یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سنوری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بەسەر دەکاتەوەو سیمینارێک لەزانکۆی زاخۆ پێشکەش دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن عبدالله پێنجوێنی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر به‌ر له‌وه‌ی ئه‌ركێكی ئایینی بێت بووه‌ته‌ ئه‌ركێكی مرۆڤایه‌تی    *****    *****   لقی شارەزووری یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات    *****    *****   لقی شەقڵاوەی یەکێتی زانایان دیداری زانستی هەفتانەی زانایانی ئایینی ئەنجام دەدات    *****    *****   لقی هەولێری یەکێتی زانایان بەشداری کردنەوەی مزگەوتی مەلا ساڵح کۆزەپانکەی لەشاری ھەولێر    *****    *****   شاندێکی لقی کۆیەی یەکێتی زانایان بەشداری کردنەوەی مزگەوتێک دەکات    *****    *****   شاندێکی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان سەردانی بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی ئاکرێ دەکات    *****    *****   لقی زاخۆی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوەو چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان بەشداری هەڵمەتێکی خوێن بەخشین دەکات    *****    *****   لقی شێخانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان دانیشتنی هەفتانەی خۆی سازدەکات   
د. جەعفەر گوانی
به‌رواری دابه‌زاندن: 04/10/2017 : 12:18:40
قه‌باره‌ی فۆنت
تاریق سوێدان تروسكایی ئومێد
‏جعفر گوانى‏​
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ خه‌فه‌تی زۆر ده‌خۆم، به‌تایبه‌تی به‌رامبه‌ر دام و ده‌زگاو كه‌سایه‌تییه‌ ئایینه‌كانی مسوڵمان و كریستیان و دین و مه‌به‌زه‌به‌ جیاوازه‌كان، ئاخر هه‌موویان باسی هه‌ق و عه‌داله‌ت ده‌كه‌ن، كه‌چی به‌داخه‌وه‌ له‌ ئاست ئه‌و گه‌له‌كۆمه‌كییه‌ی له‌ دژی كوردستان ده‌كرێت بێده‌نگن، بگره‌ هانی لێدانیش ده‌ده‌ن، ئه‌زهه‌ر، شیعه‌و به‌شێك له‌ سوننه‌كانی عێراق، وتارخوێنی مزگه‌وتی گه‌وره‌ی تاران، كه‌ گوزارشت له‌ رای دینی ئێران ده‌كات، هه‌موویان خراپترین هاندانیان دژی كورد داوه‌، شێخێكی توركی نزیك له‌ ده‌وڵه‌ت داوا ده‌كات هێڕش بكه‌نه‌ سه‌ر كوردستان، كه‌ به‌ سه‌هیۆنیستان ناوی ده‌بات، ئه‌وانه‌ مایه‌ی نیگه‌رانی بوون، ئاخر خۆ ئێستا سه‌رده‌می هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال نییه‌ تا بڵێن حكومه‌تی عێراق راستیه‌كانی په‌رده‌پۆش كردوون، به‌تایبه‌تی هیچ نه‌بێت هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ر سووننه‌ هه‌بوایه‌.
لێتان ناشارمه‌وه‌ قسه‌كانی دكتۆر ئه‌حمه‌د كوبه‌یسی و دكتۆر ته‌ها دلێمی دڵخۆشی كردم، به‌وه‌ی هه‌ر زوو پشتیوانی خۆیان بۆ كوردستان ده‌ربڕی، به‌ڵام حه‌زم ده‌كرد ده‌نگێكی ده‌ره‌وه‌ی عێراق و سوننه‌ ببیسم، بۆیه‌ ئه‌وڕۆ زۆر دڵخۆش بووم كاتێك قسه‌كانی بانگخوازی گه‌وره‌ تاریق سوێدانم خوێندنه‌وه‌ كه ده‌ڵێت: "کورد گەلێکی بەخشندەیە، بەدرێژایی مێژوویان ستەمی زۆریان لێکراوە، سەرەڕای ئەوەی قوربانی گەورەیان بۆ ئوممەتی ئیسلامی داوە، پاڵەوانی چاونەترسی وەک سەلاحەدینی ئەیوبی-شیان هەبووە، خودا لێی خۆش بێت، کورد پەنایان بۆ دەنگدان برد لەسەر بنەمای سەربەخۆیی، (نەک راگەیاندنی سەربەخۆیی بە کردار)، بۆ ئەوەی جیهان لە دۆخی ژیان و مافەکانیان ئاگادار بکەنەوە، ئەوەش دوای چاوەڕوانییەکی زۆر و زیادبوونی ستەم و زوڵم دژیان. ئێستاش پێموایە راگەیاندنی گەمارۆ دژیان رێگەپێدراو نییە (هەروەک چۆن گەمارۆ دژی غەززە و قەتەر رێگەپێدراو نەبوو).. ئەوە زیان بە گەلان دەگەیێنێت و رق و کینە دەچێنێت. چارەسەر لە گفتوگۆدایە کە بنەماکەی دابەشکردنی دادپەروەرانەی سامانی وڵات دەستەبەر بکات، وڵات بە بەهێزی بهێڵێتەوە و مافی گەلان لە دیاریکردنی چارەنووسی خۆیان بچەسپێنێت نەوەک فەرزکردنی ئیرادە بەسەریاندا".
كاتی خۆی كه‌ كورد كێمیاباران و ئه‌نفال كرا، جگه‌ له‌ فه‌تحوڵا گوله‌ن هیچ زانایه‌كی مسوڵمان به‌ ئاشكراو ده‌نگی به‌رزه‌وه‌ بۆ كورد هاواری نه‌كرد، ئێستاش تاریق سوێدان به‌ ته‌نیا ده‌بینم، هیوادارم له‌ داهاتوودا ده‌نگی زیاتر له‌ (ئه‌زهه‌ر، یه‌كێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان و كه‌سایه‌تییه‌ ناوداره‌كان و كلێساو رێكخراوه‌ كریستیانیه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان)ه‌وه‌ ببیسین، بۆ ئه‌وه‌ی خۆمان به‌ یه‌تیم و ته‌نیا نێته‌ به‌رچاوان.