یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   دەزگای ڕوئا سیمینارێک بەناونیشانی "ڕۆڵی زانایانی ئایینی و بەرەنگاربوونەوەی گوتاری رقەبەری" بۆ سەرۆکی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   د.حەسەن موفتی: ئینتیما بۆ خاک ئەرکێکی پیرۆزی ئایینی و نیشتمانییە    *****    *****   د.عومه‌ر مرۆ: له‌ قورئان و سوننه‌تدا خۆشه‌ویستی نیشتیمان پێگه‌یه‌كی مه‌زنی هه‌یه‌    *****    *****   سۆران پانێڵێک لەسەر (ڕۆڵی وتاربێژان لە دروستکردنی تاکێکی سەرکەوتوو و کۆمەڵگایەکی پێشکەوتوو) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا کەمال عەلی سیان کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالحمید زراری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا نەبی غفور کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شانشینی سعودیە: بە بەشداری وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆنگرەی نێودەوڵەتی پەیوەندی نێوان مەزهەبەکان بەرێوە دەچێت.    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بە بۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزانەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەد یوسف دشیشی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: رێژەی زەکات و سەرفیترەو فیدیەی مانگی پیرۆزی رەمەزان دیاری دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا خالد مەلەکی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
مه‌لا عه‌بدوڵلا شێركاوه‌یی
به‌رواری دابه‌زاندن: 16/12/2020 : 17:54:41
قه‌باره‌ی فۆنت
خۆپیشاندان و فەرهەنگی توڕەیی

ناسەقامگیری دۆخی سیاسی و ململانێی نێوان وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوین بەتایبەت ئەو چوار وڵاتەی دەوری کوردستانیان داوە، تایبەتتر ململانێی تایه‌فی و فەرهەنگ و عەقڵیەتی رەگەزپەرستی لەناو عێراق، کاردانەوەی نەرێنی زۆر و ئاستەنگی گەورەی لەسەر کوردستان دروست کردووە.

نا واقعیە ئەگەر نەشڵێین پەتای کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت لە ماوەی رابردوو و نەناردنی شایستە داراییەکان لە لایەن حکومەتی ناوەندی و ناتەندروستی پەیوەندی نێوان لایەنە کوردییەکان و هەوڵە دەرەکیەکان بۆ نانەوەی پشێوی و پرسی چاکسازی و دۆسیەی گەندەڵی دۆخەکەی بەرەو ئاقارێکی نەخوازراو بردووە.

ئەوەی لەئەنجامی نیگەرانی خەڵک و هەڵوێستی شەقام سەبارەت بە خۆپیشاندان و داواکردنی ماف دەگوزەرێ، کە ناسەقامگیری و پشێوی و بەداخەوە قوربانی لێ کەوتۆتەوە، جێگەی نیگەرانی و هەڵوەستە لەسەرکردنە و دەبێ هەموو بەرپرسیارانە لێی بڕوانین.

خۆپیشاندان مافی هەر هاووڵاتییەکە لە پێناو گەیاندنی پەیام و داواکردنی مافەکانی خۆی ئەنجامی بدات و لە چوارچێوەی هەنگاوی مەدەنی و پاراستنی سەقامگیری و ئاشتی خۆی ببینێتەوە و نەبێتە فاکتەری کاردانەوەی خراپ و نا نیشتمانی.

بەڵام کاتێک ئاراستە و ئامانجی خۆپیشاندان دەگۆڕدرێت بۆ پیلانگێڕی و ئەجێنداو نمایشی نائاسایی و وێرانکاری و تاڵان و شەڕ و ئاژاوە و سووکایەتی و سووتاندنی موڵک و ماڵی شەخسی و گشتی، لەسەرووی هەمووشیانەوە سووتاندنی قورئانی پیرۆز، کە ئەمە لەناو کوردی موسڵمان شتێکی تازە و نادرە و بەزاندنی سنووری پیرۆزییەکان و شکاندنی بەها و نەریتە رەسەنەکانی کۆمەڵگەی کوردییە، کە کاتی خۆی رژێمی رووخاوی عێراق گوندەکانی ئەنفال و کیمیاباران و تەعریب و تەهجیر و مەملەکەتی خاپوور کرد، لەژێر ناوی ئیسلامی سەدان قورئانی دەسووتاند و ناخی تاکی کوردی بەو هەنگاوە دەهەژاند! بەڵام قەت کورد بیری لەوە نەکردەوە تەنانەت یەک پەڕی قورئان بسووتێنێ بەبیانووی ئەوەی لەژێر پەردەی سورەتی ئەنفال ئەنفالکرا، ئەو کارە هیچ بیانووێک هەڵناگرێ و پێچەوانەی یاسا و بنەما شەرعیەکانە و هەموو ئەوانەی باسم کرد نەک نابنە چارەسەر، بەڵکو دەرەنجامی خراپتر بەدوای خۆیدا دێنێت.

داواکردنی ماف کارێکی رەوایە و لەهەمان کات ئەرکی لایەنی پەیوەنداریشە وێڕای بەکار نەهێنانی هیچ جۆرە توندییەک، خواستی هاووڵاتیان جێبەجێ بکات و خەمی بژێو و ژیانی خەڵک بخوات، بەڵام پێشێلکردنی مافی بەرامبەر بەناوی خۆپیشاندان و لەژێر پەردەو دروشمی تێکدان و کاولکاری و خوێنڕشتن و ئازاردانی خەڵک و راگرتنی کار و گوزەران و بەکوشتدانی هەرزەکار و سووکایەتی بەرامبەر موقەدەساتی ئایینی و فڕێدانی قورئانی پیرۆز بۆ سەر شەقامەکان، کارێکی پێچەوانەیە لەگەڵ رێنمایی ئایینی و یاسایی و هاوکات لەگەڵ بنەمای شارستانیەت یەک ناگرێتەوە.

بۆیە ئەرکی هەموو لایەنەکان و حکومەتە لەم دۆخە هەستیارەدا شان بدەنە بەر هەنگاوی ئانی و چارەسەری کێشە و تێپەڕاندنی قەیرانەکان و باشکردنی گوزەران و بژێوی خەڵک و سەختی ئەو بارودۆخە نەخوازراوە کەم بکەنەوە، ئەمە تەنها بە هەستی بەرپرسیارانە چارەسەر دەبێت نەک بەسۆز و عاتیفەو و روژاندنی شەقام و رەچاوکردنی ئامانجی تایبەتی و سێرچی دەنگ بۆ هەڵبژاردن و کارکردن بۆ لێکترازان و لەبەر یەک هەڵوەشاندنەوەی تەبایی و یەکڕیزی نیشتمانی.

گرنگە هاووڵاتیانیش لەهەموو حاڵەتێک بەرژەوەندی گشتی و ئارامی کۆمەڵگە و بەهای نیشتمان لەبەرچاو بگرن و بەڕێکاری گونجاو داوای مافەکانیان بکەن.

ئەم هەرێمە ئەمانەت و بەرپرسیارێتی دەکەوێتە سەر شانی هەمووان، چونکەی لانەی ژیانی تێکڕای هاووڵاتیانە، چۆن داوای ماف دەکەین ئەوهاش ئەرکمان لەسەر شانە و دەبێ خەمی پاراستنی کوردستان لەبەرچاو بگرین.

لەدوماهیدا بەگرنگی دەزانم ئاماژە بە فەرموودەیەکی پێغەمبەری پێشەوا بکەم، کە دەفەرموێ: 'نەرمونیانی لەهەر شتێکدا هەبێت جوانی دەکا، وە توڕەیی و توندی لەهەر کارێکدا هەبێت ئیللا ناشیرینی دەکات'.