یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   لقا ئاكرێ یا ئێكەتیا زانایان سەرەدانا قایمقاما ئاكرێ و سەرۆكێ‌ زانكۆیا ئاكرێ دكەت    *****    *****   لقی گەرمیانی یەكێتی زانایان بەشداری لە كۆڕێكی رۆشنبیری دەكات و سەردانی مەڵبەندی 11ی یەكێتی نیشتیمانی دەكات    *****    *****   بەرپرسی لقی هەولێری یەکێتی زانایان بەشداری مەراسیمی دەرچووانی کۆلێژی قەڵای زانکۆیی دەکات    *****    *****   دهۆك: شاندەكا بلندا لقێ شێخان یا زانایان سەرەدانا رێڤەبەرێ نویێ ئەوقافێ دكەن    *****    *****   مامۆستا مەلا شەمسەدین خرابەدراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان سیمیناری هەفتانەی خۆی سازدەکات    *****    *****   لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی مانگانەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات    *****    *****   لقا شێخان یا زانایان پێشوازی ل قایمقامێ قەزا شێخان دكەت    *****    *****   د.ئەنەس دۆسکی وەک نوێنەری مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەشداری وۆرکشۆپی ئاشتبوونەوەی نیشتمانی دەکات    *****    *****   لقا شێخان یا ئێكەتیا زانایان كۆمبونا خۆیا مانگانە گرێدا    *****    *****   زاخو: بەرپرسێ لقا زانایان بەشداری د رێوڕەسما وەرگرتنا ئیجازەكا زانستی دكەت   
د. جەعفەر گوانی
به‌رواری دابه‌زاندن: 18/07/2021 : 10:08:46
قه‌باره‌ی فۆنت
دەربارەی گرفتی پاشماوەی قوربانی

لەگەڵ هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆز چەندە دڵخۆشین بەوەی گیانی بەخشین و بەپیریەکچوون گەرم دەبێتەوە، لە هەمان کاتدا گرفتێکی مەترسیدار دێتە ئاراوە، ئەویش بابەتی بە فیڕۆدانی پاشماوەی قوربانییەکانە، رووباری خوێن لە کۆڵان و شەقامەکان دەڕژێت، لە قەراخ شارو سەر رێگاکان، پێست و ورگ و بەشەکانی دیکەی قوربانی کەڵەکە دەکەن، جۆرەها میکڕۆبی زیانبەخش بڵاودەبێتەوەو چەندان نەخۆشی درووست دەبن، بۆنێکی ناخۆش هەموو لایەك دەگرێت، مێش و مەگەز گڤەگڤی دەگاتە حەفت تەبەقەی ئاسمان، لەگەڵ دیمەنەکە هەرچی تام و چێژی جەژن هەیە دەبێتە زەقنەپووت، خەریکە مرۆ لە بنی زگییەوە هەڵێنجی دێتێ و دەڕشێتەوە. ئەم دیاردەیە وێڕای ئەوەی جوانییەکانی قوربانی دەشێوێنێت، سیمایەکی ناشارستانی و ناهۆشیاریش بۆ وڵات و نیشتیمان و خەڵکەکە درووست دەکات.

هۆکاری سەرەکی ئەم دیاردەیە گۆڕانی دیندارییە لە خواپەرستییەوە بۆ عادەت، چونکە کاتێك قوربانییەکەت وەکو خواپەرستی ئەنجام دەدەی، دەزانی قوربانی چەندە خێرو پیرۆزو گەورەیە، لەوانەیە ئازاردانی خەڵک لەرێگەی بڵاوکردنەوەی دەیان نەخۆشی و پیسکردنی ژینگەو پڕژاندنی ئەو بۆنە پیسەو گرتنی ئاوەڕۆکان و درووستکردنی ئەو وێنە ناشیرینە، بە ئەندازەی هەموو خێرەکانی قوربانییەکە گوناهت بۆ درووست بکات. کەواتە مرۆڤی مسوڵمان ئەگەر بە چاکی لە مانای پەرستش تێگەیشت، دەزانێت عیبادەت دوو سەرەیە، (چاکە بکەو خراپە مەکە)، چاکەکردن: لە رێگەی قوربانی و بەخشین و هۆشیاری و بەهاناوەچوونی نەخۆش و لێقەوماوان. خراپە: بە دوورکەوتنەوە لە ئازاردانی خەڵک و نەبوونە مایەی ئازارو سەرئێشە.

دیاردەی فڕێدانی پاشماوەی قوربانی بەو شێوە هەڕەمەکییە پێچەوانەی کۆمەڵێك دەقی ئیسلام و وەلاوەنانی گرنگترین ئامانجەکانی داڕێشتنی فیقهی ئیسلام و وەلاوەنانی رەوشتە جوانەکانی ئیسلامە. لە ڕوانگەی ئیسلامەوە هەر شتێك ببێتە مایەی ئازاردانی بوون بە گشتی حەرامە. وەکو رێسایەکی گشتی، پێغەمبەر دروودی خوای لەسەر بێت فەرمووی: (زیان لەخۆتان مەدەن و مەبنە مایەی زیانیش). پاکو خاوێنی کردۆتە نیوەی باوەڕ. لابردنی ئەو شتانەی خەڵك ئازاردەدەن بەشێکە لە باوەڕو پێی دەچیتە بەهەشتێ، پێغەمبەر دروودی خوای لەسەر بێت دەفەرمووێت: کابرایەك بەرێگادا دەڕۆیشت، بینی دڕکێك لەسەر رێگایە، لایبرد، ئینجا خوا سوپاسی کابرایەکەی کرد و لێیخۆش بوو). ئەگەر خاوەنانی قوربانی دیمەنی مرۆڤێك بێننە پێش چاوی خۆیان کە ئازاری لەسەر ڕێگای خەڵك لابردووە، لەگەڵ خێرخوازێك کە بووە مایەی بڵاوکردنەوەی دەیان ناخۆشی و پیسی و شێواندنی دیمەنەکان، قەت رێگە بەخۆیان نادەن ئەو خێرە گەورەیە بەو هەڵانە لەخۆیان بچووك بکەنەوە.

لێرەوە داوا لە خێرخوازان دەکەم وریای خێرو چاکەکانیان بن، زانایان فتوایان داوە دەتوانن قورباییەکانیان لە قەسابخانە فەرمییەکان بکوژنەوەو گۆشتەکەی بێننەوە، کە هەم پیسی کۆڵانێ درووست نابێت، هەمیش پاشماوەکەی فڕێن نادرێت، ئەوەی حەزیش دەکات لە ماڵێ کارەکە بکات، تکایە وریای پاشماوەکان بن. هەروەها پێویستە حکومەت و کەرتی تایبەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەو بابەتە بە جددی وەربگرن لەوەی چۆن دووبارە سوود لەو پاشماوانە وەربگیرێت، چونکە ساڵانە رێژەیەکی خەیاڵی بەهەدەردەدرێت و دەبێتە مایەی ناخۆشی و نەخۆشی، کەچی دەکرێ بەرێگای زانستی نەك تەنیا لەناوببرێت بەڵکو سوودی گەورەی لێ وەربگیرێت.