یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا شێخ مەلا ياسين شێخ فەرخ کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان؛ کارەکانی خولی چل وپێنجەمین شرۆڤەی نامەی عەممان لە شانشینی ئوردەن بەرێوە دەچێت    *****    *****   یەکێتی زانایان لە گەڵ دەسپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن پەیامێک ئاراستەی لایەنە سیاسیەکان و هاوڵاتیان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عيسا کەونەگوندی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە شاندێکی کریستیانەکانی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری دەکات    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی پەنجا و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   پەیامی سەرۆکی حکومەت لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی هەرێم بە بۆنەی 54 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایان    *****    *****   ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەرز راگیرا    *****    *****   یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌ بۆنه‌ی 54 ساڵه‌ی دامه‌زراندنیه‌وه‌ پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا طيب أحمد کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
د. جەعفەر گوانی
به‌رواری دابه‌زاندن: 02/01/2016 : 08:07:11
قه‌باره‌ی فۆنت
بزانه‌ له‌ ساڵێکدا چه‌ند که‌س موسڵمانبوونه‌؟

جەعفەر گوانی

داعش بە کێبڕکێکردنی لەگەڵ چەتەکانی ستالین و مەحاکیمی تەفتیشی کلێسای ئەندەلووس و گرووپگەلی مەسیحی ئەفەریقای ناوەراست و بووزییەکانی بۆرماو نازییەکانی بەرامبەر جولەکەکان، لە هەوڵی شکاندنی هەموو ریکۆردەکانی تاوانکاری، زیانی یەکەمی لە خودی ئیسلام داوە، چونکە ئەگەر بە زاهیر خەڵکی ئێزدی و موسڵمان و مەسیحییەکان بە کوردو نەتەوەکانی ترەوە قوربانی سەرەکی بن، ئه‌گه‌ر وه‌کو دینیش ئێزدیاتی و مەسیحیه‌ت وه‌ك قوربانی سەرەکی بێنه‌ به‌رچاو، بەو پێیەی زۆرترین زوڵمی بەسەردا باراندوون، بەڵام لە هەقیقەتدا ئەوانە ته‌نها ئازاری جەستەیی قوڵن، بەپێچەوانەوە لە رووی هەستی ئایینییەوە تەکانێکی گەورەی پێدان، بەشێوازێك گیانی خستەوە بەرییان، چونکە ئێزدی و مەسیحییەکان هەنووکە لە هەموو کاتێك زیاتر گەرمو گوڕی دینیان بەتینترە، بە پێچەوانەوە زیانی هەرە گەورەیان بە ناوبانگی ئیسلام و موسڵمانان گەیاند، سەرباری ئەوەی زمانی هەزاران کەسیان بە رووی پەیامی رەحمەت کردەوەو، وەکو پەیامی شەڕ وێنای دەکەن، خەڵکیشیان لێی دوورخستەوە.

لە بارەی موسڵمانبوونەوە، کە خۆم لە ناویدا دەژیم، بەر لە هاتنی داعش مانگانە چەندان کەس موسڵمان دەبوون، جاری وا هەبوو مانگانە زیاتر لە دە کەس ته‌نها لە لێژنەی باڵای فەتوا موسڵمانبوونی خۆیان رادەگەیاند، ئەوە سەرباری شازدە لقه‌که‌ی تری فه‌تواو، به‌شێکی مامۆستایانی ئایینی، که‌ لەوێش موسڵمانبوون هەبوو، ئەوانە هەموو جۆرە کەسێکیان تێدا بوو، لەوانە ژمارەیەکی زۆری ئێزدی، هەروا مەسیحی، هیندۆس، بووزی.

ئەفسەرێکی ئەمەریکی دوای موسڵمانبوون کارەکانی لە عێراق تەواو بوو، پاشان گەڕاوە ئەمەریکا، رۆژێك هاتەوە سەردانمان، کەسێکی تر لەسەر دەستی ئەو ببووە موسڵمان، ئەو ئەفسەرە لە دووەم دیدار شەش جزووی قورئانی لەبەر کردبوو، ئەم رێژەی زۆر موسڵمانبوونە ئێمەی لە یەکێتی زانایان گەیاندە ئەو قەناعەتە لە راگەیاندنەکانەوە باسیان نەکەین، بۆ ئەوەی نەبێتە مایەی بریندارکردنی هەستی ئێزدی و مەسیحییەکانی کوردستان.

بەڵام لەو رۆژەوەی تیرۆریستانی داعش پێی نەگریسییان هێناوەتە ناو کوردستان و عێراق ئەم دۆخە تەواو گۆڕاوە، ئێستا ئەوان بیر لە موسڵمانبوون ناکەنەوە، لە ماوەی زیاتر لە ساڵێکە ئەوەندەی من هاگام لێی بیت تەنها کەسێکی هیندۆسی موسڵمان بووە، ئەویش لە رێگەی چەند برادەرێکی بەنگلادیشییەوە.

بۆیه به دڵنیاییهوه داعش بهر له ههموو شتێك پرۆهیهکی دروستکراوه بۆلێدانی خوودی ئیسلام و موسڵمانان، داهاتووش ئهو حهقیقهته دهسهلمێنێت، پێویستە ته‌واوی موسڵمانان بگەنە ئەو قەناعەتە کە داعش دوژمنی هەرە سەرسەختی ئەوانەو، پێویستە زانایانی ئایینی و پارتە ئیسلامییەکان و خەڵکی موسڵمان پێش هەموو کەس بە فیکرەوە بەرەنگارییان ببنەوەو، دوو دڵ نەبن لە وشیارکردنەوەی نەوەی تازە دژی تیرۆرو تیرۆریستان.