یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا شێخ مەلا ياسين شێخ فەرخ کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان؛ کارەکانی خولی چل وپێنجەمین شرۆڤەی نامەی عەممان لە شانشینی ئوردەن بەرێوە دەچێت    *****    *****   یەکێتی زانایان لە گەڵ دەسپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن پەیامێک ئاراستەی لایەنە سیاسیەکان و هاوڵاتیان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عيسا کەونەگوندی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە شاندێکی کریستیانەکانی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری دەکات    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی پەنجا و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   پەیامی سەرۆکی حکومەت لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی هەرێم بە بۆنەی 54 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایان    *****    *****   ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەرز راگیرا    *****    *****   یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌ بۆنه‌ی 54 ساڵه‌ی دامه‌زراندنیه‌وه‌ پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا طيب أحمد کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
مەلا عبدالله شێرکاوەیی
به‌رواری دابه‌زاندن: 02/11/2011 : 14:52:28
قه‌باره‌ی فۆنت
چۆنیه‌تی قوربانی كردن
1_ پێناسه‌‌و به‌ڵگه‌:

قوربانی: به‌‌و ئاژه‌ڵه‌ ده‌گوترێ‌, كه‌ له‌ جه‌ژنی قورباندا به‌نیه‌تی خێر‌و، خواپه‌رستی سه‌ر ده‌بڕدرێ‌.
له‌ڕووی حوكمیشه‌‌وه‌ قوربانی كردن سوننه‌تێكی گه‌‌وره‌یه‌ (مؤكده ‌)‌و، هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێ‌ ئه‌نجامی بدات, حاجی بێ‌ یان نا, به‌ڵام قوربانی بۆ مردوو ناكرێ‌, ته‌نها ئه‌گه‌ر ‌وه‌سیه‌تی كرد بوو, ئه‌‌وه‌ بۆی در‌وسته‌.
خوای گه‌‌وره‌ش له‌ قوڕئانی پیرۆزدا، له‌باره‌ی قوربانیه‌‌وه‌ به‌ پێغه‌مبه‌ر(د.خ) ده‌فه‌رمووێ‌: (فَصَلِّ لِرَبِّكَ ؤانْحَرْ) , واته‌: نوێژی جه‌ژن بۆ خوای خۆت بكه‌‌و، قوربانی سه‌ر ببڕه‌.


هه‌ر‌وه‌ها پێغه‌مبه‌ر(د.خ) قوربانی كرد‌و‌وه‌, هه‌ر‌وه‌ك له‌‌و فه‌رمووده‌ هاتووه‌: (ضَحَّي النبي (د.خ) بِكَبْشَيْنِ أَمْلَحَيْنِ فَرَأَيْتُهُ ؤاضِعًا قَدَمَهُ علي صِفَاحِهِمَا يُسَمِّي ؤيُكَبِّرُ فَذَبَحَهُمَا بيده) , واته‌: پێغه‌مبه‌ر(د.خ) قوربانی كرد به‌ دوو به‌رانی سپیپاتی شاخدار, به‌ ده‌ستی خۆی سه‌ری بڕین‌و گوتی:( بِسْمِ الله والله أَكبَر) پێی خۆی دانایه‌ سه‌ر ته‌نیشتی ڕاسته‌ی ئه‌ستۆی به‌رانه‌كان.
كۆ ده‌نگی زانایانیش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن, كه‌ قوربانی كردن سوننه‌تی كیفایه‌یه‌, واته‌ ئه‌گه‌ر ئه‌ندامێك له‌نا‌و خێزاندا بیكات, ئه‌‌وه‌ سوننه‌تی قوربانیه‌كه‌ بۆ گشتیان دێته‌ جێ‌‌و، خێره‌كه‌ش بۆ ئه‌‌و كه‌سه‌یه‌, كه‌ ئه‌نجامی دا‌وه‌.


ئه‌‌و ئاژه‌ڵانه‌ی بۆ قوربانی ده‌شێن بریتین له‌( ووشتر, مانگا, مه‌ڕ, بزن ), مه‌رجی ووشتریش ئه‌‌وه‌یه‌ پێنج ساڵی ته‌‌وا‌و كردبێ‌, به‌ڵام مانگا‌و گا‌و بزن، پێویسته‌ لانی كه‌م دوو ساڵیان ته‌‌وا‌و كردبێ‌‌و، چووبنه‌ ساڵی سێیه‌مه‌‌وه‌, هه‌ر‌وه‌ها مه‌ڕیش ده‌بێ‌ ساڵێكی ته‌‌وا‌و كردبێ‌, ووشتر‌و گا‌و مانگا، ده‌كرێ‌ حه‌‌وت كه‌س تێدا به‌ژدار بن، هه‌ر‌وه‌ك هاتووه‌: (عن جابر(رض): نَحَرْنَا مع رسول اللَّهِ (د.خ) عَامَ الْحُدَيْبِيَةِ الْبَدَنَةَ عن سَبْعَةٍ ؤالْبَقَرَةَ عن سَبْعَةٍ) , واته‌: له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر(د.خ) ووشترێكمان له‌جیاتی حه‌فت كه‌سان سه‌ر بڕی‌و، مانگایه‌كیشمان له‌جیاتی حه‌‌وت كه‌سان سه‌ر بڕی. به‌ڵام مه‌ڕو بزن له‌بری یه‌ك كه‌س به‌قوربانی ده‌چن.
2_ مه‌رجه‌كانی قوربانی

ئه‌‌و ئاژه‌ڵه‌ی, كه‌ ده‌كرێته‌ قوربانی، پێویسته‌ ڕه‌چا‌وی چه‌ند مه‌رجێكی تێدا بكرێت, بۆ ئه‌‌وه‌ی به‌ باشترین‌و جوانترین كرده‌‌وه‌، له‌ لای خوای گه‌‌وره‌ ‌وه‌ربگیرێ‌, ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌‌وه‌یه‌ كاری خێر‌و چاكه‌، به‌‌وپه‌ڕی چاكی‌و ڕێكیه‌‌وه‌ ئه‌نجام بدرێ, بۆیه‌ لیره‌دا ئه‌‌و مه‌رجانه‌ ده‌خه‌ینه‌ ڕوو, كه‌ پێویسته‌ له‌ قوربانیدا هه‌بن:


1_ ئاژه‌ڵێك بێ له‌‌و ئاژه‌ڵانه‌ی, كه‌ پێشتر نا‌ومان هێنان, چونكه‌ جگه‌ له‌‌و چوار ئاژه‌ڵه‌ هیچ ئاژه‌ڵ‌و گیانله‌به‌رێكی تر، به‌ قوربانی ناچێت.
2_ خودی قوربانیه‌كه‌ سه‌لامه‌ت بێ‌، له‌‌و عه‌یب‌و كه‌م‌و كوڕیانه‌ی كاریگه‌ری له‌ گۆشته‌كه‌ی ده‌كه‌ن له‌‌وانه‌ش:

أ_ نابێ‌ كۆره‌ بێت.
ب_ نابێ‌ نه‌خۆشیه‌كی دیاری هه‌بێ.
ج_ نابێ‌ قاچێكی له‌ ده‌ست دابێ‌ یان بشه‌لێ‌.
د_ نابێ‌ به‌هه‌ر هۆیه‌ك له‌ هۆیه‌كان مێشكی نه‌مابێ‌.
به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌مانه‌، ئه‌‌و فه‌رمووده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ره‌(د.خ), كه‌ ده‌فه‌رمووێ‌: ( أَرْبَعٌ لا يَجُزْنَ الْعَوْرَا‌وُ الْبَيِّنُ عَؤرُهَا ؤالْمَرِيضَةُ الْبَيِّنُ مَرَضُهَا ؤالْعَرْجَا‌وُ الْبَيِّنُ ضَلَعُهَا ؤالْكَسِيرَةُ الَّتِي لا تُنْقِي) , واته‌: چوار ئاژه‌ڵ بۆ قوربانیكردن ناشێن: ئه‌‌وه‌ی چا‌وی نه‌مابێ‌, یان نه‌خۆشه‌, یان ده‌شه‌لێ‌, یان مێشكی نه‌ما‌وه‌. سه‌ره‌ڕای ئه‌‌وانه‌ش نابێ‌ به‌شێكی جه‌سته‌ی لێ‌ كرابێته‌‌وه‌‌و، گۆشته‌كه‌ی كه‌م كرد بێته‌‌وه‌.


3_ پێویسته‌ ئاژه‌ڵی قوربانی ته‌مه‌نی پێویستی ته‌‌وا‌و كرد بێ‌, به‌‌و ئه‌ندازه‌ی له‌ پێشه‌‌وه‌ باسمان كرد.

4_ ده‌بێ‌ له‌ كاتی دیاریكرا‌ودا قوربانیه‌كه‌ بكرێ‌, كه‌ له‌ د‌وای نوێژی جه‌ژنه‌‌وه‌ ده‌ست پێده‌كا‌و، له‌گه‌ڵ خۆر ئاوابوونی ڕۆژی سێیه‌می (أیام التَشڕیق) كۆتایی پێ دێت, چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر(د.خ) ده‌فه‌رمووێ‌: ( إِنَّ أَوَّلَ ما نَبْدَأُ في يَوْمِنَا هذا أَنْ نُصَلِّيَ ثُمَّ نَرْجِعَ، فَنَنْحَرَ فَمَنْ فَعَلَ ذلك فَقَدْ أَصَابَ سُنَّتَنَا، ؤمَنْ نَحَرَ قبل الصَّلَاةِ فَإِنَّمَا هو لَحْمٌ قَدَّمَهُ لِأَهْلِهِ ليس من النُّسْكِ في شَيْ‌ءٍ) , واته‌: یه‌كه‌م شت له‌ ڕۆژی جه‌ژن نوێژ ده‌كه‌ین, ئینجا قوربانی ده‌كه‌ین, هه‌ر كه‌س ‌وا بكا، ئه‌‌وه‌ سوننه‌تی ئێمه‌ی كردووه‌, هه‌ر كه‌سێكیش پێش ئه‌‌و كاته‌ قوربانی بكا, ئه‌‌وه‌ گۆشتێكه‌ دا‌ویه‌تیه‌ خێزان‌و منداڵه‌كانی‌و به‌ قوربانی ناچێ‌.

5_ ده‌بێ‌ ئاژه‌ڵه‌كه‌ موڵكی خۆی بێت‌و، لانی كه‌م به‌شێكی قوربانیه‌كه‌ به‌سه‌ر هه‌ژاران دابه‌ش بكات.


3_ حیكمه‌ت‌و گه‌‌وره‌یی قوربانی كردن:

قوربانی كردن یه‌كێكه‌ له‌ در‌وشمه‌ خواپه‌رستیه‌كانی مرۆڤی موسڵمان‌و، هه‌ر كات ئه‌‌و كرده‌‌وه‌یه‌ش ئه‌نجام بدرێ‌, ئه‌‌وه‌ مانای خواپه‌رستی‌و، دینداری‌و، نزیك بوونه‌‌وه‌، له‌ خوا ده‌دات, هه‌ر ‌وه‌ك خوای په‌ر‌وه‌ردگار له‌ قوڕئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رمووێ‌: (ژَلِكَ ۆمَن یُعَڤِّمْ شَعَائِرَ اللَّهِ فَإِنَّهَا مِن تَقْۆی الْقُلُوبِ) , واته‌: ئا به‌‌و شێوه‌ هه‌ر كه‌سێك دروشمه‌ خواپه‌رستیه‌كان به‌رز رابگرێ‌, ئه‌‌وه‌ نیشانه‌‌و زاده‌ی هه‌بوونی ته‌قوایه‌ له‌ دڵه‌كاندا.


پێغه‌مبه‌ریش(د.خ) له‌باره‌ی قوربانیه‌‌وه‌ ده‌فه‌رمووێ‌: (ما عَمِلَ يَ‌دَمِيٌّ من عَمَلٍ يوم النَّحْرِ أَحَبَّ إلي اللَّهِ من إِهْرَاقِ الدَّمِ إِنَّهَا لَتَأْتِي يوم الْقِيَامَةِ بِقُرُونِهَا ؤأَشْعَارِهَا ؤأَظْلَافِهَا ؤأَنَّ الدَّمَ لَيَقَعُ من اللَّهِ بِمَكَانٍ قبل أَنْ يَقَعَ من الَارض) ، واته‌: له‌ جه‌ژنی قورباندا هیچ كرده‌وه‌یه‌كی ئاده‌میزاد، خۆشه‌ویستتر نیه‌ له‌ لای خوای گه‌وره‌، له‌ سه‌ربڕینی قوربانی، چونكه‌ له‌ رۆژی قیامه‌تدا قوربانیه‌كه‌ دێته‌ ته‌رازووی چاكه‌ به‌ قۆچه‌كانیه‌وه‌، به‌ مووه‌كانیه‌وه‌، به‌ سمه‌كانیه‌وه‌، وه‌ خوێنی قوربانی پێش ئه‌وه‌ی بڕژێته‌ سه‌ر زه‌وی له‌لای خوا شوێنی خۆی ده‌گرێت.

له‌وه‌دا بۆمان ڕوون بوویه‌وه‌، كه‌ قوربانی خێرێكی ئێجگار گه‌وره‌یه‌‌و، پاداشتی زۆریشی بۆ داندراوه‌، هه‌ر ئه‌و قوربانی كردنه‌شه‌ وا له‌ مرۆڤ ده‌كات، له‌ خوا نزیك بێته‌وه‌‌و، هێمنی‌و ئاسووده‌یی ده‌روونی پێ‌ ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.


حیكمه‌تیش له‌ ئه‌نجامدانی قوربانی گه‌لێك زۆره‌، به‌ڵام به‌ شێوه‌یه‌كی كورت له‌و چه‌ند خاڵه‌ ئاماژه‌یان پێ‌ ده‌ده‌ین:
1 خواپه‌رستی‌و زیكری خوایه‌، چونكه‌ قوربانی سوننه‌تێكی پڕ خێره‌، به‌وه‌ش مرۆڤ له‌ خوا نزیك ده‌بێته‌وه‌.

2_ ده‌ربڕینی سوپاسگوزاریه‌ بۆ خوا، له‌سه‌ر ئه‌و نیعمه‌تانه‌ی خوای گه‌وره‌ به‌ مرۆڤی به‌خشیوه‌، سه‌ره‌ڕای ته‌سخیركردنی شته‌كان بۆ به‌ر ده‌ستی مرۆڤ بۆ ئه‌وه‌ی ستایشی خوای له‌سه‌ر بكرێت، (كَذَلِكَ سَخَّرْنَاهَا لَكُمْ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ) .

3_ به‌شینه‌وه‌ی خێرو بێر به‌سه‌ر هه‌ژاران‌و، خۆشكردنی دڵی خه‌ڵكانی پێویست، (فَكُلُوا مِنْهَا ؤأَطْعِمُوا الْبَائِسَ الْفَقِيرَ) .

4_ به‌زیندوو هێشتنه‌وه‌ی سوننه‌تی باپیره‌ی گه‌وره‌ حه‌زره‌تی ئیبراهیمه‌، (سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت)، كه‌ ئه‌و په‌ڕی ئاماده‌یی خۆی بۆ خوا ده‌ربڕی، تا دواجار خوای گه‌وره‌ به‌رانێكی له‌ جیاتی سه‌ربڕینی ئیسماعیلی كوڕی بۆ نارد، كه‌ له‌و كاتیه‌وه‌ تا ئێستا‌و دوا رۆژیش، ئه‌و سوننه‌ته‌ گه‌وره‌یی‌و پیرۆزی خۆی هه‌ر ماوه‌‌و هه‌ر ده‌مێنێ‌.