یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین   
ئازاد محمد به‌رگركه‌یی
به‌رواری دابه‌زاندن: 13/11/2023 : 21:43:52
قه‌باره‌ی فۆنت
زەرورەتی هونەری ناسین و ڕەچاوکردنی سروشتی جۆرەکانی کەسێتی بۆ بانگخوازان و پەروەردشیاران

گومان لەوەدانیە کە قوڕسترین و هەستیارترین و پیرۆزترین وەزیفە، وەزیفەی بانگخوازی و ئاڕاستەکردن و پەروەردەکردنی مرۆڤەکانە، هاتنی تەواوی پێغەمبەرانیش هەر بۆ ئەم مەستەیە بوە، هەر بۆیە هیچ شتێ لەوە زەحمەتترو دژوارترنیە کەتۆ ببی بە پەروەردشیارو ڕێبەری خەڵکانێک، ئەوانەی لە ناو خەڵک دەژین و خەمی خەڵک لە ئەستۆ دەگرن زۆرترین مامەڵەو بەرکەوتەیان لەگەڵ خەڵکە، ئەگەرچی پاداشتێکی زۆریشیان چنگەکەوێ بەڵام زۆرترین ماندوبونیش دەبینن و دەبێ خۆیان بۆ هەموو ئەگەرێک ئامادەبکەن و چاوەڕێی هەموو پێشهاتێک بکەن، چونکە ئەم ڕێیە نەگوڵڕێژ کرایەو نەفەرشی سوریشی بۆ ڕاخرایە، بەڵکو زۆرترین ئێش و ئازاو تاڵی و سوێری و هەروازو نشێوو کۆسپ و لەمپەری تێدایە، هەر بۆیەش خودا نایداتە دەست هەموو کەسێک و بەهەموو کەسێکی ڕەوا نابینێ، واتە ئەمە شەڕەف و شکۆو قەدرێکە تەنها بەوانە خەڵاتەکرێ کەشیاو شایستەو لایەق و لەباربن بۆ ئەم وەزیفە گرینگ و گەورەیە، ئەوانەی مامەڵە لە گەڵ مەخلوقاتی تر دەکەن جگە لە مرۆڤەکان، لە وەدەچێ بە جەستە هیلاک و شەکەت بن، بەڵام ئەوانەی مرۆڤەکان پەروەردەو ڕاستەڕێ دەکەن بەناخ و ڕۆح و مێشک و دەرونیش هیلاک و شەکەت دەبن، کۆمەڵگە بەگشتی و دەست ڕۆیشتوان بەتایبەتی کێشەیان لە گەڵ مرۆڤی صاڵح و چاکدا نیە، بەڵکو هەمیشە کێشەیان لە گەڵ مرۆڤی مصلح و  چاکسازا هەبوە، هەر ئەوەندە کەسێ دەستی دایە چاکسازی فەرمانی بەچاکەکردو ڕێگری لە خراپە کرد ئیدی دەبێ خۆی بۆ هەموو ئەو ئازارو ڕێگریانە ئامادەبکات کەبۆی پێش دێن،

بۆیەش خودا لە سەناو ستایشی ئەو جۆرەکەسانە دا دەفەرموێت: ( وَمَنْ أَحْسَنُ قَوْلا مِمَّنْ دَعَا إِلَى اللَّهِ وَعَمِلَ صَالِحًا وَقَالَ إِنَّنِي مِنَ الْمُسْلِمِينَ ).

بەڵام هەرکاتێ دەعوەو پەروەردە عەقڵ و حیکمەت و زانست و ووردبینی و دڵسۆزی لە گەڵدا نەبو، ئامانجی خۆی ناپێکی و بەڵکو زۆرجاریش وابوە زەڕو زیانی زیاتر بوە لە سودو  قازانج، واتە حیکمەت و لێزانین بەمەرجی سەرەکی گیراوە وەک خودا دەفەرموێت:

( ادْعُ إِلَىٰ سَبِيلِ رَبِّكَ بِالْحِكْمَةِ وَالْمَوْعِظَةِ الْحَسَنَةِ ۖ وَجَادِلْهُم بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ ۚ إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعْلَمُ بِمَن ضَلَّ عَن سَبِيلِهِ ۖ وَهُوَ أَعْلَمُ بِالْمُهْتَدِينَ )

خودا داوا لە حەزرەتی خۆشەویست دەکات کە بەجوانترین شێواز لەگەڵ خەڵک بدوێ و قسەی نەرم و کورت و پوخت و کاریگەریان بۆ بکات، خودا پێی دەفەرموێ گەر بهاتاو کەسێکی دڵڕەق و توند تەبیعەت بوای خەڵک بەدەورەتەوە کۆنابونەوە، وەدەفەرموێت: ( ...وَقُلْ لَهُمْ فِي أَنْفُسِهِمْ قَوْلا بَلِيغًا ) ( وَقُولُوا لِلنَّاسِ حُسْناً )

وەپێغەمبەری خودا هەمیشە هەوڵی داوە وتەو وتارەکانی هەم کورت و پوخت و پڕ مانابن، هەمیش لە کاتی خۆی و بەئەندازەی پێویست و بەڕەچاوکردنی بارو دۆخ و دەروونی کەسەکان بدوێ، وەک دەفەرموێت: " وأُوتِيتُ جَوَامِعَ الْكَلِمِ، وَاخْتُصِرَ لِي الْكَلَامُ " اخْتِصَارًا · " خير الكلام ما قل ودل " «والقَصْدَ القَصْدَ تبلغوا»

بۆیە مەفروزە بابای بانگخوازو پەروەردشیار ڕەچاوی جۆری کەسایەتیەکان بکەن کەتێ دەیانەوێ وتارێک بدەن یاخود پەیامێک بگەیێنن، جاچ پەیام و دەعوەکە دەعوی جەماعی و گشتی بێ یانیش دەعوەی فەردی و تاکە کەسی بێ،

چونکە دکتۆر تا دەردو ئەلەم و زام و برینەکە نەدۆزیتەوەو دیاری نەکا، ناتوانێ دەواو مەلهەمێکی باش و گونجاویشی بۆ دابین بکات، بەداخەوە دەڵێین ئەم خیتابە دینیەی ئێستا دەدرێ لە ئاست پێویست و تموح و تێنوێتی خەڵکدا نیەو بڕیان ناشکێنێ، زۆر گرینگە وتاربێژ یاخود بانگخواز یان پەروەردشیار یاخود ڕاهێنەرەکان بەگشتی بیر لەوە بکەنەوە ئاخۆ خەڵکی ئیمڕۆ پێویستی بەچ جۆرە خیتاب و قسەکردنێکە، داخی گرانم قسەکردنی ئیمڕۆ هێندەی توڕەبون و هات و هاوارو چاو سورکردنەوەو بێ ئومێدکردن و نمایشە، بەچارێکی ئەوە قسەکردنێکی ئیمانی و ڕۆحی و زانستی و نەرم و نیان و ئومێد بەخش و بەشاڕەت و ئارامکەرەوە نیە، دەی خۆ پێویستە وتار، هێور کەرەوەبێ، ئومێد بەخش بێ، هەم دڵ و عەقڵ و ناخت بەگشتی تێر بکات، جاری وابوە کورد گوتەنی: " ئاش لەلایێ و ئاشەوان لەلایەکی تر بوە "

یانی زۆر گرینگە بەر لەوەی قسە بکەی بزانی قسە بۆ کێ دەکەی، ئاستیان، تەبیعەتیان، پوێیستیان، تەمەنیان، ڕەگەزیان...تاد

وەک جوان وتراوە: " لِكُلِّ مَقَامٍ مَقَالٌ، ولِكُل حادِثٍ حديثٌ "

چونکە تۆ کاتێک قسە بۆ یەکێ دەکەی وەک ئەوە وایە خەڵاتێکی بۆ بەری، چۆن لەکاتی خەڵات کرین پرسیار دەکەین لەو کەسەی خەڵاتەکەی بۆ دەبەین، ئاخۆ حەزی بەچ جۆر و ڕەنگێکە، ئاواش پێویستەکات بۆ وتارو نەسیحەت و ئامۆژگاری لە کەسەکان وێ بکەوین کە قسەیان بۆ دەکەین، چونکە باشترین خەڵات و دیاری ئامۆژگاری بەسودەو گایاندنی پەیامی خوداو پێغەمبەری خودایە بەمڕۆڤەکان، وەک حەزرەت فەرمویەتی: " فإن خيرَ الحديثِ كتابُ اللهِ وخيرَ الهديِ هديُ محمدٍ صلَّى اللهُ عليهِ وسلَّمَ .. "

گەر سەرنج بدەین و بڕوانینە پێغەمبەری خوا لە هەمبەر ئەم بابەتەوە گەیاندنی پەیامی خودادا چەندە هەستیارو ورودبین بوەو چۆن ڕەچاوی ئاست و حەزو خولیاو تەمەن و ڕەگەزو بارو دۆخی دەرونی پێویستی کەسەکانی کردووە،

جاری وابوە، بەشێوازی وتاردان بوە، جاری واش بوە لە شێوەی قسەکردنی ئاسایی، هەندێ جار بەشێوازی پرسیار، هەندێ جاریش لە شێوەی بەشاڕەت و مزگێنی، هەندێ جار بە شێوازی ترس و هەڕەشە، هەندێ جاریش بە شێوەی هەواڵ و خەبەردان، هەندێ جار بەشێوەی هۆشداری و بێدارکردنەوەو بیر هێنانەوە، هەندێ جاریش بەشێوازی هەڵنان و هاندان...تاد

جۆری کەسایەتیەکان جیاوازن:

هەیانە میزاجیە، هەیانە توڕەو توش و هەراشە، هەیانە، کەلەڕەق و عینادە، هەیانە سادەو ساویلکەیە، ....هتد،

بۆیە ناکرێ لە هەموو کاتێک و لەگەڵ هەموو کەسێک بەیەک زمان و یەک ئاست و شێواز قسە بکرێ و موقتەزای حاڵ ڕەچاو نەکرێ و بەهەند وەرنەگیرێ،

هەرکاتێ بانگخوازێ یا پەروەردشیارێ ویستی قسە بۆ کەسێک بکاو پەیامێکی ئاڕاستە بکات و قەناعەتی پێ بهێنێ، پێویستە ڕەچاوی چەند خاڵێک بکات هەندێ لە مانە:

-قەناعەتی خۆت بە مەسەلەکە هەبێ

- گرینگیدان بە بەرامبەر

- ڕەونبێژی و ئاخاوتن

- بەهێزی لە دەربڕیندا

- وابەستەکردن بەچیرۆک و هەڵوێستێکەوە

- خەندەو بزەو ڕوخۆشی دەربڕینی ڕاستەقینە

- سوود وەرگرتن لە قسەی بەرامبەر

- قسەکردن لە بابەتێکدا، کە شارەزایی لە سەر هەبێت و پێی هەزم بکرێ

- بەکار هێنانی زمانی جەستە

- ئەزموون

- کەسێتی کاریزما

- نەرم و نیانی

- قسەکردن بەپێی عەقڵ و زەوقی بەرامبەر

- تێکەڵ نەکردنی کەسەکان و کێشەکان

- بەکار هێنانی لۆژیک و عەقڵ

- پیادا هەڵدان و ڕێخۆشکردن بە باسکردنی

سیفەتە باشەکانی....تاد

لاوێک لە باوکی پرسی، باوکە گیان بۆچی کاتێک تۆ وتار دەدەیت، خەڵکی دەگرین؟ بەڵام کە کەسانی تر دەدوێن کەس ناگری؟

باوکی لە وەڵامیدا گوتی:

کوڕم، شینگێڕیی جگەر سووتاو، وەک شینگێڕی بە کرێگیراو نییە..!

هیچ کاتێ بەقەد ئێستا وتار زۆر نەبوە بەڵام هیچ کاتێکیش بەقەد ئێستا خەڵک پێویستی بەوتار  نەبوە، واتە گرینگ زۆری نیە بەڵکو جۆری گرینگە، خەڵکی ئیمڕو پێویستی بە وتارێکی هاوچەرخی ئیمانی و ڕۆحی و لێوان لێو لە نەرم و نیانی و میهرەبانی هەیە، نەوەک  وتاری دەبارەو زانستی بێ  ڕوح و بەلاغەو فەساحەی هیشک و قسەی ئەکادیمی و فەلسەفیانە..

ڕاستە جموجۆڵ و صەحوەیەکی ئیسلامیی وئیمانی بوونی هەیە، بەڵام پێویستی بە چاوساغانێکی ڕەببانی هەیە، بەئەندازەی ئەوەی دڵمان بەم جموجۆڵە خۆشە، بەوئەندازەش بەڵکو زیاتر پێویستیمان بەم جۆرە موڕشیدانە هەیە، ئەم موڕشیدە ڕەببانی و چاوساغە خەمخۆرانە لە کوێ ئێمەی بێ زانست و ڕۆح و لەخۆبایی لەکوێ..،

ئاخر ئێمە کاتێ بەسەر تاوانباران هاوار دەکەین و بێ ئومێدیان دەکەین، دەی کوا خۆمان زەمانەتی خاتیمەی خێرو بەهەشتمان وەرگرتووە، یان ئەوان زەمانی ئەوەیان هەیە کە تەوبەنەکەن و نەڕۆنە بەهەشت...!

بزانە ئەوانە چۆن بوون:

کەسێکی وەکو شێخ عبدالقادری گەیلانی(قدس اللە روحە) خۆی وادەبینی کە خۆڵە لە ژێر پێی موریدەکانی، خۆی پێ هیچ نەبووە، بینیویانە کە خۆی بە پەردەی کەعبەوە هەڵواسیوەو گوتوویەتی:

" خودایە، ئەگەر بڕیارە لە قیامەتدا لە گوناح و کەم و کوڕییەکانم خۆش نەبی، ئەوە بە کوێری حەشرم بکە، بۆ ئەوەی خەجاڵەت نەبم بەرامبەر بەو خەڵکەی کە گومانی باشم پێ دەبەن "

دیسان وارید بووە لە ئەبو یەزیدی بەستامی (قدس اللە روحە) کاتێ خەڵکی زۆر لە دەورەی کۆ دەبونەوەو مەجلیسەکەی دەبووە قەرەباڵغی و لە هەموو لایەکەوە خەڵک ڕوویان تێ دەکرد، هەستی بە زەلیلی و ملکەچی دەکردو دەستەکانی بەرز دەکردەوەو دەیگووت:

" خودایە، تۆ دەزانی ئەوانە هاتوونەتە زیارەتی تۆ، نەک من، بەڵام کە دێن بۆ لای تۆ، ئەوا منیش دەبینن کە هاتووم بۆ لای تۆ " مورشیدانی هەقیقی بەم شێوەیە بوونە،

با ئێستاش چەند نمونەیەکی کەم و کورت بهێنیەوە لە سەر گەورەیی و گرینگی شێوازی

وتارو فەتواو ئامۆژگارییەکانی پێغەمبەری خودا، دوردی خوای لەسەربێ، کە چەندە پڕ  کورت و پڕ لە سەلیقەو عەقل و حیکمەت و ئاوەزن و، چۆن هیچ دەرفەتێکی بەهەدەر نەداوەو لە تەواوی بارودۆخە جیاوازەکان پەیام و ئامۆژگارییەکی، گەوهەر ئاسایی پڕ لە بەهاو سودی بەگوێرەی حەزو ئاست و پێویستی بەرامبەریدا کردووەو گەیاندووە.

*کاتێ دەیەوێ ئامۆژگارییەکی ئەوتۆێ موعازی کوری جەبەل بکات، کە سەری هەموو ئامۆژگاریان و دەرمانی حەفت دەردان بێ، چەند دەستەواژەیەکی  کورت و پوخت و پڕ لە سودو گەوهەر ئاساو دڵڕفێن ئامێز ڕەوشەنی پێدە فەرموێت:" اتقِ اللهَ حيثُما كنتَ وأتبعِ السيئةَ الحسنةَ تمحُها وخالقِ الناسَ بخُلقٍ حسنٍ.."

* یان کاتێک عوقبەی کوری عامر خوا لێی ڕازی بێ، دەربارەی دەربازبون پرسیاری لێدەکات، ئەویش ڕاستەو خۆ چەند ڕستەیەکی ڕەوان و دەوایەکی گرینگی لە زاری پیرۆزی دەپشکوێ و دەفەرموێت: قال أمسِكْ عليكَ لسانَكَ، وليسعْكَ بيتُك، وابكِ على خطيئتِكَ "

* جارێکی تر لە گەڵ ئیبنو عەبباسدا بەسواری گوێدرێژ بەڕێگادا دەڕۆن و هەر لە وێوە ئامۆژگارییەکی هێندە کاریگەرو ڕەوانبێژی دەکا کە دڵ ببێتە یەخسیری و هەرکەسێ بیبینێ ئۆقرە نەگرێ و بێ بەرەو پیری، دەفەرموێت: " يا غُلامُ إنِّي أعلِّمُكَ كلِماتٍ ، احفَظِ اللَّهَ يحفَظكَ ، احفَظِ اللَّهَ تَجِدْهُ تجاهَكَ ، إذا سأَلتَ فاسألِ اللَّهَ ، وإذا استعَنتَ فاستَعِن باللَّهِ ..."

* هەرکام لە فەرمودە گوڵاوڕێژو پاکەکانی وەرگری نە لەقی و لەنگی ونە قەڵسی و قوڕسی تێدابەدی ناکەی!

هەموی هەر ناسک و شکۆدارن هەر ئاسان و تیشکدارن، هەر ڕەسەن و واتادارن، پاکی بۆ ئەو خوایەی کە قسەی بە ئاب و تاب و ڕەوان و پاراوی لەسەر زاری موباڕەکی پشکواندوە،

لە فەرمودەیەکی تریدا دەفەرموێ: " إنما الأعمال بالنيات، وإنما لكل امرئ ما نوى.."

ئەم چەند وشە کورت و پوختەیە، تەواوی مەوداکانی ئەحکام و عەقیدەو ئاداب و ئەخلاق و مامەڵەی لە دو وێی خۆیدا کۆ کردۆتەوەو باڵی بەسەر هەموو ماناکاندا کشاندوەو تەواوی مەبەستەکانی دەربڕیوەو مانایەکی پڕ بەپێستی گەیاندوە،

* نمونەیەکی تر لەو فەرمودانەی کە لەناکاو و بەخۆڕسکی فەرمویەتی ئەوەیە کە جارێکیان منداڵێکی ئەنساری، چۆلەکەیەکی هەبو و یاری پێدەکردو مردبو، دێتە لای پێغەمبەری خودا، درودی خوای لەسەربێ ئەویش پێی دەفەرموێ:

" يا أبا عُمَيرُ ! ما فعل النُّغَيرُ "

* لە جەنگی حونەیندا لە ناو ئەم هەموو مشاوەشیەدا بەدەنگی بەرز دەیفەرمو:

" أنَا النبيُّ لا كَذِبْ،

أنَا ابنُ عبدِ المُطَّلِبْ "

خۆ ئەگەر زانایانی زمان و پیتۆڵانی ڕەوانبێژی بیانەوێ بەهەڵەداوان وتەیەکی ئاوا بوێژن ناتوانن و بۆیان ناێی و نالوێ

*چەند جوان وێنای زیکرو یادی خوای کردوە بەجۆرێکی هێندە شیرین و لێزان فەرمویەتی هەر مرۆڤ حەزەکات بیچێژی

" لا يزالُ لسانُك رطبًا من ذكرِ اللهِ"

*دەربارەی غەیلانی سەقەفی زانی پیاوێکی زەبەللاح و چوار شانەو بەهێزو بازوە پێی فەرموو باشترین کردەوە بۆتۆ کە دەپرسی لێم،

" عليك بالجهاد في سبيلِ اللهِ "

* دەرباری ئەو زەڕ، زانی پیاوێکی توڕەو توند دەبێ پێی فەرموو ئامۆژگاریم بۆت، کەداوای دەکەی ئەوەیە: " لا تغضب  " تاسێ جار لێی دوبارەکردەوە کە ئامۆژگاری بکات، هەرسێ جار هەمان شتی لێ دووبارەکردەوە.

*دەربارەی ئەبو موسای ئەشعەری کەبینی بەسەر شاخێ هەڵدەگەڕێ پێی فەرمو: " علیك بلا حول ولا قوة إلا بالله.. " چونکە گەنجینەیەکە لە گەنجینەکانی بەهەشت، کە ئەمە ڕێک لە گەڵ کات و کارو بارو دۆخەکەی وی دەهاتەوەو دەگونجا، واتە گەر هیممەت و پشتیوانی و کۆمەکی خوانەبێ مرۆڤ شتێکی لەدەست نایێ ناتوانێ.

*دەرحەق بە ئیمامی عەلی فەرموی زۆر ئەم دوعاو زیکرە بخوێنە " اللهم اهدني وسددني " ئەمە ڕێک بۆوی گونجاو بو چونکە ئەم لەسەر دەمی دوبەرەکی و پەیدابونی  فیتنەدا ژیا.

*موعاز دەنێرێتە یەمەن و پێی دەفەرموێ:

" إنَّك تأتي قومًا أهلَ كتابٍ فليكن أوَّلُ ما تدعوهم إليه شهادةَ أنْ لا إلهَ إلَّا اللهُ وأنَّ محمَّدًا رسولُ اللهِ..".

قسەکانی پێغەمبەری خودا قسەی ئەو شاعیرانە نیە کە مل لە تاریکی دەنێن و پەل بەهەمو لایان هەڵدەکوتن و خەیاڵە بزڕکاو و تێڕوانینە بەهەڵاوەکانیان شتی ئەنتیکەو عەجیبیان بۆ دەنەخشێنن، حەزرەتی خۆشەویست لەلایەن خوداوە پارێزراوەو لەو هاتەران و پاتەرانەی ئەوان دەیڵێن دورە، قسەکانی ئەو سروشن بۆی دەهاتن، شەرع بوون دەخوێندرانەوە، قسەکانی قسەی سیاسەتمەداران نەبو بۆ ڕەزامەندی خەڵک و خەڵەتاندنی جەماوەرو ساغکردنەوەی کاڵاکان بەکار بێن، بەڵکو ئەو لەڕێی جوبریلەوە دینی ڕاست و دانایی بەڕێوجێ و ڕێبازی پڕ هیدایەتی بۆ دەهات،

ئەو زاتە ئەدیبێک نەبو تەنها لە هەگبەی ڕۆشنبیری خۆی هەڵگۆزێ و لە زانیاریەکانی یادگەی هەڵڕێژێ، سای ئەو ئەدیبانەی کە لە بەرهەمی خەڵکان و لە کلتوری مەردومانی قوڕزادو نەژاد خۆڵەوە، ڕۆشنبیریەکی پێکهێناوە، بەڵکو ئەو مامۆستایەکی پایەبەرزو پێغەمبەرێکی بێ خەتای خودابو، لە سەر چیخچون و وێڵبون  سەرگەردانی و زللەی لیسانەوە پارێزراوبو.