یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا شێخ مەلا ياسين شێخ فەرخ کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان؛ کارەکانی خولی چل وپێنجەمین شرۆڤەی نامەی عەممان لە شانشینی ئوردەن بەرێوە دەچێت    *****    *****   یەکێتی زانایان لە گەڵ دەسپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن پەیامێک ئاراستەی لایەنە سیاسیەکان و هاوڵاتیان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عيسا کەونەگوندی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە شاندێکی کریستیانەکانی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری دەکات    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی پەنجا و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   پەیامی سەرۆکی حکومەت لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی هەرێم بە بۆنەی 54 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایان    *****    *****   ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەرز راگیرا    *****    *****   یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌ بۆنه‌ی 54 ساڵه‌ی دامه‌زراندنیه‌وه‌ پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا طيب أحمد کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
مەلا عبدالله شێرکاوەیی
به‌رواری دابه‌زاندن: 30/01/2012 : 10:03:07
قه‌باره‌ی فۆنت
پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) ڕابه‌ری گه‌وره‌ترین وه‌رچه‌رخانی مێژوویی
ده‌سپێك

بێگومان له‌ دایك بوون‌و هاتنی سه‌روه‌ری ئۆممه‌تی ئیسلام حه‌زره‌تی پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ر بێت) له‌ سه‌رده‌مێكدا بووه‌، كه‌ ڕێزو به‌های مرۆڤایه‌تی‌و شیرازه‌‌و په‌یوه‌ندیه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان‌و په‌روه‌رده‌ی تاكه‌كان له‌ ئاستێكی خراپ‌و نزمدا خۆی ده‌بینیه‌وه‌، باڵی نه‌فامی‌و نه‌زانی‌و یاسای خۆسه‌پێنی‌و زوڵم‌و تاوان‌و سوكایه‌تی‌و قبوڵ نه‌كردنی یه‌كتر، له‌و په‌ڕی په‌ره‌سه‌ندن دابووه‌، له‌و قۆناغ‌و له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا شتێكی قیه‌می وجودی نه‌بووه‌ به‌ ناوی یاسای دادپه‌روه‌ری‌و رێزگرتنی به‌های مرۆیی،

له‌ ڕووی دارمانی ڕه‌وشتی‌و قیه‌می ئه‌خلاقیش وه‌ك له‌سه‌رچاوه‌كان هاتووه‌، پۆلێن كردنی سته‌م‌و تاوان‌و ته‌نانه‌ت واقعی پێش هاتنی پێغه‌مبه‌رو ئایینی پیرۆزی ئیسلام، شتێكی ئاسان نیه‌‌و خوو ڕه‌وشتی زۆرینه‌ له‌سه‌ر نه‌هجی خراپی ڕاهاتبوون، مه‌گه‌ر خه‌ڵكانێك كه‌ به‌های كه‌سایه‌تی خۆیان ویستووه‌‌و له‌و سه‌رپێچیانه‌ خۆیان به‌دوور گرتووه‌.

به‌هه‌مان شێوه‌ له‌ ڕووی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و هاوسه‌رگیری‌و گرێبه‌ستی خێزانیه‌وه‌، به‌هایه‌ك نه‌بووه‌ كه‌ پێیه‌وه‌ سه‌نگی خێزانی دیار بكرێ‌، بۆ نموونه‌ ئه‌و حاڵه‌تانه‌ گه‌لێك زۆر بوونه‌، كه‌ پیاوو خێزانه‌كه‌ی خۆی ده‌برده‌ لای كه‌سێكی تری ڕێك‌و پێك‌و جوان، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی منداڵی جوان‌و رێك‌و پێكیان په‌یدا ببێت. یان به‌ چه‌ند پیاوێك ده‌چوونه‌ لای ئافره‌تێك‌و كاری سێكسیان له‌گه‌ڵ ئه‌نجام ده‌دا‌و دواتریش مناڵه‌كه‌ شوبهه‌ی كێی زیاتر پێوه‌ دیار بووایه‌ ده‌بووه‌ منداڵی ئه‌و، كه‌واته‌ له‌و گێژاوه‌دا به‌هاو قیه‌مێكی وات ده‌ست ناكه‌وێ‌ ببێته‌ مایه‌ی دڵ پێخۆش بوون‌و چوارچێوه‌ی یاسایه‌ك كه‌ وه‌ك راگرتنی سه‌نگی كۆمه‌ڵگه‌ ده‌ستی هه‌بوو بێت.

له‌ ڕووی ئابوریشه‌وه‌ كۆمه‌ڵگه‌ ئاستێكی نزمی هه‌بووه‌ له‌ بژێوی ژیان‌و دابین كردنی پێداویستیه‌كانی رۆژانه‌یان، به‌ زۆریش وابووه‌ كه‌سانێك به‌ زولم‌و سته‌م ماڵی خه‌ڵكیان ڕاپێچ داوه‌و له‌سه‌ر حیسابی ژیانی خه‌ڵك خۆیان پێ‌ قه‌ڵه‌و ده‌كرد، ته‌نانه‌ت ئافره‌تانی ئه‌وكات كاریان پێ‌ ده‌كرا‌و زۆرینه‌شیان سه‌رقاڵی كاری سوف‌و ڕیس چنین بوونه‌، كه‌ له‌به‌ر خراپی باری گوزه‌ران‌و ژیان ئه‌و جۆره‌ كاره‌یان ئه‌نجام داوه‌.

له‌ڕووی دینداریشه‌وه‌ په‌رته‌وازه‌یی‌و شپرزه‌یی زۆر‌و به‌ربڵاو هه‌بووه‌، موشریكه‌كان كه‌ به‌ حیساب له‌سه‌ر ئاینی پێغه‌مبه‌ر ئیسماعیل بوونه‌، به‌ڵام به‌ بیرو كرده‌وه‌یان دوور بوونه‌ له‌ په‌یامی ئیسماعیل پێغه‌مبه‌ر‌و بگره‌ به‌ هه‌وه‌س‌و كه‌یفی خۆیان ئاینیان به‌كار ده‌برد بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی‌و قازانجی ڕۆژانه‌یان.

یه‌هودییه‌كانیش به‌ وه‌ده‌ست هێنانی ده‌سته‌ڵات‌و سه‌روه‌ری، خۆیان به‌ سه‌ر به‌رز ده‌زانی‌و له‌سه‌ر حیسابی ئه‌وانه‌ی هه‌ژار‌و بێ‌ ده‌سته‌ڵاتن ده‌برده‌ پێشه‌وه‌‌و ئاینیان ته‌واو فه‌رامۆش كردبوو، هه‌ر ئه‌وه‌ش وای كرد خه‌ڵك ڕوو له‌ بت په‌رستی‌و بێ‌ دینی ‌و كوفرو نه‌فامی بكات‌و، بڕوای به‌ ئاینی ئاسمانی‌و یه‌كتاپه‌رستی خوای گه‌وره‌ نه‌مێنێت‌و جه‌هاله‌ت بكاته‌ مه‌نهه‌جی ژیان‌و زۆرداری‌و بیرو باوه‌ڕی كوێرانه‌ هه‌ڵبژێرێ‌‌و شه‌ریعه‌تی جه‌نگه‌ڵ‌و زۆرداری‌و هه‌ژمار كردنی مرۆڤ به‌ كۆیله‌، كه‌ سه‌ودای كڕین‌و فرۆشتنی پێ‌ ده‌كرا پیاده‌ بكرێ‌.


هاتنی پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ر بێت)

بۆیه‌ له‌ كاتێكدا كه‌ جه‌زیره‌ی عه‌ره‌بی نوقمی سه‌ر لێ‌ شێواوی‌و ئه‌و هه‌موو نه‌فامیانه‌ ببوو، خوای گه‌وره‌ ویستی پێغه‌مبه‌رێك بنێرێت، كه‌ مرۆڤایه‌تی ئاسوده‌ بكات‌و له‌و گێژاوی جه‌هاله‌ت‌و نه‌فامیه‌ به‌ره‌و رزگاری‌و سه‌ربه‌ستیان به‌رێت، ئه‌وه‌ بوو خوای كار له‌جێ‌ حه‌زره‌تی موحه‌ممه‌دی(درودی خوای له‌سه‌ر بێت) هێنایه‌ سه‌ر دونیا بۆ ئه‌وه‌ی په‌یامی ڕاستی‌و ڕه‌وانی هه‌میشه‌یی به‌ جیهان ڕابگه‌یه‌نێ‌.

ئه‌وه‌ی حاشایشی لێ‌ ناكرێ‌ ئه‌وه‌یه‌، كه‌ به‌ هاتنی ئه‌و زاته‌ ڕووناكی هه‌موو دونیای تاریكستانی به‌ تیشكی په‌یامه‌ ڕه‌سه‌نه‌كه‌ی ڕوون كرده‌وه‌‌و زوڵم‌و سته‌م‌و زۆرداری نه‌ماو هه‌ر مرۆڤێك هه‌ستی به‌ مرۆڤ بوونی خۆی كرد‌و سنووری نێوان خۆی‌و خوای خۆی بۆ ئاشكرا بوو، به‌ ده‌ركه‌وتنی ئه‌و پێشه‌وایه‌ گۆڕانێكی بنه‌ڕه‌تی‌و مێژوویی گه‌وره‌ خولقاو له‌ هه‌موو جیهان ده‌نگی دایه‌وه‌‌و قیمه‌تی خۆی تۆمار كرد‌و هێدی هێدی لق‌و پۆپی په‌یامه‌ ڕه‌سه‌ن‌و پیرۆزه‌كه‌ی به‌ ڕووی ته‌واوی دونیا په‌رش‌و بڵاو بویه‌وه‌، ئه‌مه‌ش وای كرد كه‌ مرۆڤایه‌تی ده‌رس له‌ ڕێڕه‌وی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌(درودی خوای له‌سه‌ر بێت) وه‌ربگرێت‌و په‌یامه‌كه‌ی به‌ گه‌وره‌ بزانێت، چونكه‌ به‌ فعلی بووه‌ مایه‌ی ڕه‌حمه‌ت‌و ڕێگا ڕۆشنكه‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌‌و مرۆڤایه‌تی.


هه‌ر له‌و كاته‌ش كه‌ خوای گه‌وره‌ په‌یامی دایه‌ ده‌ست پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ر بێت) به‌ وشه‌ی(إقرأ) ده‌ستی پێكرد بۆ ئه‌وه‌ی په‌یامه‌كه‌ وا بڵاوبێته‌وه‌، كه‌ مرۆڤایه‌تی به‌ فێرخوازی‌و تێروانین‌و لێ‌ ووردبوونه‌‌وه‌و شاره‌زایی‌و به‌ شێوه‌یه‌كی زانستی ڕوو له‌ ئیسلام‌و به‌رنامه‌ی خوا بكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا حیكمه‌تی گه‌وره‌ی په‌یامی ئیسلام له‌وه‌ ده‌ره‌كه‌وێ‌ كه‌ هیچ شتێك نیه‌ بنچینه‌ی زانستی خۆی نه‌بێ‌، به‌ڵكو له‌سه‌ر بنه‌مای زانستی‌و گه‌یشتنه‌ قه‌ناعه‌ته‌وه‌ په‌یامی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌(درودی خوای له‌سه‌ر بێت) خۆی ده‌بینێته‌وه‌.

حیكمه‌ت‌و ئامانج له‌ هاتنی پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ر بێت)

به‌ درێژای ته‌مه‌نی پێغه‌مبه‌رایه‌تی، كه‌ ماوه‌ی (23) ساڵی خایاند، ته‌واوی ژیان‌و كارو به‌رنامه‌ی ئه‌و زاته‌ نورینه‌ بۆ ئه‌وه‌ بوو كه‌ چۆن به‌شه‌ریه‌ت رزگار بكات له‌ چه‌نگ په‌رستنی بت‌و سه‌نه‌م بۆ په‌رستنی خوای باڵا ده‌ست‌و په‌ڕاندنه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی له‌ دونیای سته‌م‌و تاریكی‌و نه‌فامی بۆ دونیای عه‌داله‌ت‌و رووناكی‌و زانینه‌وه‌، هه‌روه‌ها به‌خته‌وه‌ر كردنی ژیانی خه‌ڵك‌و كۆمه‌ڵگه‌‌و شارستانیه‌ت‌و ده‌رهێنانی له‌ جیهانی گومڕایی‌و ده‌رده‌سه‌ری‌و مه‌ینه‌تیه‌كانی ژیان.

ماوه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری‌و بێدار كردنه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌ په‌یامی خوا، كه‌ حه‌زره‌ت سه‌رمه‌شقی بوو، مه‌به‌ست ئه‌وه‌ بوو مرۆڤایه‌تی له‌ مه‌یدانی جه‌هله‌وه‌ به‌ره‌و مه‌یدانی زانین‌و یه‌كتاپه‌رستی‌و ئاسوده‌یی له‌ ژیان‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی دادپه‌روه‌ری‌و یه‌كسانی‌و نه‌هێشتنی زولم‌و زۆرداری‌و به‌ سووك سه‌یر نه‌كردنی مرۆڤ‌و دیار بوونی ماف‌و ئه‌ركی تاك له‌ هه‌مبه‌ر واقع‌و ژیان‌و ئاینده‌‌و دوا رۆژی خۆی.

تا وای لێهات خوای گه‌وره‌ ته‌واوی په‌یامه‌كه‌ی به‌و زاته‌ سپاردو تاكه‌ به‌رنامه‌‌و ده‌ستورێكی كامل‌و شاملی هه‌ناردو بوو به‌ مه‌نهه‌ج‌و یاسای بنه‌ڕه‌تی ژیان، كه‌ تێكڕای لایه‌نه‌كانی ژیاری‌و ژیانی‌و مرۆیی له‌ خۆ ده‌گرێ‌‌و تێیدایه‌، خوای میهره‌بان به‌ ڕاشكاوی راستیه‌تی ئه‌و په‌یامه‌ دووپات ده‌كاته‌وه‌، كه‌ خۆی ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر داوه‌‌و به‌ ڕێنیشانده‌ری مرۆڤایه‌تی‌و ئۆمه‌تی ئیسلام ناو زه‌ردی كردووه‌، وه‌ك ده‌فه‌رموێ‌(الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ ؤأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي ؤرَضِيتُ لَكُمُ الإِسْلَامَ دِينًا) المائده ‌:3.

پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ر بێت) له‌ ژیانیدا توانی ببێته‌ تاكه‌ په‌یامبه‌ری ڕاسته‌قینه‌‌و رێنیشانده‌ری مرۆڤایه‌تی، كه‌ دوای تێپه‌ڕ بوونی چوارده‌ سه‌ده‌ ئێستا ئه‌و ڕاستیانه‌ زیاتر به‌رچاو ده‌بن‌و زۆر واقعیانه‌ ئیسلام جێگه‌ی خۆی كرده‌وه‌‌و بوو به‌ تاكه‌ به‌رنامه‌‌و ده‌ستوور بۆ مرۆڤ، كه‌ خاوه‌ن ڕێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆری به‌شه‌ریه‌ته‌ له‌سه‌ر گۆی زه‌میندا.


گه‌وره‌یی په‌یامی پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ر بێت)

ده‌وڵه‌مه‌ند بوون‌و به‌رفراوان بوونی ئه‌و په‌یامه‌ له‌ ڕووی زۆری ڕێژه‌ی موسڵمانان‌و سنووری جوگرافی‌و ته‌مه‌ن درێژی‌و به‌ زیندوو مانه‌وه‌‌و له‌ كار نه‌كه‌وتنی، گه‌وره‌ترین به‌ڵگه‌ی هێزداری زانستی‌و عه‌قڵی‌و مه‌نتقی‌و واقعیه‌ له‌سه‌ر ڕاستێتی‌و ته‌واوێتی ئه‌و په‌یامه‌‌و گه‌وره‌یی‌و پیرۆزی ئه‌و زاته‌ پڕ میهره‌ی كه‌ خوا وه‌ك ڕه‌حمه‌تێك بۆ مرۆڤایه‌تی ڕه‌وانه‌ كرد، هه‌روه‌ك قورئانی پیرۆز ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات‌و ده‌فه‌رموێ‌(ومَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا رَحْمَةً لِّلْعَالَمِينَ)الَانبيا‌و: 107.

ئه‌و زاته‌ وه‌ك سه‌رچاوه‌ی میهرو لێبورده‌یی‌و ڕه‌وشت به‌رزی‌و دادپه‌روه‌ری‌و هۆشیاری ئایینی‌و ڕووناك كه‌ره‌وه‌ی ژیان‌و سه‌ربه‌ستی‌و به‌خته‌وه‌ری‌و ڕێزو پایه‌ی مرۆڤایه‌تی، هه‌ر له‌و كاته‌ی له‌ دایك بوو تا ده‌گاته‌ رۆژی دواهه‌مینی ته‌مه‌نی ئۆممه‌ته‌كه‌ی هه‌ر ڕه‌حمه‌ته‌‌و په‌یامه‌كه‌شی هه‌ر زیندوو ده‌مێنێته‌وه‌، چونكه‌ وه‌ك چاكسازی مرۆڤایه‌تی‌و پاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی قه‌واره‌یه‌كی گه‌وره‌ی حه‌قیقه‌ت‌و واقعیه‌تی به‌رجه‌سته‌ كردووه‌، كه‌ تا مرۆڤایه‌تی مابێت، توانای ده‌ست به‌رداری نیه‌‌و تواجودو هه‌یمه‌نه‌و سیمبولیه‌تی جه‌وهه‌ریانه‌ی خۆی به‌ ڕووی كۆمه‌ڵگه‌وه‌ هه‌ر ده‌مێنێت.

وه‌زیفه‌‌و ئه‌ركی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت)

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی‌و گه‌وره‌یی ئه‌و زاته‌ هێنده‌ پیرۆز‌و گه‌وره‌یه‌، كه‌ وه‌ك زاخاوی مێشك‌و ئاسوده‌یی ده‌روون‌و به‌خته‌وه‌ری ژیان‌و دوور بوون له‌ مه‌ینه‌ت‌و گێژاوی تاڵی ژین، هه‌میشه‌ ئومێدو هیوا‌و ئه‌مه‌ل له‌ هزرو بیری هاوڕێبازانی خۆی نوێترو جددیتر ده‌كاته‌وه‌، چونكه‌ په‌رۆشی پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ر بێت) بۆ بانگه‌وازی مرۆڤایه‌تی هێنده‌ به‌ تین بووه‌، ته‌نانه‌ت له‌به‌رامبه‌ر په‌یامه‌كه‌ی خوا به‌و په‌ڕی دڵسۆزی‌و ماندوونه‌ناسیه‌وه‌ ژیانی خۆی له‌ پێناو ته‌رخان كردو ئازاری زۆریشی له‌سه‌ر بینی، به‌ڵام هیواو ئومێدی وابوو مرۆڤ ده‌ستی پێوه‌ بگرێ‌، چونكه‌ سه‌رفرازی هه‌ردوو دونیا به‌ هۆی په‌یامی ئاسمان‌و فه‌رمایشته‌ پڕ نوره‌كانی حه‌زره‌ته‌وه‌ مسۆگه‌ر ده‌بێت.

قورئانی پیرۆز له‌ چه‌ندین ده‌قیدا وه‌سفی ئه‌و پایه‌داره‌ ده‌كات‌و به‌ نێردراوی خوا‌و ڕێنیشانده‌ر‌و ڕه‌حمه‌ت‌و ته‌واوكه‌ری به‌های مرۆڤایه‌تی ناوی ده‌بات، وه‌ك خوای به‌خشنده‌ له‌ چه‌ند ئایه‌تێك ده‌فه‌رموێ‌:

( لَقَدْ مَنَّ اللّهُ عَلَي الْمُؤمِنِينَ إِذْ بَعَثَ فِيهِمْ رَسُولاً مِّنْ أَنفُسِهِمْ يَتْلُو عَلَيْهِمْ يَ‌يَاتِهِ ؤيُزَكِّيهِمْ ؤيُعَلِّمُهُمُ الْكِتَابَ ؤالْحِكْمَةَ ؤإِن كَانُواْ مِن قَبْلُ لَفِي ضَلالٍ مُّبِينٍ)يَ‌ل عمران 164.

یاخود ده‌فه‌رموێ‌ (لَقَدْ جَا‌وكُمْ رَسُولٌ مِّنْ أَنفُسِكُمْ عَزِيزٌ عَلَيْهِ مَا عَنِتُّمْ حَرِيصٌ عَلَيْكُم بِالْمُؤْمِنِينَ رَؤُوفٌ رَّحِيمٌ)التوبة 128.

یاخود ده‌فه‌رموێ‌ (كَمَا أَرْسَلْنَا فِيكُمْ رَسُولاً مِّنكُمْ يَتْلُو عَلَيْكُمْ يَ‌يَاتِنَا ؤيُزَكِّيكُمْ ؤيُعَلِّمُكُمُ الْكِتَابَ ؤالْحِكْمَةَ ؤيُعَلِّمُكُم مَّا لَمْ تَكُونُواْ تَعْلَمُونَ)البقرة 151.

يانيش ده‌فه‌رموێ ‌(مَّا كَانَ مُحَمَّدٌ أَبَا أَحَدٍ مِّن رِّجَالِكُمْ ؤلَكِن رَّسُولَ اللَّهِ ؤخَاتَمَ النَّبِيِّينَ ؤكَانَ اللَّهُ بِكُلِّ شَيْ‌وٍ عَلِيمًا)الَاحزاب 40.

يان (هُؤ الَّذِي بَعَثَ فِي الْأُمِّيِّينَ رَسُولًا مِّنْهُمْ يَتْلُو عَلَيْهِمْ يَ‌يَاتِهِ ؤيُزَكِّيهِمْ ؤيُعَلِّمُهُمُ الْكِتَابَ ؤالْحِكْمَةَ ؤإِن كَانُوا مِن قَبْلُ لَفِي ضَلَالٍ مُّبِينٍ)الجمعة 2.

يان (يَا أَهْلَ الْكِتَابِ قَدْ جَا‌وكُمْ رَسُولُنَا يُبَيِّنُ لَكُمْ كَثِيرًا مِّمَّا كُنتُمْ تُخْفُونَ مِنَ الْكِتَابِ ؤيَعْفُو عَن كَثِيرٍ قَدْ جَا‌وكُم مِّنَ اللّهِ نُورٌ ؤكِتَابٌ مُّبِينٌ)المائدة 15.

هه‌موو ئه‌و ده‌ققانه‌ له‌ لایه‌كه‌وه‌ ئاماژه‌ن بۆ گه‌وره‌یی‌و به‌ڕێزی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌(درودى خواى لةسةر بىَ) كه‌ بوو به‌ سه‌رقافله‌ی ئۆممه‌ت، له‌ لایه‌كی تریشه‌وه‌ ئاماژه‌ن به‌وه‌ی ئه‌و زاته‌ چاكسازێكی نمونه‌یی‌و نێردراوێكی گشتگیر‌و سه‌ردارێكی پڕ میهره‌ بۆ ئۆممه‌تی ئیسلام، كه‌ به‌رده‌وام حه‌كیمانه‌ به‌ فه‌رمایشته‌ پڕ نور‌و حیكمه‌ت به‌خشه‌كانی، ژیانی تاك له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌‌و ڕێسای نێوان به‌نده‌ له‌گه‌ڵ خواو مرۆڤ له‌گه‌ڵ مرۆڤ، مرۆڤ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ به‌جوانترین ئاست دیار كردووه‌‌و نه‌خشاندویه‌تی. سه‌ره‌ڕای چه‌ندین یاسای دیكه‌ی ئیسلامی‌و سوننه‌تی حه‌یاتی كه‌ مرۆڤ پێویستیه‌تی پراكیزه‌یان بكات له‌ ژیانی ڕۆژانه‌‌و شێوازی مامه‌ڵه‌ كردن له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌رو دراوسێ‌‌و دۆست‌و كۆمه‌ڵگه‌دا.

خزمه‌تی به‌ مرۆڤایه‌تی

پێشه‌نگ بوونی ئه‌و سه‌روه‌ره‌ له‌وه‌دا ده‌ره‌كه‌وێ‌ كه‌ توانی به‌ هێزی گه‌وره‌یی په‌یامی خوا‌و مه‌نتق‌و لۆژیك هێمنانه‌ په‌یامه‌كه‌ی بگه‌یه‌نێت‌و هاوڕێبازانی خۆی له‌سه‌ر جوانترین هێڵی بڕواداری‌و په‌روه‌رده‌‌و ته‌زكیه‌ی ده‌روون‌و ڕه‌وشت به‌رزی‌و گیانی خۆشه‌ویستی‌و برایه‌تی‌و گوێڕایه‌ڵی‌و لێبورده‌یی‌و پاكی‌و ڕاستی‌و قبوڵ كردنی یه‌كتری ڕابێنێت‌و په‌روه‌رده‌ بكات. تا وای لێهات هه‌موو ئه‌و چه‌مكانه‌ شۆڕی نێو سه‌ده‌كانی دوای خۆی بوونه‌وه‌‌و وه‌كو شوعله‌ی تیشكی هه‌تاوو جیهانی گرته‌وه‌.


ڕوونیشه‌ كه‌ مرۆڤایه‌تی كه‌ڵكی لێ‌ وه‌رگرت‌و بوونه‌ یاسای سروشتی له‌ ژیان‌و شێوه‌ی هه‌ڵسوكه‌وت‌و رێڕه‌وی ژیان، كاتێك مرۆڤ له‌ فه‌رمایشته‌كانی وورد ده‌بێته‌وه‌، ئه‌و ڕاستیه‌ی بۆ ده‌ره‌كه‌وێ‌ كه‌ هه‌ر ده‌قێك له‌ فه‌رموده‌كانی ده‌كرێ‌ بكرێته‌ یاسایه‌ك‌و له‌ واقعی كۆمه‌ڵگه‌‌و ژیانی تاك، هه‌یمه‌نه‌ی خۆی به‌سه‌ر پێشهات‌و گۆڕانكاریه‌كانه‌وه‌ ده‌ره‌كه‌وێ‌، چونكه‌ سروشتی ژیان له‌ ئه‌سڵدا یه‌كه‌‌و پێوه‌ری جیایی‌و به‌ڕێزی له‌ زیاتر پابه‌ندی مرۆڤ به‌و شه‌ریعه‌ته‌وه‌ دیار ده‌كرێ‌.

فه‌رمان‌و فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ر بێت)

له‌به‌ر ئه‌وه‌ پێغه‌مبه‌رمان(درودی خوای له‌سه‌ر بێت) چه‌ندین فه‌رمایشتی فه‌رمووه‌، كه‌ به‌ واقعی كردنیان كۆمه‌ڵگه‌ به‌خته‌وه‌رو مرۆڤیش په‌لكێشی ئاسوده‌یی ده‌كات‌و نیشتیمانیش به‌ره‌و ئاستێكی باشی ئاشتی‌و ئاسایش ده‌بات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌مرۆی واقع له‌ دوینێ‌ باشترو به‌یانیشی له‌ ئه‌مرۆ چاكتر ده‌كات.

له‌وانه‌ له‌ ڕووی یه‌كسانی‌و سه‌یركردنی مرۆڤه‌كانه‌وه‌ ده‌فه‌رموێ‌(النّاس سواسيه‌ كأسنان المشط) یان له‌ ڕووی په‌یوه‌ندی مرۆڤ له‌گه‌ڵ مرۆڤ له‌سه‌ر به‌رزتریت ئاستی په‌یوه‌ندی‌و زه‌مانه‌تی مامه‌ڵه‌ی به‌رده‌وام به‌ ریتمێكی دۆستانه‌ ده‌فه‌رموێ‌( المسلم من سلم المسلمون من لسانه ويده)رواه البخاری. (المؤمنون كرجلٍ واحد، إن اشتكی عنه اشتكی كله، وإن اشتكی رأسه اشتكی كله) رواه مسلم. (لا یءمن أحدكم حتی يحب لاخيه ما يحب لنفسه) رواه البخاری.

هه‌روه‌ها له‌ ڕووی پێكه‌وه‌ ژیان‌و بوونی گیانی هاوكاربوون‌و په‌رده‌پۆشی عه‌یبی خه‌ڵك‌و سووك كردنی خه‌می یه‌كترو ئه‌نجام نه‌دانی زولم‌و نه‌هێشتنی ئیره‌یی‌و ڕق‌و كینه‌‌و فڕو فێل‌و لێك ترازان، ده‌فه‌رموێ‌(المسلم أخو المسلم لا يظلمه ولا يسلمه، ومن كان فی حاجه‌ أخيه كان الله فی حاجته، ومن فرّج عن مسلم كربه‌ فرّج الله كربه‌ من كربات يوم القیامه‌، ومن ستر مسلماً ستره الله يوم القيامه‌) رواه ابو داود والترمذی.

( لا تباغضوا ولا تحاسدوا ولا تدابروا وكونوا عباد الله إخواناً ولا يحل لمسلم أن يهجر أخاه فوق ثلاثه‌ أيام) رواه البخاری.
له‌ هه‌مبه‌ر شێوازی مامه‌ڵه‌ی دراوسێ‌‌و دۆست‌و خزمدا وه‌ك دیار كردنی چوارچێوه‌ی به‌خته‌وه‌ر بوون‌و مانه‌وه‌ی مانای چه‌مكه‌كان ده‌فه‌رموێ‌(أيها الناس أفشوا السّلام وأطعموا الطعام وصلوا الارحام وصلوا بالليل تدخلوا الجنه‌ بسلام) رواه الترمذی.

( لا يدخل الجنه‌ من لا يامن جاره بوائقه)رواه مسلم. ( ليس المؤمن بالژی يشبع وجاره جائع الی جانبه)رواه البیهقی.

هه‌موو ئه‌وانه‌ نمونه‌ی دڵۆپێكن له‌ ده‌ریای مه‌عریفه‌ت‌و سه‌رفرازی‌و پایه‌داری ئه‌و زاته‌ به‌رزه‌‌و په‌یامه‌ پیرۆزه‌كه‌ی بۆ ئێمه‌ی شوێن كه‌وته‌ی ڕێبازی ئیسلام.

خۆ ئه‌گه‌ر به‌ ئیمان‌و دیقه‌ته‌وه‌ له‌ ژیانی سه‌روه‌رمان بڕوانین، باش ده‌گه‌ینه‌ ئه‌و راستیه‌، كه‌ هه‌ر له‌ كاتی له‌ دایك بوونی‌و بگره‌ ژیان‌و به‌سه‌رهات‌و سه‌ختی‌و سیفات‌و ئه‌خلاق‌و شێوه‌ی هه‌ڵسوكه‌وت‌و حوكمڕانی‌و تا وه‌رغه‌ركردنی، هه‌مووی په‌نده‌، یاسایه‌، حیكمه‌ته‌، ئیقتیدایه‌، هه‌دیه‌یه‌، وانه‌یه‌، بۆ به‌رده‌وام بوونی ژیان له‌و كاته‌وه‌ تا ئێستا. هه‌ر خۆیشی كه‌ دواهه‌مین پێغه‌مبه‌ره‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ته‌واوێتی‌و گشتگیریه‌تی په‌یام‌و وه‌زیفه‌‌و بێ‌ كه‌م‌و كوڕی مانه‌وه‌ی سیسته‌می ژیانی به‌شه‌ریه‌ت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش قوڕئان وه‌ك ئاخرترین ده‌ستووری ئیلاهی بۆ ته‌كمیله‌ی تێكڕای ده‌ستوره‌كانی تری پێش ئیسلام به‌و زاته‌ پایه‌ به‌رزه‌ به‌خشرا.


ئه‌ركی ئێمه‌ له‌ یادی مه‌ولود دا
كه‌واته‌ له‌م واقعدا ئه‌ركی ئێمه‌ی كوردی موسڵمان ئه‌وه‌یه‌، كه‌ ته‌نها به‌ دروشم ئه‌م یاده‌ نه‌كه‌ینه‌وه‌، به‌ڵكو ئه‌ركه‌ به‌ كرده‌وه‌ پابه‌ندی ته‌واوی ئه‌و یاسا‌و ڕێسایانه‌ی په‌یامی پیرۆزی پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ر بێت)بین، به‌ شێوه‌یه‌ك خزمه‌تی ئیسلام‌و نیشتمان‌و نه‌ته‌وه‌كه‌مانی پێ‌ بكه‌ین‌و هه‌میشه‌ چاكه‌ خوازو پاڵپشت‌و ڕه‌خسێنه‌ری ئه‌زمونێكی له‌بارترو فراوانتری خۆمان بین. چه‌نده‌ش ڕه‌وشته‌ به‌رزه‌كانی حه‌زره‌تی موحه‌ممه‌د(درودی خوای له‌سه‌ر بێت) بكه‌ینه‌ سه‌رمه‌شقی كاری رۆژانه‌مان، ئه‌وه‌نده‌ زیاتر وه‌ك هه‌میشه‌ ده‌بێته‌ مایه‌ی چه‌كێكی به‌هێز‌و كاریگه‌ر بۆ توانا‌و ووزه‌ی پاراستنی ئه‌زمونی نه‌ته‌وه‌كه‌مان‌و پێناسه‌ی پاكی‌و چه‌كی كورد له‌ پابه‌ندی به‌ ئایینی ئیسلام به‌رامبه‌ر ڕای گشتی موسڵمانانی جیهان به‌هێزترو پایه‌دار تر ده‌كات.

كورد‌و مه‌ولودی پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ر بێت)

هه‌رچه‌نده‌ گه‌لی كورد شه‌ره‌فی داهێنان‌و به‌گه‌وره‌ گرتن‌و به‌قه‌در ڕاگرتنی رۆژی مه‌ولودی پێغه‌مبه‌ری مه‌زنی هه‌یه‌، كه‌ به‌ڵگه‌ی وه‌فادار بوونی میلله‌تی كورده‌ بۆ پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی حه‌زره‌تی موحه‌ممه‌د(درودی خوای له‌سه‌ر بێت) به‌وه‌ی كورد ده‌یه‌وێ‌ له‌لایه‌ك دووباره‌ په‌روه‌رده‌ی نه‌وه‌ی نوێی كوردستان له‌سه‌ر بڕوا به‌ خوا‌و به‌ پێغه‌مبه‌رو په‌یامی ئاسمانی دووپات كاته‌وه‌، له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ دانانه‌وه‌ی بناغه‌ی كۆمه‌ڵگه‌‌و ژیارو دیاركردنی ماف‌و ئه‌ركی نیشتیمانی‌و ئیسلامی له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی زانستی‌و سه‌ربه‌ستی‌و لۆژیكی‌و ئه‌خلاقی بینا بكاته‌وه‌، كه‌ ئه‌مه‌ هه‌میشه‌ هێڵی به‌ زیندوو هێشتنه‌وه‌ی نێوان كورد‌و ئیسلام پته‌وتر ده‌كات‌و تاكی كوردیش به‌ شێوازێكی مكوم‌و پته‌و له‌به‌رده‌م گه‌لانی هاو دین‌و هاو ژین پێناسه‌ ده‌كاته‌وه‌.

مه‌ولود‌و وانه‌یه‌ك

بۆ ئه‌مرۆی واقعی ئێمه‌‌و ئه‌زمونی كوردستان بیره‌وه‌ری ئه‌و یاده‌ شكۆداره‌ مه‌زن‌و مێژووییه‌، مانایه‌كی گه‌وره‌ ده‌به‌خشێت، به‌وه‌ی به‌ جیهانی ده‌سه‌لمێنێ‌ كه‌ ئه‌گه‌ر كورد ده‌سته‌ڵاتی هه‌بێت‌و سه‌ربه‌خۆی خۆی مسۆگه‌ر بێت‌و ژێر ده‌سته‌ی سته‌مكاران نه‌بێ‌، ئه‌وا له‌هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ك زیاتر به‌ ڕێكی‌و به‌ پاكی پابه‌ندی ئیسلامه‌‌و زیاتریش خۆشه‌ویستی‌و دڵسۆزی بۆ ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ پایه‌ به‌رزه‌ دووپات ده‌كاته‌وه‌‌و به‌ ئاكارو ڕه‌فتاری جوانه‌وه‌ ساڵانه‌ به‌ فه‌خرو شانازییه‌وه‌ ئه‌م یاده‌ پیرۆزتر ڕاده‌گرێ‌، له‌هه‌مان كاتیش پێداگیری له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كات، كه‌ حه‌زره‌تی پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ر بێت) تاكه‌ مرۆڤ‌و نێردراوی خوایه‌ كه‌ ژیان‌و ڕێبازو پله‌‌و پایه‌ی هه‌ر له‌مناڵی هه‌تا لاوێتی‌و هه‌تا ڕابه‌ری گه‌وره‌ترین وه‌رچه‌رخانی مێژوویی به‌ چاكی‌و پاكی پارێزراو بێت‌و له‌به‌ر چاوی هه‌موو لایه‌ك بێت.

سه‌رچاوه‌كان
1_ الرحيق المختوم: الشيخ صفي الرحمن المباركفوري.
2_ الرسول(صلي الله عليه وسلم): سعيد حوي، الطبعة السابعة. 2005م.
3_ السيرة النبوية: أبو الحسن علي الحسني الندوي، الطبعة الثانية عشرة، 1999م.
4_ فقه السيرة: الدكتور محمد سعيد رمضان البوطي، الطبعة السابعة، بغداد.


ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ ژماره‌ (78)ی گۆڤاری په‌یامی زانایان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.