یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   کونسوڵی گشتی فەرەنسا لەهەرێمی کوردستان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی  ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: ڕێژه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره‌و فیدیه‌ی ساڵی 1445هـ = 2024م دیاری دەکات   
ئازاد محمد به‌رگركه‌یی
به‌رواری دابه‌زاندن: 26/02/2024 : 23:02:01
قه‌باره‌ی فۆنت
پەلکە زێڕینە هەمیشە لە دوای باوو بۆران و بارانی بەخوڕ دەدرەوشێتەوە

بەهاری جوان و قەشەنگ و ڕازاوە هەمیشە بەدوای زستانێکی سەخت و پڕ سەرماو سەهۆڵدا دێ و دەرەکەوێ، زێڕیش هەرگیز ئەم بەهاو جوانی و ڕەونەقیەی نابێ تاکو زەبری کوتک و ئاگرو ئاسن نەبینێ، گەنم نابێ بم نانە جوانە تاکو زەبری ئاسن و ئاگر نەبینێ، تۆی گۆڵ ناپشکوێ تاکو زەبری گاسن و لیزمەی باران نەبینێ،

بەهەمان شێوە ئێمەو مانانیش ڕێژەو قەبارەو قورسایی ئیمانمان نازاندرێ و دەرناکەوێ تاکو تاقینەکرێینەوە، وەهیچ گومان لەوە دانیە خودا بەئەندازەی ئەو ئیمانەی هەمانەو بانگهێشتی بۆ دەکەین تاقیمان دەکاتەوە ئاخۆ چەندە سەر ڕاست و ڕاستگۆین بەرامبەر ئیمانەکەمان،

وەئەسڵ لە دروستکردنی مرۆڤیش بۆ ئەوەیە تاکو تاقیکردنەوە ببێتە سەنگی مەحەکی ئیمانمان و وەدیار کەوێ ئاخۆ کێ ئیمانداری ڕاستەقینەو عەیار21ـەو

کێ هی تەزویرو چروکە،

واتە ئامانج و مەبەست و مەرام لە دورستکردنی ئێمەو مردن و ژیانمان بۆ ئەوەیە تاکو تاقیبکرێینەوە، ئەم حەقیقەتەش چەندین جارو وەلە چەندین شوێن و بەچەندین شێوازی جیا جیا خودا لە قورئاندا ئاماژەی پێداوە هەندێ لەوانە:

 

( لَقَدْ خَلَقْنَا الْإِنْسَانَ فِي كَبَدٍ )

البلد/٤

 

( أَفَحَسِبْتُمْ أَنَّمَا خَلَقْنَاكُمْ عَبَثًا وَأَنَّكُمْ إِلَيْنَا لَا تُرْجَعُونَ ) المٶمنون/۱۱٥

...

( كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ۗ وَنَبْلُوكُم بِالشَّرِّ وَالْخَيْرِ فِتْنَةً ۖ وَإِلَيْنَا تُرْجَعُونَ ) الأنبیاء/۳٥

...

( الَّذِي خَلَقَ الْمَوْتَ وَالْحَيَاةَ لِيَبْلُوَكُمْ أَيُّكُمْ أَحْسَنُ عَمَلًا وَهُوَ الْعَزِيزُ الْغَفُورُ ) الملك/۲

...

( إِنَّا جَعَلْنَا مَا عَلَى الْأَرْضِ زِينَةً لَّهَا لِنَبْلُوَهُمْ أَيُّهُمْ أَحْسَنُ عَمَلًا ) الكهف/۷

...

( وَلَنَبْلُوَنَّكُمْ بِشَيْءٍ مِنَ الْخَوْفِ وَالْجُوعِ وَنَقْصٍ مِنَ الْأَمْوَالِ وَالْأَنْفُسِ وَالثَّمَرَاتِ وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ ) البقرة/۱۱۷

...

( أَحَسِبَ النَّاسُ أَنْ يُتْرَكُوا أَنْ يَقُولُوا آمَنَّا وَهُمْ لا يُفْتَنُونَ ) العنكبوت/۲.

...

وەپێغەمبەری خودا درودی خوای لەسەر بێت دەفەرموێت:

" أشدُّ الناسِ بلاءً الأنبياءُ ، ثم الأمثلُ فالأمثلُ... "

واتە لەوە دەگەینە ئەم حەقیقەتە، کە چەندە ئیمانەکە زیاترو بەقوەتتربێ تاقیکردنەوەکەش ئەستەمترو ئیمتیحانەکەش قورسترو تاڵتر دەبێ،

بەڵگەشمان بۆ ئەوە ئەوەیە کەتاقیکردنەوەی پێغەمبەران بەگشتی قورسترین بوە دواتر هی هاوەڵان و شوێنکەوتووان و پیاوانی خودایی بەگشتی بەقەد ئەم ئیمانەی هەیانبوەو کاریان بۆ کردوە،

حەزرەتی خۆشەویست درودی لەسەربێت

پاشی ئەم هەموو کۆسپ و لەمپەرو تاڵی و سوێری و هەروازو نشێوو ئێش و ئازارو ئەشکەنجەی ڕوبەڕووی بویەوە، بەڵام دواتر وەکو پەلکە زێرینەو خۆر درەوشایەوەو جیهانی پڕ کرد لەنورو ڕوناکی و هیدایەت و میهرەبانی و خۆشی و خۆشگوزەرانی، ئیدی سروشتی ئەم ڕێگایە هەر وایەو نەک فەرشی سور ڕانەخرایەو گوڵڕێژ نەکرایە، بەڵکو ڕێگایەکی تابڵێی پڕ لەمەترسی و ئێش و ئازارو ناڕەحەتیە،

بۆیە هەرکەسێ ئەم ڕێگایە بگرێتە بەر دەبێ چاوەڕێی هەموو ئەگەرێک بکات و خۆی بۆ ئامادە بکات، بۆیەش شەڕەف و شانازییەکی ئێجگار گەورەیەو خوا بەهەموو کەسێ ڕەوانابینێ و پێی نادات،

 ئیدی مەبەستی سەرەکیم لە نوسینی ئەم بابەتە ئەو بارو دۆخەیەو کە ئێستا تێی کەوتووین لە هەموو ڕوێکەوەو بەهەموو ڕەهەندەکانیەوە، دەی خۆگومان لەوەشدانیە ئەمەش تاقیکرنەوەیەکی ترە بەسەرمان هاتوە چونکە چ خۆشی بێ چ ناخۆشی، چ نەخۆشی بێ چ لەشساغی، چ داراو دەوڵەمەندی بێ چ هەژاری و نەبونی...تاد هەمووی هەر تاقیکردنەوەیە،

کورد وتویەتی:" زستان دەڕواو ڕو ڕەشی بۆ خەڵۆز دەمێنێتەوە "

ئەم قسەیە زۆرشت لە خۆ دەگرێ،

وەک ئەوەی دەی ئەم دۆخەش  بەئیزنی تێدەپەڕێ و بەباشتر دەگۆڕێ وەک چەندین شتی تر ئاوا هاتۆتە پێش و تێپەڕیوە، بەڵام ڕو ڕەشی بو ئەوانە دەمێنێتەوە کە هۆکاری دروستبونی ئەم بارودۆخەن، یان قسەی باش ناکەن، یان پێی خۆشحاڵن، یان خەڵکی بێ ئومێدەکەن، یان دوعای خراپ دەکەن...یان...یان...تاد

ئافەرین لۆ ئەو کەسەی قسەی چاک دەکات، دوعای باش دەکات، ئارام دەگرێ، شتێ پەیوەندی بەو نەبێ قسەی لێ ناکاو خۆی تێ هەڵناقورتێنێ، هەست بەبەرپرسیارەتی دەکا، قۆڵی مەردایەتی و جوامێری لێ هەڵدەکاو بەقەد توانای خۆی یارمەتی خەڵک دەدا، بێ ئومێد نەبوەو نابێ، ڕەش بین نیەو هیوا بەدەورو بەری دەبەخشێ...تاد

زۆر گرینگە بزانین چۆن کاتە سەخت و هەستیارەکان تێپەڕێنین و مامەڵەی تەندروستیان لەگەڵ بکەین بێ ئەوەی کەمترین زیانمان توش بێتەوە، چۆن لەهەل و مەرجە سەخت و کات و ساتە دژوارەکان خۆمان قوتارکەین، چۆن هەڵوێستی ئیمانی و ئینسانی و ئەخلاقی و  نیشتمانی... بنوێنین، چۆنی چۆنی بسەلمێنین کە بەندەیەکی سەر ڕاستی خوداو هاوڵاتیەکی خەمخۆری ئەم خاک و دڵسۆزی ئەم خەڵکەین،

لەکاتی خۆشی و ئاساییدا، هەموومان پیاوی چاکین و شیرمان تیژە، بەڵام لەم کات و ساتە سەختەکان و لەقات و قوڕی و قەیران و بەڵاو موسیبەت و شەڕو شۆقدا، ڕەش و سپی و چاک و خراپ بەدیار دەکەوێ و یەکلادەبێتەوە،

گرینگە ئەوەمان بیرنەچێ کەهەموو گوفتارو ڕەفتارمان کەم تا زۆر بەحیسابەو لای خوا تۆمارەکرێ، ئەدی ئەوەنیە حەزرەتی خۆشەویست درودی خوای لەسەربێ، دەفەرموێت جاری ئاوایە تەنها بەقسەیەک کە کردوتە و حیسابت بۆی نەکردوە حەفتا پایز واتە حەفتا ساڵ لە جەهەنەم شۆڕ دەکرێیتەوە، جاری واش وایە تەنها بە قسەیەکی چاک و باش و بەخێر ڕزگارت بوەو بەهەشتت مسۆگەر کردوە.