یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا شێخ مەلا ياسين شێخ فەرخ کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان؛ کارەکانی خولی چل وپێنجەمین شرۆڤەی نامەی عەممان لە شانشینی ئوردەن بەرێوە دەچێت    *****    *****   یەکێتی زانایان لە گەڵ دەسپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن پەیامێک ئاراستەی لایەنە سیاسیەکان و هاوڵاتیان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عيسا کەونەگوندی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە شاندێکی کریستیانەکانی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری دەکات    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی پەنجا و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   پەیامی سەرۆکی حکومەت لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی هەرێم بە بۆنەی 54 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایان    *****    *****   ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەرز راگیرا    *****    *****   یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌ بۆنه‌ی 54 ساڵه‌ی دامه‌زراندنیه‌وه‌ پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا طيب أحمد کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
مەلا عبدالله شێرکاوەیی
به‌رواری دابه‌زاندن: 14/02/2011 : 11:58:19
قه‌باره‌ی فۆنت
مه‌ولود كردن بۆچی؟
ساڵانه‌ كه‌ مانگی مه‌ولود دێت، له‌ ته‌واوی وڵاته‌ ئیسلامیه‌كان رێزی تایبه‌ت بۆ ئه‌و مانگه‌ داده‌ندرێت، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی به‌ رۆژی له‌دایك بوونی سه‌روه‌ری مرۆڤایه‌تی حه‌زره‌تی (محمد) درودی خوای له‌سه‌ر بێت هه‌یه‌، باوه‌ڕیش ناكه‌م هیچێك له‌ بۆنه‌‌و یاده‌كان هێنده‌ی مه‌ولود خۆشی‌و ئارامی ده‌روونی لای مرۆڤ دروست بكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌شه‌ هه‌ر به‌ هاتنی مانگی ره‌بیعولئه‌وه‌له‌وه‌ زۆربه‌ی شه‌قام‌و شارو كوچه‌‌و كۆڵان‌و مزگه‌وته‌كان به‌ جۆره‌هان نوسین‌و شیعرو په‌خشانی مانادار ده‌ڕازێندرێنه‌وه‌‌و، خه‌ڵكی وه‌ك هه‌ست كردن به‌ له‌ززه‌تێكی رۆحی‌و له‌ خۆشیان ڕوو ده‌كه‌نه‌ مزگه‌وت‌و شیرینی‌و نوقڵ‌و سه‌ده‌قه‌ ده‌به‌شنه‌وه‌.

ئه‌و بۆنه‌ گه‌وره‌یه‌ وه‌نه‌بێ‌ تازه‌ هاتبێته‌ كایه‌وه‌، بگره‌ كورد شه‌ره‌فی یه‌كه‌م گێڕانی مه‌ولودی به‌ركه‌وتووه‌، كاتێ‌ كه‌ سوڵتان موزه‌فه‌ر له‌ شاری هه‌ولێر به‌و كاره‌ هه‌ڵسا‌و ئه‌نجامی دا، كه‌ له‌ زۆرێك له‌ سه‌رچاوه‌ زانیستیه‌كانیش به‌ روونی ئاماژه‌ به‌و راستیه‌ ده‌كرێ‌‌و كراوه‌.

ئه‌وه‌ی به‌ لای منه‌وه‌ گرنگ‌و جێی بایه‌خه‌ له‌و یاده‌دا ئه‌وه‌یه‌، كه‌ ئێمه‌ ته‌نها به‌ دروشم‌و وه‌ك نه‌رێتێكی ساده‌ ئه‌و یاده‌ نه‌كه‌ینه‌وه‌، به‌ڵكو پێویسته‌ هه‌موومان وه‌ك موسڵمان، ئه‌و یاده‌ بكه‌ینه‌ وێستگه‌یه‌كی گرنگ بۆ به‌خۆ داچوونه‌وه‌ی ده‌روونی‌و زیاتر رۆح وه‌به‌رخستنه‌وه‌ی سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری سه‌ره‌وه‌رمان، به‌ شێوه‌یه‌ك بتوانین ره‌وشت‌و ئاكارو ره‌فتاره‌كانی ئه‌و زاته‌ له‌ نێو خۆمان پتر به‌ واقع بكه‌ین‌و، له‌ ئه‌دای كارو هزریشدا په‌یڕه‌وی له‌‌و هه‌نگاوه‌ بكه‌ین، كه‌ ئه‌و له‌ ژیانیدا گرنگی پێدا، ئه‌ویش ئه‌و سێ هێڵه‌ گشتیه‌ی، كه‌ ده‌كرێ‌ هه‌ر یه‌كه‌ بكرێته‌ پانتایه‌ك‌و چه‌ندین یاسای لێ‌ هه‌ڵێنجین، ئه‌ویش بریتیه‌ له‌و ئایه‌ته‌ی خوای گه‌وره‌ له‌ قوڕئاندا بۆ هه‌مووانی تۆمار كردووه‌‌و ده‌فه‌رموێ‌: ( ادْعُ إِلِی سَبِیلِ رَبِّكَ بِالْحِكْمَه‌ِ ۆالْمَوْعِڤَه‌ِ الْحَسَنَه‌ِ ۆجَادِلْهُم بِالَّتِی هِێ أَحْسَنُ إِنَّ رَبَّكَ هُۆ أَعْڵمُ بِمَن چَلَّ عَن سَبِیلِهِ ۆهُۆ أَعْڵمُ بِالْمُهْتَدِینَ ) النحل: 125.

له‌وه‌ش زیاتر به‌ پێویستی ده‌زانم له‌ په‌راوێزی ئه‌و یاده‌وه‌، ئاماژه‌ به‌ سێ‌ خاڵی گرنگ بكه‌م، كه‌ پێم وابێ‌ ئه‌ركه‌ له‌ یادی له‌دایك بوونی حه‌زره‌ت كاریان له‌ پێناو بكرێ‌:

یه‌كه‌م: پێویسته‌ مامۆستایانی به‌رێزی ئایینی وه‌ك چۆن درێغیان نه‌كردوه‌، له‌ هۆشیار كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌، به‌ هه‌مان شێوه‌ له‌و یاده‌دا خوێندنه‌وه‌‌و شیكردنه‌وه‌یه‌كی قوڵترو واقعی تر، له‌ باره‌ی سیره‌ت‌و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر(د.خ) عه‌رز بكه‌ن، تا زیاتر خه‌ڵك له‌و رێبازه‌‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی پێغه‌مبه‌ر نزیك ببێته‌وه‌.

دووه‌م: با هه‌موو ئه‌و خه‌رج‌و ئه‌رك‌و ئاهه‌نگانه‌ی به‌و بۆنه‌وه‌ ده‌كرێن، بیانكه‌ینه‌ هه‌وێنی گێڕانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و چه‌مكه‌ باش‌و به‌هادارانه‌ی خزمه‌ت به‌ كۆمه‌ڵگه‌‌و ئه‌زمون‌و واقعی ئایینی‌و نه‌ته‌وه‌ییمان ده‌كه‌ن، وه‌ك برایه‌تی‌و، پێكه‌وه‌ ژیان‌و، گیانی لێبورده‌یی‌و، ده‌ست پاكی‌و، هه‌ست كردن به‌ گیانی به‌رپرسیارێتی‌و، یه‌ك ریزی‌و، رێزگرتنی یه‌كترو، قبوڵ كردنی به‌رامبه‌رو، كاری چاكه‌‌و، به‌زه‌یی پێكهاتنه‌وه‌‌و، ویژدان پاكی‌و، راستگۆیی‌و، به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌ ئایینی‌و، نه‌ته‌وه‌یی‌و، نیشتمانیه‌كان.

سێیه‌م: رێزگرتن له‌ خودی یاده‌كه‌، چ له‌ لایه‌ن حكومه‌ت‌و ده‌سته‌ڵاته‌وه‌، چ له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌رو كۆمه‌ڵگه‌وه‌ بێت، ئه‌وه‌ش به‌وه‌ ده‌كرێ‌ هه‌مووان پێكه‌وه‌ گرنگی به‌و بۆنه‌وه‌ بده‌ین‌و، به‌ چاوی رێزه‌وه‌ سه‌یری ئه‌و یاده‌ گه‌وره‌یه‌ بكه‌ین، هه‌مووانیش پێكه‌وه‌ هاوكار بین له‌ جوان به‌ڕێوه‌بردنی ئاهه‌نگه‌كان‌و، جوان ده‌گوێ‌ گرتنی هه‌موو ئه‌و ده‌ققانه‌ی له‌و یاده‌وه‌ گوێبیستیان ده‌بین، چونكه‌ بێگومان چه‌نده‌ فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌رمان له‌ رووی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌ ته‌تبیق بكه‌ین، مه‌علوم ئه‌وه‌نده‌‌و زیاتریش له‌ گرفت‌و كێشه‌كان به‌دوور ده‌بین.