یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سنوری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بەسەر دەکاتەوەو سیمینارێک لەزانکۆی زاخۆ پێشکەش دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن عبدالله پێنجوێنی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر به‌ر له‌وه‌ی ئه‌ركێكی ئایینی بێت بووه‌ته‌ ئه‌ركێكی مرۆڤایه‌تی    *****    *****   لقی شارەزووری یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات    *****    *****   لقی شەقڵاوەی یەکێتی زانایان دیداری زانستی هەفتانەی زانایانی ئایینی ئەنجام دەدات    *****    *****   لقی هەولێری یەکێتی زانایان بەشداری کردنەوەی مزگەوتی مەلا ساڵح کۆزەپانکەی لەشاری ھەولێر    *****    *****   شاندێکی لقی کۆیەی یەکێتی زانایان بەشداری کردنەوەی مزگەوتێک دەکات    *****    *****   شاندێکی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان سەردانی بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی ئاکرێ دەکات    *****    *****   لقی زاخۆی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوەو چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان بەشداری هەڵمەتێکی خوێن بەخشین دەکات    *****    *****   لقی شێخانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان دانیشتنی هەفتانەی خۆی سازدەکات   
د. جەعفەر گوانی
به‌رواری دابه‌زاندن: 18/08/2014 : 16:57:15
قه‌باره‌ی فۆنت
چۆن دەستتان گرت ئه‌م ئایینه‌مان ناشیرین بكه‌ن

به‌ دستدرێژیكردنه‌ سه‌ر موسڵمان‌و كریستیان‌و ئێزدی‌و پێكهاته‌كانی دیكه‌ ته‌نها زیانتان له‌ مرۆڤ نه‌دا، به‌ڵكو زیانتان له‌ په‌یامی ئیسلامیش دا.

برایه‌كی به‌ڕێز كه‌ له‌ وڵاتێكی ئه‌سكه‌نده‌نافیا داده‌نیشێت ده‌ڵێت: له‌ قوتابخانه‌ زۆر باسی ئیسلاممان ده‌كرد، چه‌ند كه‌سێك هاتبوونه‌ سه‌ر موسڵمان بوون به‌ بڕوا‌و یه‌قینه‌وه‌، یه‌كێكیان ئێزیدی بوو. ئه‌و رۆژه‌ پێمگووت: دوا بڕیارت چییه‌؟

گووتی: موسڵمان نابم. منیش

گووتم: ئه‌ی دوا رۆژت؟

گووتی: له‌سه‌ر پردی سیرات به‌ر له‌وه‌ی فریشته‌ فڕێم بده‌ن خۆم فڕێ‌ ده‌ده‌م، چوونه‌ ناو دۆزه‌خم به‌لاوه‌ باشتره‌ له‌ هاتنه‌ ناو ئیسلامێكی پڕ له‌ كوشتن‌و سه‌ربڕین‌و برسیكردن‌و ده‌ستدرێژیكردنه‌ سه‌ر نامووسی خه‌ڵك.

به‌ ئاسانی ده‌توانین ئیسلام‌و ئه‌م كرده‌وانه‌ لێك جیا بكه‌ینه‌وه‌، به‌ڵام چه‌ند كه‌سی وا له‌ ده‌ست ده‌چێت تا ئه‌م روونكردنه‌وانه‌ به‌ شێوه‌ی زانستی ده‌خرێنه‌ روو. لەوەش زیاتر کەسانێك هەبن راستەوخۆ یان ناراستەوخۆ دیفاع لەوانە بکات.

بۆیه‌ سه‌رباری مرۆڤ، ئه‌وانه‌ ئیسلامیشیان تیرۆر كرد.