یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی "حاجی سەنیە" لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: رێژەی زەکاتی پارەو سەرفیترەو فیدیەو زێڕو زیو دیاری دەکات    *****    *****   لە ژێر چاودێری یەکێتی زانایان سیمپۆزیۆمێک بەناونیشانی (نەزۆکی و پاراستنی شیرازەی خێزان) بەرێوە دەچێت    *****    *****   یەکێتی زانایان بە بۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان یەیامێک بڵاودەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان لە پێشوازی مانگی پیرۆزی رەمەزان و تاوتوێکردنی چەند پرسێکی هاوچەرخ و پەیوەندیدار تاوتوێ دەکات    *****    *****   کێشەی قوتابیانی خوێندنی ئیسلامی چارەسەر کراو بڕیاری پێویست دەرچوو    *****    *****   ساڵیادی رادیۆی (دەنگی زانایان) لەهەموو لایەک پیرۆز بێت    *****    *****   مامۆستا مەلا حمدامین بەرگرکەیی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە سەر رەوشی کوردانی رۆژئاڤا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی ئەنجام دەدات    *****    *****   دیداری سەرۆکی یەکێتی زانایان و شێخ مورشید خەزنەوی و تاوتوێکردنی رەوشی کوردانی سوریاو هەڵوێستی زانایان    *****    *****   یەکێتی زانایان پێشوازی لە کۆمەڵێک مامۆستاو قوتابی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکانی زانکۆی سەلاحەددین دەکات   
مەلا عبدالله شێرکاوەیی
به‌رواری دابه‌زاندن: 22/04/2021 : 21:33:18
قه‌باره‌ی فۆنت
راگەیاندن لەنێوان بەرداشی دوێنێ و فەیسەوانی ئەمڕو!

وێڕای ئەوەی راگەیاندن لە ئیسلامدا پێگەو گرنگی خۆی هەیە، لەهەمان کات بنەماو رێسای تایبەت و پەیام و ئامانجی هەمەلایەنەی لە چوارچێوەی خزمەتکردنی مرۆڤ و کۆمەڵگەو بەرژەوەندی نێوانیان دیار کردووە.

بەدرێژایی مێژووی مرۆڤایەتی و شارستانیەت راگەیاندن رۆڵ و ئامادەیی و کاریگەری خۆی هەبووە، بەڵام بە شێوازو ئالیەت و تەکنیک و ئاست و  جەمسەری جۆراوجۆرو جیاواز.

لە ئێستادا راگەیاندن لەڕووی تەکنیک و بەهۆی تەکنەلۆژیاوه لە ئەوجی پێشکەوتن دایەو خەریکە هەژموون و داینەمۆی راگەیاندن لەم چەرخدا لەدەستەڵاتی چوارەمەوە بەرەو یەکەم و دووەم دێت! تا ئەوەی میدیای بینراوو و ئەلیکترۆنی جێگەی رۆژنامەگەری خوێندراو بیستراوی گرتۆتەوەو بەجۆرێک لە جۆرەکانیش پێناسەی رۆژنامەنووسی لێڵ و ئاڵۆز کردووەو فەزاکەی زۆر جار کردۆتە فەوزاو سەر ئێشە، بەهۆی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و نەبوونی سانسۆڕ، زۆربەی خەڵک خۆی لێ بۆتە رۆژنامەنووس و پسپۆڕو سیاسەتوان و رەخنەگر!

بەڵام لە ڕووی ناوک و ناوەڕۆک و بابەتیەوە نەک نەگەیشتۆتە ئەو ئاستە، بگرە زیاتر نمایش و رووکەش و بێ پلانی و ئامانجی پێوە دیارەو لە نێو قەیرانی وابەستەیی و بێ تفاقی و گریمانەی کێبڕکێی بردنەوەو زاڵبوون تووشی شڵەژانێکی گەورە هاتووە، زۆرێک دەزگای ئیعلامی گەمەیە لەسەر روداوە سادەکانی رۆژ نەک ئاراستەکردنی کۆمەڵگە بۆ ئەو ئامانجە گەورانەی نەتەوە بۆی تێدەکۆشێ.

راگەیاندنی کوردی لەهەردوو باڵی ئورگانی و لایەنداری دەرنەچووە، دەزگایەکی ئیعلامی نەتەوەیی و نیشتمانی و گشتیت دەست ناکەوێ، کە رەنگدانەوەی هەموو دەنگ و رەنگە جیاوازەکان و خاوەن پرۆژەی ستراتیژی گەل و وڵات بێت، ئەوەی هەیە زیاتر زمانحاڵی و هەواڵی و سیاسی و کەرەستەی رۆژن..!!

ئێستا لەناو ئەو جەنجاڵیەی هەیە، کۆی پرۆسەی راگەیاندن پێویستی بەخۆداچوونەوەیەکی ریشەیی و هەمەلایەنەو گشتی لەسەر بنەمای کاراترکردنی یاسا پەیوەستەکان و بەهێزکردنی پێوەرو ئەزموونی پیشەیی و پاراستنی ئیتیکی رۆژنامەوانی و بەنیشتمانیکردنی میدیاو قورتابوون لە ململانێ...هتد هەیە. باشترین بژاردەو هەنگاو بۆ سازکردنی ئەو زەمینەیە، ئەکتیڤکردنی یاساو دیارکردنی پێناسەو دامەزراندنی دەزگایەکی باڵای پیشەیی نیشتمانی تایبەت بە راگەیاندنە.

لە ساڵیادی رۆژی رۆنامەگەری کوردی دەستخۆشیم بۆ هەموو ئەوانەی لە مەجالی راگەیاندن کارو هەنگاوی باش و بەسوود بۆ خەڵک و خاک بڵاو دەکەنەوەو دەیانەوێ بە روئیاو پرۆژەی بونیاتنەر خزمەتی کوردستان بکەن.