یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی مەولود ئاراستەی سەرۆکی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   یه‌كێتی زانایان به‌ بۆنه‌ی مانگی مەولودو له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ر بێت) پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان: لەگەڵ پرۆژە پێشنیاری هەمواری یاسای باری کەسی عیراق نین    *****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات   
مه‌لا عه‌بدوڵلا شێركاوه‌یی
به‌رواری دابه‌زاندن: 29/08/2020 : 12:41:11
قه‌باره‌ی فۆنت
مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەریس میراتێکی گەورەی زانستی لەسەدەی بیستەم

مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەریس یەکێك بوو لەو زاناو دانا گەورەو بلیمەتانەی، کە لەسەدەی بیستەم بە زانست و هەستی بەجۆش و خڕۆشی ئایینی خزمەتێکی گەورەی پێشکەش کردو لەسەر ئەرزی واقع وێنەی کەم بوو.

لەبەر ئەوەی هەڵکەوتووێکی ناوازەو خاوەن بەهرەو تایبەتمەند بووە، لەیەک کات زاناو نووسەرو موفتی و مودەریس و موفەسیرو شاعیرو ئەدیب و عاریف و ئەهلی تەسەووف بووەو کۆی لێهاتوویی خۆی موخلیسانە لەخزمەتی شەریعەت تەرخان کرد بوو.

مامۆستای مودەریس لەتەدریس و پێگەیاندن و نووسین و شەرح و راڤەی دەقە شەرعیەکان و روونکردنەوە شەریعەت و تێگەیشتی فیقهی و دیراسەی مەزاهیب و ناسینی گەورە زانایان و رووچوون لە بەرهەمەکانیان و پاڵفتەکردنی سەدان بابەتی فیقهی و زانستی، لەپاڵ ئەمەشدا ئەرک و خزمەتی وێژەیی و شرۆڤەی کارە نایابەکەی لەسەر شاکاری شیعری کلاسیکی مەحوی و مەولەوی و نالی... هتد، بوونەتە خەرمانێکی دیار لەناو ئەهلی عیلم و ئەدەبدۆستان و کتێبخانەی کوردی، کە هێمای باڵادەستی جەنابی مامۆستای رەحمەتی نیشان دەدەن، کە چ شۆڕەسوارێکی مەیدانی لیکدانەوەو تێگەیشتن و ئەهلی دڵ و عیرفان بووە!

خەرمانی نووسینی زیاتر لە ٦٠ پەرتووکی زێدە بەنرخی ئایینی و وێژەیی و کۆمەڵایەتی، کە دەچنە خانەی لێکۆڵینەوەی زانستی ھەمەلایەنی و خودایی و دونیاییەوە، ئەوەمان پێ دەڵێ: کە عەللامەی کورد مامۆستای مودەریس میراتێکی گەورەی زانستی و ئەدەبی و فیقهی بۆ بەجێهێشتووین، تا دونیا ماوە بەرەکەتی دەریای بێ بنی ئەو میراتە رۆشنبیرییە شەپۆل دەداو هەزاران خویندەوار لێی بەهرەمەند دەبن، لێرە تێدەگەین ئەو پیاوە چ کەڵە زانایەکی بەهادارو پرشنگدار بووە.

مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەریس زاهیدو خواناس و دڵپاک و خۆنەویست و خواویست بووە، ئاسوودەیی رۆحی لە کۆڕی زیکرو مەدیحەو خواپەرستی وەرگرتووەو غەواس و عەودال و شەیدای گەوهەرو دووڕڕە لەبن نەهاتووەکانی قورئان و فەرموودە بووە، لەسەر ئەو تێروانینە دینداریە پڕ لە ئەوین و عیرفانە، کەسایەتیەکی سادەو کاریگەرو خەمخۆر دەرکەوتووەو، دونیای بە بچوک و قیامەتی بە گەورە بینیوە، بۆیە مەیلی دونیایی کەم و هەموو هێزو وزەو تواناو تەمەنی بۆ خزمەتی دین و ژینی موسڵمانان خەرج کردووە.

بەڵگە بۆ ئەمە لە ساڵانی دوایی تەمەنی نزیکەی ٣ ھەزار زانای ئایینی سوننە مەزهەب کە لە ھەموو پارێزگاکانی عێراق ھاتبوون و لە بەغدا کۆبوونەوە، بەبێ بەشداریکردن و ئاگاداری خۆی، جەنابی مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەریس بە سەرۆکی (الامانة العلیا للإفتاء والتدریس والبحوث والتصوف) ھەڵبژێردرا، بەڵام مامۆستا ئەمەی رەتکردۆتەوەو قەبوڵی نەبووە!

ئەم هەڵوێستە زادەی بەرکامڵبوون و تێگەیشتی دروست و دونیا نەویستی و خواویستی مامۆستای مودەریس دەگەیەنێت، لەهەمان کات ئەو یەکێک بوو لەوانەی پێگەو کورسی بەو گەورە دەبوو نەک ئەو بەو جۆرە پلەو پۆستانە گەورە بێت.

ئەو بە گەورەیی ژیاو خزمەتی کرد بە گەورەیش سەری نایەوەو لەناو دڵی زانایان و زانستخوازو موسڵمانان و پەیڕەوانی رێبازی تەسەووفیش پێگەو تایبەتمەندی و فەزڵی خۆی هەبووەو هەیەو دەبێت، لەبەر ئەوەی سەرچاوەیەکی گرنگ و بەشێکی دیاری توراسی زانایانی کوردو خوێندن و خەرمانی رۆشنبیری ئیسلامیە..

لەساڵیادی وەفاتی ئەو کەڵە زاناو خواناس و هەڵکەوتووەی گەلەکەمان، پێویستە درکی ئەو راستیە بکەین، کە رێزگرتنی ئەو جۆرە کەسایەتیە زانستی و ئایینیانە ئەمەکداری و هەڵوێستێکی گرنگە، ئەمەش بەتەنیا لەسەر ناوەندو لایەنێکی دیار ناوەستێ، بەڵکو ئەرکە لەسەر ئاستی باڵای دامەزراوەی وڵات بەشێوەیەکی شایستە رێز لەو زانا ناودارانەی کورد بگیرێ، کە مایەی شانازی و نازپێکردنن بەسەر تەواوی جیهانی ئیسلامی!

لەهەمان کات هەڵدانەوەو بەرچاو خستنی ژیان و وێستگەکانی زانایان وێڕای ئەوەی وەفاداری و رێزگرتنە لە خزمەتیان، هەنگاوێکی بەتاویشە بۆ گڕوتین خستنەوەی رۆحیەتی مەلایەتی و بایەخدان بەکاروانی زانستی لەناو کۆڕی زانایاندا.

هەزاران درود بۆ گیانی پاکی زانایانی کوردو بەتایبەت زانای مەرحوم و رەبانی مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەریس.

 

مەلا عبدالله شێرکاوەیی

۲۹ی۸ی۲٠۲٠