یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   زاناو کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا محمد شەڵماشی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندی گەورە زانایانی ئەزهەری شەریف دەکات    *****    *****   سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندی باڵای زانایانی ئەزهەر دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا مسعود حسێن غەزالی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   دیداری زەڵمی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت و سەرۆکی یەکێتی زانایان لەم دیدارە وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دکتۆر مستەفا زەڵمی، خاوەن دیدێکی چاکسازیی قووڵ بووە و، لەسەر ڕێگەکەی بۆ دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ بەردەوام دەبن.    *****    *****   دەقی وتاری سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە دیداری د.مستەفا زەڵمی    *****    *****   مامۆستا مەلا شەریف سەعید کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای گەورە زانایانی ئەزهەری شەریف دەکات    *****    *****   د.أنس محمد شەریف ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاری توندوتیژی دژ بە ئافرەتان دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی زانایانی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات   
مه‌لا عه‌بدوڵلا شێركاوه‌یی
به‌رواری دابه‌زاندن: 01/04/2023 : 22:33:59
قه‌باره‌ی فۆنت
کاریگەریەکانی رۆژوو لەسەر دەروون و سلوک و کەسێتی موسڵمان

خوای گەورە رۆژی مانگی رەمەزانی لەسەر موسڵمانان فەرز کردووە، یەکێکە لەو خواپەرستیە جەستەیی و رۆحی و ئیمانیانەی، کە کاریگەری راستەوخۆو ئەرێنی زۆری لەسەر لایەنی دەروونی و هزرو هەڵسوکەوت و رەفتارو گوفتارو رەوشتی تاک هەیە، دواجار هەموو ئەو کاریگەریانە کاردانەوەی هەمەجۆرو فراوان لەسەر ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و ئاراستەکردنی کۆمەڵگە دروست دەکەن.

رۆژوو باشترین هۆکارە بۆ دروستکردنی گۆڕانکاری و راستکردنەوەی سلووک و کردارەکان، وەک بەخششێکی خودایی و قوتابخانەیەکی گەورەی راهێنان و سەر لەنوێ داڕشتنەوەی بونیادی کەسی و بەرزکردنەوەی لایەنی ئیمانی و رۆحی ئامانجگەلێکی گەورەی لەخۆ گرتووە، خوای گەورە دەفەرموێ: (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ) البقرە:183، واتە: ئه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى باوه‌ڕتان هێناوه‌ ڕۆژووى ڕه‌مه‌زان له‌سه‌رتان پێويست كراوه‌ هه‌ر وه‌كو له‌سه‌ر گه‌لانى پێش ئێوه‌ پێويست كرابوو، بۆئه‌وه‌ى خواناسى‏ و پارێزكارى بكه‌ن.

پارێزکاری- تەقوا- هێزێکی رۆحی و ئیمانی نادیارە لە ئەنجامی نیەتپاکی و دڵسۆزی و پابەندی بەندە بە پەرستشەکانەوە وەدەست دێت، کە ئامانجی هەرە گەورەی رۆژوو گەیشتنە بەم مەرتەبە ئیمانیە، بۆ ئەوەی مرۆڤ بگەیەنێتە ترۆپکی لەززەتی ئیمانی و رەچاوکردنی سنوورەکانی حەڵاڵی و حەڕامی و سوودبەخشی بۆ خۆیی و دەوروبەری، چونکە ئامانج لە خواپەرستی چاک بوون و وازهێنانە لە تاوان و هەڵسوکەوتی خراپ، هەروەک یەکێ لە ئامانجی نوێژو حەج و زەکات بریتیە لە پاکبوونەوەو دوور بوون لە خراپەو کاری ناشیاو.

ئایینی پیرۆزی ئیسلام هەمیشە مرۆڤ بەرەو باشی ئاراستە دەکات، ئەگەر باش بوو باشتر بێت ئەگەریش خراپ بوو وازی لێ بێنێت و بەرەو چاکە هەنگاو بنێت، لەو سۆنگەوە مەبەستیەتی رۆژوەوان بە ناوەرۆک و هەقیقەت و رۆح بەرۆژوو بێت، نەک تەنها بەناو یان بۆ رووبینی دونیایی، چونکە رۆژوو زیاتر خواپەرستیەکی رۆحیە نەک رووکەشی!

ئەگەر وردتر سەیری مەدرەسەی رۆژوو لەناو مانگی رەمەزان بکەین، دەبینین رۆژوو سێ پلەی هەیە:

یەکەم: رۆژووی گشتی؛ بریتیە لەو رۆژوەی مرۆڤ خۆی دەگرێتەوە لە خواردن و خواردنەوە، کە بەگشتی خەڵکی لە مانگی رەمەزان پێویستە خۆیان بگرنەوە لە خورادنەوە خورادنەوە، بەڵام مەبەست تەنها خۆبرسی کردن و تێنووکردن نیە، بەڵکو بۆ ئەوەیە بتوانین لە ئەنجامی خۆگرتنەوە لە خواردنەوەو خورادنەوەو هەموو ئەو شتانەی رۆژوو بەتاڵ دەکەنەوە، دواجار پەیامێک وەربگرین خۆمان بگرینەوە لەهەموو خراپە و تاوانێک کە زیان بە خۆمان و دەوروبەر دەگەیەنێت.

دووەم: بەرۆژووبوونی تایبەت؛ واتە بەرۆژووبوونی هەموو ئەندامەکانی جەستە لەهەر تاوانێک ببێتە مایەی گرانکردنی باری تاوان و ئازاردانی ئەوانی دیکە، چۆن دەومان دەگرین لە خواردن و خواردنەوە، ئاواش دەست و چاوو گوێ و پێ و هەست و نەست و تەواوی ئەندامەکان بەرۆژوو بن و نەبنە مایەی ئەنجامدانی خراپەو تاوان.

سێیەم: رۆژوی هەرە تایبەت؛ واتە بەرۆژووبوونی رۆح و دڵ و پاکبوونەوەی ناخ لەهەموو دەردە دەروونیەکانی وەک: رق و کینەو ئیرەیی و ئەنانیەت و دووڕوویی و نەمیمی و فەسادی و تێکدان و بڵاوکردنەوەی گوتاری رقەکاری و پشێوی...هتد. کە ئامانجی خوای گەورە لە فەرزکردنی رۆژوی مانگی رەمەزان؛ ئەو مەرتەبە گەورە رۆحیە ئیمانیەیە، کە مرۆڤ دەگەیەنێتە پلەی بەرزی ئینسانیەت.

ئەگەر توانیمان بەو ئاراستەیە سوود لە مانگی رەمەزان وەربگرین، دەتوانین ئەو هێزو وزەو ورەو تێکۆشانەش بەدەست بێنین، کە بەهۆیەوە مرۆڤ ئاسانتر دەتوانێ بەسەر نەفس و ئارەزووەکانی زاڵ بێت و خۆی لەسەر چاکەو دوور بوون لە خراپە رابهێنێت، چونکە هەر کەس خۆی دەناسێ و دەزانێ باری دەروونی چۆنەو لە چ ئاستێک دایە، وەک خوای گەورە دەفەرموێ: (بَلِ الْإِنْسَانُ عَلَى نَفْسِهِ بَصِيرَةٌ) القيامة: 14، واتە: به‌لَكو ئينسان خۆى شايه‌ته‌ به‌سه‌ر خۆيه‌وه‌(ئه‌ندامه‌كان شايه‌تن به‌سه‌ريه‌وه‌).

رۆژوو ئەو قوتابخانەیە فێری خۆگری و خۆڕاگری ئارامگری و دڵپاکی و دەستپاکی و زمانپاکی و مرۆڤدۆستی و رەوشتبەرزی و بیرکردنەوەی ئەرێنی و ئاسوودەیی و میانڕەوی و ئاشتیخوازی و تاکێکی گونجاو و کردەوەی چاکمان دەکات، لەوەشدا هێزو ئیرادەی زاڵبوون بەسەر نەفس و ماددەو دونیاگەرایی لە ناخی مرۆڤ بەرهەم دێنێت بە شێوەیەک بتوانێ هاوسەنگی لە ژیان رابگرێت، چونکە هێزی مرۆڤ لە ماددەو دەستەڵات و تافی لاوێتی و هێزی جەستەو پشت و پەنا نیە، بەڵکو لە خۆگرتنەوەو زاڵبوونە بەسەر نەفس و لادانە دەروونی و حەزە شەیتانی و هەڵچوونەکان، وەک پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) دەفەرموێت: (لَيْسَ الشَّدِيدُ بِالصُّرَعَةِ، إِنَّمَا الشَّدِيدُ الَّذِي يَمْلِكُ نَفْسَهُ عِنْدَ الغَضَبِ) رواه البخاری.

رۆژوو فێری تێکۆشان و هەوڵ و هیممەتبەرزی و هەڵنان و پاڵفتەی دەروونمان دەکات، بە ئەندازەی ئیخلاس و خۆراهێنان و سوود وەرگرتن و تێگەیشتمان لە ماناو حیکمەتەکانی مانگی رەمەزان، دەتوانین لایەنی دەروونیمان رێکخەینەوەو رێڕەوی گونجاوی بۆ بدۆزینەوەو لە چوارچێوەی ئەو سنوورو رێسایانەی خوای گەورە لێمانی دەوێت ئاراستەی بکەین، کە ئەمەش جیهادو کۆششێکی یەکجار گەورەو ویستراو و مەبەستە، وەک پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) دەفەرموێ: (الْمُجَاهِدُ مَنْ جَاهَدَ نفسه لله) رواه ابن حبان.

ئەگەر نەتواندرا وەک مەبەستە سوود لە فەلسەفەی رۆژوو وەربگیرێت، یان مرۆڤ تەنها بە رووکەش و عادەتی و بێ ناوەرۆک بەرۆژوو بوو، رەنگە وەک پێویست کاریگەری و کاردانەوە لەسەر تاک و کۆمەڵگە دروست نەکات و، زیاتر ببێتە مەوسمێکی زەمەنی و تێپەڕکردنی کات، لەسەر ئەمەش پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) دەفەرموێ: (مَنْ لَمْ يَدَعْ قَوْلَ الزُّورِ وَالعَمَلَ بِهِ، فَلَيْسَ لِلَّهِ حَاجَةٌ فِي أَنْ يَدَعَ طَعَامَهُ وَشَرَابَهُ) رواه البخاري. یان دەفەرموێ: (رُبَّ صَائِمٍ لَيْسَ لَهُ مِنْ صِيَامِهِ إِلَّا الْجُوعُ وَرُبَّ قَائِمٍ لَيْسَ لَهُ مِنْ قِيَامِهِ إِلَّا السَّهَرُ) رواه ابن ماجە.

کەواتە رۆژوو وێڕای ئەوەی دەرفەت و خولێکی ساڵانەی خواپەرستی گەورەیە، لەهەمان کات فاکتەری دووبارە داڕشتنەوەی هەڵسوکەوت و لایەنە ئیمانی و رەوشتی و دەروونیەکانە، کار لەسەر رۆح و ناخی مرۆڤ دەکات و گیانی مرۆڤ هاوسه‌نگ ده‌كاته‌وه‌‌و رێگه‌ نادا حەزو ئارەزوەکان به‌ره‌و لاسه‌نگی‌و هه‌ڵچوون و لادانى به‌رێت، ئیراده‌ی خێر له‌ناخيه‌وه‌ دروست ده‌كا‌و ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌رێنی به‌سه‌ر كردارو ره‌فتارو گوفتاری مرۆڤ دادێنێت‌، سۆزو به‌زه‌یی‌و گیانی هاوكاری‌و برایه‌تی بڵاوده‌كاته‌وه‌، سه‌ره‌نجام ئه‌و هه‌نگاوه‌ خێره‌ به‌واتا گشتیه‌كه‌ی بۆ كۆمه‌ڵگه‌ش به‌خێر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و، ئیراده‌ی شه‌ڕو ده‌رهاوێشته‌كانی بەسەر جەستەی کۆمەڵگە کەم دەکاتەوە.

* ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی و بەرپرسی راگەیاندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کرودستان.