یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایان لە کۆبوونەوەی فراوانی ئاسایی خۆیدا چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   شارەزوور: شاندێكی باڵای لق بەشداری لە رێوڕەسمی كردنەوەی ئینستیوتی ژیاردەكات    *****    *****   لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی مامۆستا مه‌لا حه‌سه‌ن هه‌ركی ده‌كات    *****    *****   سێرگی لاڤرۆڤ: ئیسلام لە رووسیا له گەشه‌سه‌ندێكی نموونه‌یی دایه‌    *****    *****   لقی دهۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی یەکی پارتی دەکات و سیمینارێک بۆ زانایان رێک دەخات    *****    *****   شاندێکی لقی شارەزووری یەکێتی زانایان بەشداری مەراسیمی ئاشتەواییەک دەکات    *****    *****   لقی گەرمانی یەکێتی زانایان لەهەواڵی تەندروستی مامۆستایانی ئایینی سنوورەکە دەپرسێت    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان بەشداری کۆبوونەوەیەکی شاندی پەرلەمانی عیراق دەکات    *****    *****   لقی کۆیەی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی نوسینگەی پاسپۆرتی کۆیە دەکات    *****    *****   لقی شقلاوەی یەکیتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی و ناوچەی پارتی لە قەزای شەقلاوە بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان سیمیناری هەفتانەی خۆی بەرێوە دەبات    *****    *****   لقی دهۆکی یەکێتی زانایان سیمینارەک بۆ زانایانی ئایینی سنووری خۆی ساز دەکات   
مەلا عبدالله شێرکاوەیی
به‌رواری دابه‌زاندن: 21/07/2019 : 10:27:31
قه‌باره‌ی فۆنت
مامۆستا مەلا عبدالرحمن ماستاوەیی نمونەی مودەریسێکی دیار

مامۆستا مەلا عبدالرحمن ماستاوەیی یەکێک بوو لەو کەسایەتی و مامۆستاو زاناوو پیاوە هەڵکەوتووانەی کوردستان، کە بەردەوام بە هەستێکی دیندارانەو دڵسۆزانە لەخزمەت کۆڕی زانست و زانیاری و حوجرەو خزمەتکردنی مزگەوت و زانستە شەرعیەکان دابوو.

زۆربەی کاتەکانی بە تاعەت و عیبادەت و زیکرو شەو نويژو لەبەر کردنی قورئان دەبردە سەر، هەمیشە زمان بەزیکرو بەدەستونوێژ بوو، کە لەخزمەتی دادەنیشتی هەستت دەکرد لەرووی رۆحیەوە ئارامت دەکاتەوەو بەرەو باس و خواسی دینداریت دەبات، حەزی لەوە بوو بەردەوام لەناو مزگەوت بێت و بچی و خۆی بخاتە کەشێکی ئیمانی و یادی خواو دەورەکردنەوەی قورئانی پیرۆزەوە.

مەیلی دونیای کەم بوو، حەزی لە خۆسەرقاڵ کردن بە شتە لاوەکی و سیاسەت و مەجلیسی کات بەسەربردن نەبوو، تەنانەت لە تاعەتکردنیش زیاتر حەزی لەوە بوو تەنیا بیت.

ئەوەی زۆر جێی سەرەنج و باسە ئەو هەست و تواناو سەلیقە جوانەی مامۆستا بوو لە سەر تەدریس و وتنەوەی وانەی زانستە شەرعیەکان، کە بەزۆری وابووە فەقێ و قوتابی هەبوونە و لەو بوراەشدا جێدەستی مامۆستا دیارە بووە، کە چەندین قوتابی لەوانەی لای بەرێزیان خوێندویەتی بڕوانامەی مەلایەتی وەرگرتووە و بەشێکی زۆریان ئێستا لە مزگەوتەکانی کوردستان خزمەت دەکەن.

مامۆستا هەر بەوەش نەدەوەستا بەڵکو بەردەوام لەناو مزگەوت دەرسی سەرەتایی و جوزئی عەممەو قورئانی فێری مندالان کردووە، جارێک لێم پرسی مامۆستای بەرێز بۆ ئەو مندالانە بە یەکێکی تر ناسپێری، هەم زۆرن و هەمیش کاتی جەنابت دەگرن؟ لەولامدا پێکەنی و گوتی ئەگەر ئێمە ئەوانە فێر نەکەین لەکوێ فێری شت دەبن.

بەراستی ئەو کات زیاتر سەرسام بووم بە کەسێتی مامۆستا، کە چەندە پەرۆشە بۆ خزمەتی ئیسلام و قورئان و پێگەیاندنی کەسانی دیکە، لەهەمان کات چاوەڕێی سوپاس و پاداشت نەبوو بێ موقابیل ئەو خزمەتە گەورەی پێشکەش دەکردو زۆریش جددی بوو لە دروستکردن و تەشجیعکردن و پێگەیاندنی فەقێیان، بەشێکی کتێبە مەنهەجیەکانی وەک کارئاسانی بۆ تێگەیشتن کردبووە پرسیارو وەلام، لەوانە گەلەمبوی و ئیستیعارەو بەشێکی موختەسەرو جەمعولجەوامیع.

ماوەی سێ ساڵ و نیو لەمزگەوتی ئەبوبەکری سەدیق لەشارێ هەولێر لەخزمەتی بووم نەمبیست رۆژێک بڵێ ئەمڕۆ پێم ناکرێ و مەجالم یان تاقەتم نیە مەهێ بۆ دەرس، زۆربەی کاتەکان کە دەچوومە خزمەتی ئەو شوێنی دەرسەکەشی کردبوەوەو لەچاوەڕوانی مندا بوو، تەنانەت لە هاوینان بەو گەرمایەو دوای نیوەرۆ جاری وابووە کارەباش نەبوو ماوەی یەک تا دوو سەعات دەرسمان دەخوێندو هەموو گیانی دەبووە ئارەقە، کەچی لەپڕ دەیگوت: ها ئەوە گەرمایتت هیچ نیە با بەردەوام بین!

ئاواتی ئەو پیاوە تەدریس و خزمەتی عیلم و وانە وتنەوە بوو، هەموو ژیانیشی لەو رێیە خەرج کردو کاریگەری گەروەی هەبوو لەو بوارە، ئەو نمونەی ئەو مامۆستاو زانا بەرێزانە بوو، کە تەمەنی خوێندنیان لە وەرگرتن بردە سەرو تەمەنی دوای مۆڵەتی خوێندنیش لە تەدریس و گەیاندنی ئەو زانستە بەوانی دیکەوە.

بۆیە مامۆستا شانازیەکی گەورەی تۆمار کردوو بڕواناکەم قەت لە زیهی ئەوانە لەیاد بکرێت، کە لەخزمەتی خوێندوویانەو لە ئامۆژگاری و قسە بە بەرەکەتەکانی بەهرەمەند بوون.

خوای گەورە هەموو کارە چاکەکانی لێ قەبوڵ بفەرموێ و جێگەی فیردەوسی ئەعلا بێت، رۆحە پاکەکەی بە ئیزنی خوا لەگەڵ پێغەمبەران و ساڵحان و شەهیدان و راستگۆیان دایە.. وحسن أولئک رفیقا..