یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە   
د. جەعفەر گوانی
به‌رواری دابه‌زاندن: 13/06/2018 : 11:40:56
قه‌باره‌ی فۆنت
ئایین... کرانه‌وه‌... ره‌خنه‌... نوێسازی

جه‌عفه‌ر گوانی

 

کێ؟ چۆن؟ که‌ی؟
کاتێك ره‌خنه‌و سه‌رنجمان له‌سه‌ر جۆره‌ تێڕوانینێك هه‌یه‌، مانای وا نییه‌ بڕوامان به‌ رای جیاوازو ره‌خنه‌ نه‌بێت، بگره‌ هه‌ر کاتێك ره‌خنه‌و سه‌رنج نه‌ما، بیرۆکه‌که‌ ده‌مرێت، له‌ رابردووش هه‌میشه‌ بڕوام به‌ ره‌خنه‌و راگۆڕینه‌وه‌ هه‌بووه‌، هه‌ر بۆیه‌ به‌شێکی زۆری نووسه‌ره‌ گه‌وره‌کانی کوردستان به‌ چه‌ندان بابه‌ت هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵیان له‌ گفتوگۆدا بووینه‌، بێ ئه‌وه‌ی لێکیش عێدز بین، هه‌رچه‌نده‌ هه‌مان ئه‌و رۆژنامانه‌ ئێستا وه‌کو پێویست ده‌رفه‌ت ناده‌نه‌ رای جیاوازو ده‌توانم به‌ به‌ڵگه‌ش بیسه‌لمێنم.
که‌سانێك هه‌ن نوێسازی له‌ فیکری ئیسلامی و فیقهی ئیسلامی ده‌که‌ن، تا ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌شیان لێگیرا بێت به‌ڵام دواتر تا ئاستێك په‌سه‌ندکراون، به‌ڵام ئه‌وانه‌ که‌سانێکی خه‌مخۆری دین و نیشتیمانی خه‌ڵك بوونه‌، خاوه‌ن پسپۆڕییه‌کی به‌رز‌ بوون، دکتۆر مسته‌فا زه‌ڵمی و دکتۆر محه‌مه‌د گه‌زنه‌یی دوو نموونه‌ی زۆر دیارن که‌ هه‌میشه‌ سه‌رنجه‌کانیان مشتومڕی ده‌هێنایه‌وه‌، به‌ڵام ئاستی زانستی و نه‌فه‌سی قسه‌کردنیان جێگه‌ی ده‌کردنه‌وه‌، ئه‌وانه‌ی وه‌ڵامیشیان ده‌دانه‌وه‌ به‌ هه‌مان رۆحی زانستیه‌وه‌ ره‌خنه‌یان لێده‌گرتن، به‌ڵام که‌سانێکی رۆشنبیر نه‌ك زانا به‌ خوێندنه‌وه‌ی دوو سێ کتێبی جیاواز، نازناوی قه‌به‌ له‌ خۆیان ده‌نێن، له‌ کاتێكدا نه‌ خه‌لفیه‌تێکی زانستی، نه‌ هه‌ناسه‌یه‌کی خه‌مخۆریان هه‌یه‌، ئه‌وانه‌ نه‌ ده‌توانن چاکسازی بکه‌ن و نه‌ هیچیشیان له‌ دوو شینه‌ بیت، لۆ نموونه‌ یه‌ك له‌و به‌ڕێزانه‌ ئیشی ئه‌وه‌بوو ته‌نیا به‌ دوای رای شاز ده‌گه‌ڕا، هه‌میشه‌ خۆی به‌ دژه‌ سه‌له‌فی ده‌زانی، شه‌وێکیان له‌ به‌رنامه‌یه‌ك ده‌عوه‌ت بوو ئاراسته‌که‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی سه‌له‌فیه‌ت ده‌رۆیشت، هه‌مان کابرا خۆی کرده‌ سه‌له‌فی و بانگدانی به‌ بیدعه‌ ده‌زانی، واته‌ مه‌به‌ستی خۆ ده‌رخستنه‌ به‌ گوێره‌ی شوێنه‌که‌ نه‌ك تێڕوانینی بابه‌تیانه‌. بۆیه‌ کاتێك که‌سانی وه‌ك زه‌ڵمی و گه‌زنه‌یی و له‌و دواییانه‌ چه‌ندانی دیکه‌ ره‌خنه‌ له‌ به‌شێکی توراس ده‌گرن و زانستیانه‌ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ن، هه‌میشه‌ خزمه‌تێکی گه‌وره‌یان کردووه‌ ئه‌گه‌رچی له‌ هه‌ندێك بابه‌تیش نه‌یان پێکا بێت.
هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردنی بابه‌ته‌کانیش گرنگه‌، بۆ نموونه‌ له‌ کاتی هاتنی داعش ره‌خنه‌ی زۆر ده‌گیرا له‌ بابه‌ته‌کانی (کۆیله‌و جاریه‌و کوشتنی دیل و سوتاندن و ته‌کفیر) یان له‌ کاتی باسی ئافره‌تان قسه‌‌ی زۆر ده‌کرا له‌ بابه‌ته‌کانی (فره‌ژنی، به‌شوودانی منداڵی سه‌ربچووك، ژن به‌ ژنه‌، ماره‌یی زۆر، ته‌ڵاقی سێ به‌ سێ...) یان قسه‌کردن له‌سه‌ر (کات و شوێنی پرسه‌و قورئانخوێندن به‌ پاره‌ی زۆرو...) ئه‌وانه‌ بابه‌تگه‌لێك بوون راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیان به‌ ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵكه‌وه‌ هه‌بوو، باسکردنو ره‌خنه‌لێگرتنیان به‌ شیوه‌یه‌کی زانستیانه‌ زۆر پێویست بوو، به‌ڵام هه‌ڵبژاردنی هه‌ندێك بابه‌ت که‌ هیچ له‌ واقیعی کۆمه‌ڵایه‌تی و ... خه‌ڵك ناگۆڕێت و ته‌نیا ژاوه‌ژاوێك به‌دووی خۆیدا دێنێت، ئه‌وه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك بابه‌تی شاشه‌و قسه‌‌کردنی گشتی نین.
پێویستیشه‌ زانایانی ئایینی و بیریارانی فیکری ئیسلامی وشیارانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌تانه‌ بکه‌ن، له‌ جیاتی جوێندان و ته‌شهیرو قسه‌ی ناشیرین، کۆڵی لێ هه‌ڵماڵن و ده‌ست بده‌نه‌ خوێندنه‌وه‌و روونکردنه‌وه‌، بۆ نموونه‌ چه‌ند ساڵێك به‌ر له‌ ئێستا به‌ڕێزێك له‌ رۆژنامه‌ی چاودێر ئیسراو میعراجی ره‌تکردبووه‌وه‌، به‌ دوو ئه‌ڵقه‌ له‌ هه‌مان رۆژنامه‌ وه‌ڵاممان دایه‌وه‌، هه‌روه‌ها بابه‌تی ته‌ڕاویح به‌ هه‌مان شێوه‌، له‌گه‌ڵ ده‌یان بابه‌تی دیکه‌، بۆیه‌ ده‌بێ ئه‌م باسانه‌ له‌ دیوێکی تره‌وه‌ ته‌کانێکی گه‌وره‌ به‌ هه‌مووان بدات بۆ به‌دواداچوون و ره‌تدانه‌وه‌ی زانستیانه‌، به‌ هیچ شێوه‌یه‌کیش ئه‌خلاقیاتی به‌رزی مسوڵمانانه‌مان له‌ بیر نه‌چێت، به‌ جوێندان و قسه‌ی ناشیرین، یان به‌داخه‌وه‌ دانانی وێنه‌ی مه‌یمون و سه‌گ له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌، مرۆڤی مسوڵمان له‌ هیچ دۆخێکدا نه‌ ده‌بێ بێ ئومێد بێت نه‌ ده‌بێ له‌ جوانی په‌یامه‌که‌شی لابدات نه‌ ده‌بێ بێ ئومێدیش بێت له‌ چاکبوونی خراپترین که‌سیش، ئه‌گه‌ر بۆ گه‌نجێکی خوێنگه‌رمی دیندار ئاسایی بێت تووڕه‌بوون بیگرێت و کاردانه‌وه‌ی تووندی هه‌بێت، ئه‌وه‌ بۆ زانایانی ئایینی و بیریاران نابێت، چونکه‌ دواجار خه‌ڵك چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی زانستیانه‌یان لێ ده‌کات.