یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکەمین کۆبوونەوەی راوێژکاری لێژنەی باڵای کردنەوەی زانکۆی ئیسلامی لە کوردستان بەڕێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری کردنەوەی مزگەوتي (محمد ئيسماعيل نانەکەلی) لە شاری هەولێر دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالحكيم شێخ بزێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   گۆڤاری زانستی (زانکۆی عیراق)ی توێژینەوەیەکی سەرۆکی یەکێتی زانایان بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   لقا ئاكرێ یا ئێكەتیا زانایان سەرەدانا قایمقاما ئاكرێ و سەرۆكێ‌ زانكۆیا ئاكرێ دكەت    *****    *****   لقی گەرمیانی یەكێتی زانایان بەشداری لە كۆڕێكی رۆشنبیری دەكات و سەردانی مەڵبەندی 11ی یەكێتی نیشتیمانی دەكات    *****    *****   بەرپرسی لقی هەولێری یەکێتی زانایان بەشداری مەراسیمی دەرچووانی کۆلێژی قەڵای زانکۆیی دەکات    *****    *****   دهۆك: شاندەكا بلندا لقێ شێخان یا زانایان سەرەدانا رێڤەبەرێ نویێ ئەوقافێ دكەن    *****    *****   مامۆستا مەلا شەمسەدین خرابەدراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان سیمیناری هەفتانەی خۆی سازدەکات    *****    *****   لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی مانگانەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات   
مه‌لا عه‌بدوڵلا شێركاوه‌یی
به‌رواری دابه‌زاندن: 20/03/2020 : 23:06:03
قه‌باره‌ی فۆنت
زانایان و هەستی خزمەت..!

 

ئەمرۆ هەینی دەوروبەری کاتی خوتبە، سەیرێکی فەیسبووکم کرد دیتم بەشێکی زۆر لە مامۆستایانی ئایینی لەرێی لایڤەوە وتارو ئامۆژگاری پێشکەش دەکەن، هەستم کرد ئەو خزمەتە تەعبیرە لە:
یەکەم: پەرۆشی و هەستی عەودالانەی مامۆستایانی ئایینی بۆ مینبەرو مزگەوت و گەیاندنی پەیامی جوانی ئیسلام بە موسڵمانان، کە بەخۆیان نیە لەو کاتەدا هەستیان لای مینبەرو کاتە نورانیەکانی نوێژی هەینیە.
دووەم: مامۆستایانی ئایینی وێڕای پابەندی سەلماندیان مرۆڤ سەنتەری خزمەت و خاوەن قەدرو پێگەیەکی گەورەیە لەئیسلامدا، بە کردەیی نیشانیاندا ئیسلام شەریعەتێکە لەخزمەت سەلامەتی گیان و جەستەی مرۆڤ دایە. بۆیەش بە پێویستی دەزانن لەو کاتە هەستیارە رێنمایی شەرعی بگەیێنن و خەڵک هۆشیار بکەنەوە لەمەڕ پێویستی خۆپارێزی و پابەندی بە رێنماییە تەندروستەکانەوە.
سێیەم: بڵاو کردنەوەی قسەی خێرو ئامۆژگاری و گەیاندنی خزمەتێکی دڵسۆزانەیە لەناو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، لەکاتێکدا کەسانێک سەرقاڵی قسەی زبرو ململانێ و نمایشی بێ ناوەرۆک و تانەو یەکتر شکاندن و بڵاوکردنەوەی شتی بێ کەڵک و گوماناوی و دژە دین و رەسەنایەتی کوردەوارین، پێشیان وایە ئەوە رۆشنبیری و پێشکەوتنە..

 

خوای گەورە هەموو لایەک سەلامەت بکات و بەزوویی مەترسی ئەو نەخۆشیە لاببات و ئاوەدانی مزگەوت و کوردستان وەک جارانی لێ بێتەوە..