یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا شێخ مەلا ياسين شێخ فەرخ کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان؛ کارەکانی خولی چل وپێنجەمین شرۆڤەی نامەی عەممان لە شانشینی ئوردەن بەرێوە دەچێت    *****    *****   یەکێتی زانایان لە گەڵ دەسپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن پەیامێک ئاراستەی لایەنە سیاسیەکان و هاوڵاتیان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عيسا کەونەگوندی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە شاندێکی کریستیانەکانی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری دەکات    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی پەنجا و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   پەیامی سەرۆکی حکومەت لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی هەرێم بە بۆنەی 54 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایان    *****    *****   ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەرز راگیرا    *****    *****   یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌ بۆنه‌ی 54 ساڵه‌ی دامه‌زراندنیه‌وه‌ پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا طيب أحمد کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
مه‌لا عه‌بدوڵلا شێركاوه‌یی
به‌رواری دابه‌زاندن: 19/06/2023 : 23:09:20
قه‌باره‌ی فۆنت
فەزڵ و گەورەیی دەی حاجیان- نۆمینەی حاجیان

له‌قوڕئانی پیرۆزدا، هه‌ر كات خوای گه‌‌وره‌ سوێندی به‌ شتێك خواردبێ‌، ئه‌‌وه‌ ته‌عبیره‌ له‌ گه‌‌وره‌یی ئه‌‌و شته‌‌و هۆشیار كردنه‌‌وه‌ی به‌نده‌كانیشه‌ له‌سه‌ر پیرۆزی هه‌مان شت.

خوای گه‌‌وره‌ زه‌مه‌نی دیاریكردووه‌، خۆشه‌‌ویسترین زه‌مه‌ن‌و كاتیش ئه‌‌و مانگانه‌ن، كه‌ پێیان ده‌گوترێ‌ (أشهر الحرم) له‌نا‌ویشیاندا مانگی زولحیجه‌ پیرۆزترینیانه‌، گه‌‌وره‌ترین كاتیش له‌‌و مانگه‌دا، ده‌ ڕۆژی یه‌كه‌می زولحیجه‌ن، كه‌ پێیان ده‌گوترێ‌ (عشر ذي الحجة).

ئه‌‌و ڕۆژانه‌ وێڕای ئه‌‌وه‌ی كاره‌كانی حه‌جیان تێ‌ ئه‌نجام ده‌درێ‌، به‌ڵام له‌ هه‌مان كاتدا دەرفەتی گرینگن له‌ ته‌مه‌نی ئۆمه‌تی ئیسلامی‌و ژیانی موسڵمانان، ڕۆژانی دابارین‌و دابه‌زینی فه‌یز‌و به‌ره‌كه‌تی خوای گه‌‌وره‌ن، كه‌ به‌هۆیه‌‌وه‌ به‌هه‌زاران موسڵمان له‌ته‌‌وا‌وی دونیا سوودی لێ‌ ده‌بینێ‌‌و زەخیرەی قیامەتی تێدا زیاد دەکات.

ئه‌‌و ڕۆژانه‌ ‌وه‌كو ڕۆژانی سه‌ره‌تایی هه‌ر مانگێكی تر نین، به‌ڵكو ڕۆژانێكن چه‌ندین فه‌زڵ‌و تایبه‌تمه‌ندی خۆیان هه‌یه‌، كه‌ لیره‌دا به چەند‌ خاڵێك باسی لێوه‌ ده‌كه‌ین:

1- خوای گه‌‌وره‌ سوێندی به‌‌و ڕۆژانه‌ خواردووه‌، هه‌ر ‌وه‌ك له‌ قوڕئانی پیرۆزدا هاتووه‌‌و ده‌فه‌رمووێ‌: (وَالْفَجْرِ، وَلَيَالٍ عَشْرٍ) الفجر: 1-2. واته‌: سوێند به‌ به‌ره‌به‌یان، سوێندم به‌و شه‌وانه‌ی كه‌ ده‌ شه‌ون (هه‌ندێك ده‌ڵێن ده‌ شه‌وی كۆتایی ره‌مه‌زانه‌، هه‌ندێكیش ده‌ڵێن ده‌ شه‌وی سه‌ره‌تای مانگی (ذي الحجة یه‌ كه‌ كاتی ئه‌نجامدانی حه‌جه‌، هه‌ردوو بۆنه‌كه‌ش پیرۆزن.

2- هه‌ر له‌قوڕئاندا خوای گه‌‌وره‌ باسی ئه‌‌و ڕۆژانه‌ ده‌كات‌و، به‌ڕۆژانی دیار‌و زانرا‌و نا‌ویان ده‌بات، هه‌ر‌وه‌ك ده‌فه‌رمووێ‌: (وَيَذْكُرُوا اسْمَ اللَّهِ فِي أَيَّامٍ مَعْلُومَاتٍ) الحج: 28. واته‌: یادی خوا بكه‌ن‌و ناوی پیرۆزی به‌رده‌وام له‌سه‌ر زاریان بێت له‌ڕۆژانێكی دیاریكراودا (كه‌ رۆژانی عه‌ره‌فه‌و جه‌ژنی قوربانه‌).

3- پێغه‌مبه‌ری ئازیز ئه‌‌و ڕۆژانه‌ی به‌ گه‌‌وره‌ترین ڕۆژانی دونیا نا‌و بردووه‌، هه‌ر‌وه‌ك له‌‌و فه‌رمووده‌دا ده‌فه‌رمووێ‌: (مَا مِنْ أَيَّامٍ الْعَمَلُ الصَّالِحُ فِيهَا أَحَبُّ إِلَى اللَّهِ مِنْ هَذِهِ الأَيَّامِ الْعَشْرِ قَالُوا: يَا رَسُولَ اللَّهِ وَلا الْجِهَادُ فِي سَبِيلِ اللَّهِ؟ قَالَ: وَلا الْجِهَادُ فِي سَبِيلِ اللَّهِ إِلا رَجُلٌ خَرَجَ بِنَفْسِهِ وَمَالِهِ ثُمَّ لَمْ يَرْجِعْ مِنْ ذَلِكَ بِشَيْءٍ) صحیح ابن حبان: ج/9 ص/164. واته‌: هیچ رۆژێك به‌قه‌د رۆژانی زیلحیجه‌ لای خوای گه‌وره‌ باشترو به‌خێرتر نین‌، كه‌ كرده‌‌وه‌یان تێدا پیرۆز بێت وه‌كو ده‌ ڕۆژانی زولحیجه‌، پرسیان ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا جیهادیش له‌پێناو خوا؟ فه‌رمووی: به‌لێ‌ جیهایش له‌ پێناو خوا، مه‌گه‌ر كه‌سێك به‌ نه‌فس‌و سامانه‌وه‌ رووی كردبێته‌وه‌ جیهاد‌و نه‌گه‌ڕابێته‌وه‌.

4- ئه‌‌و ده‌ ڕۆژانه‌ گه‌‌وره‌ترین ڕۆژی دونیایان له‌ خۆ گرتووه‌، كه‌ ڕۆژی عه‌ره‌فه‌یه‌، عه‌ره‌فه‌ش گه‌وره‌ترین روكنی حه‌جه‌‌و بێ‌ ئه‌نجامدانی ئه‌و ڕوكنه‌، ته‌نانه‌ت حه‌جیش قه‌بوول نابێ‌.

5- خێر‌و چاكه‌ له‌‌و ڕۆژانه‌دا چه‌ند قات ده‌بنه‌‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌نه‌سی كوڕی مالك ده‌فه‌رمووێ‌، له‌باره‌ی ئه‌‌و ڕۆژانه‌‌وه‌ گوترا‌وه‌، هه‌ر ڕۆژێك به‌هه‌زار ڕۆژ هه‌یه‌، به‌ڵام عه‌ڕه‌فه‌ به‌ ده‌ هه‌زار ڕۆژ هه‌یه‌ له‌ خێر‌و چاكه‌‌و گه‌‌وره‌یی. هه‌روه‌ها حه‌سه‌نی به‌سری ده‌فه‌رموێ‌: به‌رۆژوو بوونی هه‌ر رۆژێك له‌و ده‌ رۆژه‌ به‌ قه‌د دوو مانگ خێری گه‌وره‌یه‌.

6- پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای لەسەر بێت) فه‌رمانی داوه‌، به‌ زۆر زیكر كردن له‌و رۆژانه‌، هه‌روه‌ك عبداللەی كوڕی عومەر دەفەرموێت: پێغەمبەر صلی اللەعلیە وسلم فەرمووی: « مَا مِنْ أَيَّامٍ أَعْظَمُ عِنْدَ اللَّهِ سُبْحَانَهُ ؤلَا أَحَبُّ إلَيْهِ مِنْ الْعَمَلِ فِيهِنَّ مِنْ هَذِهِ الْأَيَّامِ الْعَشْرِ، فَأَكْثِرُوا فِيهِنَّ مِنْ التَّهْلِيلِ ؤالتَّكْبِيرِ ؤالتَّحْمِيدِ ». رواه الإمام أحمد في مسنده. واتە: هیچ ڕۆژانێک نییە گەورەتربن لەلای خوا وەخۆشەویست تربن وەكردەوەی تێدا خۆشەویست تربێ لەلای خوا لەم دە ڕۆژانەی سەرەتای مانگی ذوالحجة: كەواته زۆر زیكرو تەكبیرو تەهلیلی تێدا ئەنجام بدەن.

7- گه‌وره‌یی ئه‌و ده‌ رۆژه‌ له‌و زیاتر ده‌ر ده‌كه‌وێت، كه‌ مه‌وسمی حه‌جه‌‌و فه‌رزی حه‌جی تێدا ئه‌نجام ده‌دریت، كه‌ ئه‌نجامدانی ئه‌و فه‌رزه‌ش خێرو گه‌وره‌یی‌و پاداشتی زۆری هه‌یه‌‌و، به‌هۆیه‌وه‌ مرۆڤ له‌گشت تاوان‌و گوناهه‌كان پاك ده‌بێته‌وه‌.

8- رۆژی جه‌ژنی قوربانیش ده‌كه‌وێته‌ ناو ئه‌و ده‌ رۆژانه‌ی مانگی (ذي الحجة)، كه‌ ئه‌مه‌ش جه‌ژنی ئۆمه‌تی ئیسلامیه‌‌و، رۆژێكیشه‌ له‌ رۆژه‌ گه‌وره‌كانی دونیا، هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای لەسەر بێت) ده‌فه‌رموێ‌: (إِنَّ أَعْظَمَ الْأَيَّامِ عِنْدَ اللَّهِ تَبَارَكَ وَتَعَالَى يَوْمُ النَّحْرِ ثُمَّ يَوْمُ الْقَرِّ) سنن أبی داود: ج/2 ص/148. واته‌: گه‌وره‌ترین رۆژ لای خوای گه‌وره‌ رۆژی جه‌ژنی قوربانه‌، دوای ئه‌ویش (یوم القر) واته‌ ئه‌و رۆژه‌ی دوای جه‌ژن دێت.

9- به‌رۆژوو بوون له‌و ده‌ رۆژانه‌، به‌تایبه‌تی رۆژی عه‌ره‌فه‌، گوناهی ساڵێكی رابردوو و داهاتوو ڕه‌ش ده‌كاته‌وه‌، هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا(درودی خوای لەسەر بێت) ده‌فه‌رموێ‌: (صِيَامُ عَرَفَةَ إني أَحْتَسِبُ على اللَّهِ أَنْ يُكَفِّرَ السَّنَةَ التي قَبْلَهُ وَالسَّنَةَ التي بَعْدَهُ) سنن أبی داود: ج/2 ص/321. واته‌: به‌رۆژوو بوونی رۆژی عه‌ره‌فه‌ وای ده‌بینم خوای گه‌وره‌ به‌هۆیه‌وه‌ تاوانی ساڵی داهاتوو و رابرددوو له‌سه‌ر مرۆڤ ڕه‌ش ده‌كاته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ حاجیان ناگرێته‌وه‌، هه‌روه‌ك پێشتر روون كراوه‌ته‌وه‌.