یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   لقی شەقلاوەی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان خولێکی زمان دەکاتەوە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان سمیناری هەفتانەی خۆی ساز دەکات    *****    *****   بەرپرسی لقی هەولێری یەکێتی زانایان بەشداری کردنەوەی دوو مزگەوت لە قەزای خەبات دەکات    *****    *****   گەورە زاناو کەسایەتی دیاری عیراق دکتۆر شێخ عبدالرزاق ئەلسەعدی سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: وەفاتی زانای ناوداری کوردستانی رۆژهەڵات (مامۆستا مەلا سەید نورەدین واژی) کەلێنێکی گەورەیە بۆ هەموو زانایان    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله  مصطفى حەمە کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان و دانانی ئاڵای کوردستان کۆنفرانسی جیهانی ئەکادیمیای زانایانی تەسەوف لە ئەستەنبۆڵ بەڕێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە قەتەر بەشداری پازدەهەمین کۆنگرەی دیالۆکی نێوان ئايینەکان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا خەیری ئەحمەد رەشید وەک بەرپرسی نوێی لقی شێخانی یەکێتی زانایان هەڵبژێردرا    *****    *****   مامۆستا مەلا عەلی سیامێوەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا جەلال مەلا سالح هەڵەبجەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
د. جەعفەر گوانی
به‌رواری دابه‌زاندن: 03/04/2011 : 14:35:17
قه‌باره‌ی فۆنت
به‌رده‌ركی سه‌رای ئازادی هێوركه‌نه‌وه‌
باشی‌و خراپی خۆپیشانده‌ران كاریگه‌ری نه‌رێنی به‌سه‌ر مامۆستایانی ئایینیشه‌وه‌ بوو، رۆژنامه‌ی چاودێر پێی وایه‌ تازه‌ مونافه‌سه‌‌و شه‌ری مه‌لایان ده‌ستی پێكرد، به‌ڵام دنیایه‌ك سوپاس بۆ مامۆستا محه‌مه‌د نه‌سروڵا‌و مامۆستا مه‌لحه‌م، ئه‌و خه‌ونانه‌یان پوكانده‌وه‌، كه‌ شه‌ری مامۆستایانی ئایینیان پێخۆش بوو.

بگره‌ ئه‌و خیتابه‌ كاریگه‌ری به‌سه‌ر وتاری هه‌ینیشه‌وه‌ هه‌بووه‌، بۆیه‌ هه‌ندێك جار وتاره‌كان كاریگه‌ری لایه‌نی سیاسی به‌سه‌ر وتار‌و قسه‌كانه‌وه‌ هه‌بووه‌، هه‌ر یه‌كه‌‌و به‌ پێی بیركردنه‌وه‌ی سیاسی خۆی، كه‌ هه‌ندێك جار خۆیان له‌ قه‌ره‌ی ته‌ماشاكردنی دادپه‌روه‌رانه‌ نه‌داوه‌.

بۆیه‌ تا چیتر ئه‌و جیاوازییه‌ كۆمه‌ڵگا شه‌ق نه‌كات‌و، به‌ره‌و چه‌ند له‌تی نه‌بات، پێویسته‌ ئه‌و دۆخه‌ی سلێمانی هێور بكرێته‌وه‌، كه‌ پێم وایه‌ ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی ئێستاكه‌ هه‌ن هه‌نگاوێكی ئیجابییه‌، ده‌سته‌ڵاتدارانی هه‌رێمیش وتاره‌كانیان شتی باشی تێدا بووه‌، به‌ڵام دۆخه‌كه‌ هێور نابێته‌وه‌، تا ئه‌و قسانه‌ نه‌كرێنه‌ كردار‌و، خه‌ڵك به‌ چاوی خۆی هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی نه‌بینێت، بۆیێ‌ پێویسته‌ حكومه‌ت، كه‌ باوكی میلله‌ته‌ له‌ جیاتی ده‌ستگیركردنی مامۆستایانی ئایینی هه‌ر زوو ده‌ست بكات، به‌ چه‌ند هه‌نگاوێكی كرده‌یی بۆ ئه‌وه‌ی چیتر ئه‌و له‌تبوونه‌ په‌ره‌ نه‌سێنێت‌و، ئه‌و خه‌ڵكه‌ی به‌رده‌ركی سه‌رای ئازادی سلێمانیش له‌ نێو ئه‌و دۆخه‌ ناخۆشه‌ نه‌مێننه‌وه‌‌و، ژیان بگه‌ڕێته‌وه‌ دۆخی ئاسایی خۆی.

مامۆستایانی ئایینیش هیوادارین هه‌ر به‌و گه‌وره‌ییه‌ بیربكه‌نه‌وه‌‌و، نه‌هێڵن، كه‌س (جا هه‌ر لایه‌نێك بێت) بۆ مه‌رامی سیاسییان به‌كار بهێنێت‌و، خه‌ریكی ره‌د‌و ره‌دكاری بن، كه‌ ده‌ره‌نجام هه‌ر خۆمان زه‌ره‌ر ده‌كه‌ین.