یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سنوری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بەسەر دەکاتەوەو سیمینارێک لەزانکۆی زاخۆ پێشکەش دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن عبدالله پێنجوێنی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر به‌ر له‌وه‌ی ئه‌ركێكی ئایینی بێت بووه‌ته‌ ئه‌ركێكی مرۆڤایه‌تی    *****    *****   لقی شارەزووری یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات    *****    *****   لقی شەقڵاوەی یەکێتی زانایان دیداری زانستی هەفتانەی زانایانی ئایینی ئەنجام دەدات    *****    *****   لقی هەولێری یەکێتی زانایان بەشداری کردنەوەی مزگەوتی مەلا ساڵح کۆزەپانکەی لەشاری ھەولێر    *****    *****   شاندێکی لقی کۆیەی یەکێتی زانایان بەشداری کردنەوەی مزگەوتێک دەکات    *****    *****   شاندێکی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان سەردانی بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی ئاکرێ دەکات    *****    *****   لقی زاخۆی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوەو چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان بەشداری هەڵمەتێکی خوێن بەخشین دەکات    *****    *****   لقی شێخانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان دانیشتنی هەفتانەی خۆی سازدەکات   
د. جەعفەر گوانی
به‌رواری دابه‌زاندن: 17/12/2016 : 12:13:17
قه‌باره‌ی فۆنت
مزگه‌وته‌كانی زانكۆكان بڕوخێنن

به‌شێكی زۆری كۆنفرانسی لێبووردن و پێكه‌وه‌ژیانم موتابه‌عه‌ كرد له‌و به‌شه‌ی تایبه‌ت بوو به‌ رۆڵی په‌روه‌رده‌و ئایین، وێڕای ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ شتێكی زۆر باشی تێدا بوو، به‌ڵام دوو سه‌رنجی سه‌ره‌كیم لۆ دروست بوون، یه‌كه‌میان به‌شێكی ئه‌وانه‌ی بابه‌تیان بۆ ئه‌م باسه‌ ئاماده‌ كردبوو ئه‌وه‌نده‌ی ئامانجی لێدانی خودی دینیان هه‌بوو، ئامانجی پێكه‌وه‌ژیانیان نه‌بوو، واته‌ هه‌میشه‌ بابه‌تی پێكه‌وه‌ژیان به‌ لابردنی ئایین ده‌به‌ستنه‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌و نه‌فه‌سه‌ ئه‌وه‌نده‌ی گیانی پێكدادان دروست ده‌كات، ده‌رفه‌تی پێكه‌وه‌ژیان نادات. كه‌واته‌ هه‌تا ئه‌وانه‌ قسه‌كه‌ری پێكه‌وه‌ژیان و لێبووردن بن رووناكیه‌كانی پێكه‌وه‌ژیان كزتر ده‌كرێنه‌وه‌.

دووه‌م عه‌لمانیه‌كانی كوردستان به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی وه‌كو فیكر خۆیان به‌ عه‌لمانی ده‌زانن له‌مێژه‌ پێمان ده‌ڵێن: (عه‌لمانیه‌ت ئیلحادو بێدینی نییه‌)، به‌ڵام ئه‌و عه‌لمانیه‌ته‌ی ئه‌وان له‌ كوردستان قسه‌ی لێوه‌ ده‌كه‌ن نه‌ك بێدینی به‌ڵكو دوژمنداریه‌كی سه‌خته‌ له‌گه‌ڵ دین، بۆ نموونه‌ ده‌نگێكی به‌رز هه‌بوو له‌وه‌ی چۆن بابه‌ته‌كانی ژیان له‌گه‌ڵ وانه‌ی ئایین تێكه‌ڵ ده‌كرێن یان تازه‌ پێكه‌وه‌ژیان سه‌خته‌ چونكه‌ ئاسان نییه‌ بتوانین ئه‌و هه‌موو مزگه‌وته‌ی زانكۆكان لاببه‌ین. ده‌بێ ئه‌و به‌ڕێزنه‌ بزانن له‌ زۆرێك له‌و وڵاتانه‌ی عه‌لمانینه‌ له‌ فرۆكه‌خانه‌كانیان مزگه‌وت و په‌رستگای تر هه‌ن، ئه‌و زانكۆیانه‌ش كه‌ قوتابی موسڵمانی لێیه‌ مزگه‌وت و شوێنی نوێژكردن هه‌یه‌، بۆیه‌ ئه‌وه‌ی ئه‌وان خۆزگه‌ی بۆ ئه‌خوازن عه‌لمانیه‌تی دژه‌ دینه‌ كه‌ كۆپی شیوعیه‌تی سه‌رده‌می سۆڤیه‌ته‌، ئه‌مه‌ش له‌ ئێستاوه‌ ترسێكی زیاترمان له‌لا دروست ده‌كات، چونكه‌ یه‌كسانه‌ به‌ لابردنی ئایین له‌ ژیان و رێگرتنه‌ له‌ خواپه‌رستی.

ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان برینداره‌ بۆیه‌ پێویسته‌ ده‌نگه‌ هێمن و بنیاتنه‌ره‌كان بێننه‌ مه‌یدان، كه‌ به‌ڕاستی پێكه‌وه‌ژیان و ژیان و ژینیان ده‌وێت، نه‌ك ئه‌وانه‌ی له‌ هه‌ر قسه‌یه‌كیان ته‌شه‌نوج و گرژیه‌كی نه‌زۆك دروست ده‌كه‌ن.