی قورئان زیکرو دەرسەکانمان

٭ئامادەنەبونی ڕێژەیەکی بەرچاو لەنوێژە بەکۆمەڵەکان بەتایبەت نوێژی بەیانی

٭ڕوانینمان بۆ وەزیفە وەک خۆپێ قەڵەوکردن نەک وەک بەرپرسیارەتی

٭خۆشویستنی زاڵم و خوێنمژان و پاڵپشتی کردنیان

٭نەبونی کاریگەری دینداریمان بەسەرەوە لەدەرەوەی مزگەوت

٭نەبونی کەسی شیاو لەشوێنی شیاو

٭نەبونی سەروەری یاساو نادادپەروەری

٭ئەمر نەکردن بەچاکەو نەبونی ڕێگری لەخراپە

٭هەڵپەرین بەفیتی جولەکەو سەرسامبونمان پێیانەوە...!!!.