یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   شاندێکی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەشداری هەشتەمین دیداری زانایان لە شاری دیاربەکر دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە نەجەف بەشداری کۆنگرەی (ئازادی بیروڕاو پێکەوەژیانی هاوبەش) دەکات    *****    *****   بە بەشداری سەرۆکی یەکێتی زانایان و بە بۆنەی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام (1445) نەمام چێندرا    *****    *****   چەندین نووسراو و پەرتووكی بە نرخ لە كتێبخانەی زانایەكی ئایینیی سۆران پارێزراون    *****    *****   یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان به‌ بۆنه‌ی مانگی مەولودو له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ر بێت) بەیاننامەیەک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   دهۆك: ئێكەتیا زانایان داخازا نەهێلانا دیاردا چێكرنا زادی دكەت د مەراسیمێن تازیادا    *****    *****   ئامێدی: شاندەکێ لقێ ئێکەتیا زانایێن ئاینێ ئیسلامێ سەرەدانا رێڤەبەریا هاتوچویا قەزا ئامێدیێ کر    *****    *****   ئامێدی: بەرپرسێ لقێ زانایان پشكداری د مەراسیمەكا ب داوای هاتنا خولەكا زانستێن قورئانا پیرۆزدا كر    *****    *****   كۆیە: شاندێكی باڵای زانایانی لق بەشداری لە ڕێوڕەسمی كردنەوەی مزگەوتێكدا دەكات    *****    *****   پەیامى پیرۆزبایى پارێزگارى هەولێر، بۆ ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێم پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی یەکێتی زانایان دەکات   
مەلا عبدالله شێرکاوەیی
به‌رواری دابه‌زاندن: 03/06/2019 : 18:14:21
قه‌باره‌ی فۆنت
ئەوقافی راپەڕین تکایە هەڵوێستتان!؟

لە ماوەی رابردوو لەیەكێ لە مزگەتەکانی شاری رانیە، وتاربێژێک لە وتارەکەی بێ رەچاوکردنی پرنسیپە گشتیەکانی وتارو پێگەی ئیجتیهادو رێزگرتن لە فەتوای ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێم، هێڕشی توندو تەکفیر ئامێزو پڕ تەحەدی دەکاتە سەر زانایان، لەبارەی نادروستی دانی پارە لەجیاتی خواردن بۆ سەرفترە.
ئەو بابەتە دەمێکە گەورە زانایان قسەیان لێ کردووەو لە هەرێمیش ئەنجومەنی باڵای فەتوا روونی کردۆتەوە، کە هەردووکی (خواردن و پارە) دروستەو بەڵگەی زۆریشی لەو بارەوە خستۆتە ڕوو، کێشە ئەوە نیە خودی بابەتەکە راجیایی زانایانی لەسەرە، بەڵکو کێشە کەم تفاقی و ئوسلوبی ئەو وتاربێژەیە دەرهەق بە زانایانی ئیسلام، ئاخر کەسێک لە ئەزمونی سەرەتایی دابێت و هیچ ناونیشانێکی فەرمی نەبێ و خۆی بکاتە موفتی و زانایان تەکفیر بکات و پشێوی لەناو خەڵک دروست بکات، لە حاڵێکدا نە مینبەر جێی فەتوا دانە، نە بیری تەکفیرکردن وەها سادەو ئاسانە، نە ئەویش ئەهلی فەتوایە تا پێی وابێ حەسمی بابەتە خیلافیەکان دەکا، ئەو جۆرە حاڵەت و تێگەیشتن و ئاراستەو گوتارە تەسک و رووکەشە وێڕای ئەوەی درزو ترازان و دڵەڕاوکێ دروست دەکا، لەهەمان کات هیچ خزمەتێک ناگەیەنێ، بۆیە بەهیچ شێوەیەک رەوا نیە ئەوقافی سنوورەکەو وەزارەت لێی بێ دەنگ و بێ هەڵوێست بن!؟
ئەمە لە کاتیکدا ئەوقافی راپەڕین لە ئاگاداریەکی بۆ مامۆستایانی ئایینی سنووری خۆی دەڵێ: (داواتان لێدەكەین كە خۆتان و خەڵكیش بەدور بگرن لە هەر بابەتێكی فراوانی خیلافی فیقهی كە سەر بكێشێت بۆ ئاڵۆزی دەرونی هاوشاریانی دەڤەرەكە) ئەم سنوورە شکا.
هەردوو لقی قەڵادزێ و رانیەی یەکێتی زانایان لە دڵسۆزی سنوورەکە و رێگری لەدروستبوونی دڵەڕاوكێ و پشێوی و فەتوای رەمەکی، روونکردنەوەیەکی هاوبەشیان بڵاو کردەوەو تیایدا ئەوانیش داوا دەکەن سنوورێک بۆ دۆخەکە دابنرێ.
بەراستی کە گوێ لە وتاری لەو شێوە رادەگری، هەست دەکەی هێشتا بیری توندڕەوی و تەکفیر لە کوردستان هەڕەشەیەو بەو شێوەش بڕوات مەترسی زیاتر دروست دەکات و کاردانەوەکانیش باش ناکەون!
ئەو وتاربێژە لە وتارەکەی دەڵێ: گوێ مەدە بە فلان و فیسار کە دەڵێ بە پارە دەبێ بە پارە نابێ و بەهیچ شێوەیەک دروست نیە هەزار زاناش وا بڵێ.
هەروەها دەڵێ: والله وبالله وتالله بە پارە لەسەرت لاناچێ، خوا تەوفیقی داوم ئەگەر دڵنیا نەبم سوێند ناخۆم.
دەڵێ: شێخمان (شێخ ئەلبانی) دەڵێ ئەوەی دەڵێ بە پارە دروستە تۆمەتی بۆ خواو پێغەمبەر هەڵبەستووە.
دەڵێ: ئەوەی بڵێ بە پارە دروستە کوفرەو کوفری کردووە!
دەڵێ: ئیللا بە خواردن دەبێ غەیری ئەوە نابێ و پارەش بدەیت دەبێ دووبارەی کەیتەوە.
بەو شرۆڤەیە بیت دەبێ زۆربەی زۆری زانایانی کوردستان نەک دڵسۆزو دیندار نین بگرە کافریشن!

بۆیە من داوا لە لایەنی پەیوەندار بەتایبەتی ئەوقافی سنوورەکە (بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی راپەرین)دەکەم هەرچی زووە هەڵوەستەیەک بکەن و بەدواداچوون و لێ پرسینەوەو رێکاری پێویست ئەنجام بدەن. ئەگەریش بێ دەنگی و رازی بوون بە دۆخەکە هەڵدەبژێن؟ یان ئەو شێوازە گوتارەتان قەبوڵەو گوێ بە هەست و هەڵوێستی زانایانی بەڕێزی دەڤەری راپەڕین نادەن؟ راشکاوانە هەڵوێست و رونکردنەوەیەک لەو بارەوە راگەیێنن!