یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا شێخ مەلا ياسين شێخ فەرخ کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان؛ کارەکانی خولی چل وپێنجەمین شرۆڤەی نامەی عەممان لە شانشینی ئوردەن بەرێوە دەچێت    *****    *****   یەکێتی زانایان لە گەڵ دەسپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن پەیامێک ئاراستەی لایەنە سیاسیەکان و هاوڵاتیان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عيسا کەونەگوندی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە شاندێکی کریستیانەکانی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری دەکات    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی پەنجا و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   پەیامی سەرۆکی حکومەت لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی هەرێم بە بۆنەی 54 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایان    *****    *****   ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەرز راگیرا    *****    *****   یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌ بۆنه‌ی 54 ساڵه‌ی دامه‌زراندنیه‌وه‌ پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا طيب أحمد کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
مەلا عبدالله شێرکاوەیی
به‌رواری دابه‌زاندن: 01/10/2012 : 10:29:49
قه‌باره‌ی فۆنت
رێز‌و مافی به‌ساڵاچووان له‌ ئیسلامدا

قۆناغی پیری قۆناغێكی تایبه‌ت‌و ده‌ركه‌وته‌یه‌كی لائیرادیه‌، ده‌توانین بڵێین كۆتا قۆناغی ژیانی مرۆڤ‌و خێزانه‌ له‌ ته‌مه‌نی ئه‌وانه‌ی خوای گه‌وره‌ مۆڵه‌تی عومری درێژ كردونه‌ته‌وه‌، له‌و قۆناغه‌دا پیرو به‌ساڵاچوان له‌ رووی ده‌روونی‌و ژیری‌و جه‌سته‌یی‌و سۆزه‌وه‌ له‌ بارێكی نیچه‌ ئاسایی ده‌ژین‌و، ره‌نگه‌ هه‌ست‌و نه‌ستی ئه‌وان بۆ تێپه‌ڕكردنی چركه‌ساته‌كانی ژیان، ته‌واو جیاواز بێ‌ به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می لاوێتی‌و به‌هاری ته‌مه‌نی گه‌نجێتیدا.

به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه‌ قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین، ئه‌و به‌ها‌و رێزو مافه‌ جوانه‌یه‌، كه‌ ئیسلام وه‌ك ئایینێكی ئاسمانی بۆ به‌ساڵاچوانی داناوه‌، چونكه‌ ره‌نگه‌ زۆرێك له‌ تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ بێ‌ ئاگان، یان ئه‌توانم بڵێم وه‌ك پێویست هۆشیار نین له‌ باره‌ی ئه‌و ماف‌و قه‌دره‌ی ئایینی پیرۆزی ئیسلام بۆ پیرو به‌ساڵاچووانی دیاری كردووه‌.

له‌ ئیسلامدا به‌ساڵاچوان نازی تایبه‌تیان هه‌یه‌‌و، چاودرێری كردنیان به‌ ئه‌ركێكی خواستراو له‌سه‌ر تاكه‌كان دانراوه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ چه‌ندین چوارچێوه‌ی داناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ لێیان به‌ئاگا‌و هۆشیار بێت‌و به‌چاوی رێزه‌وه‌ له‌ پیران بڕوانێت.

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قۆناغی به‌ساڵاچوون درێژبووه‌وه‌ی ته‌مه‌نی دایكایه‌تی‌و باوكایه‌تیه‌‌و، ئیسلام پێی وایه‌ مرۆڤ وه‌ك چۆن له‌سه‌ریه‌تی به‌ چاوی رێزو سۆزو خۆشه‌ویستیه‌وه‌ له‌ دایك‌و باوك بڕوانێ‌، به‌هه‌مان شێوه‌ سه‌یری به‌ساڵاچوانیش بكات‌و رێز‌و قه‌دریان بزانێ‌، ئێ‌ دایك‌و باوك له‌ قۆناغی پیری پێویستی زیاتریان به‌ سۆزو ئاوه‌ڕ لێدانه‌وه‌ هه‌یه‌، به‌هه‌مان شێوه‌ش به‌ساڵاچوان مافی تایبه‌ت‌و زیاتریان به‌سه‌ر تاكه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگه‌وه‌ هه‌یه‌.

بۆیه‌ش قوڕئانی پیرۆز جوان له‌وه‌ هۆشیارمان ده‌كاته‌وه‌‌و، ده‌یه‌وێ‌ په‌روه‌رده‌ی ئێمه‌ی مرۆڤ به‌ ئاراسته‌یه‌ك ببات، كه‌ هه‌میشه‌ باڵی به‌زه‌یی‌و نه‌رمی نواندن‌و رێزگرتن‌و ته‌نانه‌ت به‌كار نه‌هێنانی وشه‌یه‌كی وه‌ك (ئۆف)یش به‌رامبه‌ر دایك‌و باوك‌و پیرو به‌ساڵاچوانه‌وه‌ ده‌ر نه‌بڕین.

ئه‌وه‌تا خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ‌: (إِمَّا يَبْلُغَنَّ عِنْدَكَ الْكِبَرَ أَحَدُهُمَا أَوْ كِلَاهُمَا فَلَا تَقُلْ لَهُمَا أُفٍّ ؤلَا تَنْهَرْهُمَا ؤقُلْ لَهُمَا قَوْلًا كَرِيمًا ، ؤاخْفِضْ لَهُمَا جَنَاحَ الذُّلِّ مِنَ الرَّحْمَةِ ؤقُلْ رَبِّ ارْحَمْهُمَا كَمَا رَبَّيَانِي صَغِيرًا)، واته‌: هه‌ركاتێك یه‌كێكیان یان هه‌ردووكیان به‌ پیری كه‌وتنه‌ لای تۆ (ته‌نانه‌ت) ئۆفیان له‌ ده‌ست مه‌كه‌و (هه‌رگیز) پیایاندا هه‌ڵمه‌شاخێ‌ و هاواریان به‌سه‌ردا مه‌كه‌، به‌رده‌وامیش قسه‌‌و گفتوگۆت له‌گه‌ڵیاندا با چاك‌و جوان‏‌و به‌جێ‌ بێت.

  باڵی میهره‌بانی خۆتیان بۆ ڕاخه‌‌و ملكه‌چ به‌ بۆیان، نزا بكه‌‌و بڵێ‌: په‌روه‌ردگارا ره‌حمیان پێ‌ بكه‌و میهره‌بان به‌ بۆیان، هه‌روه‌كو چۆن ئه‌وان ره‌حمیان به‌من كردوو و منیان په‌روه‌رده‌ كردووه‌ به‌ بچووكی‌و منداڵی.

ئه‌و ئایه‌ته‌ رێك گه‌وره‌یی ئه‌و ئیسلامه‌ جوانه‌مان بۆ ده‌رده‌خات، كه‌ چۆن مافی هه‌موو لایه‌كی دیاری كردووه‌...

ئیسلامێك ده‌یه‌وێ‌ وشه‌ی ئۆف به‌كار نه‌برێ‌ له‌ به‌رامبه‌ر دایك‌و باوكه‌وه‌، ئیسلامێك ده‌یه‌وێ‌ به‌ قسه‌ی شیرین‌و كه‌ریم‌و جوان‌و نه‌رمه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ دایك‌و باوكان بكه‌ین، ئیسلامێك ده‌یه‌وێ‌ ئێمه‌ باڵی میهره‌بانی‌و سۆزو به‌زه‌یی بۆ دایك‌و باوكانه‌وه‌ رابخه‌ین، ئیسلامێك ده‌یه‌وێ‌ وه‌فاداری ئه‌و سۆزو باوه‌شه‌ گه‌رمه‌ی سه‌رده‌می لاوێتی دایك‌و باوك‌و لایه‌لایه‌ی شیرینیان بین، كه‌ له‌ ئامێزی ئه‌وانه‌وه‌ شه‌وانێكی زۆر ئازارو مه‌ینه‌تی تاڵ‌و بۆریان له‌ پێناومان چه‌شتووه‌...

هه‌قیه‌تی بڵێین به‌راستی ئیسلام به‌ جوانترین شێوه‌ مافی هه‌موو كه‌سێك‌و هه‌موو قۆناغه‌كانی ژیانی دیاریكردووه‌.!! به‌راستی ئیسلام ئاینێكی به‌رفراوان‌و وردبینانه‌یه‌ له‌ دارشتنی رێسا‌و یاسای پاراستنی كه‌ڕامه‌تی مرۆڤبوونه‌وه‌، به‌راستی ئیسلام داوایه‌كی جوان له‌ مرۆڤ ده‌كا بۆ ئه‌وه‌ی به‌جوانترین شێوه‌ هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن له‌گه‌ڵ دایك‌و باوكانه‌وه‌.

ئه‌مه‌ش په‌یامێكه‌ بۆ كۆمه‌ڵگه‌‌و تێكڕای تاكه‌كان، كه‌ ده‌بێ‌ هۆشیار بن، وه‌ك چۆن ئه‌و مافه‌ ئه‌ركی سه‌ر شانیانه‌، به‌هه‌مان شێوه‌ ده‌بێ‌ رێزی تایبه‌ت بۆ به‌ساڵاچوان دابنێن، چونكه‌ ئه‌وان له‌ رێزی دایك‌و باوكه‌وه‌ نزیكن‌و له‌زۆر ڕووه‌وه‌ هاوشێوه‌ن.

له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌فه‌رمووی: (من أدرَك أبويه عند الكبر أحدهما أو كلَيلهما فلم يدخل الجنّة)رواه مسلم، واته‌: هه‌ر كه‌سێك دایك‌و باوكێكی پیری په‌یدا بوو، جا چ یه‌كێكیانی لابێ‌ یان هه‌ردووكیان، ئه‌گه‌ر كه‌مته‌رخه‌می بكات له‌ مافیان‌و وه‌ك پێویست به‌ ئه‌ركیان هه‌ڵنه‌ستێ‌‌و چاكه‌یان له‌گه‌ڵ نه‌كات ئه‌وه‌ ناچێته‌ به‌هه‌شته‌وه‌.

له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ ئیسلام ئه‌ركی نه‌فه‌قه‌ی دایك‌و باوك ده‌خاته‌ ئه‌ستۆی ئه‌ولاده‌كانه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك ئه‌ركێك بزانن خزمه‌تی ئه‌وان واجبه‌‌و ده‌بێ‌ له‌م ئه‌ركه‌ سڵ نه‌كه‌ن، له‌هه‌مان كات به‌ دیوێكی تر ده‌یه‌وێ‌ رایانبێنێ‌ له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌یه‌كی هه‌مه‌ لایه‌نه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌وه‌ی به‌رده‌وام خزمه‌تی به‌ساڵاچووان بكه‌ن‌و، ئه‌ركی چاوو لێ بوونیان بگرنه‌ ئه‌ستۆ.

بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ستی رێزو سۆزو ئه‌ده‌ب نواندن به‌رامبه‌ر به‌ به‌ساڵاچووان له‌ناو تاكه‌كان بڵاو بێـته‌وه‌‌و، چوارچێوه‌ی رێزگرتنه‌كان له‌و ئاسته‌ بێت، كه‌ پێغه‌مبه‌ری ئیسلام بۆی دیاری كردووین.

هه‌روه‌كو ده‌فه‌رموێ‌: (ليس منّا من لم يُجلّ كبيرنا، ويرحم صغيرنا، ويعرف لعالمنا حقه) رواه أحمد.. یان له‌ فه‌رمووده‌یه‌كی تردا ده‌فه‌رموێ‌: (إنّ من إجلال الله تعالي: إكرام ذي الشيبة المسلم) رواه أبو داود،

ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ ده‌كرێ‌، به‌ رێسایه‌كی ته‌واو دابنرێ‌ بۆ هۆشیار بوونی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ له‌مه‌ڕ رێزگرتنی به‌ساڵاچووانه‌وه‌.

له‌ لایه‌كی تریشه‌وه‌ پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) وه‌نه‌بێ‌ ته‌نها له‌ حاڵه‌تی ئاسایی‌و ئاشته‌وایی ئه‌و مافه‌ی به‌ساڵاچووانی ره‌چاوو كردبێ‌، به‌ڵكو له‌كاتی جه‌نگ‌و جیهادیش ته‌وجیهی داوه‌ته‌ موسڵمانان، به‌وه‌ی نه‌كه‌ن به‌ هیچ شێوه‌یه‌كی پیرو به‌ساڵاچووان ئازار بده‌ن، یان له‌ناویان به‌رن، با له‌ رووی دینیشه‌وه‌ له‌گه‌ڵا باوه‌ڕی موسڵمانان تێك نه‌كاته‌وه‌.

ئه‌وه‌تا كاتێ‌ ئاڵای ئیسلام‌و رابه‌رایه‌تی ده‌داته‌ ئوسامه‌ی كوڕی زه‌ید، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌و شام بڕوا، به‌ڵام وه‌فاتی فه‌رموو، دوای ئه‌وه‌ ئیمامی ئه‌بوبه‌كر فه‌رمانی ده‌ركرد بۆ ئه‌وه‌ی فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ر له‌باره‌ی جه‌یشی ئوسامه‌وه‌ جێبه‌جێ‌ ببێ‌‌و به‌ره‌و شام بكه‌وێتـه‌ ڕێ‌، كه‌چی ئه‌و خه‌لیفه‌یه‌ وه‌سیه‌ت‌و ته‌وجیهاتی ئیسلام له‌بیر ناكات‌و پێی ده‌ڵێ‌: ئاگادار بن به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ جه‌نگ‌و رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌دا منداڵ‌و ئافره‌ت‌و پیرو به‌ساڵاچووان مه‌كوژن‌و شتی ناشیرینیان به‌رامبه‌ر ئه‌نجام نه‌ده‌ن.

ئه‌وه‌ نمونه‌ی خه‌روارێكه‌، كه‌ ئایینی پیرۆزی ئیسلام چ رێزو چاودێری‌و به‌ها‌و مافێكی دیاریكراو و تایبه‌تی بۆ به‌ساڵاچووان ده‌ست نیشان كردووه‌، له‌ ئاراسته‌ی چه‌ندین ده‌قه‌دا هانمان ده‌دا، وه‌ هۆشیارمان ده‌كاته‌وه‌ له‌ باره‌ی رێزو ماف‌و كه‌ڕامه‌تی كه‌سانی به‌ساڵاچووه‌وه‌.

بۆیه‌ ئه‌ركه‌ ساڵانه‌ له‌ گه‌ڵ رۆژی به‌ساڵاچووانه‌وه‌، هه‌م لایه‌نی په‌یوه‌ندار، هه‌میش هه‌موو لایه‌كمان هه‌ڵسه‌نگاندنێكی ئه‌خلاقیانه‌ بكه‌ین، له‌مه‌ڕ جۆرو شێوه‌ی هه‌ڵسوكه‌وتی ئێمه‌ به‌رامبه‌ر به‌ساڵاچووانه‌وه‌، له‌هه‌مان كات هۆشیاری پتر بڵاو بكه‌ینه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ ماف‌و رێزگرتنیان له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌وه‌، چونكه‌ له‌ رووی ئه‌خلاقیه‌وه‌ جوان نیه‌ له‌و لایه‌نه‌وه‌ كه‌مته‌رخه‌م بین، له‌ رووی دینداریشه‌وه‌ به‌رپرسیارین‌و ناكرێ‌ بێ‌ ئاگا بین له‌و مافانه‌ی ئیسلام بۆ به‌ساڵاچووانی دیار كردووه‌.

با هه‌میشه‌ هه‌ستی رێزگرتنی به‌ساڵاچووانمان لا زیندوو بێت، چونكه‌ ئه‌وه‌ی رێزی پیرێك بگرێت له‌به‌ر پیریه‌كه‌ی، ئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ له‌كاتی پیر بوونی ئه‌ودا واده‌كا ده‌وروبه‌ر رێزی لێ‌ بگرن..