یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایان سیمینارێکی تایبەت بەناونیشانی پێگەی ژینگەو پێویستی ژینگەپارێزی لە دیدی ئیسلامدا ساز دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله سەرگەتی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە قەزای شەقڵاوە بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا رێدیر مجید مزوری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان: "داواکارین بارسووکی و کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت"    *****    *****   كتێبخانه‌ی زانای ئایينی سەرۆکی لیژنەی فەتوا (مامۆستا عومه‌ری جه‌له‌ولا) پێشكه‌شی زانكۆ کرا    *****    *****   ئەنجومەنی باڵأی فەتوا: حوكمی ئه‌نجام نه‌دانی نوێژی هه‌ینی له‌ كاتی گه‌شت و سه‌یراندا روون دەکاتەوە    *****    *****   ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای فەتوا بە نوێنەری یەکێتی زانایان بەشداری دوازدەهەمین کۆنگرەی تەسەوفی جیهانی لە تورکیا دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سیمینارێک بەناونیشانی (ئازادی بیرو ڕاو پرسی هەڵگەڕانەوە لە دین) ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سمینارێک بەناونیشانی (بنەماکانی پێکەوەژیان لە شەریعەتی ئیسلامدا) پێشکەش دەکات    *****    *****   بە بۆنەی بە پارێزگا بوونی شاری هەڵەبجە یەکێتی زانایان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاوەری شاندێک؛ لقی سۆرانی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوەو دیدارێک لەگەڵ ستافی لق ساز دەکات   
مەلا عبدالله شێرکاوەیی
به‌رواری دابه‌زاندن: 26/12/2020 : 21:25:18
قه‌باره‌ی فۆنت
زانایان خەمخۆری ئێوەن بەهەڵە لێکی مەدەنەوە..!

زانایان خەمخۆری ئێوەن بەهەڵە لێکی مەدەنەوە..!

بابەتی (سلێمان هەڵشۆیی) بە نمونە

....

هێندەی من ئاگادار بووم ماوەی ساڵێکە زانایانی ئایینی دەڤەری رانیەو قەڵادزێ و پشدەر لەرێی وتارو ئامۆژگاری و دڵسۆزیان بۆ هاوڵاتیان و سنوورەکە هاوار دەکەن تکایە واز لەو جۆرە معامەلانە بێنن، کە حەرامن و ریبایان تیدایەو پێچەوانەی شەریعەتی ئیسلامن، چونکە وێڕای گوناهباری و شکاندنی فەرمانی خوا، کێشەی زۆری ئابووری و کۆمەڵایەتی لێ دەکەوێتەوە! کەچی خەڵکانێک ئەمەیان بەهەند وەرنەگرت و کەوتنە داوی ریباو مامەڵەی نادروست و سەرەنجام ئەوەی لێ دەرچوو کە بینیمان.

زانایانی ئایینی بەوەش نەوەستان، بەڵکو بەدیاری کراوی لە مانگی ئابی ئەمساڵ هەردوو لێژنەی فەتوای لقی رانیەو قەڵادزێی یەکێتی زانایان نوسراویان ئاراستەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا کرد، سەبارەت بە شێوازو مەترسی و لێکەوتەکانی ئەو جۆرە بازرگانی و مامەڵەیە لەسنوورەکە، تا فەتوایەکی سەرتاسەری دەر بکەن، سا بەشکو خەڵک بێدار بێتەوەو شنەی ترس و ئیمانی بکەوێتەوە دەروونیان و دوورکەونەوە لەو دۆخە تەماعکاری و پڕ مەترسیەی خەریکە هەرەس بەئابووری بەشێکی خەڵکی دێنێ..!!

دواجار ئەنجومەنی باڵای فەتوا - لە سەرەتای مانگی ئەیلول- فەتوایەکی تایبەت و بەڵگەداری دەرکردو روونی کردەوە، کە ئەو جۆرە مامەڵەکردنە دروست نیەو سەردەکێشێ بۆ تاوان و ئاریشەو لێپێچینەوەی قیامەتی، هاوکات لەدوا پەڕەگرافی فەتواکەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا هاتووە: 'داوامان له‌ خه‌ڵكی موسوڵمان ئەوەیه‌ كه‌ خۆیان لەو جۆره‌ مامەڵانه‌ بپارێزن و پاره حەڵاڵەكانیان تێكەڵ به‌ حەرام و مامەڵەی نادروست و گوماناوی نەكەن'.

کەچی خەڵک هەر گوێی نەگرت و لەبەر حەزو قازانجی ماددی و دونیایی بەری چاویان جگە لە دینار هچیتری نەدیت، تا سەرەنجام رەنجی شەونخونی و ماندووبوون و کارو کەسابەتی چەند ساڵەی خۆیان بەرێگایەکی ناشەرعی لە کیس دا... !!

بۆیە لەو سەردەمە ئاڵوزو پڕ لە جەنجاڵی و ماددیگەراو بەرژەوەندخوازو فەزا پڕ لە کێشمە کێشی ململانێ و حەزی دونیایی و کەسانی نابەرپرس، زیاتر پێویستمان بە بەها جوانەکانی ئیسلامە، لەپێناو سەلامەت سەرو ماڵ و بەرژەوەندی گشتی و بەرپرسیارێتی دونیایی و قیامەتی..

مامۆستایانی ئایینی کە هەمیشە دەیانەوێ ئاراستەی کۆمەڵگە بەرەو پرنسیپە ئایینی و بەها باڵاکان بەرن مانای وانیە ژیانی ئێوە تەسک دەکەنەوە، یان بەرژەوەندی ئێوەیان ناوێ، بەڵکو ئەوان لە خەمی ئێوە دان و حەز بە زیان و زەرەری کەس ناکەن..