ئەحمەد دیدات دەڵێت:" ئیسلامەتی شیعارو دورشم و لۆگۆیەک نیە بەخۆتی هەڵواسی و مەدالیایەک نیە بیکەیتە بەرۆکتەوە، بەڵکو هەڵوێست و کردارو مامەڵەی جوان و ڕەوشتی بەرزو بەهای باڵایە " پەیامی پیرۆزی ئیسلام، پەیامی ژیان و ئاشتی و تەبایی و پێکەوەژیان و بەهاباڵاکان وخوێندنەوەو زانست و مەعریفەو ڕۆشنبیری و پەروەردەو خۆشگوزەرانی و داهێنان و بوژانەوەو فەخرو شانازی و سەرفرازی و دادپەروەری و گەشەو نەش و نماو بەروە پێشچون و گەشبینی و خۆشەویستی و هاوکاری و شارستانیەتە... مەفروزەو وەئەسڵ وایە موسڵمان خاوەن پەیام بێ خاوەن خەون و خولیاو خزمەتکاربێ، خوا ویست و خۆ ویست و خەڵک ویست و خاک ویست بێ، گەشبین و پڕ ئومێدو هیوابێ، هەم سینەساف و دڵپاک و خاوەن خوو ڕەوشتی باڵابێ، هەم قسەو گوفتاری شرینبێ، هەم ڕوو خولقی خۆشبێ هەم بۆن وبەرامیشی خۆشبێ، وهەمیش قسەکردن و مامەڵەو تەسەرڕوفات و جیرانەتی و ژیان لەگەڵ کردنی ئاسان و ئەهل و سەهل و ڕاست و ڕەوانبێ، واتە نابێ دوزمان و دوڕوو بێ هەڵوێست و خاوەن ئیزدیواجیەت و میزاجی بێ، پەیامی پیرۆزی ئیسلام گشتگیری و شمولی و ئەبەدیە، پارچە پارچەبوون هەڵناگرێت، خۆی لە خۆیدا ئەو شتەش کەبەشبەشبوونی بەسەردابێت ناوی دینی لێنانرێت، ئەو وەک درەختێک وایە، بابەتە عەقیدییەکان ڕەگەکەی، بابەتەکانی عیبادەت لق و پۆپ و پەلەکانی، مامەڵەکان گوڵەکانی، سزاکان پارێزەرەکەین و ، ئەورادو ئەزکارەکانیش ئەو شتانەن کەلەسەر و خوارەوە گۆشی دەکەن، دین کە خاوەنی یەکیەتیەکی لەم جۆرەیە، بەتەواوەتی لەلایەن خواوە دانراوەو، لەلایەن پێغەمبەریشەوە درودی خوای لەسەربێت، گەیێنراوەو ڕوونکراوەتەوە، دین ئوسوڵی هەیە کە بناغەکانی ئیمان و، فروعیشی هەیە کەپوەندییان بە کردارەکانەوە هەیەو مامەڵەکانی مرۆڤ ڕێکدەخەن، لە ئوسوڵدا هەرگیز گۆڕانکاری ڕوینەداوە، لە ڕوانگەی ئوسوڵەوە لە نێوان سەردەمی حەزرەتی ئادەم و ئێستادا جیاوازیەک لەنێوان بناغە ئیمانیەکاندا نییە، ئەم بناغەیە لەسەرجەم دینە ئاسمانیەکاندا هەمان شتن، کەواتە ئیسلام دینی ئەبەدی و نەگۆڕە، چەقبەست و دەستەوەستان نیە، بەڵکو بەرنامەو کەتەلۆکی ژیان و مرۆڤایەتیەو چارەسەری گشت دەردو کێشەو گرفت و قەیرانەکانە، دینێکی تێرو تەسەل و بێ عەیب و کەم و کوڕیە، بەڵام زۆر جار ئەوە موسڵمانەکان ناتوانن وەک پێویست وێنای ئەم دینە بکەن و چارەسەرییەکان وەک پێویست و لەکاتی پوێیست بەکار نابەن، واتە وەک ئیسلام هیچ کێشەیەکی نیە، بەڵام وەکو موسڵمانان کەم و کوڕی هەڵەو پەڵەی زۆرو خەم ساردی و بێباکیەکی زۆر هەیە، ئیسلام پێویستی بە موسڵمانێکی جوامێرو ڕاساڵ هەیە تاکو بتوانن لە مەیدانی ژیاندا جێبەجێی بکەن، موسڵمانان دەبێ شاشەیەکی پاکبن تاکو ئەم ئیسلامەی تیادا پەخشبکرێ و بەجیهاندا بناسێنرێ و شیرین و خۆشەویست بکرێ، بەڵام ئەمە دڵسۆزی و جەسارەت و لێبڕاویی ونیەت و غیرەتێکی ئێجگار زۆری گەرەکە، موسڵمانیەتی بە قسەی گەورەو فیشاڵ نابێ بەڵکو دەبێ بەکردار بیسەلمێنیت، ئەگینا گەر تەنها بەقسە چاک ببایەو قەبول و پەسەند کرابایە لە وەئەچێ زۆرێک لە بێباوەڕان بۆ ڕزگاربون لەتەنگەژەو فشاری دەرونیان بەزمان باوەڕیان هێنابایە، بەڵام بەوە چانابێ لە قورئاندا هەرکاتێ باسی ئیمان کرابێ و هاتبێ، ڕاستەوخۆ داوای کرداری باش و چاک و پاکیشی بەدوادا هاتوەو کراوە، ئەوەتە پێغەمبەری خواش دەفەرموێت: " لَيْسَ الإِيمَانَ بالتَّمَنِّي ولا بالتَّحَلِّي، وَلَكِنْ هُوَ مَا وَقَرَ في القَلْبِ، وَصَدَّقَهُ العَمَلُ " بیرمان نەچێ کە موسڵمانیەتی بریتی نیە تەنها لە عیبادات، بەڵکو معامەلات و سلوکیاتیشە، ئەوەتە یەکێک لە پێناسەو سەنگی مەحەکی موسڵمانیەتیمان ئەوەیە کە حەزرەتی خۆشەویست درودی خوای لەسەربێت فەرمویەتی: " المُسْلِمُ مَن سَلِمَ المُسْلِمُونَ مِن لِسانِهِ ويَدِهِ " یاخود من سلم الناس بەگشتی، نەک تەنها موسڵمانان، دەی ئاخۆ ئێمە واین؟ بەداخەوە کەدەڵێم نا، ئایە بوینەتە مایەی خێرو خۆشی و ڕەحمەت بۆیەکتر یان هۆی ئێش و ئازارو نگبەت بۆ یەکتری..؟ ڕاستە ئیمڕۆ عیبادەت و پەرستشێکی زۆر دەکرێ جومعەو جەماعەت و حەج و عومرەو سەدەقەیەکی زۆر دەکرێ بەڵام لەهەمان کاتیشدا نادادی و زوڵم و زۆرو غەدرو خیانەت و درۆو دەلەسەو کوشتن و بڕین و دزی و ناپاکیەکی زۆریش دەکرێ، چونکە عیبادەتەکان زیاتر عادەتی و بێ و ڕۆح و کرچ وکاڵ و پڕ لە ڕیاوو کەم و کوڕی و هەڵەو پەڵەن و چێژو لەززەتیان لێ نابینین و لە ژیانماندا ڕەنگدانەوەی نەبوە، دواتر پەیامی پیرۆزی ئیسلام داخوازی یەکگری و یەکڕێزی و برایەتی و تەبای و ئاشتی و خۆشەویستیە، کەلەچەندین ئایەت و فەرمایشت ئاماژەو بەوەدراوەو جەخت لەوەکراوەتەوە کە دەبێ یەکترمان خۆشبوێت یەکتر قەبول بکەین و تەواو کەری یەکتر بین و وەکو یەک لاشەو جەستەو وابین بۆ یەکتری، ئێستاش با ئاماژە بەهەندێ لەم ئایەت و فەرمودانە بدەین، ( إِنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ إِخْوَةٌ فَأَصْلِحُوا بَيْنَ أَخَوَيْكُمْ ) الحجرات/۱۰ " وكونوا -عباد الله !- إخوانا ؛ المسلم أخو المسلم ؛ لا يظلمه ، ولا يخذله ، ولا يحقره ، التقوى هاهنا" -ويشير إلى صدره : ثلاث مرات- "بحسب امرئ من الشر أن يحقر أخاه .... " ( وَاعْتَصِمُوا بِحَبْلِ اللَّهِ جَمِيعًا وَلَا تَفَرَّقُوا ۚ وَاذْكُرُوا نِعْمَتَ اللَّهِ عَلَيْكُمْ إِذْ كُنتُمْ أَعْدَاءً فَأَلَّفَ بَيْنَ قُلُوبِكُمْ فَأَصْبَحْتُم بِنِعْمَتِهِ إِخْوَانًا وَكُنتُمْ عَلَىٰ..... ) آل عمران/۱۰۳ " ... عليكم بالجماعَةِ"، أي: الزَمُوا جماعَةَ المسلِمين، ولا تَحيدوا عنها، "وإيَّاكم والفُرْقَةَ"، أي: احْذَروا التَّفرُّقَ والتَّشرذُمَ والاختِلافَ فيما بينَكم ... " " حديث أنس قال: قال رسول الله ﷺ: انصر أخاك ظالمًا أو مظلومًا، فقال رجل: يا رسول الله، أنصره إذا كان مظلومًا، أفرأيت إذا كان ظالمًا كيف أنصره؟ قال: تحجزه أو تمنعه ... " " إنَّ اللهَ تعالى لا يَجمَعُ أُمَّتي على ضَلالةٍ، ويدُ اللهِ على الجماعةِ، ومَن شَذَّ شَذَّ إلى النَّارِ " " مثل المؤمنين في توادهم وتراحمهم وتعاطفهم مثل الجسد إذا اشتكى منه عضو تداعى له سائر الجسد بالسهر والحمى " ( وَإِنْ طَائِفَتَانِ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ اقْتَتَلُوا فَأَصْلِحُوا بَيْنَهُمَا فَإِنْ بَغَتْ إِحْدَاهُمَا عَلَى الأُخْرَى فَقَاتِلُوا الَّتِي تَبْغِي حَتَّى تَفِيءَ إِلَى أَمْرِ اللَّهِ ) الحجرات/9. وەکاتێک دێتە سەر مەسەلەی ئیمان، ئیمان دەبەستێتەوە بەوەی کە دەبێ چمان بۆ خۆمان پێ خۆشە، دەبێ بۆ برا موسڵمانەکەشمان هەمان پێخۆشبێ و بحوببێنین وەئیمانی هیچ کامێکمان تەواونابێ تاکو پێغەمبەری خوامان لە خۆمان و ماڵ و منداڵ و دایک و باوک تەواوی کەس و کارو شتەکانی تر خۆشتر نەوێ وەئاماژە بەوەشکراوە کەناچینە بەهەشت تاکو یەکترمان خۆشنەوێ هۆکاری یەکتر خۆشویستنی یەکتریشمان بە سەلامکردن و تۆقەو موسافەحەو هاتوو چۆوو سەردان و لەیەکتر پرسین و بەجێهێنانی سیلەی ڕەحمەوەدەبێ وەهەروەها تام و چێژو لەززەتی ئیمانیش ناجەژین تاکو خواو پێغەمبەری خودامان لەهوو شتێکی تر خۆشتر نەوێن،وەڕازی بین بەوەی اللە خوامانبێ و محمدی نازدار پێغەمبەرو سەروەرمانبێ و، دینی ئیسلام و بەرنامەو پەیڕەوو پڕۆگراممانبێ، دیسان دەبێ خواو بەرنامەکەی و جەنگان لە پێناویدا لەهەموو شتێکی ترمان خۆشتر بوێ لەپێش و ئەولەویەتی کارەکانمانەوەبێ و کاری جدی بۆ بکەین، " لَا يُؤْمِنُ أَحَدُكُمْ حَتَّى يُحِبَّ لِأَخِيهِ مَا يُحِبُّ لِنَفْسِهِ " " لا يُؤْمِنُ أحدُكم حتى أكونَ أحبَّ إليه من ولدِهِ ، ووالدِهِ ، والناسِ أجمعينَ " " لا تَدْخُلُونَ الجَنَّةَ حتَّى تُؤْمِنُوا، ولا تُؤْمِنُوا حتَّى تَحابُّوا، أوَلا أدُلُّكُمْ علَى شيءٍ إذا فَعَلْتُمُوهُ تَحابَبْتُمْ؟ أفْشُوا السَّلامَ بيْنَكُمْ " " ثلاث من كن فيه وجد بهن حلاوة الإيمان، أن يكون الله ورسوله أحب إليه مما سواهما، وأن يحب المرء لا يحبه إلا لله، وأن يكره أن ... " " فالذي يريد أن يذوق حلاوة الإيمان ولذته لا بد أن يرضى بالله ربا وبالإسلام دينا وبمحمد صلى الله عليه وسلم نبيا ورسولا، وأن يحب أهل الإيمان ويكره أهل الكفر ... " ( قل إن كان آباؤكم وأبناؤكم وإخوانكم وأزواجكم وعشيرتكم وأموال اقترفتموها وتجارة تخشون كسادها ومساكن ترضونها أحب إليكم من الله ورسوله وجهاد في سبيله ... ) التوبة/۲٤ موسڵمان نابێ هەرگیز لە مردن بترسێ و لەبەری ڕابکات، ئەوەی پێغەمبەری خودا زۆر لێی ترساوەو هۆشداری لێداوە، کە ئوممەتی توشی تەمبەڵی و زۆر خواردن و خوشویستنی دنیاو هیوادرێژی دوفاقی بێتەوە، خودا دوشتی پێداوین تاکو پێی ببینە پێشەنگ و پێشڕوەی گەل و میللەتان ئەویش کتێب و خوێندنەوەو زانست و زانیاری و ئاسن و بەکاربردنیەتی کە ئەنواع و ئەشکال ئالەت و کەل و پەلی جۆراو جۆری شارستانیەت و بەرگری لێ دروست بکەین بەڵام داخی گرانم، ئوممەت لەم دوخاڵە زۆر لەپاش و کەمتەرخەم و تەمبەڵ و تەوەزەلە، " سبب وهن الأمة وضعفها (حب الدنيا وكراهية الموت) عن ثوبان قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: "يوشك الأمم أن تداعى عليكم، كما تداعى الأكلة إلى... " ئەگینا تەبع و سروشتی ئەم ئایینی پیرۆزی ئیسلامە وایە بانگمان دەکات بۆ ژیانێکی ئەبەدی و پڕ لەنازو نیعمەت و خۆشی و خۆشبەختی و خۆشگوزەرانی کە نە نەگومڕایی و زەلیلی و سەرلێشواوی تێدابێ نە شەقاوەت و خەم و خەفەت و بەدبەختی، ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اسْتَجِيبُوا لِلَّهِ وَلِلرَّسُولِ إِذَا دَعَاكُمْ لِمَا يُحْيِيكُمْ...) الانفال/۲٤ ( فَمَنِ اتَّبَعَ هُدَايَ فَلا يَضِلُّ وَلا يَشْقَى ) ( فمن اتبع هداي فلا خوف علیهم ولا هم یحزنون ) وەکاتێ کەسێ دەڵێ من موسڵمانی عەیار 24م، ئایە خوا تاقی ناکەتەوەو هەر بەوە پێی باوەڕ دەکرێ نەخێر ناهەرگیز، بەڵکو بۆ ڕاستی و درۆیی و بەدەر خستنی نسبەو ڕێژەو حەجم و قوڕسایی ئیمانمان خودا هەموومان تاقیدەکاتەوە، ( أَحَسِبَ النَّاسُ أَنْ يُتْرَكُوا أَنْ يَقُولُوا آمَنَّا وَهُمْ لا يُفْتَنُونَ ) العنكبوت/۲ ( إِنَّا خَلَقْنَا الْإِنسَانَ مِن نُّطْفَةٍ أَمْشَاجٍ نَّبْتَلِيهِ فَجَعَلْنَاهُ سَمِيعًا بَصِيرًا ) الانسان/۲ وەهەرکاتێ قەدری خوا نەزانراو نەگیرا خوا زۆر بەهێزو دەستەڵات وباڵایەو هێزو تواناو قودرەتی خۆییمان نیشان دەدات، کابرایەکی هەژار کەتەنها چەند دینارێکی پێدەبێ و ئەویش نازانێ بیکاتە چەند بەش و چەند شتی بۆ منداڵە برسی و بێ نازەکانی پێ بکڕێ، کاتێ کابرا بەلای شفتی فرۆشێکدا ڕەتەبێ و حەزی زۆری بۆ شفتی دەچێ و بەکابرای شفتی فرۆش دەڵێ، هەژارم لەبەر خاتری خودا شفتیەکەم بدێ، کابرا دەگەڕێ کام شفتی زۆر خراپەو ناخورێ ئەویانی پێدەدا، ئیدی کابرا کەدەزانێ شفتیەکە کەلکی خورانی نیەو زۆر خراپە چەند دینارێک دەرەکاو پێی دەداو دەڵێ دەی ئەوجارە شفتیەکی لەقەدەر ئەم پارەیەم بدێ کابرای شفتی فڕۆش ئەمجارە دەگەڕێ و دەسوڕێ کام شفتی زۆر باش و نایابە دەی داتێ، ئەوجار کابرا هەردوشفتیەکە بەرزدەکاتەوەو دەڵێ خوایە، خۆت شاهیدی ئەم شفتیە خراپەو بۆتۆو لەبەر خاتری تۆبو ئەمەشیان بۆ پارەو لەبەرخاتری پارەکەبو...! دەی موسڵمانێتی ئێمەش دەگەڕێتەوە سەرئەوە ئاخۆ چەندە قەدری خوامان لایە،چەندە لەخوادەترسین، چەنده ڕێزی دەگرین و شەرمی لێدەکەین، چەندە لەخەمی ئەم ئیسلامەو موسڵمانانین، ئایە لەژیان وکاروباری ڕۆژانەمان خواو ڕەزامەندی ئەو لە پێشینەن یان ئەوەی لەخەیاڵماندانەبێ و حەسێبی بۆنەکەین ئەمەیە..؟! ( وما قَدَرُوا اللَّهَ حَقَّ قَدْرِهِ، ان الله لقوي عزیز ) الحج/۷٤ واتە موسڵمانیەتی زەمان دەیسلەمێنێ، نەوەک زمان، خولاسەی کەلام موسڵمانێتی ئەوکاتە دەرەکەوێ کە موسڵمانان پێویستیان بە گیانی تۆبێ، بەماڵی تۆبێ، بەهەڵوێست و مەوقیفی تۆبێ، بەقسەو بڕیارو فەتوایەکی تۆبێ....تاد، ئاخۆ چەند ئامادەییت تێدایەو قوربانی ئەدەیت و سازش لە ئیمانەکەت ناکەیت، یاخود چەندە خەمخۆری موسڵمانانیت و دوعایان بۆدەکەیت، چەندە لە خزمەتی پەیامی خوداو پەرۆشیت بۆ ئەم دینی خودایە چەندە. موسڵمانێتی تەواو وەکو ئیمامی ئەبوبەکرو عومەرو سەلمانی فارسی و عوقبەی کوری نافیع و موسعەبی کوڕی عومەیرو خەباب و بیلال و تەواوی خولەفاو هاوڵان و پیاوچاکان و شێخانی تەریقەت و زانایانی ئەم ئوممەتەیە هەزارانی تر کەهەموو ژیانیان و هەموو شتێکیان لە پێناو سەرخستنی ئەم ئایینە بەخشی، نەوەک وەکو ئێمه کە تائێستا نە قوربانی ئەوتۆمان داوەو نەئازاری ئەوتۆشمان بینیوەو چەشتوە لەسەرخستن و گەیاندن و پەیڕەوکردنی ئەم دینی خوایەدا. |